إِنَّ اللَّهَ يُمْسِكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ أَن تَزُولَا ۚ وَلَئِن زَالَتَا إِنْ أَمْسَكَهُمَا مِنْ أَحَدٍ مِّن بَعْدِهِ ۚ إِنَّهُ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًا
[إِنَّ اللَّهَ يُمْسِكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ أَنْ تَزُولَا] به دڵنیایى خوای گه‌وره به توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆى ئاسمانه‌كان و زه‌وی گرتووه كه تێك ناچن وله شوێنى خۆیان ناجولێن و لاناچن [وَلَئِنْ زَالَتَا إِنْ أَمْسَكَهُمَا مِنْ أَحَدٍ مِنْ بَعْدِهِ] وه ئه‌گه‌ر به ئیزنی خوای گه‌وره بجوولێن یان له‌ناوچن هیچ كه‌سێك نیه جگه له خوای گه‌وره یان له پاش خوای گه‌وره بیانگرێته‌وه‌و نه‌هێڵێ تێك بچن [إِنَّهُ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًا (٤١)] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر حه‌لیمه واته: په‌له ناكات له سزادانی به‌نده‌كانی وه زۆر لێخۆشبووه.
سورة فَاطِر ٤١
تەفسیری هەموو سورەتەکان