ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
بەناوی خوای گەورەو بەتوانا
سوپاس و ستایش و گەورەیی بۆ ئەو خوایەی کە توانای پێبەخشین بۆ ستایشکردن و سوپاسکردنی بەخششەکانی، گەورەیی هەربۆ خوایە، زانین و دووربینی و لێهاتوویی هەر بۆ خوایە.
سوپاسی تایبەتی بۆ پەروەدگار، کە بەپشتیوانی ئەو توانیمان ماڵپەری بەهەشت لەسەر شێوازێکی نوێ و مۆدێرن و زۆر پێشکەوتوو دیزان بکەینەوەو پێشی بخەین.
دیزاینی نوێی ماڵپەری بەهەشت
لەم شێوازە نوێ یەدا، بەگویرەی تووانا هەوڵمانداوە نوێترین تەکنیک و بیرۆکە سەرکەوتووەکانی دیزاینی ماڵپەر بەکاربهێنین. لەڕاستیدا ئەمەش ئاسان نیە، چونکە لەگەڵ زیادکردنی تەکنیکی نوێ بێگوومان کێشی ماڵپەرەکە زیاد دەکات، ئەمەش وادەکات ئەو بەکارهێنەرانەی هێڵی ئینتەرنێتەکەیان خاوە بە ئاسانی لاپەڕەکان نەکەنەوە، بەڵام جێگای خۆشحاڵیە کە زۆرینەی تەکنیکە تازەکان بەکارهاتوون و ماڵپەرەکەش بەشێوەیەکی گشتی لای زۆربەی بەکارهێنەران ئاسان دەکرێتەوەو، ڕەچاوی زۆرینەی وێبگەڕەکانیش کراوە بۆ هاوگونجاوی (وێبگەڕ: بڕۆوسەر).

ئێستا ماڵپەری بەهەشت لەسەر تەکنیکی (خۆکار و بزۆک) دەڕوات، لەکاتێکدا دیزاینە کۆنەکە شێوازی (نەگۆڕ و بزۆک نەبوو).
بەشێوەیەکی گشتی ماڵپەری شێوازی نەگۆڕ مەبەستی ئەو جۆرە دیزاینەیە کە تەنیا بە HTML دروستکراوەو، زمانەکانی وەک: PHP، ASP، PERL، JSP تێدا بەکارنەهاتووە. ئەمەش مانای وایە پشت بەستوو نیە بە بنکەزانیاری (DataBase) و زانیاریەکان خۆکارنین و ستاتیکن (نەگۆڕن) و تووانای ڕیزکردن و دیزانکردنەوەو گەڕانی نیە.

+ ئەم دیزاینە تازەیە لەسەر ئەم تەکنیکانە دەڕوات:
١- XHTML: ئەمە مۆدێلێکی نوێی HTML بەڵام کەمێک جیاوازە بەوەی کە شێوازی داخستنی تاگەکان و نوسینی ئیلیمێنتەکان دەبێ ڕەچاوی یاسای تایبەتی بکرێت، جۆری XHTML 1.0 Transitional بەکارهاتووە.
٢- CSS: کاتێکی زیاتر بۆ دیزاینەر دەگەڕێنێتەوەو، ئاسانتر کۆنترۆڵی پێناسەکان دەکات، ئێمە هەموو ستایڵەکانمان لەفایلی دەرەکی پێناسەکردوون، تەنها بەشێکی زۆرکەم نەبن کە مەبەستی تایبەتی خۆی هەیە.
٣- PHP5: تەواوی ماڵپەرەکە بەزمانی PHP5 دروستکراوە، بە نوێترین و خێراترین تەکنیک و بە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو. ئاسایشی زۆر تۆکمە، کە لەسەر هەردوو ویندۆز و لینوکس کاردەکات.
٤- MySQL Database: بنکەزانیاری MySQL بەکارهاتووە بۆ پاشەکەوتکردنی هەموو زانیاریەکان، ئەمەش وادەکات تووانای گەڕان و ڕیزکردن و پیشاندانی بابەتەکان ئاسان و پێشکەوتووبێت.
٥- JavaScript: بەشێوەی سروشتی خۆی لەهەندێک جێگادا بەکارهاتووە، تا بەکارهێنەر بتوانێت کۆنتڕۆڵی هەندێک ستایڵ لەلای خۆیەوە بکات، بەبێ ئەوەی لاپەڕەکە دووبارە بکاتەوە (refresh)، ئەمەش ئاسانی بەکارهێنانە.
٦- jQuery: نوێترین تەکنیکی ئەمڕۆی جیهانی وێب بەکارهێنانی jQuery یە، لەگەڵ jQuery بەشێوازێکی تر JavaScript دەنووسیت، خێراتر و پێشکەوتووتر.

ماڵپەری بەهەشت پشتی بە هیچ کام لە کۆدە حازرکراوەکان نەبەستووە وەک: Drupal و Joomla و Wordpress. بەڵکوو بناغەکۆد (کۆر) ێکی تایبەت بەخۆی هەیەو، بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکات و، پێشخراوە.
ئەمەش جێگەی خۆشحاڵیە کە یەکەم ماڵپەڕی کوردیە پشت بە سەرچاوەی کۆدی خۆی ببەستێت و ئەم پێشکەوتنانەی تێداکرابێت، لەلایەکی ترەوە پاڵپشتی تەواوی زمانی کوردی دەکات واتە پاڵپشتی (UTF-8) ئەمەش گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ داهاتووی ماڵپەرەکەو مامەڵەکردن لەگەڵیدا.
جگە لەمانەش ڕووکاری ماڵپەڕەکە واتە (theme) نەگۆڕ نیە بەڵکو بەشێوازی گۆڕاو دروستکراوە، ئەمەش وادەکات کە هەرکاتێک بمانەوێت دیزاین و ڕەنگ و ستایڵی ماڵپەرەکە بگۆڕین کارێکی ئاسان بێت، هەروەها دەشکرێت لەلایەن بەکارهێنەرانەوە ڕووکار بۆ ئەم ماڵپەرە دروستبکرێت و بەکارهێنەر ئەوکاتە دەتوانێت هەر ڕووکارێکی بوێت ئەوەیان هەڵبژێرێت، ئێمە ئەو ڕووکارەی ئێستامان کردۆتە بنەڕەتی، دەکرێت لە داهاتوودا ڕووکاری تری بۆدروستبکەین.
+ ماڵپەری بەهەشت لەڕووی دیزاینەوە لەم بەشانەی خوارەوە پێکهاتووە:
١- بابەت.
٢- کتێب.
٣- پرسیار و وەڵام.
٤- گۆڤار.
٥- ووتار.
٦- ووتەی ماڵپەر.
٧- ڕاپرسی.
٨- بەشداری لیستی ئیمەیڵ.
کە هەربەشەیان لەڕووی دیزاین و کارکردن و پیشاندانەوە لەویتر جیاوازە، بەشێوەیەکی گشتی زانیاریەکان بەش بەش کراوون، پاشان هەربەشێکیش هاوپۆل کراوە، پاشان زانیاریەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش بۆزیاتر ئاسانکاری.


میوانی ئازیز، لەم بەشەدا دەرگامان کراوەیە بۆ ڕەخنەو پێشنیارەکانتان، سەرنج و تێبینیەکانتان بنووسن، ئێمەش بەگوێرەی تووانا جێ بەجێیان دەکەین.
+ فۆڕمی نوسینی لێدووانەکانتان:



                       
               ١٤            
  • xalat،shaqlawa
    سوپاستان دەكەم من لە ماڵپەڕە جوانەكەى ئێوەوە فێرى زۆر شت بووم سەركەوتووبن
    ٢٠١٠/٠٧/٠٦
  • peshin zhwan
    سەلامى خواى گەورەتان لێ بێت هیواى سەركەوتنتان بۆ دەخوازم إن شاء الله بەهەشت جێگاتان بێت
    ٢٠١٠/٠٧/٠٥
  • ئەنەس
    سوپاس بۆ خودا كەیارمەتى داون بۆئەم كارە پڕ خێرە زۆر چاكە چگە لەسوپاس هیچى ترمان نیە
    ٢٠١٠/٠٧/٠٥
  • طارق عمر فتاح ساله ى
    بەڕاستى ئێوە كەسانێكن شایەنى هەموو ڕێزو پاداشتێكن والسلام علیكم
    ٢٠١٠/٠٧/٠٥
  • xelat
    دەستان خۆش سەركەوتوبن إن شاء الله وە السلام علیكم
    ٢٠١٠/٠٧/٠٤
  • هاومەند
    بسم الله الرحمن الرحيم بارك الله فیكم بەڵام بەهیوام وتارى مامۆستایانى زیاتر دابەزێنن
    ٢٠١٠/٠٧/٠٣
  • mehran ahmed
    بسم الله الرحمن الرحيم 000خواپشت و پەناتان بێت دەستان خۆش بێت ستایلێكى زۆر جوانە
    ٢٠١٠/٠٧/٠٢
  • swheelkk
    سلام علیكم خوا سەلامەتتان بكات خوا بتانپارێزێت و لۆمەتان بهێڵێ دیزاینەكەتان زۆر جوانە دەستان خۆش بێت
    ٢٠١٠/٠٧/٠١
  • هەولێریەك
    سلام علیكم برا بەڕێزەكان خوا یارمەتیتان بدات لەسەر كارى خێر، لە دەست خۆشى هیچى ترم نیە
    ٢٠١٠/٠٧/٠١
  • تەق تەقیەک
    سلاوی خودا لە هەموان.بونی شتێکی لەم بابەتە زۆر گرنگە"" بەڵام زۆر لەمەش گرنگتر رەنگدانەوەیەتی لە کردەوەکانمان.
    ٢٠١٠/٠٦/٣٠
  • شه ميران ساله يى
    سلام عليكم وەكو ئێمەى گەنج زۆر سوودمان لە ماڵپەڕى بەهەشت بینیوە خوا یارمەتیتان بدات و سەكرەوتووبن
    ٢٠١٠/٠٦/٢٩
  • مقصود
    سلام علیكم برا بەڕێزەكان خوا یارمەتیتان بدات لەسەر كارى خێر....دیزاینەكەتان تا ڕادەیەكى زۆر جوانە و بەشەكانیشى یەك لەیەكترى بەسوودترن.ئێمە وەكو گەنج سوودى زۆرمان بینیوە لەم ماڵپەڕە خوا خێرى ئەو كەسانەش بنوسێ كە یارمەتیتان دەدەن.
    ٢٠١٠/٠٦/٢٨
  • أبو عمر كردستاني
    السلام عليكم براكانم خۆشەویستەكانم خوا جەزاى بەخێرتان بداتەوە بەڕاستى شتێكى جوانتان كردووە جوانى و پاكى و بێگەردى بۆ رب العالمین والسلام علیكم
    ٢٠١٠/٠٦/٢٨
  • خيلانى
    من زۆر دەست خۆشیتان لێ دەكەم بەڕاستى ماڵپەڕى بەهەشت زۆر شتى سود بەخشى تێدایە و سودمان لێى وەرگرتووە هیوادارم هەموو كەسێك سەردانى بكات.
    ٢٠١٠/٠٦/٢٨
  • احمد كلارى
    سەرەتا سڵاو خواى گەورە پاداشتان بداتەوە
    من پێم وایە ماڵپەڕێكى ئاوا پیرۆز پێویستى بە ستایل و دیزاینى جوانتر هەیە
    ٢٠١٠/٠٦/٢٧
  • ابو عبد المصور
    السلام علیكم خوا یارمەتیتان بدات لەسەر كارى خێر وە دەستتان خۆش بۆ وەها كارێك كە بە ڕاستى پشتیوانى ماددى واشتان لەبەردەست نیە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توانیوتانە بگەنە ئاستێكى باش بە فەزڵى خواى گەورە.
    وە لەبارەى دیزاینەكەشەوە ئەوا بەڕاستى من وەكو ڕاى شەخصى خۆم دیزاینەكەى ترم پێ جوانتر بوو لەمەى ئێستا(ئەمەش جوانە بەڵام من ئەوەى پێشوم پێ جوانتربوو)
    ٢٠١٠/٠٦/٢٧
  • hawkar
    باشە بەڵام إن شاء الله جوانترى بكەن خوا پاداشتتان بداتەوە
    ٢٠١٠/٠٦/٢٦
  • REBWARNAJM
    السلام علیكم دەست خۆشی ئەم تەكنیكە نوێ یەتان لێ دەكەم.خوا جەزای بەخێرتان بداتەوە.
    ٢٠١٠/٠٦/٢٥
  • دايكى ماردين
    دەستان خۆش بێت و خواى گەورە كردەوەكانتان بە عیبادەت بۆ حساب بكات و بیكاتە توێشویەكى باش لە ڕۆژى قیامەتتدا گرنگ ئەوەیە نیەتتان لەبەر خاترى ڕەزامەندى خوا بێت
    ٢٠١٠/٠٦/٢٥
  • sher1
    سەرەتا سڵاو...
    دەستخۆشى ئەم كارەجوانەتان لێ دەكم ئەوەى ڕاستى بێت ئەم دیزاینە نوێ یە بەشە بەڵام تۆزێك سپى زۆرە واتە ڕەنگى كەمتر تێدا بەكار هاتووە بەڵام دوبارە دەست خۆشیتان لێ دەكەم هیوادارم شتى باشتر بكەن.
    لەگەڵ ڕێزدا
    شێروان لە قەڵادزێ
    ٢٠١٠/٠٦/٢٥
  • شميران طارق
    ماڵپەڕێكى پێویستە بە ڕۆژانەى موسڵمانان خواى گەورە پاداشتان بداتەوە
    ٢٠١٠/٠٦/٢٤
  • ZHENSAEF
    نازانم چۆن باسى ئەم خزمەت گوزاریانە بكەم كە پێشكەشى ئێمەى موسڵمان دەكەن لە خواى گەورە دەپاڕێمەوە كە بەبەهەشتى پان و بەرین شادتان بكات خوا تەمەنتان درێژ بكات هیوادارم هەمیشە تەكنیكى نوێ بەكار بهێنن خوا جەزاى بەخێرتان بداتەوە.سوپاس
    ٢٠١٠/٠٦/٢٤
  • jana
    السلام علیكم لەڕاستیدا ماڵپەڕێكى زۆر زۆر چاكە بەڵام تۆزێك نوسینەكان بچووكە و تۆزێ تێكەڵە.
    بەڕێوبەرایەتى ماڵپەڕى بەهەشت:وعلیكم السلام ورحمة الله وبركاته سەبارەت بە بچوكى نوسينەكان دەتوانى لە كاتى خوێندنەوەى هەر بابەتێكدا بە ئارەزووى خۆت نوسینەكان گەورە بكەیت.
    ٢٠١٠/٠٦/٢٣
  • d.m.m
    بەڕاستى دەست خۆشى ئەم تەكنیكە نوێیەتان لێ دەكەم هیوادارم هەمیشە لە خزمەتى موسڵماناندا بن.خوا پشت و پەناى هەمووان بێت.سەركەوتوبن

    ٢٠١٠/٠٦/٢٣
  • هێمن محمد
    خوا جەزای خێرتان بداتەوە بەڕاستی ماڵپەڕێكی وا نەك لە كوردستان بەڵكو لە جیهانیشدا وێنەی كەمە وە دیزاینەكەی بە شێوەیەكی جوان كراوە بەڵام ئەگەر بكرایە كەمێك پڕ ڕەنگتر ببوایە باشتر دەبوو دوبارە خوا پاداشتان بداتەوە
    ٢٠١٠/٠٦/٢٣
  • zhyarsaef
    بەڕاستى دەست خۆشى ئەم تەكنیكە نوێیەتان لێ دەكەم هیوادارم هەمیشە لە خزمەتى موسڵماناندا بن.خوا پشت و پەناى هەمووان بێت.سەركەوتوبن
    ٢٠١٠/٠٦/٢٢
  • ayub
    خواى گەورە پاداشتان بداتەوە
    ٢٠١٠/٠٦/٢١
  • zhwan
    السلام عليكم دەستان خۆش سەركەوتوبن خواى گەورە پشتیوانتان بێت
    ٢٠١٠/٠٦/٢١
  • شميران طارق
    ماڵپەڕێكى زۆر باشە هیوادارم سەركەوتووبن
    ٢٠١٠/٠٦/٢١
  • hakary
    خوا پاداشتان بداتەوە و بەردەوامتان بكات لەسەر ئەم ڕێگایە
    ٢٠١٠/٠٦/٢١
                       
               ١٤            

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام