بَلْ ظَنَنتُمْ أَن لَّن يَنقَلِبَ الرَّسُولُ وَالْمُؤْمِنُونَ إِلَىٰ أَهْلِيهِمْ أَبَدًا وَزُيِّنَ ذَٰلِكَ فِي قُلُوبِكُمْ وَظَنَنتُمْ ظَنَّ السَّوْءِ وَكُنتُمْ قَوْمًا بُورًا
[١٢] هەروەك ئەوەش بەو شێوەیە نیە كە لاف و ئیدیعای دەكەن بەوەی كە ماڵ و سامان ئەهل و منداڵ سەرقاڵی كردوون، بەڵكو گومانتان وابوو كە پەیامبەری خوا صلى الله عليه وسلم و ئەو باوەڕدارانەشی كە لە گەڵیدا بوون تیادەچن، و هەرگیز جارێكی تر ناگەڕێنەوە ناوتان، وە شەیتان ئەوەی لە دڵتاندا جوانكردەوە، و گومانێكی خراپتان برد ئەوەش كە خوای پەروەردگار پەیامبەرەكەی صلى الله عليه وسلم و هاوەڵانی سەرناخات بەسەر دوژمنەكانیاندا، بەوەش ئێوە كەسانێكی تیاچوو و هیچ خێر و چاكەیەكتان تێدا نیە .
سورة الفَتْح ١٢
تەفسیری هەموو سورەتەکان