ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
      ٣
  • بۆنخۆشى خۆشەویستى دروست دەكات
    پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم فەرمویەتی: ((حُبّبَ اليّ من دنياكم النساء والطيب! وجعلت قرة عيني في الصلاة)) رواه أحمد في المسند والنسائي والبيهقي (صحيح) واتە: لە دنیاكەتاندا دو شت لەلام خۆشەویست كراوە، ئافرەت و بۆنخۆشی، وە لە نوێژدا چاوو دڵم رۆشن دەبنەوە. لە بارەی بۆنخۆشیەوە هەندێك لە شارەزایان دەڵێن: ڕازاندنەوەو خۆجوان كردنی ژن بۆ مێردەكەىو خۆبۆن خۆش كردنی لەبەهێزترین هۆیەكانی خۆشەویستى و تەبایی وبەزەیى دادەنرێ. هەروەها بۆن خۆش كردن دەبێتە هۆی نزی...
  • خۆت بۆ خێزانەكەت جوان بكەو با ئەویش خۆی بۆت جوان بكات(*)
    خواى گەورە دەفەرموێ: [ وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ] البقرة:228. واتە: ئافرەتان هەروەك ئەركى ژنانەیان لەسەر شانە، هەروەها مافى ڕەواى خۆیان هەیە. ((پرسیار لە خاتو عائیشە كرا، رەزاى خواى لێ بێ، كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دێتە ماڵەوە یەكەم شت چ دەكات؟ گوتى: سیواك دەكات!(1)).(رواه مسلم) ئیبن عەباس دەڵێ: من خۆم بۆ خێزانەكەم جوان دەكەم هەروەك ئەو خۆى بۆم جوان دەكات،(2) حەزیش ناكەم هەمو مافەكانم بۆ جێ بەجێ بكات، چونكە هەمو...
  • ئامۆژگاری و ڕاسپاردە بەر لە هاوسەرگرتن
    ئەنەس دەڵێ: هاوەڵە بەڕێزەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم كاتێك كە بوكێكیان بۆ زاوا دەگواستەوە، فەرمانیان بە بوكەكە دەكرد كە خزمەتی مێردەكەی بكات و چاوەدێری مافی ژن و مێردایەتی بكات. ئامۆژگاری باو ك لەكاتی بەشودانی كچەكەی عبدالله ی كوڕی جەعفەری كوڕی ئەبوتالیب ئامۆژگاری كچەكەی كردو پێی گوت: نەكەی (غیرە)ت بەرامبەر مێردەكەت هەبێ، واتە لێی بترسی لەوەی كە دڵی بە ئافرەتێكی ترەوە بێت. چونكە ئەم (غیرە)یە كلیلی دەرگای تەڵاق دانە! نەكەی زۆر گلەیى...
  • داخوازى و دوعاكەى
    لەكاتی بەستنی(عقد)ی مارەكردندا پێویستە وتارێك بخوێندرێتەوە كە بە سوپاس و ستایشی خواو درود دان لەسەر پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەست پێ بكات بەم شێوەیەی خوارەوە: أنَّ الْحَمْدُ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُوڕ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا، مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فلا مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ، وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لا شَڕيكَ لَهُ...
  • پرۆژەی ژن هێنان
    ئیمامی ئەحمەد لە مەسنەددا بە (صحيح)ی گێڕاویەتیەوە: یەكێك لە هاوەڵە بەڕێزەكانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم خۆی یەك لا كردبۆوە بۆ خزمەت كردنی پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم، لە لای پێغەمبەر دەمایەوە بۆ جێ بەجێ كردنی پێویستى یەكانی. پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم پێی فەرمو: بۆ ژن ناهێنی؟ ئەویش گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا من فەقیرم و هیچ شتێكم نیە، لەبەر ئەوە خۆم یەك لا دەكەمەوە بۆ خزمەت كردنی جەنابت. جا بێ دەنگ بو پاشان دوبارە هەمان پرسیارى لێكرد و ئەویش هەمان...
  • رای ئیسلام دەربارەى خۆشەویستى
    لە ئیبن عەباسەوە (رەزاى خوایان لێ بێ) كەوا پیاوێك گوتویەتى: ((يا رسول الله! في حجري يتيمة قد خطبها رجل موسر ورجل معدم، فنحن نحب الموسر وهي تحب المعدم؟)) واتە: ئەى پێغەمبەرى خوا! كچێكى هەتیوم لەلایە، پیاوێكى پارەدار و پیاوێكى دەست كورت هاتونەتە خوازبێنى، ئێمە حەزدەكەین بیدەین بە پیاوە پارەدارەكە و كچەكەش حەز دەكات شو بە دەست كورتەكە بكات؟ جا پێغەمبەرى خواe فەرموى: ((لم يُرَ للمتحابين مثل النكاح!)) أخرجه ابن ماجه والحاكم والبيهقي والطبراني وغيرهم...
  • بەمەرج دانانی وەلى لە مارەبڕیندا
    خوای گەورە دەفەرموێ: {وَأَنكِحُوا الْأَيَامَى مِنكُمْ وَالصَّالِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَائِكُمْ إِن يَكُونُوا فُقَرَاء يُغْنِهِمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ } (النور: 32). واتە: بۆ پیاوانى بێ ژن، ژن بخوازن و ژنانى بێ مێرد بەمێرد بدەن و هەروا بۆ كۆیلەو كەنیزانى خوچاكیش ژن بێنن و بیاندەن بەشو، بیر لە دەست تەنگى مەكەنەوە چونكە) ئەگەر فەقیرو دەستەنگ بن خوا لە فەزڵى خۆى بێ نیازیان دەكات، خوا فرانگرو زانایە. راڤەكارانی قورئا...
  • حەزەركردن لە مارەبڕینى كچی تەمەن بچوك
    خواى گەورە دەفەرموێ: [وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ] البقرة:228. واتە: ئافرەتان هەروەك ئەركى ژنانەیان لەسەر شانە، ژنەكانیش مافى رەواى خۆیان هەیە. پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمویەتى: ((لا يؤمن أحدكم حتى يحب لأخيه ما يحب لنفسه من الخير)). رواه أحمد في المسند والترمذي والنسائي وابن ماجه وغيرهم والزيادة لغيرهم، حديث صحيح. واتە: ئیمانى هیچ كامێكتان تەواو نابێت هەتا ئەوەى بۆ خۆى لەچاكە پێى خۆشە بۆ براى مسوڵمانیشى...
  • پێش بەشودانی كچ پێویستە ئیزنی لێ‌ وەربگیرێ
    پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمویەتی: ((لا تنكح الأيم حتى تستأمر ولا تنكح البكر حتى تستأذن. قالوا: يا رسول الله! وكيف إذنها؟ قال: أن تسكت)) رواه البخاري ومسلم. واتە: ئەو ئافرەتەی كە بێوەژنە مارەی نابڕدرێ تا خۆی بڕیار نەدات، كچیش مارەیی دروست نییەو مارەی نابڕدرێ تا ئیزن و ڕەئی وەرنەگیرێ. گوتیان: ئەی پێغەمبەری خوا! ئیزنی چۆن لێ وەردەگیرێ؟ پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموی: بێ دەنگیەكەی نیشانەی ڕازی بونیەتی. ((عن خنساء بن خذام: أن أباها زوجها...
  • قەدەغەكردنی بەشونەدانەوەی بێوەژن
    خـوای گـەورە دەفەرموێ: {وَإِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاء فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلاَ تَعْضُلُوهُنَّ أَن يَنكِحْنَ أَزْوَاجَهُنَّ إِذَا تَرَاضَوْاْ بَيْنَهُم بِالْمَعْرُوفِ ذَلِكَ يُوعَظُ بِهِ مَن كَانَ مِنكُمْ يُؤْمِنُ بِاللّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ ذَلِكُمْ أَزْكَى لَكُمْ وَأَطْهَرُ وَاللّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لاَ تَعْلَمُونَ } البقرة:232. واتە: گەر ئافرەتتان تەڵاق داو پاش بەسەر چونی ماوەی (عدة)ی كە سێ مانگ و دە ڕۆژە، گەر مێردی ئەو ئافرەتە تەڵاق...
  • پیاوی صاڵح بۆی هەیە كچەكەی بۆ پیاوی صاڵح بخاتە ڕو
    بەبۆنەی ئەوەی كە دەشێ پیاو كچەكەی خۆی بۆ پیاوی چاك و بەتەقوا بخاتە ڕو، ئەوا ئەم چیرۆكە واقعییە باس دەكەین، كە لە كتێبەكانی مێژو تۆمار كراوە: ((لە عبدالله ی كوڕی ئەبی وداعەوە كە گوتویەتی: من لە كۆڕو دانیشتنەكانی سەعیدی كوڕی موسەیەب ئامادە بوم، بەڵام چەند ڕۆژێك لە دانیشتنەكان ئامادە نەبوم، كاتێكیش چومە لای بۆ ئامادەبونی وانەكان پێ‌ی گوتم: لە كوێ بوی؟ منیش گوتم: خێزانەكەم ئەمری خوای بەجێ هێناوەو وەفاتی كردوەو منیش سەرقاڵی ئەمە بوم. ئەویش گوتی: دەبو...
  • پێشبڕكێ نەكردن لە خوازبێنى
    خواى گەورە دەفەرموێ: [ وَلاَ تَعْتَدُواْ إِنَّ اللّهَ لاَ يُحِبِّ الْمُعْتَدِينَ] البقرة:190. واتە: دەستدرێژى مەكەن، خوا دەست درێژى كەرانى خۆش ناوێ. دەفەرموێ:{وَالَّذِينَ يُؤْذُونَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ بِغَيْرِ مَا اكْتَسَبُوا فَقَدِ احْتَمَلُوا بُهْتَاناً وَإِثْماً مُّبِيناً }الأحزاب:58. واتە: ئەوانەى ئازارى پیاوانى ئیماندار و ئافرەتانى ئیماندار دەدەن بێ ئەوەى تاوانێكیان ئەنجام دابێت، ئەوانە بوختان و گوناهو تاوانێكى ئاشكرا دەگرنە ئ...
  • پشكنینی گروپەكانی خوێنى ژن و مێرد
    مەبەستمان لێرە گروپی (البريزيز يان أر أتشي)ـە، جا لێرەدا چوار شیمانە (احتمال) هەیە ڕەنگە ڕو بدات: شیمانەی یەكەم: لەوانەیە گروپی خوێنی هەریەك لە ژن و مێرد ئیجابی بێت. شیمانەی دوەم: لەوانەیە گروپی خوێنی هەریەك لە ژن و مێرد سلبی بێت. شیمانەی سێیەم: لەوانەیە گروپی خوێنی ژنەكە ئیجابی بێت و مێردكەی سلبی بێت. لەم سێ شیمانە(احتمال)ەدا گروپەكانی خوێن لەگەڵ یەك گونجاو و ڕێكن. بەڵام لە شیمانەی چوارەم: لەو كاتەی گروپی خوێنی ژنەكە سلبی بێت و هی مێ...
  • پشكنینی پزیشكی پێش هاوسەر گرتن
    پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرموێ: ((فرّ من المجذوم فرارك من الأسد)) رواه البخاري واتە: ڕاكردنت لە توش بو بە گولی ڕاكردنتە لە شێر. هەروەها دەفەرموێ: ((لا يوردن ممرض على مصح)) رواه البخاري واتە: نەخۆش نەبردرێتە لاى كەسانێك كە ساغن و نەخۆش نین. ((لا ضرر ولا ضرار)) رواه أحمد في المسند وابن ماجه، حديث صحيح واتە: نە زیان بگەیەنەو نە بهێڵی زیانت پێ بگات. ئەم فەرمودە پیرۆزە ئاماژەی حەزەرو ئاگادار بون دەكەن لە نەخۆشی گرتنەوە! زۆر لە...
  • لەكاتی داخوازی پێویستە كوڕو كچ یەكتری ببینن
    ئەبو هورەیرە خوا لێی رازی بێ دەفەرموێ لەگەڵ پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بوم پیاوێك هاتە لاى و هەواڵی پێدا كە ئافرەتێكی ئەنصاری خوازتوە. پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم پێی فەرمو: ئایا سەیری ئافرەتەكەت كردوە؟! پیاوەكەش گوتی: نەخێر! پێغەمبەریش فەرموی: بڕۆ تەماشای بكە! چونكە شتێك لە چاوی ئافرەتە ئەنصاریەكان هەیە، بە واتای چاویان بچوكە)).(رواه مسلم والنسائي والطبراني (حديث صحيح).) بۆ پاساودانى ئەم مەسەلەیە فەرمودەى (صحيح) هاتوە كە دەفەرموێ: ((أنظر ال...
  • هەڵبژاردنی هاوسەری چاك
    زۆربەی زۆری ئەو گیرو گرفتانەی دێنە پێش ژن هێنان و شوكردن هەڵبژاردنی هاوسەری ژینە بەبێ لێكۆڵینەوەو بەدوادا چون و سۆراغ كردن، چەند كوڕ و كچى لاو هەبون پەلەیان كردوە لە هەڵبژاردنى هاوسەرەكەى، تەنها لەبەر ئەوەى شەیداى جوانیەكەى بوە، كە بەهۆیەوە توشى نەگبەتى و ماڵ وێرانى بوە. ئیسلام هانی ئەوەی داوەو گرنگیشی پێ دەدات كە ئەو كەسەی هاوسەر هەڵدەبژێرێ خاوەن ڕەوشت و دین و داوێن پاك و خاوەن ئیمانێكی پتەو بێ و ملكەچی یاساكانی قورئان بێ. خوای گەورە دەفەرموێ:...
  • پەلە كردن بۆ ڕیشەكێش كردنی خواپەرستى چەوت و لاڕێ
    ئیمامی بوخاری ڕیوایەتی كردوە كە ((سێ پیاو چونە ماڵی خێزانەكانی پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم و، لە چۆنیەتی خواپەرستی پێغەمبەریان پرسی كە چۆن خواپەرستی دەكات، كاتێك چۆنیەتی خواپەرستى یەكەیان پێ گوترا: ئەوانیش گوتیان: ئێمە لە كوێین لەچاو خواپەرستی پێغەمبەر، خوای گەورە لە گوناهەكانی پێش و دوایی ئەو خۆش بوە! یەكێك لەو پیاوانە گوتی: كەواتە من هەمو شەو شەونوێژ دەكەم. یەكێكی تر گوتی: ساڵ هەمو ڕۆژ بەڕۆژو دەبم. یەكێكی تریش گوتی: هەرگیز ژن ناهێنم. كات...
  • ئافرەت خۆشترین خۆشی ژیانه
    خوای گەورە دەفەرموێ: {وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجاً لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً }الروم 21 لە واتای (مودة‌)دا لەم ئایەتە پیرۆزەدا مانای بەرزی ئەمەی بە دەرخستوەو بەدەری دەخات كە پەیوەندی نێوان ژن و مێرد تەنها پەیوەندی سەرجێ یی نى یە، بەڵكو پەیوندى یەكی چاوەدێرى و سەرپەرشتى و خۆشەویستى و دڵنەرمى و ڕێزو سۆزو عاتیفەیى یە. ئەوەش ڕیزی كەسایەتی ئافرەت وبەرزی پلەی ئافرەت دەردەخات. پ...
  • بەرز كردنەوەی غەریزەی جنسی
    مەبەست لە بەرزكردنەوەى غەریزەی جنسی ئەوەیە كە زۆربەی زانایانی دەرون ناس ناویان لێ ناوەو دەستەواژەیان بۆ داناوە، ئەوەش بە پێویست بونی بەرزو بڵندی غەریزەی جنسی و بەرز كردنەوەی بەرەو ئاسۆیەكی زانستى و ئەدەبى و هونەری بەكەڵك، لە حاڵێكدا كە یەكێك نەتوانێ ژن بهێنێ و خۆی بەداوێن پاكی ڕاگرێ. پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم فەرمانی بەبێ ژن داوە كە بەڕۆژو ببێ بۆ پاراستنی ئەسڵی غەریزەكە، ئەوەش جۆرێكی بەرزە لە جۆرەكانی بڵند بونەوەى غەریزەی جنسی كە ئیسلام دەست...
  • هاندان بۆ ژن هێنان و شوو كردن
    خوای گەورە دەفەرموێ: [فَانكِحُواْ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ النِّسَاء مَثْنَى وَثُلاَثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تَعْدِلُواْ فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ] النساء:3. واتە: ژن مارە ببڕن لەوانەی كە بۆتان حەڵاڵە دوان یان سیان یان چواریش بن هەروایە. ئەگەر ترسان نەتوانن ژنەكانتان وەكو یەك تەماشا بكەن، ئەوا دەبێ یەك ژن بهێنن. بۆیەش خوای گەورە وای باس دەكات چونكە بە یەكسان تەماشا نەكردن و بەخێو نەكردنیان بە یەكسانى و ماف نەدانی...
  • ژیانی ژن و مێردایەتى لە ئیسلامدا بەخواپەرستی دادەنرێ
    گوزەران و ژیان بەسەربردن لەسەر زەوی گەر بەشی خۆشىو شادىو ئارەزوە حەڵاڵەكانی تیا نەبو، ئەوا ئەو ژیانە ژیانێكی وشك و ناخۆش دەبێت، لەبەر ئەوە حیكمەتی خوای میهرەبان گشت غەریزەكانی مانەوە لەسەر زەوی بەهۆی ڕابواردنی حەڵاڵ و موتعەو خۆشىیەوە داناوەو ڕاگیر كردوە. بیر كردنەوەش لەم حیكمەتە وا لە مرۆڤ دەكات بزانێ مەبەستی ئەم خۆشى و ڕابواردنە حەڵاڵە چى یە، ئەوەش تەنها ئامانجێك نى یە بۆ گەیشتن بەم خۆشى یە، بەڵكو ڕێگەیەكە.. وەسیلەیەكە بۆ گەیشتن بە چەند ئامانجێك...
      ٣

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام