هُوَ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ ثُمَّ يُخْرِجُكُمْ طِفْلًا ثُمَّ لِتَبْلُغُوا أَشُدَّكُمْ ثُمَّ لِتَكُونُوا شُيُوخًا ۚ وَمِنكُم مَّن يُتَوَفَّىٰ مِن قَبْلُ ۖ وَلِتَبْلُغُوا أَجَلًا مُّسَمًّى وَلَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ
[٦٧] پەرستراوی بەهەق ( اللَّـه ) یە كە ئادەمی باوكتانی لە خۆڵ دروستكردووە، و پاشان ئێوەشی بەدەسەڵاتی خۆی لەتۆواوەوە بەدیهێناوە، و پاشان دەگوازرێنەوە بۆ قۆناغی خوێنێكی خەستی سوور، پاشان چەندان قۆناغی ترتان بەسەردا دێت لە ناو منداڵداندا، هەتا وەكو منداڵی بچووك لەدایك دەبن، پاشان لاشە وجەستەتان بەهێز دەبێت هەتا پیردەبن وبەساڵادەچن، جا هەتانە پێش ئەوە دەمرێت، ئەوەش بۆ ئەوەی بەم قۆناغە بڕیار لەسەردراوانە بگەنە ئەو كاتەی كە بۆتان دیاریكراوە تێیدا تەمەنتان كۆتایی پێدێت، وە بۆ ئەوەی لەبەڵگەكانی خوا لەسەرتان تێبگەن، و لە ئایەتەكانی ووردبنەوە و بیربكەنەوە و بەهۆیەوە بزانن كە هیچ پەرستراوێكی تر نیە جگە لەو ئەو كارە بكات، و تەنها ئەو نەبێت كەسی تر شایەن وشایستەی پەرستن نیە .
سورة غَافِر ٦٧
تەفسیری هەموو سورەتەکان