فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ۗ وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْيَتَامَىٰ ۖ قُلْ إِصْلَاحٌ لَّهُمْ خَيْرٌ ۖ وَإِن تُخَالِطُوهُمْ فَإِخْوَانُكُمْ ۚ وَاللَّهُ يَعْلَمُ الْمُفْسِدَ مِنَ الْمُصْلِحِ ۚ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَأَعْنَتَكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ
[٢٢٠] وە پرسیارت لێدەكەن ـ ئەی پەیامبەری خوا صلى الله عليه وسلم ـ لەبارەی هەتیوانەوە ـ ئەوانەی كە باوكیان مردووە و هێشتا باڵغ نەبون ـ چۆن هەڵس وكەوتیان لەگەڵدا بكەن لەڕووی بژێوی و پارە و ماڵەوە ؟ تۆش پێیان بڵێ : چاككردنی ئێوە بۆیان باشترە، و هەمیشە ئەوە بكەن كە بەسودترە بۆ ئەوان، وە ئەگەر تێكەڵاویان بكەن لەسەرجەم كاروبارەكانی ژیانتاندا خۆ ئەوە براتانن لە دیندا . وە پێویستیشە لەسەر برا ڕەچاوی بەرژەوەندی براكەی بكات . وە خوای پەروەردگاریش ئەو كەسانە دەناسێتەوە كە ماڵ وسامانی هەتیوان بەفیڕۆدەدەن و جیایان دەكاتەوە لەوانەی كە سورن لەسەر چاكبون لەگەڵیان . وە ئەگەر خوای پەروەردگار بیویستایە ئەوەی لەسەر تەسك وناڕەحەت دەكردەوە بە قەدەغەكردنی تێكەڵاویكردنیان . بێگومان خوای پەروەردگار بە توانا و بەدەسەڵاتە لە موڵكیدا، و دانایە لە دروستكردن وبەڕێوبەردن و تەشریعەكانیدا .
سورة البَقَرَة ٢٢٠
تەفسیری هەموو سورەتەکان