قَدْ جَاءَكُم بَصَائِرُ مِن رَّبِّكُمْ ۖ فَمَنْ أَبْصَرَ فَلِنَفْسِهِ ۖ وَمَنْ عَمِيَ فَعَلَيْهَا ۚ وَمَا أَنَا عَلَيْكُم بِحَفِيظٍ
[١٠٤] ئەی پەیامبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەو هاوەڵبڕیاردەرانە بڵێ : لە ڕاستیدا بەڵگە ڕوون وئاشكراكانتان بۆ هاتووە كە بتوانن ڕۆشنایی هیدایەتی پێبدۆزنەوە و ببینن لەناو تاریكاییەكاندا، لەوەی كە قورئان لەخۆیگرتووە و پەیامبەر صلى الله عليه وسلم هێناویەتی، جا ئەوەی ئەم بەڵگە و نیشانانە وەربگرێت وباوەڕ بەناوەڕۆكەكانیان هەبێت ئەوا سوودی تەنها بۆ خۆی دەبێت، وە ئەوەشی هیدایەت نەبینێت پاش ئاشكرابوون و ڕوونبووی بەڵگەكان لەسەری ئەوا جینایەتی لەخۆی كردووە، وە منیش پارێزەر و چاودێرنیم بەسەرتانەوە كردەوەكانتان بژمێرم وتۆماری بكەم، بەڵكو تەنها من ڕاگەیەنەری پەیامەكەی خوام، وە خوای پەروەردگارە كە خۆی بەگوێرەی حیكمەت ودانایی و زانستی خۆی ڕێنمایی خەڵك دەكات یان گومڕایان دەكات .
سورة الأنعَام ١٠٤
تەفسیری هەموو سورەتەکان