برینداركردن
بەروار: 2012/11/07سەردارن: 2121نوسەر: شێخى پایەبەرز:ابن تیمية‌ بە ڕەحمەت بێت

تۆڵەكردنەوە لە بریندار بووندا سەلماوە بە قورئان و سوننەت و كۆڕاش بەمەرجی یەكسانی ، ئەگەر لەپی ‏دەستی ڕاستی بڕا ، بۆی هەیە وەك ئەو دەستی ببڕێت ، وە ئەگەر ددانی هەڵكێشا دەتوانێت ددانی وای لێ ‏بكات ، وە ئەگەر سەری یان دەم و چاوی برینداركرد تا ئێسكەكەی دەركەوت دەتوانێت وای لێ بكات ، بەڵام ‏ئەگەر نەتوانرا یەكسانی ڕەچاو بكرێت وەك ئەوەی كە ئێسكێكی ناوەوەی بشكێنێت یان برینێكی نادیار بكات ‏، ئەوكاتە نابێت تۆڵە بكرێتەوە بەڵكو پێویستە دییەی دیاری كراو بدرێت یان بەئەندازەی ئەو زیانەی ‏لێكەوتووە بۆی قەرەبوو بكرێتەوە .‏
بەڵام تۆڵە كردنەوە لە لێدانی دەست و گۆچان و قامچی و هاوشێوەی ئەوانە وەك ئەوەی زلە یان مشتی ‏لێدات ، كۆمەڵێك لە زانایان دەڵێن : تۆڵەكردنەوەی نییە ، بەڵكو سەرزەنشت دەكرێت ، چونكە ناتوانرێت ‏یەكسانی ڕەچاو بكرێت لەكاتی تۆڵەكردنەوەدا .‏
وە ئەوەی لە خەلیفە ڕاشدیەكان و هاوەڵان و تابعیەكان گێڕاوەتەوە : دەتوانرێت لەو جۆرە ستەمانەشدا ‏تۆڵە بكرێتەوە ، بەدەق لە ئەحمەد و فەقیهەكانەوە هاتووە ، وە سوننەتی پێغەمبەری خوداش ‏صلى الله عليه وسلم‏ بەوە هاتووە ‏ئەوەش ڕاستییە ، أبو فراس دەڵێت : عمری كوڕی خەتاب رضي الله عنه‏ وتاری ‏
دەخوێند باسی فەرموودەیەكی دەكرد تیایدا فەرمووی : (( ألا إني والله ما أرسل عمالي إليكم ليضربوا أبشاركم ، ولا ليأخذوا أموالكم ، ولكن أرسلهم إليكم ليعلموكم دينكم وسنة نبيكم . فمن فعل به سوى ذلك : فليرفعه إلي . فوالذي نفسي بيده إذا لأقصنه منه ، فوثب عمرو بن العاص ، فقال يا أمير المؤمنين : إن كان رجل من المسلمين أمر على رعية فأدب رعيته ، أئنك لتقصه منه ؟ قال : إي والذي نفس محمد بيده إذا لأقصنه منه ، وقد رأيت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقص من نفسه ، ألا لا تضربوا المسلمين فتذلوهم ، ولا تمنعوهم حقوقهم فتكفروهم )) (1 ‏).‏
واتە : سوێند بە خودا من كاربەدەستەكانم ڕەوانە ناكەم بۆ ئێوە بۆ ئەوەی لــــــە ڕومەتتان بدەن ، وە نە بۆ ‏ئەوەی ماڵ و سەروەت و سامانتان بەتاڵان بەرن ، بەڵكو ڕەوانەم كردون بۆ ئەوەی فێری ئایینی خودا و ‏سوننەتی پێغەمبەرەكەیتان بكەن ، هەریەكە لەوان كارێكی جگە لەوەی كرد سكاڵای لێبكەن ، سوێند بەو ‏كەسەی گیانی منی بەدەستە تۆڵەی لێدەكەمەوە ، (عمرو كوڕی العاص رضي الله عنه) هەستایە سەر پێ و وتی : ئەی ‏فەرمان ڕەوای ئیمانداران ئەگەر كەسێك كرا بە كاربەدەست بەسەر كۆمەڵێك موسڵمانەوە لەهەندێكیانی دا ‏بەمەبەستی فێكردن و ئەدەبدان تۆ هەر تۆڵەی لێدەكەیتەوە ؟ فەرمووی : سوێند بەو كەسەی گیانی محمدی ‏بەدەستە تۆڵەی لێدەكەمەوە ، چونكە من پێغەمەبەری خودام ‏صلى الله عليه وسلم‏ بینیی تۆڵەی لەنەفسی خۆشی دەكردەوە ؟ ‏تكادەكەم لە موسڵمانان مەدەن و زەبوونیان مەكەن وە مافەكانیان پێشیل مەكەن بۆ ئەوەی لە ئاین ‏هەڵنەگەڕێنەوە ، ئەمە مانای ئەوەیە ئەگەر كاربەدەست لەخەڵك بدات لێدانێكی نادروست ، بەڵام لێدانی ڕێگە ‏پێدراو ، تۆڵەكردنەوەی تێدا نییە بەكۆڕای زانایان ، چونكە ئەو لێدانە یا پێویستە ، یا سوننەتە یان دروستە .‏
============================
(1) أوردة الهيثمي في مجمع الزوائد(5/211)وقال:(في صحيح طرف منه ،رواه أحمد و أبوفراس لم أر من جرحه و لا من وثقه وبقية رجاله ثقات).اهـ