خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:{وَأَنكِحُوا الْأَيَامَى مِنكُمْ وَالصَّالِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَائِكُمْ إِن يَكُونُوا فُقَرَاء يُغْنِهِمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ } (النور: 32).
واته: بۆ پیاوانى بێ ژن، ژن بخوازن و ژنانى بێ مێرد به‌مێرد بده‌ن و هه‌روا بۆ كۆیله‌و كه‌نیزانى خوچاكیش ژن بێنن و بیانده‌ن به‌شو، بیر له ده‌ست ته‌نگى مه‌كه‌نه‌وه چونكه) ئه‌گه‌ر فه‌قیرو ده‌سته‌نگ بن خوا له فه‌زڵى خۆى بێ نیازیان ده‌كات، خوا فرانگرو زانایه.
راڤه‌كارانی قورئان ئه‌م ئایه‌ته‌یان كردۆته به‌ڵگه كه ناكرێ ئافره‌ت خۆی ماره بڕ بكات، ته‌نها به‌وه‌لی نه‌بێت. چونكه ئه‌م ئایه‌ته ئاراسته‌ی وه‌لیه‌كان (سه‌رپه‌رشتیارانی ئافره‌ته‌كه) ده‌كات... له‌به‌ر ئه‌وه وه‌لی پێویسته له ماره‌بڕی باڵغ و ناباڵغ دا ئاماده‌بێ.
به مه‌رج وه‌لى بۆ ره‌زامه‌ندی به‌شودان له‌گه‌ڵ سروشت و زه‌وقی دروستدا یه‌ك ده‌گرێته‌وه وه‌ك هه‌مو فه‌رمانه‌كانی شه‌ریعه‌تی خوا‌و نه‌هیه‌كانی، چه‌ند شتێكی ناكاوی ترسناكه كاتێك وه‌لی ئافره‌ته‌كه ده‌بینێ ئافره‌ته نزیكه‌كه‌ی دێته‌وه ماڵه‌وه‌و ئه‌و كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵه كه پێی ده‌ڵێن مێرد خۆیشی پێ ی ئاگادار نى یه!! هیچ خاوه‌ن عه‌قڵ و جوامێرێك ئه‌مه قبوڵ ناكات!
حه‌نه‌فیه‌كان بۆ به‌شودانی كچی باڵغ به‌بێ وه‌لی ئه‌م فه‌رموده‌یه ده‌كه‌نه به‌ڵگه: ((الثيب أحق بنفسها من وليها)) واته: بێوه‌ژن خۆی له وه‌لیه‌كه‌ی به حه‌ق تره بۆ شوكردنه‌وه.
به‌ڵام ئه‌مه به به‌ڵگه دانانرێ، (مناوي) له (شرح الجامع الصغير) له ته‌فسیره‌كه‌یدا ده‌ڵێ: به واتای وه‌لیه‌كه‌ی به‌شوی نادات تاوه‌كو كچه‌كه ئیزنی پێ ده‌دات به قسه كردن، چونكه كچه‌كه له وه‌لیه‌كه‌ی حه‌ق تره بۆ عه‌قده‌كه. لێكدانه‌وه‌ی حه‌نه‌فیه‌كانیش بۆ ئه‌م فه‌رموده‌یه فه‌رموده‌ی صحيحي به‌سودتر ره‌تی ده‌كاته‌وه به مه‌رج دانانی وه‌لی!.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((لا نكاح الاّ بولي وشاهدي عدل)) صحيح واته: ماره‌بڕى دروست نیه مه‌گه‌ر به ئاماده‌بونى وه‌لى و دو شایه‌ت.
((أيما امرأة نكحت بغير إذن وليها فنكاحها باطل، فنكاحها باطل، فنكاحها باطل)) رواه أحمد في المسند والترمذي وابن ماجه. حديث حسن.
واته: هه‌ر ئافره‌تێك به‌بێ ئیزنی وه‌لیه‌كه‌ی ماره‌بڕ كرابێ ئه‌وا ماره‌بڕیه‌كه‌ی به‌تاڵه، ماره‌بڕىیه‌كه‌ی به‌تاڵه، ماره‌بڕیه‌كه‌ی به‌تاڵه.
چه‌ند جار هه‌بوه له‌به‌ر په‌له‌كردنی ئافره‌ت له به‌شودانی خۆی به‌و كه‌سه‌ی كه هیچ ره‌وشتی نه‌بوه‌و به زمان شیرینی هه‌ڵی خه‌ڵه‌تاندوه له‌به‌ر كه‌م خیبره‌یى خۆى و به‌هۆی فه‌رامۆش كردنی وه‌لی له ماره‌بڕیدا بوه‌ته مایه‌ی كاری خراپ و ترسناك، بوه‌ته مایه‌ی نانه‌وه‌ی به‌دبه‌ختى، ره‌نگه گه‌یشتبێته راده‌ی ته‌ڵاق دان دوای جێ به‌جێ كردنی پێویستی خۆی.
جا هه‌رچه‌نده ره‌زامه‌ندی وه‌لی له به‌شودانی ئافره‌ته‌كه به پێویست (واجب) داده‌نرێ، به‌ڵام ئیسلام ئه‌مه‌ى به سنوری به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌ته‌كه‌ی به‌ند كردوه، گه‌ر له‌م حه‌قه‌ی كه شه‌رع داویه‌تێ وه‌لیه‌كه لای دا‌و سته‌می كرد، ئه‌و كاته ئافره‌ته‌كه بۆی هه‌یه بچێته لای قازی و سكاڵا پێشكه‌ش بكات، جا گه‌ر ده‌ركه‌وت كه وه‌لیه‌كه به هه‌واو ئاره‌زو ره‌فزی كردۆته‌وه، ئه‌وا به‌شو ده‌درێ به‌و كه‌سه‌ی كه ئافره‌ته‌كه ئاره‌زوی لێ یه‌تی، ئه‌مه‌ش پاش دڵنیا بون له چاكی ئه‌و كه‌سه.
چه‌ند جار گوێ بیستی جه‌ورو سته‌می هه‌ندێ له وه‌لیه‌كانی ئافره‌تان ده‌بین كه ئه‌م حه‌قه بۆ ئاره‌زوی خۆیان به‌كار دێنن كه كچه‌كه‌یان له‌لای خۆیان ده‌هێڵنه‌وه بۆ خزمه‌ت كردنیان یان خزمه‌ت كردنی ژنه‌كه‌ی. ئای ئه‌مه چ نه‌فامى و كورت بینى و كه‌م فیكرى ده‌رده‌خات!