خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ] البقرة:228.
واته: ئافره‌تان هه‌روه‌ك ئه‌ركى ژنانه‌یان له‌سه‌ر شانه، ژنه‌كانیش مافى ره‌واى خۆیان هه‌یه.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى: ((لا يؤمن أحدكم حتى يحب لأخيه ما يحب لنفسه من الخير)). رواه أحمد في المسند والترمذي والنسائي وابن ماجه وغيرهم والزيادة لغيرهم، حديث صحيح.
واته: ئیمانى هیچ كامێكتان ته‌واو نابێت هه‌تا ئه‌وه‌ى بۆ خۆى له‌چاكه پێى خۆشه بۆ براى مسوڵمانیشى پێى خۆش نه‌بێت.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ((لا ضرر ولا ضرار)) رواه أحمد في المسند وابن ماجه (حديث صحيح).
واته: نه زیان به خه‌ڵك بگه‌یه‌نن و نه بهێڵن زیانتان پێ بگات.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه ره‌نگه ژن هێنانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به خه‌یاڵدا بێ، ئه‌ویش ماره‌بڕینى خاتو عائیشه‌یه -ره‌زای خوای لێ بێ- كه جیاوازى یه‌كی زۆر هه‌یه له ته‌مه‌نیان دا. دیاره ئه‌م حاڵه‌ته له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك له قاعیده ده‌رده‌چێت وه‌ك:
1- كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كه ناتوانرێ به‌راوردی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی تر بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه خاتو عائیشه به‌م هاوسه‌ریه‌تیه به‌ختیار بو و خاتو عائیشه (مخیر) كراوه‌و خۆی پێغه‌مبه‌ری خوای هه‌ڵبژارد.
2- مه‌به‌ستی سیاسی له‌م ژن هێنانه بۆ زیاد كردنی په‌یوه‌ندی نێوان پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم و ئه‌بو به‌كر (ره‌زای خوای لێ بێ) بوه، كه یه‌كێك بوه له سه‌ردارانی عه‌ره‌ب و، بۆ ئاسان كردنی به‌رژه‌وه‌ندی نێوان پێغه‌مبه‌رو هاوڕێ یه‌كه‌ی بوه، ئه‌بو به‌كریش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بانگه‌وازی ئیسلامی زۆر هاموشۆى پێغه‌مبه‌رى ده‌كرد.
3- به‌هێزی دینداری عائشه و، نمونه‌ی ئه‌وو هه‌مو ئافره‌ته صه‌حابیه‌كان و داوێن پاكى و عیفه‌تیان، ناكرێ ڕه‌چاوی كار‌و كاردانه‌وه‌ی خراپه‌یان لێ بكرێ له‌م زه‌واجه‌دا.
4- هێزی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم وه‌ك له فه‌رموده‌ی (صحيح) هاتوه كه هێزی چل پیاوی دراوه‌تێ.
من ئامۆژگاری پیاوو ئافره‌تان ده‌كه‌م به یه‌كسانی، به حه‌زه‌ر كردن له هه‌بونی جیاوازی ته‌مه‌نیان كه ده‌بێته هۆی زۆر كاردانه‌وه‌ی خراپ به‌تایبه‌تى له‌و كاته‌ی ئێستادا كه رێكخه‌رى ئایینى تێدا كز بوه.
ئیمام (ابن الجوزي) له كتێبه‌كه‌ی (صيد الخاطر) (2/446) گوتویه‌تی:
.... گێل ترین پیاو ئه‌و پیاوه به‌ته‌مه‌نه (پیره)یه كه داوای كچێكی ته‌مه‌ن بچوك ده‌كات.. به‌ڕاستی ته‌واوى چێژ و خۆشى له كاتی كوڕیه‌تى یه، هه‌ر كاتێك كچ باڵغ نه‌ببو، ئه‌وا خۆشی وه‌رگرتنی كامڵ نى یه! جا گه‌ر باڵغ بو زۆر جیماع كردن ده‌خوازێ. پیاوی پیریش ناتوانێ زۆر جیماع بكات! گه‌ر زۆر له خۆشی بكات ئه‌وا ناگاته مه‌رامی كچه‌كه، جا پیاوه‌كه به‌زویی به‌هیلاك ده‌چێ!
پیاوی پیر به ئاره‌زوی بۆ جیماع كردن نابێ له‌خۆ بایی بێت، چونكه ئاره‌زوه‌كه‌ی وه‌ك (فجر الكاذب)ـه! پیاوی پیرمان بینیوه كه جاریه‌ی كڕیوه‌و شه‌و له‌گه‌ڵی جوتبوه، كه‌چی به‌مردویی سه‌ری ناوه‌ته‌وه!..
راستى یه‌ك هه‌یه بگوترێ، با پیاوى پیریش رازى بێت كه له‌گه‌ڵى جوت نه‌بێت و ته‌نها له‌گه‌ڵى رابوێرێ، به‌ڵام خۆ كچه‌كه رازى نابێت له‌گه‌ڵى جوت نه‌بێت، ئه‌و كاته‌ش كچه‌كه ده‌بێته دوژمنێكى مامه‌پیره، ره‌نگه ئاره‌زو به‌سه‌ریدا زاڵ بێ داوێن پیسى بكات! یان هه‌وڵ بدا خۆى له‌كۆڵ پیره‌پیاوه‌كه بكاته‌وه‌و بیكوژێ، به‌تایبه‌تى ئافره‌تانى ئه‌وروپى كه له‌مباره‌وه دڵڕه‌قن.