شوبهەكانى شەخس پەرستان و پوچەڵ كردنەوەیان(شوبهەی سێهەم)
بەروار: 2012/09/02سەردارن: 2794نوسەر: د.عبداللطیف أحمد مصطفی

بەداخەوە نەفام و بێ‌ ئاگایان ناگەڕێنەوە بۆلای سەرچاوەی ئیسلامەتی كە قوڕئان و حەدیسەو ناچنە خزمەتیان بۆ تێگەیشتن لێیان (تدبّر) و ئیش كردن پێیان. بەڵكو بەشیان لە قوڕئان خوێندن تەنها بۆ مردووانە لەسەر تەعزیە، نەك بۆ زیندووەكان. وە ئەگەر بێت و لە كتابی نوسەرێكی باوەڕ پێكراوی خۆیاندا نوسرابێت دروستە هاوار بكرێتە پیاوچاكان، ئەوە باوەڕ بەو دەكەن، بەڵام باوەڕ بە كەلامی خوا ناكەن، وە قوڕئان و حەدیس دەخەنە پشت گوێ‌ و، مانای ئایەتەكانی دەگۆڕِن و تەحریفی دەكەن بەناوی تەفسیرو لێكدانەوەو تەئویل و مەجاز. وە چەندان شوبهە دەهێننەوە، بۆ ڕەت كردنەوەی مانای زاهیری ئەم ئایەتە قوڕئانیانە.
زۆر لە نەفامانی ئەم سەردەمەی ئێمە، شەیتان سەری لێ‌ شێواندوون و لەڕێگای ڕاستی تەنها خوا پەرستی گومڕای كردوون و، گەڕاندوونیەوە بۆ سەر دینی موشریكەكانی پێشوو، بەڵام نەك بەناوی شیرك و كوفر، بەڵكو بەناوی خوا پەرستی و خۆش ویستنی پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام) و پیاوچاكان و لەخوا نزیك بوونەوە. وە هەروەها شەیتان بەوەش وازی لێ‌ نەهێناون كە لە تەوحید (تەنها خوا پەرستی) ەوە لای داون بۆ هاوبەشی بۆ خوا دانان (الشرك)، بەڵكو شەریك بۆ خوا دانانی بۆ ڕازاندوونەوە لە پۆشاكی حەق و خوا پەرستیدا نیشانیان دەدات و چەندان شوبهەشیان فێردەكات بۆ ئەوەی بیان هێڵێتەوە لەسەر دینی شیرك و قـەنـاعـەتـیان بـۆ دروسـت بـكات و موجادەلەی ئەهلی تەوحیدیشی پێ بكەن. وە شوبهەكانی شەیتان بۆتە چەكی دەستیان بۆ دیفاع كردن لە بیروباوەڕە شیركیەكەیان لەبەرامبەر بانگەوازی ئەهلی تەوحید بۆیان. وەك پەروەردگار دەفەرموێت:[ وزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ السَّبِيلِ فَهُمْ لا يَهْتَدُونَ ] (النمل: 24). واتە: شەیتان كردەوەكانی بۆ ڕازاندوونەوەو لە ڕێگەی ڕاست لای داون.
وه‌ ده‌فه‌رمووێت: [ وإِنَّهُمْ لَيَصُدُّونَهُمْ عَنِ السَّبِيلِ ويَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ مُهْتَدُونَ ] (الزخرف:37).واتە: شەیتانەكان لە ڕێگەی ڕاست لایان دەدەن بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وا حیساب دەكەن كە هیدایەت دراون و لەسەر ڕێگەی ڕاستن !!.
وە دەفەرموێت: [وإِنَّ الشَّيَاطِينَ لَيُوحُونَ إِلَى أَوْلِيَائِهِمْ لِيُجَادِلُوكُمْ وإِنْ أَطَعْتُمُوهُمْ إِنَّكُمْ لَمُشْرِكُونَ] (الأنعام: من الآية 121) واتە: شەیتانەكان وەحی دەنێرن بۆ دۆستەكانیان وە شوبهەیان فێردەكەن بۆ ئەوەی موجادەلەی ئێوەی دۆستی خوا (ئەهلی تەوحید)ی پێ‌ بكەن.
بەڵام بە پشتیوانی خوا ناتوانن لە بەرامبەر ئەهلی تەوحید بوەستن و شوبهەكانیان خـۆی ناگرێت لە ئاستی بەڵگەكانی ئەهلی سوننە (ئەهلی تەوحید) چونكە فێڵ و شوبهەی شەیتان لاوازە لە راستیدا [فَقَاتِلُوا أَوْلِيَاءَ الشَّيْطَانِ إِنَّ كَيْدَ الشَّيْطَانِ كَانَ ضَعِيفاً] (النساء: من الآية76)
وە فێڵ و شوبهەی شەیتان تەنها لای موسڵمانی سادەی تێنەگەیشتوو لە قوڕئان و سوننەت ـ ڕەواجی هەیە.
بەڵام لای تەنها خوا پەرستان (شوێنكەوتووانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم‏ و هاوەڵانی) ڕەواجی نی یەو لاوازترە بەلایانەوە لە هێلانەی جاڵجاڵۆكە، كە هێلانەی جاڵجاڵۆكە لاوازترین هێلانەیە: [ مَثَلُ الَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِ اللَّهِ أَوْلِيَاءَ كَمَثَلِ الْعَنْكَبُوتِ اتَّخَذَتْ بَيْتاً وإِنَّ أَوْهَنَ الْبُيُوتِ لَبَيْتُ الْعَنْكَبُوتِ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ] (العنكبوت:41)
وە هێزو توانای تەنها خوا پەرستانی شوێنكەوتەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و هاوەڵانی لە خۆیانەوە نیە بەڵكو لەوەوەیە كە شوێن ئەو ڕۆشنكەرەوە(نور)ە كەوتوون كە خوا بۆی ناردوون، كە بریتی یە لە قوڕئان و سوننەت. چونكە هەركەسێك شوێن ئەم دوو سەرچاوە ڕۆشن كەرەوە بكەوێََََت ئەوا هەموو شتێكی لا ڕووناك و ئاشكرا دەبێت و حەق و ناحەق لێك جیا دەكاتەوەو شەیتان ناتوانێت فێڵی لێ‌ بكات و سەری لێ‌ بشێوێنێت.(سوپاس بۆ خوا).
ئێستاش با شوبهەی نەفامەكان بخەینە ژێر تیشكی ڕووناكی قوڕئان و سوننەت بە گوێرەی تێگەیشتنی هاوەڵان و پێشەوایانی پێشینەی ئوممەت:
گۆڕپەرستانی ئەمڕۆ دەڵێن: ئێمە موشریك نین، چونكە ئێمە لە زۆر بیرو باوەڕو كردارو گوفتاردا جیاوازین لە موشریكەكان كەواتە نابێت ئەو ئایەتانەی موشریكەكانی بە كافر داناوەو لە سەر ئەوان دابەزیوە بەسەر ئێمەیدا جێ بەجێ‌ بكەن، چونكە ئێمە لە زۆر شتدا جیاوازین لە موشریكان بەم شێوەی خوارەوە:
‎‎شوبهەی سێهەمی ( شەخس پەرستان )‏
دەڵێن:‏
ئێمە وەك موشریكەكان شەریك بۆ خوا دانانێین لەپەرستنداو ئێمە خوا بەتەنها ‏دەپەرستین. وە هاواركردنە غەیری خوا ‏شیرك نی یە، چونكە هاواركردن عیبادەت نی ‏یە وەك نوێژو ڕۆژوو. وەئێمە ئەوەی كە عیبادەتە وەك سوجدەو نوێژو ‏ڕۆژوو تەنها بۆ ‏خوا دەیكەین؛ كەواتە ئێمە شەریك بۆ خوا دانانێین لە پەرستندا وەك موشریكەكان.‏
---------------------------
هەڵوەشاندنەوەی شوبهەی سێهەم
لەوەڵامدا ـ بەپشتیوانی خوا ـ دەڵێم: وا دیارە شەخس پەرستان نازانن ‏عیبادەت چییه‌و جۆرەكانی چین. وەهەروەها نازانن شیرك چەند جۆری هەیە !!. ‏
وادەزانن عیبادەت تەنها نوێژو ڕۆژوو و زەكاتە، وە نازانن كە عیبادەتی دڵ و ‏عیبادەتی لاشەو عیبادەتی زمان و عیبادەتی ماڵیش هەیە. هەروەك لەسەرەتا ‏ڕوونمان كردەوە. وەنازانن كە:‏
 هەرشتێك خوا پێ‌ی خۆش بێت و فەرمانی بە كردن و ئەنجامدانی كردبێت، ‏ئەوە بۆ ئەو عیبادەتەو، بۆ غەیری ئەویش بكرێت شیركە

بۆ نموونە پەروەردگار پێ‌ی خۆشە هاواری بكەینێ‌ و فەرمانی پێ‌ كردووین هاواری ‏بكەینێ‌ [ وقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ] (غافر: من الآية60)
كەواتە هاوار كردنە خوا عیبادەتە، چونكە خوا پێ‌ی خۆشەو لێی ڕازی یە، كەواتە ‏نابێت بۆ غەیری خوا بكرێت، چونكە عیبادەت نابێت بۆ غەیری خوا بكرێت ئەگینا ‏شیركە. ‏
وە هەروەها لە چەندان ئایەتدا هاوار كردن و داوا لێ‌ كردن بە عیبادەت دانراوەو ‏سەرف كردنی بۆ غەیری (الله) بە شیرك دانراوە. وەك لە ئایەتەكانی پێشوو دەركەوت. ‏
وە هەروەها پێغەمبەر ‏صلى الله عليه وسلم‏‏ فەرموویەتی: ((الدعاء هو العبادة)) . واتە: هاوار كردن و داوا لێ‌ كردن و پاڕانەوە عیبادەتە. ‏
كەواتە چۆن دەبێت ئەم عیبادەتە كە پاڕانەوەیە بۆ غەیری خوا بكرێت ؟!‏
وە هەروەها سەربڕین (النحر) عیبادەتە؛ چونكە خوا فەرمانی كردووە سەربڕین ‏بكەین بۆ خوا [ فَصَلِ لربك وانحر ]
كەواتە هەروەك چۆن نوێژ عیبادەتەو كردنی بۆ غەیری خوا شیركە بەهەمان ‏شێوەش سەربڕین عیبادەتەو سەربڕین بۆ پیاوچاكان شیركە. ‏
وەهەروەها گەورەترین عیبادەت بە دڵ دەكرێت، كە ئیعتیقادت تەنها بە خوا بێت، ‏سوودو قازانج و زەرەر و زیانی بەدەستەو دڵت بەو خۆش بێت و تەنها لەو بترسیت و ‏ئەو بە گەورە دابنێیت و پشت بەو ببەستیت، بەڵام ئیعتیقاد بوون بە غەیری خواو ‏داواكردن لە غەیری خواو بە گەورەدانانی شیركەو دینی موشریكانە، چونكە عیبادەتی ‏موشریكەكان بۆ بتەكانیان بریتی بوو لەم ئیعتیقاد پێ‌ بوون و داوا لێ‌ كردن و نەزر بۆ ‏كردن و پەنا پێگرتنەی كە ئەمڕۆ بۆ قەبری پیاوچاكانی دەكەن!! .‏
وە ئیمامی الصنعانی فەرموویەتی سەبارەت بەم شوبهەیە: ‏
( هذا جهل بمعنى العبادة، فإنها ليست منحصرة فيما ذكرت ـ يعنى الصلاة والصوم والحج ـ بل رأسها وأساسها الإعتقاد. وقد حصل في قلوبهم ـ يعني عُبّاد القبور ـ ذلك، بل يسمّونهُ معتقداً و يصنعون له ما سمعتهُ مما تفرع عن الإعتقاد: من دعائهم وندائهم والتوسل بهم والإستغاثة والإستعانة والحلف والنذر وغير ذلك ) تطهير الإعتقاد  ص :(111 ).  
‏(( فهولاء القبوريّون والمعتقدون في جهال الأحياء وضلالهم سلكوا مسالك المشركين حَذْو القذَّةِ بالقُذَّةِ فاعتقدوا فيهم مالا يجور أن يعتقد إلا في الله، وجعلوا لهم جزءاً من المالِ، وقصدوا قبورهم من ديارهم البعيدة للزيارة، وطافوا حول قبورهم، وقاموا خاضعين عند قبورهم، وهتفوا بهم عند الشدائد ونحروا تقرُّباً إليهم )) تطهير الإعتقاد  ( ص:108)
(( فإن قلت: هولاءِ القبوريّن يقولون: نحن لا نشرك بالله تعالى ولا نجعل له نِدّاً الى الأولياء ليس شركاً.قلت: نعم ( يقولون بأفواههم ما ليس في قلوبهم ) لكن هذا جهلٌ منهم بمعنى الشرك، فإنّ تعظيمهم الأولياء ونحرهم النحائر لهم شركٌ. والله تعالى يقول:
[فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ ] أي له لا لغيره، كما يفيدهُ تقديم الظرف. ويقول تعالى: [وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا] .
فهذا الذي يفعلونه لأوليائهم هو عين ما فعله المشركون وصاروا به مشركين ولا ينفعهم قولهم: نحن لا نشرك بالله، شيئاً، لأنّ فعلهم أكذَبَ قولَهُم )) تطهير الإعتقاد  ( ص:106)
(( فإفراد الله تعالى بتوحيد العبادة لا يتم إلا بأنّ يكون الدعاءُ كله له والنداء في الشدائد والرخاء لايكون إلا للهِ وحدهُ، والاستعانة بالله وحده، واللّجأ الى الله واالنذر والنحر له تعالى، وجميع أنواع العبادات: من الخضوع والقيام تذلُّلاً للهِ تعالى، والركوع والسجود والطوافِ والتجرد من الثياب، والحلف والتقصير كله لايكون إلا لله عز وجلّ ومن فعل شيئاً من ذلك لمخلوق حيّ أوميتٍ أو جمادٍ أو غيره فقد أشرك في العبادة، وصار من تُفْعَلُ له هذه الأمور إلهاً لِعابديه، سواء كان ملكاًُ أو نبيّاً أو وليّاً أو شجراً أو قبراً أو جنّاً أو حيّاً أو ميتاً.
وصار العابدُ بهذه العبادة أو بأي نوعٍ منها عابداً لذلك المخلوق مشركاً بالله. وإن أقرّ باللهِ وعبدهُ، فإنّ إقرار المشركين بالله وتقربهم إليه لم يخرجهم عن الشرك وعن وجوب سفك دمائهم وسَبي ذراريهم وأخذ أموالهم غنيمةً. قال الله تعالى:[ أنا أغنى الشركاء عن الشرك ] سورة ص: 100
كەواتە: بۆمان دەركەوت شەخس پەرستان خوای پەروەردگاریان بە تەنها ‏نەپەرستووەو، شەریكیان بۆ داناوە، وەكو موشریكەكانی ڕابردوو، چونكە هەروەكو ‏چۆن موشریكەكانی كۆن شیركەكەیان بریتی بوو لە ئیعتیقاد بوون بە غەیری خواو ‏هاوار كردنە غەیری خوا... بەهەمان شێوەش ئەمڕۆ شەخس پەرستان ئیعتیقادیان بە ‏غەیری خوا هەیە كە: سوودیان بۆ بهێنن و زیانیان لەسەر لاببەن، وە هاواریان دەكەنێ‌ ‏و بە گەورەیان دادەنێن و لێیان دەترسن و نەزرو سەربڕینیان بۆ دەكەن، وە بەمە ‏پەرستوویانن و كردوویانن بە شەریكی خوا لەم پەرستنەدا. ‏
ئەمجار بابزانین چ شوبهەیەكی تریان هەیە بۆ خۆ جیاكردنەوە لە موشریكان.‏