پێشبرِكێ نه‌كردن له خوازبێنى(*)
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ:[ وَلاَ تَعْتَدُواْ إِنَّ اللّهَ لاَ يُحِبِّ الْمُعْتَدِينَ] البقرة:190. واته: ده‌ستدرێژى مه‌كه‌ن، خوا ده‌ست درێژى كه‌رانى خۆش ناوێ.
ده‌فه‌رموێ:{وَالَّذِينَ يُؤْذُونَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ بِغَيْرِ مَا اكْتَسَبُوا فَقَدِ احْتَمَلُوا بُهْتَاناً وَإِثْماً مُّبِيناً }الأحزاب:58.
واته: ئه‌وانه‌ى ئازارى پیاوانى ئیماندار و ئافره‌تانى ئیماندار ده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ى تاوانێكیان ئه‌نجام دابێت، ئه‌وانه بوختان و گوناهو تاوانێكى ئاشكرا ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
پێغه‌مبه‌ریش صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى: (لا يخطب الرجل على خطبة أخيه حتى ينكح أو يترك) رواه البخاري ومسلم واته: كه‌سێك داخوازى كچێك نه‌كات كه براى مسوڵمانى داخوازى كردوه، هه‌تا براكه‌ى ماره‌ى ده‌كات یان وازى لێ دێنێ.
========================
(*) (بهى الخولى) له كتێبه‌كه‌ى (المرأة بين البيت والمجتمع)دا ده‌ڵێ: ((بابایه‌ك جوامێر و مه‌ردبێ ناچێته خوازبێنى ئافره‌تێك كه ده‌زانێ له‌لایه‌ن یه‌كێكه‌وه خوازبێنى كراوه، چونكه ئه‌م كاره ده‌بێته هۆى پچرِانى په‌یوه‌ندى و نانه‌وه‌ى دوژمنایه‌تى و بوغز و قینه، هه‌روه‌ها له ره‌وشت خراپى و بێ عه‌قڵیه.
ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌زانێ خوازبێنى ئافره‌تێك كراوه‌و ئه‌ویش خوازبێنى ده‌كات له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌بێ مه‌دحى خۆى بكات و به‌رامبه‌ره‌كه‌ى زه‌م بكات.. هه‌روه‌ها هه‌ندێ سیفه‌تى چاك ده‌داته پاڵخۆى، خۆ گه‌ر راست نه‌كات ته‌نها ئه‌وه‌نده گوناهه‌ى به‌سه كه ئه‌و غه‌یبه‌تى كردوه..))
به‌ڵام گه‌ر خوازبێنى كه‌رى یه‌كه‌م وازى هێنا، ئه‌وا بۆ ئه‌وى تر هه‌یه خوازبێنى بكات. هه‌روه‌ها گه‌ر خوازبێنى كه‌رى یه‌كه‌م فاسق بو، باباى دوه‌م بۆى هه‌یه خوازبێنى بكات، چونكه ئه‌وكاته مافى خۆیه‌تى كچه‌كه له‌ده‌ست كابرایه‌كى بێ دین رزگار بكات!
باباى مسوڵمان گه‌ر راوێژى پێ كرا بۆى هه‌یه كێ به‌باشتر بزانێ پێشنیار بكات.
له كتێبى (جماع العلم)ى پێشه‌وا شافیعى به ته‌حقیقى (أحمد حمد شاكر) هاتوه: (فاطمة بنت قيس) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم پێی فه‌رموم: گه‌ر عیده‌ت ته‌واو بو ئاگادارم كه‌وه، جا كه عیده‌كه‌ى ته‌واو بو به پێغه‌مبه‌رى راگه‌یاند كه (معاویه)و (ابا جه‌م) هاتونه‌ته خوازبێنى، پێغه‌مبه‌ر فه‌رموى: ((معاویه هه‌ژاره‌و ماڵ و دارایى نیه، ئه‌بوجه‌همیش گۆچان له‌سه‌ر شانى ناهێنێته خواره‌وه(واته زۆر له‌ژن ده‌دات)، به‌ڵام تۆ شو به ئوسامه‌ى كورِى زه‌ید بكه))، فاطمه ده‌ڵێ: حه‌زم پێى نه‌كرد شوى پێ بكه‌م، جا پێغه‌مبه‌ر فه‌رموى: شو به ئوسامه بكه، منیش شوم پێكرد و خواى گه‌وره‌ش خێر‌و به‌ره‌كه‌تێكى زۆرى خسته ئه‌م زه‌واجه‌و پێی دڵخۆش بوم. شافیعى له (رسالة الأم) و ئه‌حمه‌د و خاوه‌نى هه‌ر شه‌ش كتێبه‌كه جگه له بوخارى گێرِاویانه‌ته‌وه.