مه‌به‌ستمان لێره گروپی (البريزيز يان أر أتشي)ـه، جا لێره‌دا چوار شیمانه (احتمال) هه‌یه ڕه‌نگه ڕو بدات:
شیمانه‌ی یه‌كه‌م: له‌وانه‌یه گروپی خوێنی هه‌ریه‌ك له ژن و مێرد ئیجابی بێت.
شیمانه‌ی دوه‌م: له‌وانه‌یه گروپی خوێنی هه‌ریه‌ك له ژن و مێرد سلبی بێت.
شیمانه‌ی سێیه‌م: له‌وانه‌یه گروپی خوێنی ژنه‌كه ئیجابی بێت و مێردكه‌ی سلبی بێت.
له‌م سێ شیمانه(احتمال)ه‌دا گروپه‌كانی خوێن له‌گه‌ڵ یه‌ك گونجاو و ڕێكن.
به‌ڵام له شیمانه‌ی چواره‌م: له‌و كاته‌ی گروپی خوێنی ژنه‌كه سلبی بێت و هی مێرده‌كه‌ی ئیجابی بێت، ئه‌و كاته گروپه‌كانی ژن و مێرد رێك نابێت و جیاواز ده‌بێت. خۆش به‌ختانه ئه‌م جۆره شیمانه‌یه زۆر كه‌م ڕو ده‌دات، له‌م حاڵه‌ته‌دا ڕه‌نگه منداڵه‌كه گروپی ئیجابی باوكی هه‌ڵبگرێ وه له لای دایك دژه مژادی خوێنه‌كه‌ی كه سلبی گروپه دروست ده‌بێت ئه‌مه‌ش له ئاكامی سك پڕبون به منداڵێكی ئیجابی گروپ خوێنه‌وه‌یه، جا یه‌كه‌م له‌دایك بون هه‌رده‌م به شێوه‌یه‌كی سروشتی ده‌بێت به نسبه‌ت یه‌كه‌م منداڵ، به‌ڵام له حه‌ملی دوه‌م و سێیه‌م و دوای ئه‌وانه كۆرپه‌له(جنین) دوچاری ئه‌و دژه‌مژاده ده‌بێت كه له ئاكامی حه‌ملی یه‌كه‌م له خوێنی دایكی پێك هاتوه.
رێژه‌ی (مضاعفات) له منداڵی سێ یه‌م زیاتر ده‌بێت له منداڵی دوه‌م، وه چواره‌م زیاتر ده‌بێت له سێیه‌م. ئه‌م جۆره موزاعه‌فاتانه زۆر به‌كه‌می ڕو ده‌دات چونكه له حیكمه‌تی خوای گه‌وره‌یه كه خوێنی كۆرپه‌له تێكه‌ڵ به خوێنی دایك نابێت، ته‌نها له هه‌ندێ حاڵه‌تی تایبه‌ت نه‌بێت كه به‌كه‌می رو ده‌دات.
شیمانه‌ی رودانی ئه‌م موزاعه‌فاتانه له %10 زیاتر نابێت. گه‌ر ڕوشىدا ئێمه ناتوانین سه‌ركه‌وتوانه هه‌ستین به كرده‌ی گۆڕینی خوێنی منداڵه‌كه گه‌ر پێویستی كرد له یه‌كه‌م كاتژمێری دوای له‌دایك بون.
شى كردنه‌وه(تحلیل)ى ئاوی مه‌نی پیاوه‌كه‌و
دڵنیا بون له ژماره‌و زیندویه‌تی
گیانداری تۆواوی (حیوانات منوية)
پێویسته ژماره‌ی سروشتی (حیوان منوي) له چل ملیۆن ملیلتر كه‌متر نه‌بێت، رێژه‌ی زینده‌یی له هه‌ر په‌ڕین(قذف)ێكدا له %65 كه‌متر نه‌بێت، جا گه‌ر پاش شىكردنه‌وه‌كه ئه‌م هاوكێشانه له‌لای تایبه‌تمه‌ندان نه‌گه‌یشته شێوه‌ی ئاوی مه‌نی، ئه‌و كاته ده‌توانرێ په‌نا ببرێته به‌ر چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ چالاك كردنی گیاندارانی تۆواوى و زیاد كردنی ژماره‌كه‌ی كه ئێستا ئه‌م كاره ئاسان كراوه.
شى كردنه‌وه‌ی ده‌رهاوێژی بروستات
ئه‌م شى كردنه‌وه‌یه‌ش بۆ دڵنیا بونه له خاڵی بون له هه‌وكردنی كه‌ڤنار(مزمن)، چونكه هه‌بونی ئه‌م جۆره هه‌وكردن(إلتهاب)انه ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی ملی منداڵ دانی ژنه‌كه.(مجلة طبيب الخاص.)