بەهێزکردنی بەرگیری لەش دژی نەخۆشی و زوو پیر بوون!
بەروار: 2017/01/24سەردارن: 2349نوسەر: باوکی سەنا

بسم اللە الرحمن الرحیم:
بەهێزکردنی بەرگیری لەش دژی نەخۆشی و زوو پیر بوون!
ـ بۆ ئەوەی جەستەو دڵ و دەروونمان بەهێزو ئارام بێتەوە، ئەوا ئەم جارە چەند ڕێنماییەکتان بۆ دائەنێم، داواکارم لە خوای بەرز بەرەکەتداری بکات بۆ هەموومان.
ـ بۆ ئەوەی دڵ و دەروونێکی بەهێزمان هەبێ، دەبێ زۆر گرنگی بدەین بە خواپەرستی تەنها بۆ خوای بەرزو بەپێی سوننەت. وە دوور بکەوینەوە لە تاوان و سەرپێچیەکان. وە زۆر یادی خوای بەرز بکەین. ئەگەر دڵ و دەروونمان بەهێز بوو ئەوە دوور دەکەوینەوە لە تێکچوونی هۆرمۆنەکانی لەش و بەدخۆراکی و تێکچوونی باری ئاسایی ئەندامەکانی لاشە.
ـ چەندین ماددەی خۆراکی و ڤیتامینەکان سوودیان بۆ بەهێزکردنی لەش هەیە، وەکو ڤیتامینی ئەی و سی و بی شەش و بی نۆو دی و ئی، وە ماددەی ئاسن و زینک و مەگنیسیۆم و مس و دژە ئۆکسانەکان و سیلینێۆم. لەگەڵ پاراستنی هاسەنگی ترشی و تفتی لە لەشدا.
ـ زۆرن ئەو خۆراکانەی کە ئەم ماددانەیان تێدا هەیە بەڵام، گرنگترینەکانیان لێرەدا باس ئەکەین بە پشتیوانی خوای بەرز. ـ خورما، هەنگوین، ڕەشکە، ماسی(تونەو سەلمون بۆ نموونە)، هێلکە، بەرهەمی شیری کەم چەوری، زەیتون. سەوزەی وەکو برۆکۆلی و سپێناخ، قارچک، چەڕەزاتی وەکو گوێز و بوندق و بادەم و ناوکە کولەکە، کیوی، هەنجیر، سیر، و چای سەوز، نیسک، چەوەندەری سوور و کودی سەنگەڵی و زەنجەبیل.
ـ خورماو هەنگوین و ڕەشکە ئایەت و فەرموودەیان لەسەر هاتوون.
ـ دەبێ ڕەچاوی ئەوە بکرێت، ئەگەر کەسێ نەخۆشی شەکرە یان قەڵەوی و نەخۆشی تری لەو جۆرەی هەبێ، دەبێ خواردن بە پێی ڕێنمایی پزیشکی ڕێک بخات.
ـ بەشێوەی گشتی دەبێ چەوری و شیرینی کەم بکەینەوە و پرۆتین و سەوزەو میوە زیاد بکەین.
ـ خوای بەرز لە هەموومان خۆش ببێت و بمانپارێزێ. اللهم امین.