ئه‌بو هوره‌یره خوا لێی رازی بێ ده‌فه‌رموێ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بوم پیاوێك هاته لاى و هه‌واڵی پێدا كه ئافره‌تێكی ئه‌نصاری خوازتوه. پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم پێی فه‌رمو: ئایا سه‌یری ئافره‌ته‌كه‌ت كردوه؟! پیاوه‌كه‌ش گوتی: نه‌خێر!
پێغه‌مبه‌ریش فه‌رموی: برِۆ ته‌ماشای بكه! چونكه شتێك له چاوی ئافره‌ته ئه‌نصاریه‌كان هه‌یه، به واتای چاویان بچوكه)).(رواه مسلم والنسائي والطبراني (حديث صحيح).)
بۆ پاساودانى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه فه‌رموده‌ى (صحيح) هاتوه كه ده‌فه‌رموێ: ((أنظر اليها، فإنه أحرى أن يؤدم بينكما)) رواه ترمذي والنسائي وابن ماجة (حديث صحيح)
واته: ته‌ماشای ئافره‌ته‌كه بكه چونكه به‌هۆی ئه‌م بینینه‌وه خۆشه‌ویستى و به‌زه‌یی له‌نێوانتاندا زیاتر به‌رده‌وام ده‌بێ.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ((إذا خطب أحدكم المرأة، فإن استطاع أن ينظر الى ما يدعوه الى نكاحها فليفعل)) رواه أبوداود والطحاوي وأحمد في المسند وابن ماجه(حديث صحيح).
واته: گه‌ر داخوازی ئافره‌تێكتان كرد‌و توانیتان ئه‌و شوێنانه ته‌ماشا بكه‌ن كه بۆ ماره‌یی ده‌گونجێ ته‌ماشا بكرێ با ته‌ماشای بكات.
هه‌ر له هه‌مان بابه‌ته‌وه ده‌فه‌رموێ: ((إذا خطب أحدكم امرأة فلا جناح عليه أن ينظر إليها إذا كان، إنما ينظر اليها لخطبته، وإن كانت لا تعلم)). رواه الطحاوي وأحمد في المسند(حديث صحيح).
واته: گه‌ر یه‌كێك له ئێوه ئافره‌تێكی داخوازی كرد گوناهی ناگا گه‌ر ته‌ماشای ئه‌و ئافره‌ته بكات، چونكه ته‌ماشا كردنه‌كه‌ی بۆ داخوازى یه‌و با كچه‌كه‌ش پێی نه‌زانێ و ئاگای لێی نه‌بێ.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كاری به‌م فه‌رموده‌یه كرد (محمد كورِی مه‌سله‌مه‌ی ئه‌نصاری) بو. سه‌هلی كورِی ئه‌بی حه‌پمه ده‌ڵێ: محمدی كورِی مه‌سله‌مه‌م بینی زۆر به وردی ته‌ماشای بوپهینه‌ی كچی زوحاكی ده‌كرد، منیش پێم گوت: ئه‌وه تۆ شتی ئاوا ده‌كه‌ی، تۆ له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوای؟ محمد كورِی مه‌سله‌مه‌ش گوتی: گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا بو ده‌یفه‌رمو: ((إذا ألقي في قلب امرئ خطبة امرأة فلا بأس أن ينظر إليها)) رواه إبن ماجه والطحاوي وأحمد في المسند وغيرهم(حديث صحيح).
واته: گه‌ر ئافره‌تێك كه‌وته دڵی پیاوێك بۆ داخوازی كردنی، چی تیا نى یه گه‌ر ته‌ماشای بكات.
له‌نێو شه‌رع ناساندا رِاو بۆچونی جیاواز هه‌یه له‌باره‌ی ته‌ماشا كردنی داخوازی كرا‌و. هه‌ندێك مه‌زهه‌ب ده‌ڵێن ده‌بێ ته‌نها ده‌م و چاو و هه‌ردو ده‌ست ته‌ماشا بكرێ. ئه‌م پابه‌ند(تقیید)ه‌ش هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى نیه و له‌كارخستنى تێگه‌یشتنى هاوه‌ڵانه بۆى.
لێره‌دا پرسیارێك به مێشك دا دێ؛ گه‌ر خواى یاسادانه‌رى كاربه‌جێ رێگه‌ى دابێ به پیاو كه به‌ر له گرێ دانى به‌ند(عقد)ى هاوسه‌رگرتن ته‌ماشاى ئافره‌ت بكات، ئایا وه‌لى ئافره‌ته‌كه مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه ئافره‌ته‌كه به‌بێ حیجابى شه‌رعى پیشانى پیاوه‌كه بدات؟! به دیدى من -خواش زاناتره- ئه‌مه دروسته، مادام خواى یاسادانه‌ر رِێگه‌ى داوه به خوازبێنىكه‌ر ته‌ماشاى ئافره‌تى خوازبێنىكراو بكات ئه‌وه‌ى كه ده‌توانێ ته‌ماشاى بكات، با ئافره‌ته‌كه‌ش نه‌زانێ.
ئیمام ابن القیم له كتێبی (تهذيب السنن)دا (3/25-26) گوتویه‌تى:
داود گوتویه‌تى: ده‌توانرێ ته‌ماشای هه‌مو له‌شی ئافره‌ته‌كه بكرێ! ئیمام ئه‌حمه‌دیش سێ ریوایه‌تی هه‌یه كه یه‌كێكیان ده‌ڵێ: دروسته ته‌ماشای ده‌م و چاوو هه‌ردو ده‌ستی ئافره‌ته‌كه بكرێ، ریوایه‌ته‌كه‌ی تر ده‌ڵێ: ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه به‌زۆری به‌دیاره‌وه‌یه وه‌ك گه‌ردن و هه‌ردو قاچ دروسته ته‌ماشا بكرێ. سێیه‌میش ده‌ڵێ: دروسته ته‌ماشاى هه‌مو له‌شى ئافره‌ته‌كه بكرێ.
ئه‌وه‌ی شایانی وتنه له‌باره‌ی بینینی داخوازى كه‌رو داخوازى كرا‌و (الخاطب والمخطوبة)، سه‌رنج بۆ ئه‌وه رِاده‌كێشین نه‌ریتێكی پیس و خراپ هه‌یه كه له‌ناو زۆربه‌ی خێزانه به‌ناو مسوڵمانه‌كان بڵاوبۆته‌وه، ئه‌ویش تێكه‌ڵ بونی كورِو كچه پێش ماره‌برِینیان، كه له ده‌ره‌وه‌داو له شوێنی چۆڵ به یه‌كتری ده‌گه‌ن به بیانوی ئه‌وه‌ی كه له‌ژێر ئه‌زمون دان تا له یه‌كتری بگه‌ن. ئه‌وه‌ش داب و نه‌ریتی شارستانیه‌تی چه‌واشه‌و فێڵبازه كه بونه‌ته كۆیله‌و به‌نده‌ی ئه‌م شارستانه‌یه‌ته كه دین و رِه‌وشتیان له‌لا نه‌هێشتین.
به‌ڵێ، ئیسلام رِێگه‌ی داوه به داخوازى كاری كچ ته‌ماشاى ده‌ست و رِوخسارى بكات گه‌ر به‌رِاستی نیازی هێنانی هه‌بێ و ئافره‌تى دڵسۆز بنێرێ تا له رِه‌وشت و ره‌فتارى كچه‌كه ئاشنا بن و بۆى هه‌یه زۆر لێى بكۆڵێته‌وه و نوگفهى خۆى هه‌ڵبژێرێ، به‌ڵام كار بگاته ئه‌وه‌ی كه حه‌رامی تێدا به‌كار بهێنرێ؛ ئه‌وه رِیسوایی وشه‌رمه‌زاریى یه. خه‌ڵكیش سه‌رفراز نابێ تا نه‌گه‌رِێنه‌وه سه‌ر رِێبازو یاسای دینه‌كه‌یان كورِ و كچیان له كارى حه‌رامى دور نه‌خه‌نه‌وه.