جۆری چوارەم:شەریك بۆ خوا دانان لە خۆشویستندا
بەروار: 2011/11/22سەردارن: 3156نوسەر: د. عبد اللطيف أحمد مصطفى

[جۆری چوارەمی شەریك بۆ خوا دانان لە پەرستندا:شەریك بۆ خوا دانان لە خۆشویستندا]
مەبەست لەو خۆشەویستییەی كەبۆ غەیری خوا ببێت شیركی گەورەیە، ئەو خۆشە ویستییەیە كە ئەوپەڕی بە گەورە دانان و زەلیلی و مل كەچی و ژێر باری لەگەڵدایە بۆ خۆش ویستراو وەك ئەوەی كە یەكێكی خۆش ویست، خۆش ویستنەكەی بە شێوەیەكی وابێت كە زەلیلو مل كەچ و ژێر باریشی كردبێت و زۆریشی بەگەورە دابنێت.ئەمەش خۆش ویستنی بەندایەتییە (محبة عبادة) كە بنچینەی كردەوە بەندایەتییەكانی ترە و پاڵنەری عەبدە بۆ نزیك بونەوە لە خۆش ویستراو بە ئەنجامدانی ئەو كارانەی كە لای خۆش ویستراو خۆشەویستن. وەئەم جۆرە خۆش ویسـتنە عیبادەتەو الله فەرمانی كــردووە كە بە تەنها بۆ ئەو بێت وەئەو خۆش ویستنە بۆكەس ئەنجام نەدرێت نە لەگەڵ ئەو بەهاەبەشی، وەنەبێ‌ ئەو بە تەنهایی وسەربەخۆیی چونكە ئەم جۆرە خۆش ویستنە تەنها شایستەی پەروەردگاری گەورەو تەواوی خاوەن نیعمەت و بەهرەیە، نەك مرۆڤی بێ‌ دەسەڵاتی نوقسانی بێ‌ بەهرە.
وە لە ناو خەڵكیدا ئەم جۆرە شیركە هەیە وەك پەروەردگار دەفەرموێت : [وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَتَّخِذُ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَنْدَاداً يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللَّهِ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَشَدُّ حُبّاً لِلَّهِ] (البقرة: 165). واتە: لەناو خەڵكیدا هەیە كە وێنەو هاوشێوەو شەریكی بۆ خوا داناوە لەوەدا كەخۆشی دەوێت وەك خۆش ویستنی خوا، واتە وەك ئەو خۆش ویستنەی بۆ خوا هەیە كە بەگەورە دانان و زەلیلی لەگەڵدایە. بەڵام بڕواداران خۆش ویستنەكەیان بۆ خوا زیاترە لە خۆش ویستنی موشریكان بۆ خۆشەویستەكانیان و ئیعتیقاد پێ‌ بووەكانیان.
وە هەروەها خۆش ویستنی بڕواداران بۆ خوا پتەو ترە لە خۆش ویستنی موشریكەكان بۆی چونكە هی بڕواداران خالصەو تەنها بۆ خوایە بەڵام هی موشریكەكان تێكەڵەو تەنها بەشێكی بۆ خوایە.
ئیمام ابن القیم –رحمه الله- فەرمویەتی :(الشرك بالله في المحبة والتعظيم بأن يحب مخلوقا كما يحب الله، فهذا من الشرك الذي قال سبحانه فيه: [وَمِنَ النَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ اللَّهِ أَندَادًا …] وقال أصحاب هذا الشرك لآلهتهم، وقد جمعتهم الجحيم: [تَاللَّهِ إِنْ كُنَّا لَفِي ضَلالٍ مُبِينٍ؛إِذْ نُسَوِّيكُمْ بِرَبِّ الْعَالَمِينَ] (الشعراء:98/97). ومعلوم أنهم ماسوّوهم به سبحانه في الخلق والرزق، والإماتة والإحياء، والملك والقدرة، وإنما سووهم به في الحب والتألُّه والخضوع لهم والتذلل …) الجواب الكافي ص195. واتە: موشریكەكان لەناو ئاگری دۆزەخدا گومڕایەتی خۆیانیان بۆ دەردەكەوێت و ڕوو دەكەنە پەرستراوە ناحەقەكانیان و دەڵێن: سوێندبە الله ئێمە لە گومڕایییەكی ئاشكرادا بوین كە ئێوەمان دەكردە یەكسانی الله.وە بێگومان نەیانكردبونە یەكسانی الله ، لەوەدا كە بڵێن ئەوانیش دروستكارمانن و، ڕزق و ڕۆزی دەرو، زیندوكەرو مرێنەرمانن!، بەڵكو لەخۆش ویستن و ملكەچ بون و زەلیلی بۆ نواندن و پەرستن بۆكردندا كردبویاننە هاوەڵ ویەكسانی الله.
تێبینی :
1- كەواتە خۆش ویستنی غەیری خوا پێویستە لەبەر خۆشەویستی خوا (المحبة في الله) بێت، نەك لەگەڵ خۆش ویستنی ئەو (المحبّە مع الله)؛ چونكە یەكەمیان عیبادەتەو تەواوكەری خۆش ویستنی الله یە، بەڵام دووەمیان شیركەو كەمكەرەوەی خۆش ویستنی الله یە.
2- وە خۆش ویستنی غەیری خوا ئەگەر بەگەورە دانان و زەلیلی و مل كەچی و ژێرباری لەگەڵدا نەبوو ئەوە شیرك نییە. وەك خۆش ویستنی منداڵ و خزم و خێزان، كە خۆش ویستنێكی سروشتییە.(المحبة الطبيعيّة).