داوای لێخۆشبوون (چاكەكانی ، كاتەكانی ، شێوازەكانی)
بەروار: 2011/11/16سەردارن: 5846نوسەر: محمد بن إبراهيم الـحَمَد/وەرگێڕانی : (محمد عبدالرحمن لطيف)

سوپاس و ستایش بۆ ئەو پەرستراوەی كە پەروەردگاری هەموو جیانیانە ، وە دروود و سەلامیش لەسەر پێغەمبەری نەخوێندەواران ، وە لەسەر كەسوكار و هاوەڵانی و ئەوانەش كە شوێنی دەكەون تا ڕۆژی دوایی ، دوای ئەوە :
ئەمە چەند وتەیەكی كورتە سەبارەت بە (داوای لێخۆشبوون و چاكەكانی و كاتەكانی و شێوازەكانی) داواكارین لە خوا كە سوددتان پێ‌بگەیەنێت .
چەند وتەیەك سەبارەت بە داوای لێخۆشبوون
* چاكەكانی :
1. ـ داوای لێخۆشبوون گوێڕایەڵی كردنی خوای گەورەیە .
2. ـ هۆكارێكە بۆ لێخۆشبوونی تاوانەكان : [فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّاراً ] [نوح] .
3. ـ بۆ دابەزینی باران : [يُرْسِلْ السَّمَاءَ عَلَيْكُمْ مِدْرَاراً] [نوح] .
4. ـ بەردەوام پێدانی ماڵ و منداڵ : [ وَيُمْدِدْكُمْ بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ ] [نوح] .
5. ـ ڕۆیشتنە نێو چەندین باخ : [ وَيَجْعَلْ لَكُمْ جَنَّاتٍ ] [نوح] .
6. ـ زیادبوونی تاوانا و هێز بە هەموو واتاكانیەوە : [وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَى قُوَّتِكُمْ ] [هود] .
7. ـ سوودی باش و خۆشگوزرانی : [يُمَتِّعْكُمْ مَتَاعاً حَسَناً إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى ] [هود] .
8. ـ لادانی بەڵا و ناهەمواری : [وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ] [الأنفال] .
9. ـ وە هۆكارێكە بۆ پێدانی چاكە بە هەموو خاوەن چاكەیەك : [وَيُؤْتِ كُلَّ ذِي فَضْلٍ فَضْلَهُ ] [هود] .
10. ـ بەندەكان لە هەموو شتێك زیاتر پێویستیان بە داوای لێخۆشبوونە چونكە بە شەو و بە ڕۆژ هەڵە و تاوان دەكەن ، جا ئەگەر داوای لێخۆشبوونیان كرد لە خوا ئەوا خوا لێیان خۆشدەبێت .
11. ـ داوای لێخۆشبوون هۆكارێكە بۆ دابەزینی ڕەحمەت : [لَوْلا تَسْتَغْفِرُونَ اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ] [النمل] .
12. ـ وە دەبێتە مایەی سڕینەوەی هەڵە و تاوانەكانی نێو مەجلیس .
13. ـ وە چاولێكردنە بۆ پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ، چونكە ئەو تەنها لە یەك مەجلیسدا (70) حەفتا جار داوای لێخۆشبوونی كردووە لە خوا ، وە لە ریوایەتێكدا : (100) سەد جار .
* هەندێك وتە سەبارەت بە داوای لێخۆشبوون :
1. لە (لوقمان)ەوە دەگێڕنەوە كەوا بە كوڕەكەیی وتوە : ئەی كوڕی شیرینم زمانت ڕابێنە لەسەر وتی : (خوایە لێم خۆشببە) ، چونكە خوا كاتانێكی هەیە داواكاری هیچ داواكارێكی تێادا ڕەتناكاتەوە .
2. عائشە رضي الله عنها فەرموویەتی : بەختەوەری بۆ ئەو كەسەی كە لە نێو نامەی كردەوەكانیدا داوای لێخۆشبوونی زۆر تێدا دەبینێت .
3. قتادە فەرموویەتی : ئەم قورئانە ڕێنماییتان دەكات بۆ دەرد و دەرمانەكانتان ، جا دەردەكانتان تاوانەكانە ، وە دەرمانەكانتانیش داوای لێخۆشبوون كردنە .
4. أبو الـمنهال فەرموویەتی : بەندە لە نێو گۆڕەكەیدا درهاوسێیەتی هیچ شتێك ناكات خۆشەویست تر بێت لە لای وەكو داوای لێخۆشبوون .
5. الـحسن فەرموویەتی : زۆر داوای لێخۆشبوون بكەن لە نێو ماڵەكانتاندا ، وە لەسەر خوان و سفرەكانتان ، وە لە ڕێگاوبانتان ، وە لە بازاڕەكانتان ، وە لە مەجلیسەكانتان ، چونكە ئێوە نازانن چ كاتێك لێخۆشبوون دادەبەزێت .
6. ئەعرابیەك وتویەتی : هەر كەسێك لە نێو زەوی ئێمەدا نیشتەجێ‌دەبێت ئەوا با زۆر داوای لێخۆشبوون بكات ، چونكە لەگەڵ داوای لێخۆشبووندا (قیطار) دێت ، (قیطار)یش بریتییە لەو : پەڵە هەورانەی كە دلۆپە بارانی گەورەی پێ‌یە .
* كاتەكانی داوای لێخۆشبوون :
داوای لێخۆشبوون لە هەموو كاتێكدا ڕێپێدراوە لە شەرعدا ، بەڵام لە كاتی ئەنجامدانی تاواندا واجب و پێویست دەبێت ، وە سوننەت و خواستراویشە لە پاش كردەوە چاكەكانەوە ، وەكو داوای لێخۆشبوون لە پاش نوێژە فەرزەكان سێ‌ جار ، وە داوای لێخۆشبوون لە پاش حەج و جگە لەمانەش ، هەروەها لە كاتی پارشێویشدا سوننەتە ، چونكە خوای گەورە ستایشی ئەو كەسانەی كردووە كە لە كاتی پارشێودا داوای لێخۆشبوون دەكەن .
* شێوازەكانی داوای لێخۆشبوون :
1 ـ سەروەری داوای لێخۆشبوون كە لە هەموو شێوازەكان چاك ترە : ئەویش ئەوەیە كە بەندە بڵێت : (اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي ، لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ وَأَبُوءُ بِذَنْبِي ، اغْفِرْ لِي ، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ أَنْتَ) .
2 ـ (أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ) .
3 ـ (رَبِّ اغْفِرْ لِي) .
4 ـ (اللَّهُمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي فَاغْفِرْ لِي ، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ أَنْتَ) .
5 ـ (رَبِّ اغْفِرْ لِي وَتُبْ عَلَيَّ ، إِنَّكَ أَنْتَ التَّوَّابُ الْغَفُورُ) .
6 ـ (اللَّهُمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي ظُلْمَاً كَثِيرَاً وَلاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ أَنْتَ ، فَاغْفِرْ لِي مَغْفِرَةً مِنْ عِنْدِكَ ، وَارْحَمْنِي إِنَّكَ أَنْتَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ) .
7 ـ (أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ الْعَظِيمَ الَّذِي لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْحَيَّ الْقَيُّومَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ) .