هاوڵاتى/ ئێوه گروپێكی تایبه‌ت یان رێكخستنی خۆتان هه‌یه ؟
مامۆستا خلیل أحمد / بێ گومان سه‌له‌فیه‌ت مه‌زهه‌ب و مه‌نهه‌جێكی دروستی ئیسلامه و نوێنه‌رایه‌تی ئیسلامی ڕاسته‌قینه ده‌كات ، وه هیچ چوارچێوه‌یه‌كی ته‌سك و تایبه‌ت كورتی ناكاته‌وه ، وه‌به سه‌له‌فی بوونیش به ئینتیمابوونه بۆ بیروباوه‌ڕی ڕه‌سه‌نی ئیسلام و داخوازییه‌كانی له ڕه‌وشت و كرده‌وه ، كه‌وابوو سه‌له‌فیه‌ت له گروپ و رێكخستن گه‌وره‌تره وه ئه‌وه‌ش بزانه ده‌سته‌واژه‌ی حیزبی سیاسی و رێكخستن و رێكخراو ... هتد ، گشتگیر نین و ناتوانن هه‌موو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له خۆ بگرن و به‌پێچه‌وانه‌ی ئینتیمان بوون بۆ ئاین و نه‌ته‌وه و نیشتیمان.
هاوڵاتى/ ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كان ، یان لایه‌نگره‌كانتان چه‌نده ؟
مامۆستا خلیل أحمد / ژماری لایه‌نگران نه‌زانراوه‌و زانیاری بونیش ده‌رباره‌یان جێگه‌ی مه‌به‌ست نیه ، چونكه وه‌ك پێشتر وتمان سه‌له‌فیه‌ت بازنه‌یه‌كی تایبه‌ت نیه له جۆرێك له جۆره‌كانى هه‌ڵسو كه‌وت و كار به‌ڵكو ئینتیمابوونه بۆ ئاینێكى مه‌زن به‌ڵام ژماره‌ى لایه‌نگران له زیادبوندایه ، به‌تایبه‌ت كاتێك زانیارى و چاوڕۆشتنى زیاتر په‌خشبكرێت و مه‌به‌سته‌كان پاكژ بن .
هاوڵاتى/موچه‌تان له كوێوه بۆ دێ ؟ ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه‌له سعودیه‌وه موچه‌تان بۆ دێت ، ئه‌مه تا چه‌ن راسته ؟
مامۆستا خلیل أحمد/ موچه وه‌رگرتن و موچه‌دان له به‌ر ئینتیما بوون بۆ سه‌له‌فیه‌ت بوونی نییه ، هه‌رگیز ئه‌وه‌ش نه‌بووه به عاده‌ت له نێو ئاین دۆستاندا كه له‌به‌رامبه‌ر بیروباوه‌ڕیاندا ڕ‌ازى ببن به جۆره‌ها شتێكى وا كه‌وابوو ئه‌م كاره مه‌فروزه و وه‌چه‌مكى زانراوى ئه‌م په‌یڕه‌وه‌یه جا هه‌ر كه‌س ئه‌م خاڵه ببه‌زێنێت و ئه‌م هه‌ڵه‌یه ئه‌نجام بدات خۆى لێى به‌رپرسیاره سه‌له‌فیه‌ت له‌و كاره به‌رییه و سه‌له‌فیه‌كانیش لێى قه‌بوڵ ناكه‌ن ،ئه‌نجا بۆ مه‌سه‌له‌ی سعودیه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕاست نیه‌و زۆر له كۆنه‌وه وا ئه‌وترێ ، به‌ڵكو هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌بووه‌و نیه ،وه له‌كاتێكدا به‌ڵگه هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌ركه‌سێك ئه‌و كاته پێویسته بێ ده‌نگ نه‌بین لێى ئه‌نجا سه‌له‌فیه‌كان پێویستیان به موچه نى یه وه ئه‌گه‌ر پێویستیان به هه‌ر پێداویستیه‌ك هه‌بێت له خه‌ڵكی كوردستانی داواده‌كه‌ن چونكه هیچ مه‌رج و مه‌رامێكی له پشته‌وه نابێت .
هاوڵاتى/ ئێستا چالاكیه‌كانتان له چی چوارچێوه‌یه‌كدایه ؟
مامۆستا خلیل أحمد / چالاكی سه‌له‌فیه‌كان ئێستا له چوارچێوه‌ی گه‌یاندن و په‌خشكردنی زانست و چه‌مكه دروسته‌كاندا خۆی ده‌بینێته‌وه ، به وتار‌و كۆر و نوسین و وه‌رگێران و گۆڤار وسیدی و سایت و ده‌رس و پێگه‌یاندنی مامۆستای شاره‌زاو میانڕه‌و .
هاوڵاتى/بۆچی سه‌له‌فیه‌كان حزب دروست ناكه‌ن ؟ ئایا تموحتان نیه بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات ؟
مامۆستا خلیل أحمد / سه‌له‌فیه‌كان حیزبى سیاسى له كۆمه‌ڵگه‌ى ئیسلامدا دروست ناكه‌ن چونكه به حه‌رام و هۆكاری شه‌ر و خراپه‌ی ده‌زانن ، نه‌ك له به‌ر نه‌زانین و نه‌توانین به‌ڵكو به هه‌ڵوێستێكی ژیرانه‌و بوێرانه‌ی ده‌زانن ، وه په‌یامه‌كه‌یان له حیزب گه‌وره‌تره .
وه ئایا تموحى گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه نان نا؟ به‌راستى بۆ خۆمان به‌لامانه‌وه گرنگ نیه به‌ڵكو ئه‌وه‌ى به‌لامانه‌وه گرنگه حوكم به‌شه‌رعى خوا بكرێت هه‌ركه‌س بیكات وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌ئاینده‌دا حوكم به ئیسلامى ڕاسته‌قینه بكرێـ پێویسته خه‌ڵكى ڕۆشنفكر بكرێت نه‌ك به توند‌و تیژى و كوده‌تاو فێڵ و ئاشوب .هاوڵاتى/ ئه‌گه‌ر تموحتان نه‌بێت چۆن ئه‌و به‌رنامه‌یه په‌ره پێ ئه‌ده‌ن؟
مامۆستا خلیل أحمد / من پێم وایه زۆر موباله‌غه‌كردن له گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات خۆى ده‌بێته ڕێگرێك له‌به‌رده‌م گه‌یاندنى په‌یامه‌كاندا بۆ نموونه زۆر له‌وانه‌ى ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌واژه‌ى ته‌نها و ڕاسته‌قینه زانیوه بۆ چه‌سپاندنى په‌یامه‌كانیان ده‌بینى له‌كاتى جێ به‌جێ كردن‌دا شكستیان خواردووه ، بۆیه هه‌م په‌یامه‌كان له‌ده‌سه‌ڵاتدارى گه‌وره ترن وه‌هه‌م ده‌سته‌واژه‌كان قۆرخ نین له بونى ده‌سه‌ڵات .
هاوڵاتى/ئێوه چۆن سه‌یری دین ئه‌كه‌ن ؟ئایا وه‌ك په‌یوه‌ندی نێوان تاك و په‌روه‌ردگار سه‌یری ده‌كه‌ن ، یان وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیر بۆ چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه ؟
مامۆستا خلیل أحمد / دینی ئیسلام له دیدو بیر و باوه‌ری سه‌له‌فیه‌كاندا به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیره‌و چاره‌سه‌ری بۆ هه‌موو مه‌سه‌له‌كان داناوه و هیچ تاك و چینێك ناتوانن ده‌ستبه‌رداری دین ببن ، به‌ڵام دینێك كه پێشینینی موسوڵمانان پیاده‌یان كردوه ، نه‌ك هه‌ندێ كلتور‌و داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمانان كه به پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی ئاینی ئیسلامن ، وه‌لای نه‌زانان له سه‌ر ئیسلام بوونه‌ته ماڵ ، نا وانییه ، چونكه ئیسلام دینی خوایه‌وئه‌ویش زاتێكه هه‌م به‌دیهێنه‌ر و هه‌م فه‌رمانره‌وا ، وه‌ك ده‌فه‌رموێ (ألا له الخلق والامر) واته بزانن به‌دیهێنان وفه‌رمان ته‌نها به ده‌ستی ئه‌وه ، ئه‌ویش ده‌زانێ به‌رنامه‌و شه‌ریعه‌ت و ده‌ستوور بۆ ئاده‌میزاد دیاری بكات وه‌ك ده‌فه‌رموێت [أأنتم أعلم أم الله].
هاوڵاتى/به تێروانینی به‌رێزتان په‌یوه‌ندی نێوان دین و سیاسه‌ت ده‌بێت چۆن بێت ؟ ئایا پێتان وایه ده‌بێت دین به‌شێك بێت له سیاسه‌ت بۆ به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت ؟ چۆن؟
مامۆستا خلیل أحمد / سه‌له‌فیه‌كان په‌یوه‌ندی نێوان دین وسیاسه‌ت به‌پێویست ده‌زانن و جیاكردنه‌وه‌یانن له‌یه‌كتر به هه‌ڵه‌و خه‌ته‌رێكی گه‌وره ده‌زانن بۆ سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگه چونكه دینی بێ سیاسه‌ت دینێكی ته‌واو نییه وه سیاسه‌تی بێ دینیش سته‌م و دۆزه‌خێكی گه‌وره‌یه بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك.
هاوڵاتى/ئه‌گه‌ر پێتان وایه ده‌توانرێ له رێگه‌ی دینه‌وه ده‌وڵه‌ت به‌رێوه‌ببرێت ، ئایا ئه‌و میكانیزنه‌ی حیزبه ئیسلامیه‌كانی كوردستان كاری له سه‌ر ده‌كه‌ن ،میكانیزمێكی سه‌لیم و دروسته ؟ ئایا ئه‌وان سازشیان له سه‌ر هیچ بنه‌ماو پره‌نسیپێكی ئلینی ئیسلام كردوه ؟
مامۆستا خلیل أحمد / بێ گومان ئه‌و میكانیزمه‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن به‌لای منه‌وه هه‌ڵه‌یه ، چونكه موسوڵمانان خزمه‌تی زیاتریان پێ ده‌كرێت ، وه‌له ماوه‌ی بیست ساڵدا نه‌یانتوانیوه پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری باش بۆ خۆیان دروست بكه‌ن ، چی له رووی چۆنێتی یان چه‌ندێتییه‌وه ، وه تا ئێستا نا روونی زۆر له هه‌ڵوێسته‌كانیاندا هه‌یه ، نه سازی گه‌وره له فیكر‌و واقعیاندا هه‌یه ، بێ گومان نه‌ئیسلامیان وه‌ك خۆی پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ر كردووه و نه ده‌سه‌ڵاتیان بۆ خۆیان ده‌ست خستووه .
هاوڵاتى/ بۆچونتان له سه‌ر سیاسه‌تی هه‌رێم چۆنه ؟
مامۆستا خلیل أحمد / حكومه‌تی هه‌رێم له ئاستێكی باش‌دا ده‌بینم به به‌راورد له گه‌ڵ دراوسێكانیدا ، هه‌رچه‌نده ره‌خنه‌ی بایه‌خ نه‌دانی زیاتر به ئاینی ئیسلامم لێیان هه‌یه ، وه بێ گومان كه‌موو كوری هه‌ن وزۆریشن ، به‌لام گه‌شبینم به ئاینده به‌هه‌وڵى چاكخوازان كه‌م ببنه‌وه كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك هۆشیارتربن .
هاوڵاتى / ئێوه ره‌خنه له عه‌لمانیه‌كان ده‌گرن ؟ كام ده‌وڵه‌تی ئیسلامی مافی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری تیایه كه په‌روه‌ردگار داوای ده‌كات ؟
مامۆستا خلیل أحمد / چاك و خراپی نسبیه و ره‌خنه‌و ئامۆژگاری بنیاتنه‌ر بۆ هه‌ردولایان واریده و به سوده به‌ڵام وه‌كو خود (ذات)، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌گه‌ر ئیسلامی بێت له عیلمانی باشتره ، به‌ڵام ده‌كرێت ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی له واقیعدا هه‌ندێ موماره‌ساتی له ده‌وڵه‌تی عیلمانی خراپ تر‌و زیانبه‌خشتر بێ ، ئه‌مه‌ش به هۆی هه‌ڵه تێگه‌یشتن له خودی ئاینی ئیسلام یان له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت .
هاوڵاتى/ ئایا به درێژایی مێژووی ئیسلام ، خیلافی ده‌سه‌ڵات هۆكار نه‌بوه بۆ شه‌رو ئاژاوه ؟
مامۆستا خلیل أحمد / جیاوازی له سه‌ر ده‌سه‌ڵات هۆكارێكی زه‌ق و له پێشه بۆ شه‌رو فیتنه له كۆمه‌ڵگه‌دا ، هۆكاریش لادانه له سیستمی ماقوڵی ئه‌هلی سوننه‌ت له حوكم رانیدا ، كه هه‌میشه حوكمرانی به به هه‌ستیار و نه‌خوازراو داده‌نات ، به‌ڵكو وه‌ك ده‌سته‌واژه‌و وه‌سیله مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات ، نه‌ك ئامانج و خولیا‌و عیشق و مه‌رام ، جا هه‌ركاتێ وه‌ك دوه‌میان به كارهێنرابێت ، یان هه‌وڵى بۆ درابێت ، ئه‌وا به خوێن وشه‌ر و برا كوژی و په‌كخستن و له ده‌ستدانی ده‌ستكه‌وته‌كان ته‌واو بووه ، زۆر كه‌من ئه‌وانه‌ی وك ده‌سته‌واژه به كاری ده‌هێنن بۆ خزمه‌تكردنی فیكر و ره‌وشت و به‌رژه‌وه‌ندییه گشتیه‌كان .
هاوڵاتى / ئایا له كۆن و ئێستادا تا چه‌ند ئه‌وه راست و گونجاو بووه كه هه‌ندێ جار دین ئیستغلال كراوه بۆ گه‌شتن به ده‌سه‌ڵات ، ئه‌مه‌یان له كۆندا باوبووه یان ئێستا ؟
مامۆستا خلیل أحمد / له به‌ر ئه‌وه‌ی ئیستغلال كردنی دین بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتی شه‌خسی و بنه‌ماڵه‌و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت ، تاوانه‌و له كۆن و ئێستادا به كارهێنراوه و مێژووش حوكمی راسته‌قینه‌ی واقیعی به سه‌ریاندا داوه .
هاوڵاتى/ پێم وابێ له گه‌ڵ حیزبه ئیسلامیه‌كان نێوانتان باش نیه ، هۆكار چیه ؟به تایبه‌ت له وه‌ڵامێكتاندا بۆ علی باپیر له كاتی پیرۆزبایی كردن له مه‌سیحیه‌كان ، وه‌ڵامتان داوه‌ته‌وه ، به‌زه‌قیش دیاره نێوانتان باش نییه ؟
مامۆستا خلیل أحمد / راسته نێوان سه‌له‌فیه‌كان و حیزبه ئیسلامیه‌كان باش نیه ، هۆكاریش ئه‌وه‌یه سه‌له‌فیه‌كان ده‌مانه‌وێت فیكر و واقیع دژ و نه‌ساز نه‌بن و مه‌رجه‌عیش مه‌نهه‌جی ئه‌هلی سونه‌ت بێت ، به‌ڵام هه‌ندێ كه‌س و لایه‌نی ئیسلامی یان ته‌واوه‌تی كاره‌كانیان له‌و مه‌نهه‌جه وه سه‌رچاوه ناگرێت ، یان له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و فشاری واقیع ده‌ترازێت ، بۆ نمونه پیرۆزبایی كردن له نه‌یاران به هه‌موو پێوه‌رێك ناماقوڵه ، كه‌سانی ساوێلكه‌ش ده‌یزانن ، جا ئیتر بۆ رابه‌ران و سیاسه‌تمه‌داران فیتره‌ت و سه‌لیقه‌ی عه‌وامانیش ده‌شێوێنن .
هاوڵاتى/ زۆر جار قسه له سه‌ر ئه‌وه ئه‌كرێ ئێوه له وتاره‌كانتان و له بیر‌و باوه‌رتانا ، باس له مه‌سه‌له (فیقهیه‌كان) ده‌كه‌ن و ئه‌یوروژێنن ، به‌ڵام له سه‌ر گه‌نده‌ڵی ئیداری قسه ناكه‌ن ،هۆكار چییه؟
مامۆستا خلیل أحمد / خۆ به‌ستنه‌وه به لایه‌نێك یان باسێك له باسه‌كانی ئیسلام چی فیقهی بێت یان ده‌سه‌ڵات و حوكم كارێكی هه‌ڵه‌یه ، جا وروژاندنی سه‌لبی بۆ بابه‌ته فیقهیه‌كان یان سیاسیه‌كان وه‌ك گه‌نده‌ڵی ئیداری له هه‌ركه‌سه‌وه بێت ، لای ئێمه مه‌رفوزه ، جا بابه‌ته‌كه فیكری و فیقهیه‌كان به‌و سه‌نته‌ره‌ی باسمانكرد له پێشتر و (أولویات)ن بۆ ئێستای كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له بواری چاكسازی ئیسلامی‌دا ، به‌ڵام چاره‌سه‌ری سیستمی حوكم لای سه‌له‌فیه‌كان ، پرۆژه‌و هه‌نگاوی پۆزه‌تیڤیان هه‌یه ، چونكه جوگرافیای كوردستان و مشت و مره ئیقلیمی و جیهانییه‌كان و زۆری مه‌زهه‌به دینی و سیاسی و سلوكییه‌كان هۆكارن له به‌رده‌م چاكسازییه‌كاندا ، بۆیه ده‌بێت عاتیفه حاكم نه‌بێت ، وه‌ك وتراوه بۆ شاخ ده‌ركردن گوێچكه‌كانیش نه‌دۆرێنین .
هاوڵاتى/ به رای به‌رێزتان ئاهه‌نگ گێران بۆ یادی له دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)لێ بێت ، دروسته‌و خێره ؟ یان بیدعه‌یه ؟
مامۆستا خلیل أحمد / ئاهه‌نگ گێران بۆ یادی له دایك بوونی پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌رمان صلى الله عليه وسلم بیدعه‌یه و زیاتر له پێنج سه‌ده‌و نیو له مێژووى موسڵمانان شتى وا نه‌بوو وه به‌كردنه‌وه‌ى ئه‌م ده‌رگایه بۆ ئه‌م زاته پیرۆزه هه‌زاران ده‌رگاى تر ده‌كرێنه‌وه له دوا ئه‌نجامدا ڕه‌وڕه‌وه‌ى ژیانى فیكرى و ئابورى و كه‌لتورى ئیفلیج ده‌بن وه ئه‌گه‌ر بێت و بۆنه و جه‌ژنه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى خه‌ڵك كۆكه‌ینه‌وه و فه‌رمییان بكه‌ین ئه‌بێت له ئه‌ستێره‌یه‌كى تره‌وه سامان و به‌روبوممان بۆ بهێنرێت .
هاوڵاتى/ ئایا پیرۆزبایی كردنی ساڵی نوێ له مه‌سیحیه‌كان كوفره یان ئاساییه ؟
مامۆستا خلیل أحمد / پیرۆزبایی كردنی ساڵی نوێ له مه‌سیحیه‌كان دروست نیه ، به‌ڵام هه‌موو شێوازه‌كانی وه‌كو یه‌ك نین ، بۆ نمونه پیرۆزبایی كردن له شتێك كوفربێت كوفر و بێ دینیه یان پیرۆزبایى كردن له حه‌رامێك له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕبوون به دروستێتى یان چاكێتى ئه‌و شته ئه‌وه‌ش كوفره جا پێم باشه بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كانى تایبه‌ت به‌م بابه‌ته‌وه .
هاوڵاتى/ حیزبه ئیسلامیه‌كان له كه‌ناڵه‌كانیانه‌وه گۆرانی په‌خش ده‌كه‌ن ، قسه‌ت له‌سه‌ر ئه‌مه چیه؟
مامۆستا خلیل أحمد / گۆرانی له گه‌ڵ مۆسیقا بێ گومان دروست نیه ته‌نها به كارهێنانی ده‌ف له دوكاتی تایبه‌ت دا (هاوسه‌رگیری و جه‌ژنه‌كانی ره‌مه‌زان وقوربانه) ته‌نانه‌تیش بۆ مناڵان و كچان به‌ڵام گۆرانى بێ مۆسیقا ئه‌و كاته به شیعر حیساب ده‌كرێت شیعریش بریتى یه له قسه‌كردن و ئاخاوتن چاك چاكه و خراپیشى خراپ ئه‌وه‌نده هه‌یه نابێت ڕه‌قس و سه‌ماكردنى له‌گه‌ڵدا بێت و وشه‌كان خراپ بن و زۆریش ڕۆچونى تیادا نه‌كرێت چونكه شیعر سیلاحێ:ى دووسه‌ره ده‌توانرێ بۆ چاك خراپیش به‌كاربهێنرێت به‌ڵام به زۆرى بۆ خراپ به‌كارهێنراوه .
هاوڵاتى/ ئیسلامیه‌كان ئێوه به‌كرێگیراوی علمانیه‌كان دائه‌نێن ، ئه‌مه چۆن له یه‌ك ئه‌ده‌یته‌وه ؟
مامۆستا خلیل أحمد / سه‌له‌فیه‌كان له به‌ر سه‌له‌فی بونیان هیچ ده‌رگایه‌ك له ده‌رگاكانی به‌رژه‌وه‌ندی خۆپه‌رستانانه‌یان نه‌كردۆته‌وه تا له پێناویدا به كرێگیراو بن و ناچار و ڕازی بن ، به جگه له خواستی خۆیان وه ناشبن و هه‌نگاو به هه‌نگاو به پێی رێنماییه‌كانی شه‌رع كارده‌كه‌ن .
هاوڵاتى/ ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ئێوه سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی كه‌لاری یه‌كێتیتان كردبێ شتى وا هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر سه‌ردانتان كردوه بۆچی بووه ؟ ئه‌ی نێوانتان چۆنه له گه‌ڵ حیزبه عیلمانییه‌كان ، به تایبه‌ت یه‌كێتی و پارتی ؟
مامۆستا خلیل أحمد / سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندى كه‌لارى (ى . ن . ك) ڕاسته ، ئه‌وه‌ش له‌و كاته‌دا بوو كه هێزه‌كانى حكومه‌تی مه‌ركه‌زی جموجوڵی له‌ناوچه سنورییه‌كاندا هه‌بوو ، چه‌ند مامۆستایه‌كی سه‌له‌فی به سیفه‌تى مامۆستایانى ئاینى سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندى ناوبراویان كرد له‌و سه‌ردانه‌شدا یه‌كتر ناسین و پشتیوانى كردن له‌ڕۆڵى مامۆستایانى ئاینى و مزگه‌وته‌كان كرا وه هۆشیار كردنه‌وه‌ى خه‌ته‌ره‌كان له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته ئه‌منى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان .جا سه‌ردانى سه‌له‌فیه‌كان له‌به‌ر خودى حیزبى ناوبراو نه‌بووه و ناشبێت به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه (ى . ن . ك) یان (پ . د . ك) تا ئێستا به‌رپرسى ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌له‌كه‌مانن جا پێویسته به هه‌موومانه‌وه ئه‌م ئه‌زمونه به‌ره‌و باشتر ئاڕاسته بكه‌ین و نه‌هێڵین له‌بار بچێت بۆیه جۆرى په‌یوه‌ندى ئێمه ته‌نها بریتیه له پارێزگارى كردن له ده‌ستكه‌وته‌كان به بێ هیچ به‌رامبه‌رێك چونكه ئه‌ركى شه‌رعى سه‌ر شانى خۆمانه وه ئاماده‌ین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌كدا باس و دیراساتمان هه‌بێت ،وه جگه له خزمه‌تیش به دین و میلله‌تی خۆمان هیچ فشار و عه‌ماله‌تێك قبوڵ ناكه‌ین .
هاوڵاتى / ئێوه كار بۆ نزیك كردنه‌وه‌ی حیزبه ئیسلامیه‌كان ده‌ده‌ن ؟
مامۆستا خلیل أحمد / ئێمه ده‌مانه‌وێت خه‌ڵكى كوردستان یه‌كڕیزو برابن وه كارده‌كه‌ین بۆ نزیك بوونه‌وه‌ى هه‌موو كوردان له‌یه‌كتر چ ئیسلامى بێـت یان عه‌لمانى ئێمه خۆمان به موڵكى كوردان ده‌زانین ئه‌وانیش به هى خۆمان وه هه‌ر هه‌موو له ئه‌سڵدا موسڵمان و كورد وكوردستانین و له‌یه‌ك نیشتیمان‌دا ده‌ژین بۆیه ئێمه له‌كاتى ڕه‌خنه و پێشنیار و ئامۆژگارى دا مه‌به‌ستمان ڕوخانى به‌رامبه‌ر نیه به‌ڵكو بونیاد و چاككردنه‌وه‌یه .
هاوڵاتى / ئێوه له نامێلكه‌یه‌كتاندا ئیسلامیه‌كان به شه‌مشه‌مه كوێره و نه‌زان ده‌چوێنن و گوایه ئه‌وان توانای بینینی روناكیان نیه‌و گوێ له هه‌ق ناگرن ، ئه‌مه چۆنه ؟
مامۆستا خلیل أحمد / وه‌سف كردن و ناوهێنانی وا لای ئێمه ئه‌سڵی نیه مه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى له‌وه‌دا بێت ئه‌نجا توندوتیژى له حوكم ده‌ربڕیندا له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێ:ى تر ده‌گۆڕێ وه هه‌موو نوسه‌رێك خۆى به پله‌ى یه‌كه‌م له نوسینه‌كانى به‌رپرسیاره وه حوكمى گشتى به‌سه‌ر خه‌ڵكدا زۆر جار ناهه‌قه و پێویسته نوسه‌ران و وتاربێژان ئاگایان له حوكمه‌كانیان بێت وه نه‌زانى و ده‌مارگیریش هه‌یه پێویسته ڕابماڵرێت به زانست و نه‌فه‌س درێژى و مه‌وزوعیه‌ت.
هاوڵاتى/ دروستكردنی حیزبی ئیسلامی تا چه‌ند له گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئاینی ئیسلامدا گونجاوه ؟ ئایا دروست كردنی حیزبی ئیسلامی پاره خواردنه به ناوی ئاینه‌وه یان به‌رگری كردنه له ئاینی ئیسلام ؟
مامۆستا خلیل أحمد / دروستكردنی حیزبی ئیسلامی له گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئاینی ئیسلامدا ناگونجێت وه مه‌به‌ست له دروست كردنیان له لایه ن خاوه‌نه‌كانیانه‌وه له پێشدا مه‌به‌ست پێی خزمه‌ت كردنی ئیسلامه ، به‌ڵام وه‌ك هه‌موو كارێكی تر ئه‌گه‌ری ترازانی هه‌یه جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌بێت ، هه‌ر خودی رێگه پێدان به حیزبی ئیسلامی یان عیلمانی ده‌بێته هۆكارى دۆستایه‌تى و دژایه‌تی جیاواز له نێو موسوڵماناندا له‌كاتێكدا ئه‌و هۆكاره‌ش راست و گرنگ نییه بۆ خزمه‌تى كۆمه‌ڵگه .
هاوڵاتى/ له نامێلكه‌كه‌تاندا له ساڵی (1426 هیجری)دا ده‌رچوه و ره‌خنه‌تان له علی باپیر گرتووه ، كه‌گوایه حساب بۆ بیر‌و بۆچونتان ناكات ؟ هۆكاری ئه‌و حساب نه‌كردنه چیه ؟
مامۆستا خلیل أحمد / حساب نه‌كردن و شێواندنی ڕووی راسته‌قینه‌ی سه‌له‌فیه‌ت و سه‌له‌فیه‌كان ، له هه‌ركه‌سێكه‌وه بێت ترسانه له بیر و بۆچوون و ئه‌و رێنماییانه‌ی سه‌له‌فیه‌كان له سه‌ری ده‌رۆن .
هاوڵاتى/ ئایا گه‌شه‌كردنى حیزبه ئیسلامیه‌كان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
مامۆستا خلیل أحمد / گه‌شه‌كردنى حیزبه ئیسلامیه‌كان به‌لاواز ده‌بینم چونكه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ئیسلامی‌دا چه‌ندین ساڵه كارده‌كه‌ن به‌ڵام ڕۆڵ و جه‌ماوه‌رێكى به‌رچاو پێویستیان نیه .
هاوڵاتى/ ئایا ده‌سكاری كردن و گۆرینی واتای فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)له‌سه‌ربێ چۆن سه‌یری ده‌كه‌ن ، كه‌زۆر جار بۆ مه‌رامی حیزبی و شه‌خسی به‌كاری ده‌هێنن؟
مامۆستا خلیل أحمد / بێ گومان ده‌سكاری كردنى گۆ و واتاى ده‌قه‌كان كارێكی حه‌رام وگه‌وره‌یه ، و به‌كارهێنانی بۆ مه‌به‌ستی خراپ سه‌رده‌مێك ده‌یخوات و جه‌ماوه‌ر لێی بێ ئاگان ، به‌ڵام دواى ئه‌وان رۆشنفكر و شه‌رعزانان په‌نجه ده‌خه‌نه سه‌ر كه‌م و كورییه‌كان و مه‌رام و نه‌زانی و هه‌ڵه‌كان راست ده‌كه‌نه‌وه و مێژوش شایه‌تی و حوكمی له سه‌ر هه‌لپه‌رستان تۆمار ده‌كات .
هاوڵاتى/ ئایا باسكردنی ئه‌ندامه‌كانی زاوزێی مرۆڤ تاچه‌ند دروسته له راگه‌یاندنه‌كاندا باسبكرێ ، له شێوه‌ی زانیاری‌دا ؟
مامۆستا خلیل أحمد / باسكردنی هه‌ر شتێك بێ گومان كات و شوێن و ئه‌ندازه و شێوازى تایبه‌تى خۆى هه‌یه پێویسته ڕه‌چاوی ئادابه‌كان بكرێت .
هاوڵاتى/ ئایا تێكه‌ڵ كردنی كوران و كچان له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا له رووی شه‌رعه‌وه و به بروای ئێوه تا چه‌ند دروسته ؟
مامۆستا خلیل أحمد / تێكه‌ڵكردنى كچان و كوڕان له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندندا دروست نیه و چه‌ندین زیانی په‌روه‌رده‌یی و زانستی لێده‌كه‌وێته‌وه ،وه دواتر زیانى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى ده‌بێت چونكه ئه‌و ناوه‌ندانه تایبه‌تن بۆ گه‌شه‌دان به رۆح و عه‌قڵ نه‌ك ئاره‌زوو حه‌زه‌كان و زاڵبونی عیشق و ئاره‌زووه‌كان كه له‌دوائه‌نجامدا ده‌بنه ڕێگر له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌و زانست‌دا .
هاوڵاتى / پێتان چۆنه ئافره‌ت به‌شداربێت له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا و كار له گه‌ڵ حیزبه‌كه‌ی بكات ، چی عیلمانی بێت یان ئیسلامی ؟
مامۆستا خلیل أحمد / به‌شداری كردنی ئافره‌تان به مه‌رجه‌كانی پاراستنی خودی خۆی له ده‌ست درێژی و یاریكردن به چاره‌نوسیان به ره‌وای ده‌بینم ، به تایبه‌ت له كاتێكا ئه‌گه‌ر به‌شه‌كان تایبه‌ت بوون به ئافره‌تان یان ئه‌گه‌ر پیاوانی كارا نه‌بوون ، وه به‌مه‌رجی پابه‌ندبوون به حیجابی شه‌رعییه‌وه ، وه هه‌روه‌ها پۆستی سه‌رۆكی یه‌كه‌م ده‌بێت له پیاوان بێت .
هاوڵاتى/ به‌شداریكردنی یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ له هه‌ڵبژاردن بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات ، له گه‌ڵ دوو حیزبی عه‌لمانیدا تاچه‌ند دروسته له گه‌ڵ ده‌ستوری ئایندا ده‌گونجێ و بۆ به‌ره‌و پێش بردنی ئیسلامه ؟
مامۆستا خلیل أحمد / به‌شداری كردنی چوار حیزبی دوو لایه‌نه له پرۆسه‌یه‌كی تایبه‌تدا ، مانای یه‌كبونیان نیه ، هه‌رچه‌نده پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد هه‌یه بۆ دیراسه‌تی (به‌رژه‌وه‌ندی و زیانی)شه‌رعی له كاتێكدا ئه‌گه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی هاوپه‌یمانی بیانگرێته‌وه و حه‌ڵاڵ بێت ، له‌وانه‌شه زۆرینه‌ی ئه‌گه‌ره‌كان له حه‌رامه‌وه نزیك بێت ، چونكه یه‌كه‌م زه‌روره‌تێكی حه‌تمی نییه ، وه هاوبه‌شی زۆریان له نێواندا نییه وه جه‌ماوه‌ر هه‌زمی شتی واناكه‌ن ، ده‌بێته هۆی شێواندنی مۆركی ئیسلامی ، وه هۆكاری سه‌ركه‌وتنیان به سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كانیاندا مسۆگه‌ر و نیمچه مسۆگه‌ر نییه ، وه هاوپه‌یمانێكانیان پرۆگرامیان له پارتی و یه‌كێتی روونتر و نزیكتر نییه له ئیسلامه‌وه ، وه ده‌یه‌ها خاڵی تر ، وه باشترین به ڵگه‌ش چه‌ندین ئه‌ندامی دوو پارته ئیسلامیه‌كه رازی نه‌بونیان له سایته‌كاندا بڵاوده‌كه‌نه‌وه .
هاوڵاتى/ ئێوه وه‌كو كوردێكی موسوڵمان له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌نگتان ئه‌خه‌نه پاڵ ئیسلامیه‌كان ؟ ئه‌گه‌ر نا بۆچی ؟
مامۆستا خلیل أحمد / به راستی من وه‌كو خۆم هیچ زه‌مانه‌تێك نابینم له ئیسلامیه‌كان یان عیلمانییه‌كان كه بتوانن هاوته‌ریب دروست بكه‌ن له نێوان ڕێنماییه‌كانی ئاینه‌كه‌مان و خۆشكردنی باری ژیانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ، چونكه سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كان له كۆمه‌ڵه‌ی موسوڵماندا ئه‌مه‌یه ، بۆیه له‌وانه‌یه لایه‌نێك ، بتوانێت دروشمه ئاینیه‌كان زه‌ق كاته‌وه به‌ڵام نه‌توانێت له به‌رده‌م ده‌یه‌ها پرۆژه‌ی ئابوری وسیاسی ئیقلیمی و ده‌ولی ، یان لایه‌نێك له به‌رامبه‌ردا بتوانێت ئاستی ئابووری خه‌ڵك بۆ ماوه‌یه‌ك چاك بكات ، به‌ڵام هۆكار بێت بۆ دروست كردنی كاره‌ساتێكی ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تی ، هه‌رچه‌نده سیستمی حوكم لای سه‌له‌فیه‌كان شێوازێكی تره وه شورا‌و هه‌ڵبژاردن كاری پسپۆرانه ، نه‌ك زۆرینه‌و كه‌مینه ، كه به زمانی شه‌رعی پێی ده‌گوترێت (أهل الحل والعقد) ئه‌مانه دوای مه‌رجه‌كان خاوه‌نی قه‌رارن ، وه‌تاكاتی ده‌نگ دان دیراساتی قوڵتر پێویسته كه‌كێ زیاتر خزمه‌تی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ده‌كات .
هاوڵاتى/ وێنه‌گرتن حه‌رامه؟ بۆچی ئیسلامیه‌كان به ڤیدیۆ و فۆتۆ وێنه‌یان هه‌یه و له راگه‌یاندنه‌كانیاندا ، ئه‌مه له كاتێكدا هه‌ردوولاتان یه‌ك په‌یره‌وی دینیتان هه‌یه ئه‌ویش قورئانه ؟
مامۆستا خلیل أحمد / وێنه گرتن له به‌ر جۆره‌كانی (په‌یكه رو پۆستكارت و جوڵاو ...) هتد . جێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانایانه ، بۆیه ئه‌و جیاوازیانه دروست ده‌بن ، گومان له‌وه‌دا نییه قورئان په‌یره‌وی هه‌موولایه‌كه ، به‌ڵام له پێوه‌ره سانه‌وییه‌كان بۆ تێگه‌یشتن له قورئان جیاوازیمان هه‌یه ، بۆیه هه‌ندێ له زانا سه‌له‌فیه‌كان وێنه‌ی ڤیدیۆ بۆ كه‌ناڵه‌كان به حه‌ڵاڵ ده‌زانن ، كه بۆ خزمه‌ت و سود به كاربهێنرێت .
هاوڵاتى/ ڕاتان چى یه به گۆڕان؟ به‌رنامه‌ی لیستی گۆرانتان پێ چۆنه ؟ ئایا گۆران ده‌توانێ گۆران دروست بكات ؟
مامۆستا خلیل أحمد / گۆڕان زه‌روره‌ته هه‌موو به‌رنامه‌و ئایدۆلۆژیایه‌كى ڕه‌سه‌ن ده‌یخوازێت به‌ڵام به‌رنامه‌ی گۆران تا ئێستا به‌شێوه‌ی شه‌فه‌وی ئیعلان كراوه ، به‌ڵام دروشمه‌كانیان چاكه ،وه ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزیان ناناسم تاوه‌كو بزانم گۆڕان توانای گۆڕینیان هه‌یه.به‌ڵام یه‌كڕیزى گه‌ل له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى دروست له‌سه‌رووى هه‌موو شتێكه‌وه‌یه .
هاوڵاتى/ ئه‌ی سه‌باره‌ت به نه‌وشیروان مسته‌فا ؟
مامۆستا خلیل أحمد /خودی نوشیروان كه‌سێكه شه‌خسیه‌تى خۆى پاراستوه و خراپ و گه‌نده‌ڵى ئیدارى له‌سه‌ر نازانم ، به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌كانى به‌رامبه‌ر به دین ڕوون نین.
======================
پرۆفایل
ناو : خلیل ئه‌حمه‌دی سه‌له‌فی
بروانامه : ده‌رچووی ئاماده‌یی پیشه‌سازی و ئاماده‌یی ئیسلامیه
ئیجازه‌ی زانستی مه‌لایه‌تی هه‌یه.
ئیمامی مزگه‌وتی ئه‌بو به‌كره له كه‌لار .
یه‌كێكه له ناودارانی سه‌له‌فیه‌ت
==================
تێبینى : ئه‌م دیداره له ژماره 546 ڕۆژنامه‌ى هاوڵاتى بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ڵام له جیاتى ناوى مامۆستا خلیل أحمد به‌هه‌ڵه نوسرابوو ئه‌حمه‌د خلیل وه وێنه‌ى كه‌سێكى تر به هه‌ڵه دانرابوو ..