سزای دزیكردن
بەروار: 2011/10/15سەردارن: 3032نوسەر: شێخى پایەبەرز:ابن تیمية‌ بە ڕەحمەت بێت

دز پێویستە دەستی ڕاستی ببڕێت بە پێ‌ی قورئان و سونەت و كۆڕای زانایان ( الإجماع ) ، خودا دەفەرموێت :[ وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُوا أَيْدِيَهُمَا جَزَاءً بِمَا كَسَبَا نَكَالًا مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ فَمَنْ تَابَ مِنْ بَعْدِ ظُلْمِهِ وَأَصْلَحَ فَإِنَّ اللَّهَ يَتُوبُ عَلَيْهِ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ ] [سورة المائدة : (38،39)] .
واتە : پیاوی دز و ژنی دز دەستیان ببڕن لە سزای ئەو كارەی كردویانە ، ئەوە تۆڵەیە لەلایەن خوداوە ، خودا بەتوانا و دانایە ، ئەوەی دوای ئەو ستەمەی تۆبەبكات و كاری باش بكات ، ئەوە خودا لێی خۆش دەبێت ،خودا لێبوردە و بەبەزەییە ، وە دروست نییە دوای جێگیر بوونی ئەو تاوانە سزاكەی دوابخرێت ، نە بە زیندانی كردن وە نە بەپارە وەرگرتن و هیچ شتێكی تر ، بەڵكو دەستی دەبڕێت لە هەموو كاتێكدا تەنانەت لەكاتە پیرۆزەكانیشدا ، چونكە ئەنجامدانی ئەو سزایانە خوداپەرستیە ، وەكو تێكۆشانە لەپێناوی خودا ، پێویستە خەڵكی بزانێت دانانی ئەو جۆرە سزایانە ڕەحمەتی خودایە بۆ بەندەكانی ، پێویستە كاربەدەستان زۆر توند بن لە ئەنجامدانی ئەو سزایانە بەسەر تاوانباراندا ، وە نابێت بەزەییان بێتەوە بەو جۆرە كەسانەدا و ئەو سزایە نەسەپێنن ،وە دەبێت لە ئەنجامدانی ئەو جۆرە سزایانە مەبەستیان قازانجی كۆمەڵگا بێت ، بەڕێگە گرتن لە خراپەكاران ، نە لەبەر توڕەی وخۆسەپاندن بەسەر خەڵكدا ، پێویستە كاربەدەستان وەكو باوكێكی بەبەزەیی بن بۆ تاوانباران ، ئەگەر باوك وازبێنێت لە ڕێنمایی كردنی منداڵەكەی " وەك دایكی دەیەوێت بیبورێت و لێیخۆش بێت " ئەو كاتە منداڵەكەی خراپ دەبێت و لەڕێگە دەردەچێت ، بەڵكو باوك ڕێنمونی منداڵەكەی دەكات لەبەر ئەوەی منداڵێكی باشی بێت و لەڕێگە دەرنەچێت ، هەرچەند منداڵەكەش واگومان ببات كە پێویستی بە ئامۆژگاری و ڕێنمونی كردن نییە ، وەكو پزیشك كاتێك پێویست دەكات دەرمانی تاڵ و ژاڵ دەرخواردی نەخۆشەكانی دەدات ، وە هەروەها ئەو ئەندامەی مرۆڤ كە توشی شێرپەنجە دەبێت یبۆ پاراستنی بەشەكانی تری پێویستە ئەو ئەندامەی ببڕێت ، وە لەكاتی كەڵەشاخ كردندا لەبەر چارەسەركردن پێویستە مولولەكانی خوێن بریندار بكرێن بۆ ئەوەی خوێنیان لێبێتە دەرەوە ، وە هەروەها مرۆڤ دەرمانی بۆن و تام ناخۆش دەخوات و دەخواتەوە و خۆی توشی ناڕەحەتی دەكات بۆ ئەوەی تووشی ئاسودەیی ببێت .
بەو شێوەیە ئەو جۆرە سزایانە لەشەریعەتدا دانراون ، وە پێویستە مەبەستی كاربەدەست لە سەپاندنی ئەو جۆرە سزایانە هاوشێوەی پزیشك و نەخۆشەكانی بێت ، چونكە هەركاتێك مەبەستی چاككردنی خەڵك و یاساغی كردنیان بێت لە خراپەكاری ، بە دەستەبەركردنی سود وقازانج بۆیان و دورخستنەوەی ئەو شتانەی زیان بەكۆمەڵگە دەگەنێت ، لەوەشدا تەنها مەبەستی ڕەزامەندنی خودا و گوێڕایەڵی ئەوبێت ، خودا دڵەكانی بۆ نەرم دەكات ، هەموو هۆكاری باش و خێری بۆ ئاسان دەكات ، و سزادانی ئەو كەسانەی بۆ ئاسان دەكات ، ئەو كەسەش كە سزا دەدرێت ڕازی دەبێت كاتێك سزای تاوانەكەی بەسەردا بسەپێت .
بەڵام ئەگەر مەبەستی خۆسەپاندن بێت بەسەر خەڵكدا و جێگیركردنی پایەی دەسەڵاتەكەی ، بۆ ئەوەی بەگەورە و بەهێزی بزانن یان هەرچی ماڵ و سەروەتی لێداواكردن سەرپێچی نەكەن ، ئەوكات مەبەستەكەی بەسەر خۆیدا دەشكێتەوە ، گێڕاوەتەوە لە عمری كوڕی عبدالعزیزەوە رضي الله عنه پێش ئەوەی ببێتە خەلیفەی موسڵمانان نوێنەری ولیدی كوڕی عبدالملك بوو لەسەر مەدینەی پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم ، ئەو كاتە بەسیاسەتێكی دانایانە خەڵكی ئەو شارەی سیاسەت دەكرد ، جارێك حجاج لە عێراقەوە چوو بۆ مەدینە كە توشی خراپترین حاڵی كردبوون ، پرسیاری لەخەڵكی شاری مەدینە كرد ، عمر كەسێتی چۆنە لە نێوانتاندا ؟ وتیان : ناتوانین سەیری بكەین ، وتی ئەی خۆشتان دەوێت ؟ وتیان : لەكەس و كارمان خۆشەویسترە ، وتی : ئەی ئەدەب و ڕەوشتی چۆنە ؟ وتیان : ڕوشت بەرزە و زۆر نزیكە لێمانەوە ، وتی : ئەوە كەسیەتی بێت و ئاوا خۆشتان بوێت و هەڵس و كەوتی ئاوابێت ، ئەوە شتێكە خودا لە ئاسمانەوە پێیداوە .
ئەگەر دەستی دز بڕا پێویستە خوێنەكەی بوەستێنرێتەوە ، وە باش وایە دەستی بكرێتە ملی ، ئەگەر بۆ جاری دووەم دزی كرد ، پێی چەپی دەبڕێت ، وە ئەگەر بۆ جاری سێیەم و چوارەم دزی كرد ، هاوەڵان و زانایانی دوای ئەوان دوو بۆچونیان هەیە ، یەكەمیان : ئەوەیە دەست و پێكەی تری دەبڕێت ، ئەوە وتەی أبو بكرە رضي الله عنه و مەزهەبی شافعی و ئەحمەدە لەوتەیەكی دا ، دوومیان : ئەوەیە زیندانی بكرێت ، ئەوەش وتەی علی رضي الله عنه و كوفیەكان وئەحمەدە لەوتەیەكی تریدا ، وە كاتێك دەستی دەبڕێت شتە دزراوەكە چواریەكی دینارێكی زێڕبێت یان سێ درهەمی زیو بێت لەلای خەڵكی حجاز و فەرمودەناسان ( أهل الحديث ) و كەسانی تریش ، وەك مالك و شافعی و ئەحمەد ، وە هەیانە دەڵێت : دەبێت شتە دزراوەكە دینارێكی زێر یـان دە درهەمی زیو بێت ، هەركەسێك ئەو بڕەی سەرەوە بدزێت دەستی دەبڕێت بە بۆچونی هەموان ، لە هەردوو صحیحەكەدا لە عبدالله كوڕی عمر رضي الله عنه گێڕاوەتەوە : " أن رسول الله صلى الله عليه وسلم ، قطع في مجن ثمنه ثلاثة دراهم " وفي لفظ مسلم : " قطع سارقا في مجن قيمته ثلاثة دراهم " رواه البخاري(6795)،ومسلم(1686). ، واتە : پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم دەستی بڕی لەبەر قەڵغانێك نرخەكەی سێ درهەم بوو ، وە لە مسلمدا : دەستی دزێكی بڕی لەبەر ئەوەی قەڵغانێكی دزیبوو نرخەكەی سێ درهەم بوو ، دیسان لە هەردوو صحیصەكە لەعائیشە ـ خوای لێ ڕازی بێت ـ گێڕاوەتەوە : پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم فەرمووی : " تقطع اليد في ريع دينار فصاعدا " رواه البخاري(6790)،ومسلم(1684). ، وفي رواية لمسلم : " لا تقطع يد السارق إلا في ربع دينار فصاعداً " رواه مسلم(1684) وفي رواية للبخاري ، قال : " اقطعوا في ربع دينار ، ولا تقطعوا فيما هو أدنى من ذلك " رواه احمد (23994)،وصححه الألباني في صحيح الجامع(1181). .

واتە : دەستی دەبڕێت لە چواریەكی دینارێك بەرەو سەرەوە ، وە لە مسلمدا : دەستی دز نابڕێت لەچواریەكی دینارێك بەرەو سەرەوە نەبێت ، وە لەلای بخاری دەفەرموێت : لەچواریەكی دینارێك دەست ببڕن ، لەوەكەمتر دەست مەبڕن ، لەوكاتەدا چواریەكی دینارێك سێ درهەم بووە ، وە یەك دینار دوازدە درهەم بووە . وە كەسێك بەدز ناژمێرێت تاكو ماڵ لەسنوری تایبەت ودیاری كراوی ماڵەكەدا نەبات ، وە ئەو پارەی كە لە خاوەنەكەی ونبووە ، وە بەربوومی كشتوكاڵی كە لە بیابانێكدایە بەبێ پەرژین ، وە مەڕ وماڵات كە شوانی لەگەڵدا نەبێت ، هاوشێوەی ئەو جۆرە ماڵانە دەستی دزەی پێ نابڕێت ، بەڵام سەرزەنشت دەكرێن و پێیدەبژێرێت (الغرامە) ، وەك لە سوننەتدا هاتووە .
بەڵام هەندێك زانایان ئەو فەرمودەیە بە (  ضعيف ) دەزانن ، ئەوەی كەوای وتووە ئەحمەد و ئەوانی ترن ، رافعی كوڕی خدیج دەڵێت : گوێم لە پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم بوو دەیفەرموو : " لا قطع في ثمر ولا كثر " رواه أبوداود(4388)،والترمذي(1449)،والنسائي(4960)،وابن ماجه(2593)،وصححه الألباني في صحيح الجامع(7545). ، واتە : دەست بڕین نییە لەدزینی بەروبووم و ناوكرۆكی دارخورما ، وە عمرو كوڕی شعیب لە باوكی و باپیریەوە دەگێڕێتەوە رضي الله عنه وتی : " سمعت رجلاً من مزينة يسأل رسول الله صلى الله عليه وسلم ، قال : يا رسول الله جئت أسألك عن الضالة من الإبل ، قال : معها حذاؤها وسقاؤها ، تأكل الشجر ، وترد الماء ، فدعها حتى يأتيها باغيها ، قال : فالضالة من الغنم ، قال : لك أو لأخيك أو للذئب ، تجمعها حتى يأتيها باغيها : قال : فالحريسة التي تؤخذ من مراتعها ؟ قال : فيها ثمنها مرتين ، وضرب نكال ، وما أخذ من عطنه ، ففيه القطع إذا بلغ ما يؤخذ من ذلك ثمن المجن، قال: يا رسول الله : فالثمار وما أخذ منها من أكمامها قال: من أخذ منها بفمه، ولم يتخذ خبنة فليس عليه شيء، ومن احتمل فعليه ثمنه مرتين ، وضرب نكال، وما أخذ من أجرانه ففيه القطع، إذا بلغ ما يؤخذ من ذلك ثمن المجن، وما لم يبلغ ثمن المجن، ففيه كرامة مثليه ، وجلدات نكال" رواه ابوداود(1710),وحسنه الألباني في صحيح أبي داود،وأنظر الإرواء(2519).
واتە : گوێم لە پیاوێكی ( مزینە ) ی بوو پرسیاری لە پێغەمبەری خودا دەكرد صلى الله عليه وسلم وتی : ئەی پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم پرسیاری حوشترێكت لێدەكەم كە ون بووبێت ، فەرمووی : ( پێڵاو و ئاوی لەگەڵ خۆیدایە ، لەوەڕ دەخوات و ئاو دەخوات ، واتە : لێگەڕێ تاكو خاوەنەكەی ڕێی لێدەكەوێتەوە ، وتی : ئەی ونبووی مەڕوماڵات ؟ فەرمووی : بۆ تۆیە یان بۆ براكەت یان بۆ گورگە ، دەتوانیت بیبەیت بەڵكو خاوەنەكەی بێت بەدوایدا ، وتی : ئەی ئەو كەسەی كە مەڕلە لەوەڕگەكەی دەبات و لەناوی دەدات چی لەسەرە ؟ فەرمووی : دوو ئەوەندەی نرخەكەی لێوەردەگیرێت ولێدەدرێت و سەرزەنشت دەكرێت ، وە ئەو حوشترەی لە پەچەكەیدا دەبرێت و لەناودەبرێت ، دەست بڕینی لەسەرە ئەگەر نرخی حوشترەكە لەنرخی قەڵغانێك زیاتر بوو كە سێ‌ درهەمە ، وتی : ئەی پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم ئەی بەربووم و ئەوەی لەپەرژینی كێڵگەیەك دەبرێت ؟ فەرمووی : ئەوەی بەشی خواردنی دەبات وە لێی هەڵناگرێت لەگەڵ خۆیدا هیچی لەسەر نییە ، وە ئەوەی لەگەڵ خۆیدا لێی دەبات دوو ئەوەندەی نرخەكەی لێوەردەگیرێت و لێدەدرێت و سەرزەنشت دەكرێت ، وە ئەوەی لەخەرمان شت دەبات دەستی دەبڕێت ئەگەر ئەوەی بردویەتی بە ئەندازەی نرخی قەڵغانێك بێت ، ئەگەر نەگەیشتە ئەو ئەندازەیە دوو ئەوەندەی نرخەكەی لێوەر دەگیرێت و لێدانیش دەكرێت ، ئەو فەرموودەی سەرەوە بەو شێوە لای ( النسائی ) یە ، لەبەر ئەوەیە پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت :" ليس على المنتهب ولا على المختلس ولا الخائن قطع " (*)
واتە : تاڵانكەر و ڕاوڕوتكەر ( ڕفێنەر ) و ناپاك ( ئەمانەت خۆر ) دەست بڕینیان لەسەر نییە ، تاڵانكەر ئەو كەسەیە لەپێش چاوی خەڵك ماڵەكە دەبات ، وە ڕاوڕوتكەر كەسێكە دەیەوێت شتێك ببات ، بەڵام پێش ئەوەی بیبات هەستی پێدەكرێت ، بەڵام جەردە و گیرفان بڕ ئەوانەی گیرفانی خەڵك دەبڕن و زەمیلەی شتومەك دەبەن بۆچونی ڕاست ئەوەیە دەستیان دەبڕێت .

========================
(*) رواه ابوداود(4392، 4393)والترمذي(1448)، والنسائي(4971)، وصححه الألباني في صحيح الجامع (5402)، قال ابن العثمين رحمه الله: ويستثنى من ذلك العارية فانه ثبت عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قطع في جحد العارية.