سێهەم:شەریك بۆ خوادانان لە پەرستراوێتیدا
بەروار: 2011/10/08سەردارن: 3497نوسەر: د. عبد اللطيف أحمد مصطفى

شیرك لە پەرستراوێتیدا ئەوەیە كە عەبد هاوەڵ و شەریكێك بۆ خوا دابنێت و یەكسانی بكات بە خوا، لە شتێك لە تایبەتمەندێتییەكانی پەرستراوێتی،كە جۆرەكانی پەرستنن: وەك ئەوەی كە هاواری بكاتێ‌ هەروەكو هاوار دەكاتە خوا !، یاخود ڕەجای لێ‌ بكات وەك چۆن ڕەجا لە خوا دەكات !، یاخود خۆشی بوێت هەروەكو خوای خۆش دەوێت، كە بەگەورە دانان و مل كەچی بۆ نواندنی لەگەڵە وە یاخود لێی بترسێت چۆن لە خوا دەترسێت!، یان پشتی پێ‌ ببەستێت وئیعتیمادی بخاتە سەر وەك چۆن ئیعتیماد دەخاتە سەر خوا !.
وە یاخود گوێڕایەڵی دەكات و شوێنی دەكەوێت هەروەكو چۆن خوای گەورە گوێڕایەڵی دەكرێت، یاخود هەر جۆرێكی تر لە جۆرەكانی عیبادەتی بۆ ئەنجام درابێت لەگەڵ خوا بەشەریكی یا بە تەنها بۆ ئەو، بەبێ‌ ئەنجامدانیشی بۆ خوا.