شەریك بۆ خوا دانان لەناوە جوان و سیفاتە بەرزەكانیدا
بەروار: 2011/09/25سەردارن: 3779نوسەر: د. عبد اللطيف أحمد مصطفى

[الشرك في الأسماء والصفات]
شەریك و هاوەڵ بۆ خوا دانان لەناوە جوان و سیفاتە بەرزەكانیدا بە دووشێوە دەبێت:
[شێوەی یەكەم: التعطيل.]( 1)
واتە: نەهێشتن ولادان و نەفی كردنی سیفاتەكانی خوای پەروەردگار وەك جەهمی و قەڕاميطه كان سیفاتە كامل وتەواوەكانی نەفی دەكەن و بەنوقسانی بێ‌ سیفەتە تەواوەكانی دەیهێڵنەوە. وە گومانیش لەوەدا نیە كە تەواویەتی هەموو زاتێك بە تەواویەتی و كاملیەتی ناوو سیفاتەكانیەوەیە. وەبەم داڕنینی سیفەتانە لە الله، پەروەردگاریان دابەزاندوە بۆ ژێر پلەی بەندە دروست كراوەكانی؛ چونكە چەندەها سیفەتی باشیان بۆ ئەوان داناوە، لەكاتێكدا كە هیچ سیفەتێكیان بۆ خوای پەروەردگار نەهێشتۆتەوە!.
[شێوەی دووەم: وێچواندن (التمثيل)]
ئەمە شیان دوو جۆرە :
(أ). وێچواندنی خوا بە بەندەكانی. (تشبیه الخالق بالمخلوق)
وەك ئەو پێڕە گومڕایەی پێیان دەوترێت (المـُشَبهە) كە پەروەردگار دەچوێنن بە بەندەی دروست كراو لە:
1. سیفاتەكانیدا؛ دەڵێن خوا دەستی هەیە وەك دەستی ئێمە، وەتوڕە دەبێت وەكو توڕەیی ئێمە، وەبەرز دەبێتەوە و دادەبەزێ‌ وەكو ئێمە.
2. وەهەروەها لەمامەڵە لەگەڵ كردنیشدا پەروەردگار دەچوێنن بەبەندە؛ دەڵێن بۆ نزیك بونەوەمان لێی پێویستیمان بە واسیتە هەیە وەكو چۆن بۆ لای كاربەدەستان پێویستیمان بەواسیتەو تكاكار دەبێت.
(ب). وێچواندنی عەبد بەخوا ( تشبیه المخلوق بالخالق )
واتە وێچواندنی كەسێك بەخوا لە شتێك لە سیفاتەكانیدا، وەك وەصف كردنی كەسێك بەسیفەتێك یازیاتر لەسیفاتە تایبەتەكانی خوا:
((اعتقادُ منازع له في شيءٍ من مقتضيات أسمائه وصفاته))(2 ).
واتە: ئیعتیقاد بون بەوەی كە كەسێك هەیە لەگەل الله یا لە بەرامبەر ئەودا خاوەنی شتێكە لە سیفاتەكانی الله؛ وەك زانینی غەیب - بۆ نمونە:
* (الشرك فی العلم): ئیعتیقاد بوون بە غەیری خوا كە عیلمی غەیب دەزانێ‌ شیركە
زۆر لە نەفامان باوەڕیان وایە شێخەكانیان ئاگاداری (علم الغیب) هەن، وە بە غایبیش و دوای مردنیشیان هەر زانیارو ئاگادارن بەحاڵی خەڵكی و موریدەكان، وە لەوەش زیاتر زێدەڕەویان كردوە. بۆ نمونە (البوصیری) شاعیر، باوەڕی وایە كە هەموو عیلمی غەیب تەنها بەشێكە لە عیلمی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم؛ وەك لە وەصفیدا وتوویەتی:
فإن من جودك الدنيا وضرتها ***     ومن علومك علم اللوح والقلم
واتە: هەموو عیلمی ناو لەوحی مەحفوزو ئەوەی كە بە قەڵەم نوسراوە تەنها بەشێكە لە عیلمی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم !. كەواتە بەم پێیە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە خوا عالم ترەو لە عیلمی غەیب زیاتریش دەزانێت!!(بە گومانی درۆی ئەوان).
وە بەداخەوە زۆر لەنەفامان وەكو تووتی دەیڵێنەوە لە موناسەباتی دینی وەك لە ئاهەنگی ڕۆژی لە دایك بوونی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم، بێ‌ بیركردنەوە لەماناكەی‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍‍ !.
كەواتە لە جۆرەكانی شیرك لەناوو سیفاتەكانیدا، وێچواندنی عەبدە بە خوا لە زانینی غەیب (الشرك فی العلم)؛ چونكە لەڕاستیدا تەنها پەروەردگار ئاگاداری نیازو نهێنییە تەواو شاراوەكانە ئەو نهێنیانەی كە نازانرێن نە بەهەستیارەكان، نە بەعەقڵ وهۆش. وەك خوای گەورە فەرموویەتی:
[ وَعِنْدَهُ مَفَاتِحُ الْغَيْبِ لا يَعْلَمُهَا إِلَّاهُوَ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْبَرِّ وَالْبَحْر] (الأنعام: من الآية59).  
واتە تەنها لای خوایە كلیلەی نهێنییە پەنهانەكان كە كەس نایزانێت تەنها خۆی نەبێت.
وە ئەو پێنج نهێنییە پەنهانەش لە قورئان وحەدیسدا(3 )ڕوون كراونەتەوەو بە كلیلەكانی غەیب (مفاتیح الغیب) ناوبراون.
[ إِنَّ اللَّهَ عِنْدَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ وَيُنَزِّلُ الْغَيْثَ وَيَعْلَمُ مَا فِي الْأَرْحَامِ وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ مَاذَا تَكْسِبُ غَداً وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ بِأَيِّ أَرْضٍ تَمُوتُ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ] (لقمان:34) واتە:
(1) بەڕاستی لای خوایە زانیاری ڕۆژی دوایی، واتە كەس نازانێت ڕۆژی دوایی كەیە خۆی نەبێت.
(2) وەهەروەها كەس بە یەقینی نازانێت باران بارین كەیە خۆی نەبێت.
(3) وەكەس نازانێت ناو ڕەحمی ئافرەت چ دروست كراوێكی تێدا دروست دەبێت وچۆن دەبێت خۆی نەبێ تاوەكو خۆی فەرمان نەكات بەفریشتەكانی بە نوسینی تەمەنی وكردەوەی وڕزقەكەی.
(4) وەكەس نازانێت بەیانی چ دەكات.
(5) وە نازانێت لە كوێ‌ دەمرێت بە یەقینی بەڵكو تەنها خوا زانیارە بەم نهێنیانە.
هەروەها زانیاری هەموو نهێنییە پەنهانەكانی ئاسمانەكان و زەوی تەنها لای خوایە:
[وَلِلَّهِ غَيْبُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ]. ((هود: من الآية123)).
وە هیچ كەسێك لەئاسمانەكان و زەویدا غەیب نازانێت جگە لە (الله) :
[قُلْ لا يَعْلَمُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ الْغَيْبَ إِلَّا الله] (النمل: من الآية65).
پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم غەیب نازانێت!.
پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم غەیب نازانێت: لەبەرئەوە خوا فەرمانی پێ كردوە كە بفەرموێ من غەیب زان نیم:[قُلْ لا أَقُولُ لَكُمْ عِنْدِي خَزَائِنُ اللَّهِ وَلا أَعْلَمُ الْغَيْب] ((الأنعام: من الآية50)).
واتە: ئەی پێغەمبەر بفەرموو: من پێتان ناڵێم موڵك و خەزێنەی خوا لای منە وەغەیبیش نازانم.
[قُلْ مَا كُنْتُ بِدْعاً مِنَ الرُّسُلِ وَمَا أَدْرِي مَا يُفْعَلُ بِي وَلا بِكُمْ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا  يُوحَى إِلَيَّ وَمَا أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ مُبِينٌ] (الأحقاف:9)
[قُلْ لا أَمْلِكُ لِنَفْسِي نَفْعاً وَلا ضَرّاً إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ  وَلَوْ كُنْتُ أَعْلَمُ الْغَيْبَ لَاسْتَكْثَرْتُ مِنَ الْخَيْرِ وَمَا مَسَّنِيَ السُّوءُ إِنْ أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ] (الأعراف:188).

واتە نازانم چیم بەسەر دێت، وە ئەگەر غەیب زان بام ئەوە چی قازانجە ئەوەم دەكردو وە خۆم لەزەرەو دەپاراست و توشم نەدەبوو.
بەڵام جاری وا بووە پەروەردگار چەند غەیبێكی بە پێغەمبەرێك ڕاگەیاندووە و ئاگاداری كردۆتەوە لێی، لەبەر حیكمەتێك وە بۆ دەرخستنی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەرەكەی وەك خوای گەورە دەفەرموێت: [عَالِمُ الْغَيْبِ فَلا يُظْهِرُ عَلَى غَيْبِهِ أَحَداً.إِلَّا مَنِ ارْتَضَى مِنْ رَسُول]
كەواتە ئەو پێغەمبەرانە نەبێت كە خوا چەند غەیبێكی پێ‌ ڕاگەیاندون هیچ كەسی تر غەیری خوا غەیب زان نیە، نە پیاو چاكان (أولياء)، وەنە جنۆكەو شەیتانەكان، وەنە فاڵ گرەوەو شوێن هەڵگرەكان، …وە هەركەسێك ئیددیعای زانینی غەیبی تەواو (الغیب المطلق) بكات بۆ خۆی یا بۆ غەیری خۆی ئەوە شەریكی بۆ خوا بڕیار داوە لەسیفاتەكانیدا لەلایەنی زانینی غەیب.
وە شێخ صدیق خان -ڕەحمەتی خوای لێ‌ بێت- فەرمویەتی :(فمن اعتقد في نبيَّ، أو ولي أو جن أو ملك، أو إمامٍ أو شيخ أو شهيد أو منجم أو رمال أو جفّار ٍ، أو فاتح رمال أو برهمن، أو راهب أو جنية أو خبيث أن له مثل هذا العلم وهو يعلم الغيب، بعلمه ذلك، فهو مشرك بالله، وعقيدته من أبطل الباطلات وأكذب المكذوبات، وهو منكر لهذه الآية القرآنية وجاحد لها) (لە تەفسیری ئایەتی (59) ی أنعام.)
وە بەداخەوە زۆر كەسی نەفام ئیعتیقادیان بە ئیمام و شێخەكانیان وایە، كە غەیب دەزانن و ئاگاداری پەنهانن ، و ە لە دوورەوە بە زیندویی و، لە ژێر گڵیش بە مردوویی هەر ئاگایان لە خەڵكی هەیە و گوێ‌ بیستیانن!! بۆیە هاواریان دەكەنێ‌ و داوای یارمەتیان لێ‌ دەكەن چونكە نەك تەنها گومان ، بەڵكو ئیعتیقادی ئەوەیان پێیان هەیە كە ئاگادار و زانان بەو هاوارە دورە نهێـنیەیان!!.
وەئەم ئیعتیقادە شیركییەشیان لە كتێبەكانیاندا تۆمار كردوە بۆ نمونە دەڵێن :
*(الأئمة يعلمون من أمر المبدأ والمعاد ما حجبه الله عن كافة العباد)المجالس المؤيدية ص/441 هبة الله الشيرازي.
*(إنا نعلم المكنون والمخزون والمكتوم الذي لم يطلع عليه ملك مقرب ولا نبي مرسل غير محمد و ذريته) القاضي /(261/260).
*( جاء عن أولياء الله من الأخبار عما كان ويكون من العباد )(تأويل الدعائم)1/145 القاضي نعمان.
*( وينبغي على المريد أن يعتقد في شيخه أنـه يرى أحوالـه كلها كما يرى الأشياء في الزجاجة)(التيجانية)ص184
*و(الشعرانی) لە شێخەكەیەوە دەگێڕێتەوە كە گوایە دەیزانی چ شتێك لە (لوح المحفوظ) دا دەنوسرێت سەعات بە سەعات)!!(الطبقات الكبرى. ).
وە هەروەها فاڵ گرتنەوەو شوێن هەڵگری (العرّاف والكاهن…) لەو موشریكانەن كە ئیدیعای زانینی غەیب دەكەن. پەنا بەخوا.

تێبینی/
چەند جۆرە زانینێك هەن كە بەهۆی پێشەكی و نیشانەو تەجروبەوە. دەزانرێن تا ئـەندازەیـەك، ئـەم جۆرە زانیاریە غەیب نیەو شیرك نیە.
وەك زانینی جنسی كۆرپە لەسكی دایكدا دوای چەند مانگێك یاخود ئیحتیمال دانانی باران بارین بە هۆی حاڵەتی هەورو كەش و هەوا.

=============================
(1)(تعطيل الجحد لاتعطيل التأويل) فتاوى العقيدة (ابن العثيمين)ص46
(2)(أعلام السنة المنشورة ص22) الحافظ الحكمي.
(3)(صحيح البخاري)(7379)