بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه وسلم، اما بعد:
خاڵى جیاوازى وناكۆكى له نێوان پێغه‌مبه‌ران ومیللهتهكانیان ته‌نها له‌سه‌ر یهكخواپهرستىپهرستن بووه(*).
له نوحه‌وه(صلى الله عليه وسلم)تاوه‌كو پێغه‌مبه‌ر محمد (صلى الله عليه وسلم)بگره هه‌موو ئه‌وانه‌یش كه‌وا له‌سه‌ر رِێبازى پێغه‌مبه‌ران به‌رده‌وام بوونه توشى به‌ربه‌ره‌كانى بوونه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانى دوور له خوا ، وه ئه‌وه‌ى كه جێگاى سهرسورِمانه ئه‌وه‌یه؛ ئه‌وانه‌ى دژایه‌تى شوێنكه‌وتوانى پێغه‌مبه‌ران ده‌كه‌ن له دواى پیغه‌مبه‌ره‌وه(صلى الله عليه وسلم)تێیاندا هه‌یه هه‌ر به ناوى ئیسلامه‌تى یه‌وه دژایه‌تى یه‌كه‌یان به‌رپا كردووه ،جا بۆیه پێغه‌مبه‌ران و شوێنكه‌وتوانیان له تانه و ته‌شه‌رى میلله‌ته‌كانیان بێ به‌ش نه‌بوونه، وه تاوه‌كو رۆژى قیامه‌تیش هه‌ر كه‌سێك له سه‌ر رێبازى پێغه‌مبه‌ران به‌رده‌وام بێت به گوێره‌ى رِادهى ده‌ست گرتن و پابه‌ند بوونى به رێبازى پێغه‌مبه‌رانه‌وه توشى ناخۆشى ده‌بیت له سه‌ر دینه‌كه‌ى ، ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) له پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تى به(رِاستگۆى ده‌ست پاك ) ناوى ده‌ر كردبوو له ناو میلله‌ته‌كه‌ى به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى خواى په‌روه‌ردگار نیگاى بۆ نارد ئینجا میلله‌ته‌كه‌ى به پێچه‌وانه‌ى پێش تر ده‌ستیان كرد به قسه پێ ووتن و ناو‌و ناتۆره دۆزینه‌وه لێ ى،جارێك به شێت و جارێك به جادوگه‌ر و جارێك به……………… هتد .
ئه‌مه‌یش هیچ بانگه‌واز كه‌رێك لێی بێ به‌ش نابێت ، مه‌به‌ستیش له بانگه‌واز كه‌ر ئه‌وانه‌ن كه بانگه‌وازه‌كه‌یان وه‌كو پێغه‌مبه‌رانه نه‌ك ئه‌وانه‌ى رِێبازى ئیسلام له بیر و بۆچونه‌كانى خۆیان هه‌ڵده هێنجێنن .
رِوون و ئاشكرایشه وه‌كو وتمان خاڵى ناكۆكى له نێوان پێغه‌مبه‌ران و ئومه‌ته‌كانیان ته‌وحیدى په‌رستنى په‌روه‌ردگار بووه ئه‌مه‌یش ئه‌وه رِوون ده‌كاته‌وه كه‌وا تاكه رِێبازێك هه‌بێت به رِاست دابنرێت له دواى پێغه‌مبه‌ران رِێبازى ئه‌و كه‌سانه‌یه كهبست به بست له سه‌ر رِێگهى پێغه‌مبه‌ران دهرِۆن و تاكه ئاواتیشیان ئه‌وه‌یه ته‌وحیدى په‌رستنى خواى په‌روه‌ردگار به‌دى بێت له ناو میلله‌ته‌كانیان، نه‌ك ئه‌م ئامانجه بگۆرِنهوه به چه‌ند ئامانجێكى دونیایى و به ناوى دینهوهیش بیكه‌ن وه‌كو به ده‌ست هێنانى چه‌ند كورسی یه‌ك له حكومه‌ته‌كان ئه‌گه‌ر بیان ده‌نێ! ئه‌م كۆتایی یه‌یش سزایه‌كى په‌روه‌ردگاره له دونیا جا له دوا رِۆژیشدا خواى گه‌وره ده‌زانێت سه‌ره‌نجامیان چۆن ده‌بێت ؛مه‌به‌ست ئه‌وانه‌ن بانگه‌واز ده‌كه‌ن به‌ناوى دین و پێچه‌وانه‌ى پێغه‌مبه‌رانیش ده‌كه‌ن؛ .
جا ئه‌و تهوحیدهیش كه‌وا پێغه‌مبه‌رانى له‌پێناودا هاتوون بریتى یه له‌وه‌ى كه‌وا مرۆڤى كافرى پێ موسڵمان ده‌بێت، بگره قورئانى پیرۆزیش هه‌مووى هه‌ر له باسى تهوحیدهو پێغه‌مبه‌رانیش هه‌ر هه‌موویان له به‌ر ته‌وحید نێردراون، وژیانى موسڵمانیش ده‌بێت هه‌ر هه‌مووى بۆ ته‌وحید بخرێته گهرِ، وه په‌روه‌ردگاریش دنیاى دروست كردووه له به‌ر ته‌وحیدى په‌رستنى خۆى،په‌رى و مرۆڤیشى هه‌ر له به‌ر ته‌وحید دروست كردووه، به‌هه‌شت و جه‌هه‌نه‌م هه‌ر له‌به‌ر ته‌وحید دروست كراون، مانه‌وه‌ى هه‌تا هه‌تایى له به‌هه‌شت هه‌ر له‌به‌ر ته‌وحیده له ئاگریش هه‌ر به هه‌مان شێوه، هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیش سه‌ره‌تای بانگه‌وازه‌كانیان هه‌ر به ته‌وحید ده‌ست پێ كردووه ،وه خواى په‌روه‌ردگاریش فه‌رمانى پێ كردوون كه بیگه‌یه‌نن به خه‌ڵكى، ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) (13 ) سیانزه ساڵى سه‌ره‌تاى بانگه‌وازه‌كه‌ى ته‌نها و ته‌نها بۆ ته‌وحید بوو له شارى مه‌ككه‌ى پیرۆز بێ ئه‌وه‌ى فه‌رمان به هیچ شتێك بكات یاخود قه‌ده‌غه‌ى هیچ شتێك بكات، وه هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)هاوه‌ڵانیشى هه‌ر له‌سه‌ر ته‌وحید په‌روه‌رده دهكردله منداڵى یه‌وه ،به پێچه‌وانه‌ى نهزانانى ئهمرِۆ كه‌وا تێده‌گه‌ن بانگه‌واز كردن بۆ ته‌وحید جیاوازى و دوبه‌ره‌كى ده‌خاته ناو رِیزى موسڵمانانه‌وه!!جا گومانى تێدا نى یه‌كه ئه‌و رِیزهى به فێربوونى ته‌وحید تێك بچێت له‌سه‌ر بناغه‌ى بانگه‌وازى پێغه‌مبه‌ران دانه‌مه‌زراوه ،چونكه ئه‌م ته‌وحیده حهقیقىیه دینى خوایه كه‌وا هه‌موو به‌شه‌كانى تر‌ى له سه‌ر داده‌مه‌زرێت، وه خواى په‌روه‌ردگاریش جگه له ته‌وحید هیچ دین و رِێبازێكى تر قه‌بووڵ ناكات ؛چونكه له هه‌مان كاتدا دواى ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) هاوهڵانى له‌سه‌ر ته‌وحید په‌روه‌رده كرد فێریشیانى ده‌كرد كه‌وا یه‌كه‌م خاڵى بانگه‌وازه‌كه‌یان هه‌ر به ته‌وحید ده‌ست پێ بكات ،به به‌ڵگه‌ى ناردنى موعازى كورى جه‌به‌ل(خواى لێ رِازى بێت) بۆ بانگه‌واز كردن بۆ یه‌مه‌ن كه پێی فه‌رموو: [ فليكن أول ماتدعوهم اليه شهادة أن لا اله الا الله ] (رواه مسلم)، كتاب الايمان،باب الدعا‌ء الى الشهادتين وشرائع الاسلام، رقم الحديث (31).
واته/ با یه‌كه‌مین شت كه بانگیان ده‌كه‌یت بۆى ته‌وحید بێت (لااله الاالله ).
ئه‌مانه هه‌مووى گرنگێتى ته‌وحیدى په‌رستن ده‌رده‌خه‌ن، جا هه‌ركه‌سێك وه‌كو پێغه‌مبه‌ران گرنگى به ته‌وحید نه‌دات و حه‌قى خۆى نه‌دات ئه‌وا ئه‌و كه‌سه پێچه‌وانه‌ى پێغه‌مبه‌رانى كردووه به زمانى حاڵى ئه‌گه‌ر چى به‌زمانى قسه‌ش بڵێت من له سه‌ر رِێبازورِێگاى پێغه‌مبه‌رانم!!! .
وه پێغه‌مبه‌رى خو(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمێت: [لاتزال طائفة من امتي ظاهرين على الحق.... ] (رواه مسلم) . ك الامارة . ب ( لاتزال طائفة من امتي …… ) رقم الحديث ( 170 )
واته / هه‌ر به به‌رده‌وامى كۆمه‌ڵێك له ئومه‌تى من دیارن وئاشكران له‌سه‌ر حه‌ق....ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ى كه له‌سه‌ر حه‌قن له رِووى بانگه‌واز كردنیشهوه هه‌ر له سهرحهقن و به‌نیگا كارده‌كه‌ن، نه‌ك له سهربیرو بۆچونى كه‌م و كورِى مرۆڤ، جا هه‌ر له زنجیره‌ى شوێن كه‌وتوانى پێغه‌مبه‌ران كۆمه‌ڵه زانایه‌كى زۆر هه‌بووه رِێبازى پێغه‌مبه‌رانیان زیندووكردۆتهوه له هه‌موو لایه‌نه‌كانى ئیسلام، وه له هه‌موو رِوویهكیشهوه بانگه‌وازى خۆیان له پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرتووه، نه‌ك وه‌كو كه‌سانێك كه‌وا بانگه‌وازه‌كه‌یان له بیر‌و هۆشى خۆیان وه‌رگرتووه ودارِشتووه !! وه‌ده‌ڵێن له عه‌قیده‌دا سه‌له‌فین و له په‌روه‌ردا ئیخوانین و لهجیهادیشدا ….
( سبحان الله !!! )
ئه‌م ئاخاوتنه مانایه‌كى زۆر گه‌وره و ترسناكى هه‌یه و حوكمى ترسناكیشى ده‌بێت له سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان ئه‌گه‌ر بزانن چى ده‌ڵێن ،جا لێره‌دا ده‌ڵێین :
ئایا سه‌له‌فى صاڵح په‌روه‌رده‌یان نه‌بووه تا لێیان وه‌ربگرن ؟!
ئایا سه‌له‌فى صاڵح په‌روه‌رده نه‌كراون له لایه‌ن پێغه‌مبه‌رى خواوه(صلى الله عليه وسلم) ؟ !
ئه‌و سهلهفهى كه‌وا په‌روه‌ردگار له دونیادا لێیان رِازى بوو ، ئه‌مانه‌و چه‌ندین پرسیارى تر خۆیان ده‌هێننه پێشه‌وه جا لێره‌دا ئه‌وه‌ى شایه‌نى به بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه: كهڵهزانایهكى ناودارى ئه‌هلى سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت كه‌وا بست به بست وهه‌نگاو به هه‌نگاو له‌سه‌ر رێبازى پێغه‌مبه‌ران رِۆیشت ومهنههجهكهى(شیخ الاسلام ابن تيمية) ى زیندووكرده‌وه له سه‌ده‌ى دوانزه‌ى كۆچی‌دا،ئه‌ویش زاناى پایه‌به‌رز شێخى ئیمام محمدى كورى عبدالوهاب (رِهحمهتى خواى لێ بێت ) ئه‌م ئیمامه به‌رزه كه كتێبه بچوك و به بهرهكهتهكانى رِۆژههڵات و رِۆژ ئاواى گرته‌وه جا هه‌ر وه‌كو چۆن له سه‌ر رِێبازى پێغه‌مبه‌ران رِۆیشت هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌یش وه‌كو پێغه‌مبه‌ران بێ به‌ش نه‌بوو له تانه‌و ته‌شه‌رى میلله‌ته‌كه‌ى و ناو‌و ناتۆرێكى زۆر و بوختانێكى یه‌كجار زۆرى بۆ هه‌ڵبه‌سترا،وبه‌زۆر شت تۆمه‌ت بار كرا، وه له ئه‌نجامى هه‌موو ئه‌و بوختانانهى پێیدا هه‌ڵبه‌سترا فه‌رمووى : [سُبْحَانَكَ هَذَا بُهْتَانٌ عَظِيمٌ !!! ] (النور/16). جا دوژمنانى دینى خوا چ له‌كافران یاخود له ئه‌هلى بیدعه و گومرِاكان ده‌ستێكى زۆر زۆر باڵایان هه‌بوو بۆ ئه‌و پیلان و بوختانانهى كه‌وا ده‌درایه پاڵ ئیمام، به‌ڵام ئیمام چۆكى دانه‌دا به‌رامبه‌ر پیلان گێرِانى ئیبلیس و پشتیوانانى، چونكه زۆر باش ده‌یزانى كه فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌و نه‌خشه‌ى ئیبلیس زۆر بێ هێز و پوچه‌ڵه .
جا یه‌كێك له‌و بوختانانهى كه بۆی هه‌ڵبه‌سترابوو ئه‌وه بوو ده‌یان ووت: (خه‌ڵكى كافر ده‌كات بهتێكرِا !!!).
له‌م كاته‌دا بوو فه‌رمووى ( پاك و بێگه‌ردى بۆ تۆ ئه‌ى خوایه گیان ئه‌مه بوختانێكى زۆر گه‌وره‌یه !!!) .
یاخود ده‌یان ووت: (مه‌زهه‌بێكى تر‌ى پێنجه‌مى بۆ خۆى داناوه !!!).
دیاره ئه‌م بوختانهیش هه‌ر پوچه‌ڵكرایه‌وه چونكه ئه‌وه‌ى چۆرِێكى له ژیانى ئه‌م كه‌ڵه ئیمامه خوێندبێته‌وه ده‌زانێت كهمهزههبى فیقهى ئیمام حه‌نبه‌لى بووه به مه‌رجێك پێچه‌وانه‌ى قورئان و فه‌رمووده صه‌حیحه‌كان نه‌بێت .
وه هه‌ندێكیش تاوه‌كو ئهمرِۆ كۆمه‌ڵی (وه‌هابى ) ده‌ده‌نه پاڵ ئه‌م ئیمامه ! گوایه ئیمام رِابهرى ئه‌م كۆمه‌ڵه گومرِایهیه! جا لێره‌دا ده‌بێت كه‌مێك له سه‌ر ئه‌م خاڵه بوه‌ستین و بزانین حه‌قیقه‌تى وه‌هابیه‌ت چى یه و ؟ كێ دامه‌زرێنه‌رى وه‌هابى یه‌ته ؟ ! وه پێویستیشه شتێك له ژیانى ئه‌م ئیمامه به كورتى بزانین، جا بۆیه ده‌ڵێین :
ئیمام له ساڵى ( 1115 ) ى كۆچى له‌ماڵێكى دیندار وپرِ له‌زانیارى له‌دایك بووه،وهباوكى زانایه‌كى گه‌وره بووه،وهباپیریشى(سلیمان) زاناى (نجد) بووه له‌سه‌رده‌مى خۆیدا،پێش ته‌مه‌نى ده(10) ساڵى قورئانى پیرۆزى له‌به‌ركردووه،پاشان فیقهى خوێندووه وه‌زۆر په‌رتوكى ته‌فسیرو فه‌رموده‌ى ده‌خوێنده‌وه،وهبۆگهرِان به‌دواى زانست‌دا زۆر شوێن گهرِاوه،وهلهلاى زاناى پایه به‌رز شێخ عبد الله بن ابراهیم الشمری وفهرموودهناسى به‌ناوبانگ شێخ محمد حیاة السندی ده‌رسى خوێندووه،وهپهرتوكێكى زۆرى لهدانراوهكانى شێخى ئیسلام (ابن تیمیه) و(ابن القیم) به‌ده‌ستى خۆى نوسیوه‌ته‌وه، وه له ساڵى ( 1206 ) ى كۆچى، كۆچى دوایى كردووه .
كه‌واته كۆى گشتى ته‌مه‌نى ئیمام ( 91 ) ساڵ بووه، ئیمام له ته‌مه‌نى ( 25 ) ساڵیدا ده‌ستى داوه‌ته بانگه‌واز كردن بۆ لاى خواى په‌روه‌ردگار، ئه‌مه‌یش پاش ئه‌وه‌ى كه له‌لاى كۆمه‌ڵێك زانا زانسته شه‌رعی یه‌كانی خوێندبوو ،
به تایبه‌تى باوكى كه‌وا هه‌رله سه‌ره‌تای منداڵی یه‌وه زانسته‌كانى لاى باوكى خۆى خوێندووه و باوكیشى زانایه‌كى ئه‌و سهردهمهبووه . واتا ئیمام ئه‌و ( 25 ) ساڵه‌ى ته‌مه‌نى له به‌ده‌ست هێنانى زانستى شه‌رعى به سه‌ر بردووه ، ئینجا ده‌ستى داوه‌ته بانگه‌واز كردن .
جالێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ى بناغه‌ى وه‌هابیه‌كان چاك هه‌ڵماڵین پێویسته كورته باسێك بكه‌ین ده‌رباره‌ى (عبدالرحمن ى كورِى رۆسته‌م ) : خهوارجێكى ئیبازى بووه كاتێك كه‌وا زانیوێتى نزیكى سه‌ره مهرگێتى ئه‌میش له ساڵى ( 171 )ى كۆچى بووه هه‌ستاوه وه‌سێتى بۆ حه‌وت ( 7 ) كه‌س كردووه له شوێن كه‌وتوانى، له‌وانه: (عبدالوهاب)ى كورِى و( یزیدى كورِى فندیك) ، ئینجا له دواى مردنى عبدالرحمن ى كورِى رِۆستهم به‌یعه‌ت درا به عبدالوهاب ى كورِى عبدالرحمن ى كورِى رِۆستهم، بۆیه له ئه‌نجامى ئه‌مه‌دا شوێن كه‌وتوانى عبدالرحمن ى كورِى رِۆستهم بوون به دووكۆمهڵهوه:
كۆمه‌ڵى یه‌كه‌م :پێیان ده‌وترا (وه‌هابی یه‌كان) وه‌كو نیسبه‌تێك خۆیان دایه پاڵ عبدالوهاب ى كورِى عبدالرحمن ى كورِى رِۆستهم .
كۆمه‌ڵى دووه‌م : پێیان ده‌وترا (نهكارىیهكان) .
جا له نێوان ئه‌م دووكۆمهڵهیهدا شهرِو پێكدادانێكى زۆر رِووى دا تاوه‌كو له كۆتایدا نهكارىیىكان له‌ناو ده‌چن و نامێنن و وه‌هابی یه‌كان سه‌رده‌كه‌ون به سه‌ر نهكارىیهكاندا .
وه ده‌رباره‌ى مردنى عبدالوهاب ىكورِى عبدالرحمن ى كورِى رِۆستهم دوو بۆچون ههیهیهكێكیان ده‌ڵێت:له‌ساڵى (190)ى كۆچى، كۆچى دوایى كردووه ،وه ئه‌وه‌ى تریان ده‌ڵێت ساڵى ( 197 ) كۆچى مردووه ، وه ئه‌وه‌ى شایانى باسه ئه‌م وه‌هابی یانه ده‌ستكارى یه‌كى زۆى شه‌ریعه‌تیان كرد‌و زۆریان لێى گۆرِی و حه‌ج كردنى ماڵى خوایان سرِی یه‌وه، ئه‌م كارانه‌یان واى كرد له زانایانى ئه‌و سه‌رده‌مه ، كه‌وا حوكمێكى توند و تیژ و به حه‌ق ده‌رباره‌یان ده‌ر بكه‌ن،و فه‌توای له‌دین ده‌رچون وكافربونیان بده‌ن، له‌وانه: موفتى ئه‌نده‌لوس وباكورى ئه‌فریقیا شێخ (علی بن محمد اللخمی ) كه‌فه‌رمووى:(وههابىیهكان كۆمه‌ڵێكى خهوارجى گومرِاى كافرن ).
جا لێره‌دا له چه‌ند رِوویهكهوه بۆمان رِوون ده‌بێته‌وه كه‌وا دامه‌زرێنه‌رى كۆمه‌ڵى گومرِاى وه‌هابى ( عبدالوهاب ى كورِى عبدالرحمن ى كورِى رِۆستهمه ) نه‌ك محمدى كورِى عبدالوهاب ) ئه‌مه‌یش به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه .
موفتى وو‌ڵاتى مه‌غریب فه‌تواكه‌ى ده‌رباره‌ى عبدالوهاب ى كورِى عبدالرحمن ى كورِى رِۆستهمه نه‌ك محمدى كورِى عبدالوهاب، ئه‌مه‌یش به‌وه ده‌رده‌كه‌وێ چونكه شێخ لهخمى موفتى له ساڵى ( 478 ) ى كۆچى، كۆچى دوایى كردووه ،وه‌هه‌روه‌ها احمدى وهنشریسی له كتێبه‌كه‌یدا كه‌وا ئه‌م فه‌توایه‌ی شێخ لهخمى موفتى نه‌قڵ كردووه له ساڵى ( 914 ) ى كۆچى مردووه، جا ئێمه ووتمان ئیمامى محمدى كورِى عبدالوهاب له ساڵى ( 1115) كۆچى له‌دایك بووه له‌ساڵى (1206)ىكۆچى، كۆچى دواى كردووه بۆیه(292 ) ساڵ له نێوان وهنشریسى (خاوه‌نى كتێب ) و (ئیمام محمدى كورِى عبدالوهاب)دایه!!!!!، وه له نێوانی ئیمام و موفتى ( 728 ) ساڵه!!!!! واته/ كاتێك ئه‌م فه‌توایه دراوه و نوسراوه‌ته‌وه هێشتا ئیمام محمدى كورِى عبدالوهاب نه‌هاتبووه دونیاوه بگره باپیره‌ى (22)همى له‌دایك نه‌بووبوو .
وه‌له نێوانى مردنى عبدالوهاب ى كورِی عبدالرحمن ى كوری رۆسته‌م و مردنى ئیمام محمدى كورِى عبدالوهاب نزیكه‌ى (31) باپیرى ئیمام هێشتا نه‌هاتبوونه دونیاوه، جا هه‌ر كه‌سێك شوێن كهووتهى حه‌ق بێت ئه‌وا ده‌توانێت بزانێت وه‌هابی چین و كێن(**) . به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ى ناوى وه‌هابى ده‌خه‌نه سه‌ر كه‌سانێك كه‌وا له گه‌ڵ حه‌زوو ئاره‌زووه‌كانیان ناگوونجێن ئه‌وا با زۆر چاك بزانن كه‌وا له‌م خاڵه‌یان دا هاوده‌نگن له‌گه‌ڵ دوژمنانى خوا‌و پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) چونكه كاتێك ناوى وه‌هابى له سه‌ر بانگه‌وازه‌كه‌ى ئیمام محمدى كورِی عبدالوهاب دانرا كه‌زانیان سه‌ركه‌وتنى به‌دواوه‌یه، وه زانیان كه‌ئه‌مه رِێگارِاستهكهى ئیسلامه، جا بێباوهرِان و كافران كاتێك ویستیان ئه‌م بانگه‌وازه سه‌رنه‌گرێت و ئامانجه‌كانى خۆیان بپێكن هه‌ستان بانگه‌وازى ئیمامیان له كه‌دار كرد به‌هۆى ئه‌م ووشه‌یه‌وه (وه‌هابی) ! ئه‌مه‌یش له به‌ر ئه‌وه بوو چونكه وههابىیهكان( شوێن كهوتهكانى عبدالوهابى كورِی عبدالرحمن ى كورِى رِۆستهم )سوپاس بۆ خواله ناو موسڵماناندا ناحهزو ناشیرین بوون، بگره گومرِا و كافر بوون به گوێره‌ى فه‌تواكه‌ى شێخى لهخمى( رِهحمهتى خواى لێ بێت)، چونكه حه‌جیان قه‌ده‌غه كردبوو.
جا به هه‌مان شێوه له‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێمه‌یشدا دیسانه‌وه كه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت ناوى ئه‌هلى سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت (شوێن كه‌وتوانى سه‌له‌ف) بزرِێنن وناشیرینیان بكه‌ن!
جا ئه‌وانه‌ى ئه‌یانه‌وێ ناوى شوێن كه‌وتوانى سه‌له‌فى ساڵح بزرِێنن له پێش چاوى خه‌ڵكى زۆر جۆریان هه‌یه: تیایاندا هه‌یه زۆر بێشه‌رمانه‌و له‌خوا نه‌ترسانه قسه‌ى نارِێك و وناشیرین به زانا به‌رزه‌كانى ئه‌هلى سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ت ده‌كه‌ن وپێیان ده‌ڵێن زانایانى حه‌یز و ئینفاس و به‌س ! تیایانداههیه پێیان ده‌ڵێن مورجئه …………. هتد
دیاره ئه‌م هه‌موو ناو‌و ناتۆرانهیش ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌یه‌كه شوێن كه‌وتوانى ئه‌هلى سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت ناچنه سه‌ر بیر و بۆچونه بیدعی یه‌كانى ئه‌وان .
وه‌بۆ زیاتر رِون كردنه‌وه‌ى بانگه‌وازى ئیمام محه‌مه‌دى كورِى عبد الوهاب ئه‌م چه‌ند خاڵه ده‌نوسین :
1-بانگه‌وازى ئیمام حیزبێك نه‌بوو تاوه‌كو رِێكخستنێكى حیزبایه‌تى هه‌بێت، به‌ڵكو زیندوو كردنه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ دینى خوا له سه‌ر هه‌نگاوه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) و هاوه‌ڵه بهرِێزهكانى .
وه هه‌ر وه‌ها مه‌زهه‌بێكى تازهیشى نی یه كه‌وا ههڵگرِانى پێچه‌وانه‌ى مه‌زهه‌به‌كانى تری پێ بكه‌ن .
ئیمام له عه‌قیده‌دا سه‌له‌فى بووه، حاڵیشى وه‌كو حاڵى هه‌موو بانگه‌واز كارێكى سه‌له‌فى بووه له هه‌موو كات و شوێنێكدا ،وهبانگهوازى بۆ ته‌وحیدی خواى گه‌وره كردووه به‌دڵسۆزى عیبادهت به ته‌نها بۆخوا .
به‌ڵام مه‌زهه‌بى فیقهى ئیمام له‌سه‌ر مه‌زهه‌بى ئیمامى احمدى كورِى حه‌نبه‌ل بووه، هه‌ر وه‌كو چۆن حه‌نه‌فى ههیهعهقیدهى سه‌له‌فی یه،وهشافیعى هه‌یه عه‌قیده‌ى سه‌له‌فی یه، وه مالیكى هه‌یه عه‌قیده‌ى سه‌له‌فی یه .
جاله كۆتایدا داواكارم له په‌روه‌ردگار له سه‌ر رِێبازى پێغه‌مبه‌ران به‌رده‌وامیمان پێ ببه‌خشێت و له گوناه و تاوانه‌كانمان خۆش بێت . امین
وصلى الله تعالى على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم ومن تبعهم باحسان الى يوم الدين .
============================
[سه‌رچاوه‌كان]
1- صحيح مسلم بشرح النووي ط دار الكتب العلمية بيروت .
2- كيف نعالج واقعنا الأليم جمع واعداد / أبو ان‌س علي بن حسين أبو لوز الطبعة الاولى .
3- تصحيح خطأ تاريخي حول الوهابية د/ محمد بن سعد الشويعر الطبعة الثالثة 1419 هــــ .
4- الفرقة الناجية للشيخ محمد بن جميل زينو طبعة مكتبة الغرباء .
5- الامام محمد بن عبدالوهاب دعوته وسيرته/ الامام ابن باز .
6- فتح المجيد للشيخ عبدالرحمن بن حسن آل الشيخ .
7- التعليقات على كشف الشبهات ل (طلعت مرزوق ) دار الايمان للنشر والتوزيع .
8- دعوة الشيخ محمد بن عبدالوهاب للشيخ محمد بن جميل زينو حفظه لله تعالى الطبعة الاولى دار ابن خزيمة .
==============================
(*) یه‌كخوا په‌رستى(توحید) واته/ به تاك زانینى خواى په‌روه‌ردگار له هه‌ر سێ جۆره‌كانى یه‌كخواپه‌رستى كه له خواره‌وه باسیان ده‌كه‌ین : .
أ-(توحيد الربوبية) یه‌كخواپه‌رستی له په‌روه‌ردگارێتى خواى گه‌وره‌دا/ بریتى یه له‌و تهوحیدهى كه‌وا باوهرِِت وا بێت خواى په‌روه‌ردگار به ته‌نها دروست كه‌ره و به ته‌نها رِۆزى ده‌ره و مردن و ژیانیش هه‌ر به ده‌ست ئه‌وه ،وه هیچ هاوبه‌شێكى نىیه،وه ئه‌م تهوحیدهیش هاوبه‌ش برِیاردهرانى كاتى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) باوهرِیان پێى هه‌بوو، به‌ڵام به ته‌نها باوهرِهێنانیان به‌م ته‌وحیده نهیانى كرده ناو بازنه‌ى ئیسلامه‌وه و به‌موسڵمان نهژمێردران .
ب- ( توحید الالوهیه) یه‌كخواپه‌رستى له‌په‌رستنى خواى گه‌وره‌دا/ بریتىیه لهوتهوحیدهى كه هه‌موو په‌رستنه‌كان به ته‌نهابۆ خواى په‌روه‌ردگار ئه‌نجام بده‌یت وه‌هیچ هاوبه‌شێكى بۆ دانه‌نێیت لهپهرستنىدا، وه‌ئه‌م تهوحیدهبوو كه‌وا هاوبه‌ش برِیاردهرانى كاتى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)دانیان پێدا نه‌ده‌نا ،وه له دێر زه‌مانه‌وه شهرِو به‌ربه‌ره‌كانێى لهسهرِ رِووداوه .
ج-(توحيد الاسماء والصفات) یه‌كخواپه‌رستى ناو‌و سیفاته‌كانى په‌روه‌ردگار/ بریتىیه له‌وه‌ى كه‌وا ئیمان بهێنین به‌و ناو‌و سیفاتانه‌ى خواى په‌روه‌ردگار هه‌ر وه‌كو چۆن له قورئان و فه‌رمووده صه‌حیحه‌كاندا هاتووه، به بێ ئه‌وه‌ى مانا رِاستى یه‌كانیان بگۆرِین بۆ واتایه‌كى به‌تاڵ و هه‌ڵه،
وه به بێ ئینكارى كردنى هیچ كام له‌و ناو‌و سیفاتانه به‌گوێره‌ى ئاره‌زوى خۆمان ،وه هه‌روه‌ها بێ ئه‌وه‌ى هیچ چۆنێتی یه‌كیان بۆ دابنێین به مێشكى خۆمان، وه هه‌روه‌ها هیچ كام له‌و ناو‌و سیفاتانه‌ى خواى پهروهردگارناشوبهێنین به‌دروست كراوه‌كانى په‌روه‌ردگار لهرِووى لێك چونه‌وه،وه لێكدانه‌وه‌ى ناووسیفاتهكانى په‌روه‌ردگار له رِووى چۆنێتىیهوه ده‌گه‌رێنینه‌وه بۆلاى خواى په‌روه‌ردگار، به‌ڵام له رِووى واتاوه دیارن. والله تعالى اعلم ( الفرقة الناجية للشيخ محمد بن جميل زينو)
(**) به تێر و ته‌سه‌لى له كتێبى ( تصحيح خطأ تاريخي حول الوهابية ) باسى ئه‌م بابه‌ته ده‌كات، وه ئێمه‌یش ئه‌م بابه‌تانه‌ى ئیماممان له‌م كتێبه‌وه وه‌رگرتووه .