خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [وَنَكْتُبُ مَا قَدَّمُوا وَآثَارَهُمْ] يس:12.
واته: هه‌ر كارێكى به زیندویى كردویانه، شوێنه‌واریان گشت ده‌نوسین.
[وَقَدِّمُواْ لأَنفُسِكُمْ].البقرة:223. واته: تێشویه‌كیش وه‌پێش خۆخه‌ن.
پێغه‌مبه‌رـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رمویه‌تى: ((تزوجو الودود الولود، فإني مكاثر بكم الأمم)). رواه أبوداود والترمذي(صحيح)
واته: ئافره‌تى وا ماره بكه‌ن كه رِوخۆش بێ و منداڵى ببێ ، چونكه من به زۆریتان شانازى ده‌كه‌م.(1)
((إذا مات ابن آدم انقطع عمله إلاّ من ثلاث: صدقة جارية، أو علم ينتفع به، أو ولد صالح يدعوا له)). رواه مسلم
واته: گه‌ر ئاده‌میزاد مرد له كرده‌وه‌كه‌ى داده‌برِێ، مه‌گه‌ر له‌سێ شت نه‌بێ: خێرێكى به‌رده‌وام، یان زانیاریه‌ك بڵاو بكاته‌وه سودى لێوه‌ربگیرێ، یان منداڵێكى صاڵح و چاك دوعاى بۆ بكات.
=============================
(1) ئه‌م ئارِاسته‌ى پێغه‌مبه‌ر له كوێ، سه‌باره‌ت به هاندانى زۆر كردنی منداڵ و ژماره‌ی دانیشتوان، كه سودی ئابوری و سه‌ربازی و سیاسی هه‌یه، به‌رامبه‌ر به جارِدانی سنورداركردنی منداڵ (تحدید النسل) له‌ناو گه‌له تازه‌پێگه‌یشتوه‌كان، كه له‌لایه‌ن زورِناژه‌نانی داگیركه‌ران جارِده‌درێ؟! بیانوى جارِدانه‌كه‌یان بریتیه له‌وه‌ى، ئه‌و گه‌لانه خۆراكیان كه‌مه و نه‌بادا توشى برسیه‌تى ببن..
به‌رِاستی ئه‌مه وشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌كه له ده‌میانه‌وه به درۆ ده‌رده‌چێ، چونكه زۆربه‌ی زه‌وى وڵاته تازه‌پێگه‌یشتوه‌كان به‌رهه‌م نه‌هێنراون، گه‌ر ئه‌و داگیركه‌رانه یاریده‌ی خه‌ڵكه‌كه‌یان له‌سه‌ر چاككردنی زه‌وىیه‌كه و به‌رهه‌م هێنانی بدایه، وێرِای چه‌ندانه‌ی ژماره زۆریان به‌شی هه‌موانی ده‌كرد، وه‌ك چۆن هاوكاری (جوله‌كه)یان كرد له چاك كردنی زه‌وىیه‌كانی فه‌ڵه‌ستین و، هه‌ستان به ناردنی زۆرینه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی بۆ جیهان، سه‌ره‌رِای زۆریی دانیشتوانه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی كۆچی جوله‌كه‌وه بو، كه له‌سه‌رتاپای جیهانه‌وه، به تایبه‌تی له یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه كۆچیان بۆ ده‌كرد!
كۆماری مصری عه‌ره‌بى به نمونه ده‌هێنینه‌وه، گوایه به‌هۆى زۆربونى دانیشتوانیه‌وه توشى برسیه‌تی بون، میصر 98%ی روبه‌ره‌كه‌ی بۆ كشتوكاڵ ساز و له‌باره، ئێستاكه ته‌نها 4% ی به‌رهه‌م ده‌هێنرێ، هه‌روه‌ك جمال عبدالناصر بۆ ئاژانسی (ڕسوشتد برس)ی راگه‌یاند، ئه‌و زه‌ویه‌ی ماوه‌ته‌وه وازیان لێ هێناوه و به‌كاریان نه‌خستوه.
(صوت الإسلام عدد/84/ ربیع الپانی /1378) (تشرین أول-أكتوبر 1959)
ئه‌وه‌ی نامۆ و جێی شه‌رمه‌زارى یه ئه‌وه‌یه، كه دائیره‌كانی داگیركه‌ران كاتێك جارِی میسر ده‌ده‌ن بۆ سنورداركردنى منداڵ بون(تحدید النسل)، كه چرِی دانیشتوان له هه‌ر كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌كیدا له 11 كه‌س زیاتر نابێت و، كۆی دانیشتوانه‌كه‌ی 37 ملیۆن كه‌سه.. كه‌چى له وڵاته‌یه‌كگرتوه‌كان كه ژماره‌ی دانیشتوانی زیاتر له 200 ملیۆنه و چرِی دانیشتوان له هه‌ر كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌كدا (25) كه‌سه، یان له ئینگلته‌را، ژماره‌ى دانیشتوانی (55) ملیۆن كه‌سه و چرِىیه‌كه‌ی (225) كه‌سه له یه‌ك كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌دا، یان له روسیای ئه‌وروپی، كه دانیشتوانه‌كه‌ی (180) ملیۆن كه‌سه و چرِىیه‌كه‌ی (35) كه‌سه له یه‌ك كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌دا، جارِى سنورداركردنى منداڵ بون ناده‌ن؟!
بۆ زانیاری، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه و هاووێنه‌یان، كه هانی زیاد كردنی منداڵ ده‌ده‌ن و پاداشتی دارایى بۆ ئه‌مه ته‌رخان كراوه، كه بوار نى یه به درێژی باس بكرێت، جا بۆ شاره‌زایی ده‌رباره‌ی ئه‌مه برِوانه كتێبی (أهداف الأسرة في الإسلام والتيارات المضادة)ی مامۆستا حسێن محمد یوسف، كه ئه‌و زانیاریانه‌مان له‌و وه‌رگرت.
له راستیدا ئه‌وه‌ى له‌دواوه‌ى جارِی منداڵ نه‌بون، یان سنورداركردنیه‌تی، كه‌می خۆراك نى یه، به‌ڵكو ترسانی داگیركه‌رانه له زیاد بونی دانیشتوانی وڵاته تازه پێگه‌یشتوه‌كان، كه مه‌رامه‌كانیان پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه، جا ئه‌وان ته‌نها به پرِوپاگه‌نده‌ی مه‌به‌ست دار واز ناهێنن، به‌ڵكه بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی ئه‌مه، ده‌ست ده‌كه‌ن به به‌كارهێنانی هێز و هۆیه‌كانی ناچار كردن و زۆر لێ كردن و هه‌ستان به كرداری كوشتنی به كۆمه‌ڵ، وه‌ك داگیركه‌ران له خواروی ئه‌فریقیا له دژی دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كانی ئه‌وێ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، هه‌رِه‌شه‌ی برِینی هاریكاری ئابوری ده‌كه‌ن، گه‌ر زۆربونی دانیشتوان نه‌وه‌ستێنێ.. ئای له‌و خیانه‌ته.