بسم الله الرحمن الرحيم
إن الحمد لله نحمده ونستعينه ونستغفره ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيئات أعمالنا من يهده الله فلا مضل له ومن يضلل فلا هادي له وأشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمداً عبده ورسوله .
أما بعد : زانراوه لاى هه‌موو موسلمانانى به‌ڕێز كه هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌بێ دوو مه‌رجى تێدا به‌دى بهێنرێت ، بۆ ئه‌وه‌ى له لایه‌ن خــواى په‌روه‌ردگــــاره‌وه وه‌ربگیرێت و له دوارۆژیشدا پاداشتى له‌سه‌ر بداته‌وه .
مه‌رجى یه‌كه‌م : ئه‌بێ كرده‌وه‌كه ته‌نها بۆ ڕه‌زامه‌ندى خواى په‌روه‌ردگار ئه‌جام بدرێت وهیچ هاوه‌ڵێكى تێدا بۆ بڕیار نه‌درێت ،خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تى: [ وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاء وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ وَذَلِكَ دِينُ الْقَيِّمَةِ ] ( سورة البينة : 5 ) . واته : ته‌نها فه‌رمانى ئه‌وه‌یان پێكراوه به‌تاك وته‌نهاى خوا بپه‌رستن ودیندارێتیان ته‌نها هه‌ر بۆ ئه‌و بێت ... هتد .
مه‌رجى دووه‌م : كرده‌وه‌كه به‌پێ ى فه‌رمانى شه‌ریعه‌تى ئیسلام پیرۆز بێت ، واته : به‌پێى قورئانى پیرۆز‌و فه‌رموده ( صحيح ) ه‌كانى پێغه‌مبه‌ر بێ صلى الله عليه وسلم كه فه‌رموویه‌تى : (( من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد )) ( رواه البخاري ومسلم ) ، وه له ڕیوایه‌تى ( مسلم ) دا :(( من عمل عملاً ليس عليه امرنا فهو رد ))
ئه‌م دوو مه‌رجه‌یه ده‌بێ له هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كماندا هه‌بێ ، چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌بێ كرده‌وه‌كه به ڕووماندا ده‌درێته‌وه و خه‌سارۆمه‌ندى دونیا و دوارۆژیش ده‌بین خوا په‌نامان بدات .
براى موسڵمان ، به‌نده‌ى خواناس : له گه‌ڵ ئه‌م دوو مه‌رجـه‌دا ده‌بێ ئه‌وه بزانین كــه هه‌ر وه‌كو زانایانى ( الأصول ) فه‌رموویانه : ( الأصل في العبادات البطلان ) ، واته : بنچینه له په‌رستشه‌كاندا پوچه‌ڵیه ، به واتایه‌كى تر : ئه‌گه‌ر موسڵمانێك كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات ئێمه به پوچه‌ڵى ده‌زانین تاكو به‌ڵگه‌یه‌كمان بۆ ئه‌هێنێ له قورئانى پیرۆز یان سوننه‌تى ( صحيح ) ى پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم .
له ژێر تیشكى ئه‌م پێشه‌كیه ئه‌مه‌وێ بڵێم : موسڵمانان به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى نه‌زانین و دوور كه‌وتنه‌وه له دوو سه‌رچاوه‌كه‌ى ئیسلام ، ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى كه پێغمبه‌رى ئازیزمــان صلى الله عليه وسلم ده‌رباره‌ى فه‌رموویه‌تى :(( يا أيها الناسُ إني تركتُ فيكم ما إن اعتصمتم به فلن تضلوا أبداً : كتاب الله وسنتي )) ( أخرجه الحاكم و البيهقي وقال الحلبي : هذا إسناد حسن ) .
وه تێـگه‌یشتن لێیـان به‌پێى ئــاره‌زووى كه‌سانێـكى نـه‌زان ودوور كه‌وتنه‌وه لــــه تێگه‌شتنى پێشینه پیاو چاكه‌كانى ئه‌م ئوممه‌ته ( السلف الصالح ) .
بیدعه‌یه‌كى زۆر بڵاو بووه‌ته‌وه به ناو خه‌ڵكانى دڵسۆز و ئیسلام وویستدا ،بێ ئه‌وه‌ى به‌ئاگابن له ئاكام و ئه‌نجامى كرده‌وه‌كانیان ، بۆیه به‌پێویستم زانى ئه‌م نوسراوه بخه‌مه به‌ر ده‌ستى موسڵمانانى یه‌ك خواپه‌رست ، و تێیدا هه‌ندێك له‌و كرده‌وه بیدعانه‌بخه‌مه ڕوو بۆ ئه‌وه‌ى خــوا په‌رستیه‌كـــانمان له‌ســـه‌ر چاوڕۆشنى و بیناى بن ، و دوور كــه‌وینه‌وه لــه هه‌موو كردارێكى تازه و بیــدعه كه واى له موسڵمانـان كــــردووه سوننه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم پشت گوێ بخه‌ن به هۆیه‌وه و زۆریان لێ گومڕا بێت ، چونكه هه‌روه‌كو له‌پێشدا ئاماژه‌مان پێ كرد پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى : ( يا أيها الناس إني تركت فيكم ... ) .
ئه‌و بیدعـانه‌ش كه به ته‌مـام به پشتیوانى خــــواى په‌روه‌ردگـار ده‌رباره‌یــان بدوێم هه‌موو تـایبه‌تن به مانگى ( ڕه‌جب ) ى پیرۆز كـه یه‌كێكه له‌و چوار مانگه‌ى كــه خواى په‌روه‌ردگـار به ( الأشهر الحرم ) ناوى بردوون هه‌ر وه‌كـو لـــه ئایه‌تـى (36) ى سوره‌تى ته‌وبه‌دا هاتووه : [ إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِندَ اللّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا فِي كِتَابِ اللّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَات وَالأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ فَلاَ تَظْلِمُواْ فِيهِنَّ أَنفُسَكُمْ ] ، ئاشكراشه كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم سه‌باره‌ت به بیدعه و بیدعه‌كاران فه‌رموویه‌تى : ( من عمل عمـلاً ليس عليه أمرنا ، فهو رد ) ( مسلم ) .
[ووته‌ى زانایان سه‌باره‌ت به‌و فه‌رموودانه كه ده‌رباره‌ى ڕۆژوو و نوێژ هاتوون لــه مانگى ( ڕه‌جه‌ب ) :]
پێشه‌وا ( ابن تيمية ) ـ ره‌حمه‌تى خواى لێ بێ ـ فه‌رموویه‌تى : (( وأمـا صوم رجب بخصوصه ، فأحاديث كلها ضعيفة ، بل موضوعة ، لا يعتمد أهل العلم على شيءٍ منها ، و ليست من الضعيف الذي يروى في الفضائل ، بـل عامتها من الموضوعات المكذوبة )) ( مجموع الفتاوى : 25 / 290 – 291 ) .واته : به‌ڵام سه‌باره‌ت به تایبه‌ت كردنى ڕۆژوو به مانگى ڕه‌جه‌ب ، ئه‌وا هه‌موو ئه‌و فه‌رموودانه‌ى كه له‌و باره‌یوه هاتوون ( ضعيف ) ن ـ واته : لاوازن ـ یان به‌ڵكو بگره ( موضوع ) یشن ـ واته : نراونه‌ته ده‌م پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله عليه وسلم ـ زانایان متمانه ناكه‌نه سه‌ر هیچێكیان ، له‌و فه‌رموده ( ضعيف ) انه‌ش نین كه له چاكه‌كاریه‌كاندا باس كرابن ( واته : فضائل الأعمال ) ، به‌ڵكو زۆرینه‌ى له‌و فه‌رمووده هه‌ڵبه‌ستراوانه‌یه كه نراونه‌ته ده‌م پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم، فه‌رمووده‌ى درۆن .
وه فه‌رموویه‌تى :(( عامة الأحاديث المأثورة فيه ـ أي : رجب ـ عن النبي صلى الله عليه وسلم كلها كذب )) ( اقتضا‌ء الصراط المستقيم :300 ) . واته : زۆرینه‌ى ئه‌و فه‌رموودانه‌ى كه له‌و باره‌یه‌وه ـ واته : مانگى ڕه‌جه‌ب ـ كه له پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله عليه وسلم هاتوون هه‌موویان درۆن .
وه پێشه‌وا ( الساجي ) له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تى :(( كـان الإمام عبدالله الأنصاري شيخ خراسان لا يصوم رجب ، وينهى عن ذلـك ، ويقول : ما صحَّ في فضل رجب ، ولا في صيامه عن رسول الله صلى الله عليه وسلم وقد رويت كـراهة صومه عن جماعة من الصحابة منهم : أبو بكر و عمر رضي الله عنه )) ( الباحث على إنكار الحوادث ، لأبي شامة المقدسي : 71 ) . واته : پێشه‌وا عبدالله ئه‌نصاري شیخى خوراسان مانگى ڕه‌جه‌ب به ڕۆژوو نه‌بوو ، وه قه‌ده‌غه‌شى ده‌كرد له یه‌كێك كه له‌م مانگه‌دا به رۆژوو بێت ، وه ده‌یفه‌رموو : هیچ فه‌رمووده‌یه‌ك نه‌سه‌لمێنراوه و جێگیر نه‌بووه له پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله عليه وسلم سه‌باره‌ت به چاكه‌ى مانگى ڕه‌جه‌ب ،وه نه‌ش سه‌باره‌ت به چاكه‌ى ڕۆژووگرتنه‌كه‌ى ، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه بگره زۆر ڕیوایه‌تمان پێگه‌یشتووه له زۆر له هاوه‌ڵانیه‌وه كه سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه ڕۆژوو گرتنه‌كه‌ى باش نه‌بێت ، له‌وانه‌ش پێشه‌وایان ئه‌بو به‌كر ، عومه‌ر رضي الله عنهم .
وه‌پێشه‌وا ( الحافظ بـن حجر ) فه‌رموویه‌تى :(( لم يرد في فضـل شهر رجب ، ولا في صيامه ، وفي صيام شي‌ء معين ، ولا في صيام ليلة مخصوصة فيه حديث صحيح يصـلح للحجة ، وقد سبقني في الجزم بذلك الإمام أبو إسماعيل الهروي الحافظ )) ( تبيين العجب بما ورد في فضل رجب : 21 ) . واته : هیچ فه‌رمووده‌یه‌كمان پینه‌گه‌شتووه له پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله عليه وسلم سه‌باره‌ت به چاكه‌ى مانگى ڕه‌جه‌ب ،وه نه‌ش سه‌باره‌ت به چاكه‌ى ڕۆژووگرتنه‌كه‌ى ، نه‌ش سه‌باره‌ت به به‌شێكى دیارى كراوى ، وه نه‌ش سه‌باره‌ت به ڕۆژووى ڕۆژێكى تایبه‌ت له‌و مانگه‌دا ، فه‌رمووده‌یه‌كى ( صحيح ) هاتووه كه بشێت كه بكرێت به به‌ڵگه ، وه كه‌سه‌ش كه پێشم كه‌وتبێت له‌م ووته‌دا پێشه‌وا ( الحافظ أبو إسماعيل الهروي ) ه .
براى خواناس : له‌و وتانه‌ى سه‌ره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرائه‌بێ كه :
* هیـچ فــه‌رمووده‌یه‌ك سـه‌باره‌ت به تایبه‌ت كردنى رۆژوو بـه‌م مانگـه ،یـان به ئه‌نجام دانى نوێژێكى تایبه‌ت به شه‌وانى ئه‌م مانگه نه‌هاتووه ، به‌ڵكوو هه‌موو ئـه‌و فه‌رموودانه‌ى لـه‌م باره‌یه‌وه هاتوون هه‌مـووى دانـراو ( موضوع ) ، و لاوازن ( ضعيف ) .
* هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و زانایانى ئیسلام رۆژووى ئه‌م مانگه‌یان نه‌گـرتووه ، به‌ڵكو بگره قه‌ده‌غه‌شیان كردووه له سه‌ر موسڵمانان كه‌تێیدا به‌ڕۆژوو بن .
براى بڕوادارم : ئه‌گه‌ر وابێ پێویسته من وتۆى به‌ڕێزیش هیچ كاتێك هه‌وڵـى ئه‌وه نه‌ده‌ین كردارێك تایبه‌ت بكه‌ین بـه‌م مانگه‌وه ،چونكه له‌وه دڵنیابه كه ئه‌گـه‌ر ئه‌و كـاره كارێكى ڕه‌واو ڕاسـت بوایه ئه‌وا هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم پێشمان ئه‌كه‌وتن و زانایانى پایه به‌رزى ئه‌هلى سـوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت ئه‌وه‌یـان به باشترین شێوه بۆ ئاشكرا ئه‌كردین بۆیه ئامان نه‌كه‌ى هه‌وڵى لادان بده‌ى لــه سونه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و هاوه‌ڵانى ، و شوێنى رێچكه و رێباز و ئاره‌زووى ئاره‌زووپه‌رستان بكه‌وێ ،خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى [ وَمَن يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَى وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءتْ مَصِيرًا ] ( سورة النساء : 115 )
[ڕۆژوو گرتنى ( 27 ) ى ره‌جه‌ب و فه‌رمووده‌ى ( شهر بن حوشب ) :]
یه‌كێك له‌و بیدعانه‌ى كه له مانگى ره‌جه‌ب دا بڵاوه ، گرتنى ( 27 ) ى ئه‌م مانگه‌یه به به‌ڵگه‌ى ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى كه ( شهر بن حوشب ) ده‌یگێڕێته‌وه كه تێیدا ده‌ڵێ: (( من صـام السابع والعشرين من رجب كتب الله له صيام سنتين شهراً ، وهو أول يوم نزل جبريل على محمد صلى الله عليه وسلم الرسالة )) .
به‌ڵام پێشه‌واى فه‌رمووده‌ناس (أبو خطاب عمر بن حسن بن دحية ) فه‌رموویه‌تى : (( هذا الحديث لا يصح )) ( أداء ما وجب من بيان وضع الواضعين في رجب ـ بتحقيق الألباني : 55 ) .
هه‌روه‌هــا (الحافظ ابن حـــجــر ) فه‌رموویه‌تى : (( وهذا موقوف ضعيف الإسناد )) ( هه‌مان سه‌رچاوه : په‌راوێز (1) : 50 ـ 51 ) .
كه‌واته براى موسڵمان ئه‌م كرداره كردارێكى بێ بنه‌وا و بێ به‌ڵگه‌یه و نابێ موسڵمانان به هیـچ شێوه‌یه‌ك ئه‌نجامى بده‌ن .
[یادى ڕوداوى ( الإسرا‌ء والمعراج ) وڕاستى ڕوودانى له‌م مانگه‌دا :]
پێشه‌واى فه‌رمووده‌ناس (أبو الخطاب ) ســه‌باره‌ت به كاتى ڕودانـى ( الإسـراء و المعراج ) فه‌رموویه‌تى : (( وذكر بعض القصاص أن الإسرا‌ء كان في رجب !! وذلك عند أهل التعديل والتجريح عين الكذب )) ( أداء ما وجب : 53 ـ 54 ) .واته : هه‌ندێك له چیرۆك گێڕه‌وه‌كان وا ده‌گێڕنه‌وه كه ڕووداوى ( الإسـراء ) له مانگى ڕه‌جه‌بدا بووه !! به‌ڵام ئه‌م ووته‌یه له لاى فه‌رمووده‌ناسانه‌وه كه باش و خراپى فه‌رمووده ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن ووته‌یه‌كى درۆیه .
شێخى ( الألبانی ) ش ده‌رباره‌ى ئه‌و وتانه‌ى كه سه‌باره‌ت به‌كاتى ڕوودانى ( الإسرا‌ء والمعراج ) وتراون فه‌رموویه‌تى : ( وليس فيها قول مسند إلى خبر صحابي يطمئن له البال ) (أداء ما وجب : په‌راوێزى (1) : 54 ) .
ئه‌وه‌ش له پێشه‌وا ( النووي ) ى گێڕڕاوه‌ته‌وه كه سێ ووته‌ى جیاواز هه‌یه له‌م باره‌یه‌وه ، وه له كتێبى ( الفتـاوى : 15 ) دا بڕیارى له‌سـه‌ر ئه‌وه داوه كه له شه‌وى ( 27 ) ى مانگى ( ربیع الأول ) ه ، نـه‌ك لـه ( رجـب ) دا پێشه‌وا ( أبو إسحاق الحربي ) یش هه‌مان بڕیارى داوه (أداء ما وجب : 54 ) .
لێره‌دا پێویسته هه‌موو موسوڵمانێكى گوێڕایه‌ڵ بۆ زانایانى ئیسلام دواى بیستنى ووته‌ى ئه‌و زانایانه‌ى سه‌ره‌وه ئه‌وه بڵێن كه شێخى ( الألباني ) فه‌رمویه‌تى : (( ومن ذلك يُعلم أن الاحتفال بليلة الإسرا‌ء في رجب إنما هو معتمد على الكذب ، بشهادة هذيـن المحافظين المجلين ـ ابن حجر وابن دحية ـ فلا يغتر أحد بما أشتهر في العصور المتأخر أنه كان في السابع والعشرين من رجب )) ( أداء ما وجب : په‌راوێزى (1) : (53) ) . واته : وه له‌وه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئاهه‌نگ گێڕان به بۆنه‌ى (الإسرا‌ء) له مانگى ڕه‌جه‌بدا متمانه كراوه‌ته سه‌ر ووته‌ى درۆ ، به گه‌واهى دانى ئه‌م دوو كه‌ڵه زانایه ـ ابن حجر و ابن دحية ـ بۆیه نابێت موسڵمان چه‌واشه بێت به‌وه‌ى كه له سه‌رده‌مه‌كانى دواییدا بڵاو بووه‌ته‌وه ، كه ده‌ڵێن گوایا له بیست ه حه‌وتى مانگى ڕه‌جه‌ب بووه !!!
كه‌واته سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه یادى ( الإسرا‌ء والمعراج ) یادێكى بیدعه‌یه و نابێ ئه‌نجام بدرێ، ئه‌بینین كات و مێژووى ڕوودانه‌كه‌شى دیارى نه‌كراوه ، ئه‌مه‌ش خۆى لـه‌خۆیدا به‌ڵگه‌یه‌كى تره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه سـه‌لـه‌ف وپیاو چاكانى ئێمه ئاهه‌نگ و یادى ئه‌م ڕۆژه‌یان نه‌كردووه‌ته‌وه ، چونكه ئه‌گه‌ر بكرایه له سه‌رده‌مێك له سه‌رده‌مه‌كاندا ، ئه‌وا به شێوه‌یه‌كى ڕوون و ئاشكرا پێمان ئه‌گه‌شــت و ئــه‌م هــه‌موو چه‌ند و چوونه‌شى له‌سه‌ر نه‌ده‌كرا.
[له كۆتایدا :]
براى موسوڵمان له كۆتاى ئه‌م باسه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون بووه‌وه كه تایبه‌ت كردنى ئه‌م مانگه به هه‌ر په‌رستش و كردارێك : نوێژ بێ یان ڕۆژوو ، له سه‌ره‌تاى مانگ بێ یان له ناوه‌ڕاست و كۆتاى ، هه‌مووى بێ بنه‌وا و پوچه‌ڵه به پێى وته‌و گه‌واهى كه‌ڵه زانایانى ئیسلام ، وه له دوا ڕۆژیشدا هه‌موو ئه‌و كرده‌وه بێ بنه‌وایانه به ڕووى خاوه‌نه‌كانیاندا ده‌درێته‌وه ، به‌پێى ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى : : " من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد " ( مسلم ) .
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
14 / جماد الثانية / 1422 هـ
نووسینى : مامۆستا عدنان بارام