بسم الله الرحمن الرحيم
ئه‌گه‌ر چاوێك بخشێنینه‌وه به‌مه‌راسیمه ئاینێكاندا بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه‌هه‌ریه‌كێك له‌و مه‌راسیمانه وێستگه‌یه‌كى پاك كه‌ره‌وه‌ی ده‌روونه له‌ژه‌نگى تاوان و به‌هێزكردنى ناخى باوه‌ڕداره به‌ئاوى په‌رستش وخواپه‌رستى
ڕۆژه‌كانى مانگى (موحه‌ڕه‌م)یش ، یه‌كێكه له‌و وێستگانه بۆ ڕۆژووگرتن وخواپه‌رستى وپه‌ند وه‌رگرتن له‌ڕووداوه‌كانى ئه‌م مانگه
وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌وسلم )فه‌رموویه‌تى : (باشترین ڕۆژوو له‌دواى مانگى ڕمه‌زان مانگى موحه‌ڕه‌مه)(1)
له‌م ڕۆژانه‌دا هیجره‌تى پڕشكۆى پێشه‌وامان دێته‌وه یاد له‌شارى مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه كه بووبه بناغه‌ى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى دادپه‌روه‌رى وڕاستى ،به‌هه‌مان شێوه سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر موسامان ده‌خاته‌وه یاد به‌سه‌ر فیرعه‌ونى سته‌مكاردا كه‌ئه‌مه‌ش ده‌كاته ده‌یه‌من ڕۆژى ئه‌م مانگه كه‌پێ ده‌گوترێت (عاشورا)
ئه‌م ڕۆژه زۆر خۆشه‌ویسته لاى په‌روه‌ردگارتان بۆیه پاداشتى زۆر گه‌وره‌ى داناوه بۆ هه‌ركه‌سێك به‌ڕۆژووبێت له‌م ڕۆژه مه‌زنه‌دا
تایبه‌ندمه‌ندێتى ڕۆژى عاشوراو پاداشتى ڕۆژووه‌كه‌ى
هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دابوو ڕه‌مزى سته‌م(فیرعه‌ون) ڕووخاوو ره‌مزى دادپه‌روه‌رى (موسى ) سه‌ركه‌وت وه‌كو ابن عباس (ڕه‌زاى خواى لى بێت ) فه‌رموویه‌تى :كاتێك پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم ) كۆچى كرد بۆمه‌دینه بینى جووله‌كه‌كان به‌ڕۆژوون له‌ڕۆژى (عاشورا ) دا ، پێغه‌مبه‌ریش ( صلى الله علیه وسلم ) پرسیارى كرد هۆى چیه ئه‌مانه به‌ڕۆژوون له‌م ڕۆژه‌دا ئه‌وانیش ووتیان ئه‌م ڕۆژه ڕۆژێكى مه‌زنه چونكه په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌ر (موساى ) تێدا ڕزگار كرد له‌چنگى فیرعه‌ون ،بۆیه موساش بڕیارى دا كه‌له‌م ڕۆژه‌دا به‌ڕۆژووبێت وه‌كو سوپاسێك به‌رامبه‌ر به‌په‌روه‌ردگار ،پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم ) فه‌رمووى : (ئێمه نزیكترین له موسى تاوه‌كو ئێوه )بۆیه به‌رۆژووبوو وه‌فه‌رمانى كرد كه خه‌ڵكیش به‌ڕۆژووبن(2)
ره‌نگه پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم ) بۆ پشت ڕاست كردنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه (په‌روه‌ردگار وه‌حى بۆ ناردبێت یان به تواتر له‌خه‌ڵكه‌وه وه‌رى گرتبێت ) (3)
وه‌ده‌رباره‌ى گه‌وره‌یى ڕۆژووى ئه‌م ڕۆژه هاتووه :
*له (أبو قتاده)ه‌وه، (ڕه‌زاى خواى لێبێت ) پرسیار كرا له پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله علیه وسلم ) ده‌رباره‌ى پاداشتى ڕۆژوو له‌م ڕۆژه‌دا (عاشورا) ئه‌ویش فه‌رمووى : ده‌بێته هۆى لێخۆشبوونى یه‌ك ساڵى پێشوو له‌تاوان )
له‌ریوایه‌تێكى تردا هاتووه( داوام وایه ڕۆژووى ڕۆژى عاشورا ببێته هۆكارى سڕینه‌وه‌ى یه‌ك ساڵى تاوانى ڕابردوو)(4)
ئیمامى به‌یهه‌قیش فه‌رموویه‌تى : (ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك له‌ساڵى ڕابردوودا تاوانى هه‌بێت ئه‌وا ڕۆژووى ئه‌م ڕۆژه ده‌بێته مایه‌ى لێخۆشبوونى وه‌ئه‌گه‌ر تاوانیشى كه‌م بوو ئه‌وا پله‌ى به‌رز ده‌بێته‌وه لاى په‌روه‌ردگار) (5)
به‌ڵكو ته‌نانه‌ت پاداشته‌كه‌ى هاوشێوه‌ى ڕۆژووى ساڵێكه (ذاك صوم سنة ) (6)
*(ابن عباس )(ڕه‌زاى خواى لێبێت )فه‌رموویه‌تى : (نه‌م بینیوه پاداشتى ڕۆژووى هیچ ڕۆژیك گه‌وره‌تربێت بێت لاى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) له‌ڕۆژووى ڕۆژى عاشورا ، له‌مانگه‌كانیشدا هیچ مانگێك گه‌وره‌تر نه‌بووه له لاى له ڕۆژووى مانگى ڕه‌مه‌زان )(7)
* پیاو چاكانی پێشین(السلف الصالح ) زۆر بایه‌خیان به‌ڕۆژووى ئه‌م ڕۆژه داوه ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان له‌كاتى سه‌فه‌ردا به‌ڕۆژووبوون بۆئه‌وه‌ى ئه‌و پاداشته‌یان له ده‌ست نه‌ڕوات ،وه‌كو( ابن رجب ) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه له (ابن عباس وابواسحاق السبیعى والزهرى ) فه‌رموویه‌تى :(له حاڵه‌تى سه‌فه‌ردا له‌مانگى ڕه‌مه‌زان دا ده‌توانیت به‌ڕۆژوونه‌بیت چونكه ڕۆژه‌كانى تر كات به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ ڕۆژوو به‌ڵام له‌ڕۆژى عاشورادا ڕۆژ نیه جێگه‌ى بگرێته‌وه بۆیه باشتر وایه له‌سه‌فه‌ریشدا بووى به‌ڕۆژووبیت له‌م ڕۆژه‌دا ) وه‌ئیمامى ئه‌حمه‌دیش به‌هه‌مان شێوه ئاماژه‌ى پێداوه كه‌ده‌توانى له‌سه‌فه‌ردا به‌ڕۆژووبیت له‌م ڕۆژه‌دا (8)
چۆنیه‌تى به‌ڕۆژووبوون له‌م ڕۆژه‌دا :
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تى : (ئه‌گه‌ر ساڵى داهاتوو هاته‌وه -ان شا‌ء الله - ڕۆژى نۆیه‌میش به‌ڕۆژووده‌بین ) ئه‌وه بوو ساڵى داهاتوو پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) كۆچى دوایى كرد،(9) كه‌واته پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) جه‌ختى كردۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ڕۆژى نۆیه‌میش به‌ڕۆژووبین،وه‌كو (ابن عباس ) (ڕه‌زاى خواى لێ بێت) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌وفه‌رموویه‌تى : (پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) فه‌رمانى كردووه به‌ڕۆژووبوون له‌ڕۆژى عاشورادا )(10)
وه‌فه‌رموویه‌تى : ( خۆتان مه‌چوێنن (مه‌شوبهێنن) به‌جووله‌كه ڕۆژى نۆیه‌م وده‌یه‌میش به‌ڕۆژووبن )
=============================
(1)رواه مسلم ، ح/ 1163 .
(2) البخاري ، ح/2004 ، ومسلم ، ح/11330 ، واللفظ له .
(3) فتح الباري : 4/291 .
(4) رواه مسلم ، ح : 1162 .
(5)فضائل الأوقات ، للبيهقي : 439 .
(6) رواه ابن حبان : 8/394 ، ح/3631 قال شعيب الأرناؤوط : إسناده على شرط مسلم .
(7) رواه البخاري ، ح/2006 ، ولا يعني هذا تفضيله على يوم عرفة ، فإنه يكفر سنتين ، ويتميز بمزيد فضل لما يقع فيه من العبادات والمغفرة والعتق ، ثم إنه محفوف بالأشهر الحرم قبله وبعده ، وصومه من خصائص شرعنا ، بخلاف عاشورا‌ء ، فضوعف ببركات المصطفى صلى الله عليه وسلم (انظر : بدائع الفوائد : 4/211 ، والفتح : 4/292 ، ومواهب الجليل 2/403) .
(8) لطائف المعارف ، لابن رجب : 110 ، وأخرج أثر الزهري البيهقي في الشعب : 3/
(9)رواه مسلم ح/1134
(10)أخرجه عبدالرزاق (7839)والبيهقى (4/782)من طريق ابن جريج عن عطاء وهذا اسناد صحيح