بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله وحدة ، و الصلاة والسلام على من لا نبي بعدة
و بعد :
زۆرجار كه پرسیار له‌و كه‌سانه ده‌كه‌یت كه نوێژناكه‌ن ، تۆ چیت و له‌سه‌ر چ دینێكیت ؟ له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت موسڵمانم و له‌سه‌ر ئاینى پیرۆزى ئیسلامم ، له‌ڕاستى دا ئه‌مه وه‌ڵامێكى ته‌واو هه‌ڵه‌یه چونكه پێناسه‌ى موسڵمان ته‌واو دوره له‌وكه‌سانه‌ى كه نوێژ ناكه‌ن یان كه‌مته‌رخه‌من و به كه‌م و كوڕیه‌وه ئه‌نجامى ئه‌ده‌ن ، ئایه ده‌زانى موسڵمان ماناى چى یه ؟
موسڵمان واته (مسلم ) .
( مسلم) یش واته : الاستسلام لله بالتوحيد والانقياد له بالطاعة والخلوص من الشرك والبراءة من اهله .
بابزانین واتاى ئه‌و پێناسه‌یه‌ى سه‌ره‌وه چى یه و بابزانین ئایه ئه‌و شتانه له تۆداهه‌ن كه بتوانى خۆت به موسڵمانێكى ته‌واو بزانیت ؟
[یه‌كه‌م / الاستسلام لله بالتوحید] واته : ملكه‌چ بوون بۆ خواى په‌روه‌ردگار به‌یه‌ك خوا په‌ره‌ستى واته ( به‌ته‌نها خوا په‌رستن) .
ئایه ( نوێژ نه‌كردن یان كه‌مته‌رخه‌مى كردن له ئه‌نجامدانى به كه‌موو كورتی و دواخستنى له كاتى دیاریكراوى خۆى ) یه‌ك خوا په‌رستى یه یان پشت هه‌ڵكردنه له فه‌رمان و په‌رستشه‌كانى خوا و پشت هه‌ڵكردنه له‌یه‌كێك له پایه سه‌ره‌كى یه‌كانى ئیسلام ؟ ئه‌مه چۆن یه‌كتا په‌رستى یه‌كه ؟!!
[دووه‌م / والانقياد له بالطاعة] واته : له‌گه‌ڵ پابه‌ند بوون به په‌رستشه‌كان و ئه‌نجامدانى و گوێڕایه‌ڵى كردنى فه‌رمانه‌كانى و جێبه‌جێ كردنى . ئاشكرایشه نوێژكردن یه‌كێكه له‌په‌رستشه سه‌ره‌كیه‌كانى ئاینى پیرۆزى ئیسلام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشت گوێى بخه‌ى یان كه‌مته‌رخه‌مى له ئه‌نجامدانى به‌كه‌یت و به كه‌موو كورتی ئه‌نجامى بده‌یت و له كاتى دیاریكراوى خۆى دواى بخه‌ى ، ئه‌مه چۆن پابه‌ند بوونێكه به په‌رستشه‌كان و چۆن گوێڕایه‌ڵیه‌كه بۆ فه‌رمانه‌كانى خوا ؟!!
[سێ یه‌م / والخلوص من الشرك] . واته :دوركه‌وتنه‌وه له‌هه‌موو جۆره‌كانى هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خواى په‌روه‌ردگار ئایه نوێژ نه‌كردن و كه‌مته‌رخه‌ى له ئه‌نجامدانى دوركه‌تنه‌وه‌یه له‌هاوه‌ڵ بڕیاردان یان به‌شێكه له هاوه‌ڵ بڕیاردان ؟ بێگومان به‌شێكه لێى چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى:(ليس بين العبد والشرك إلا ترك الصلاة فإذا تركها فقد أشرك) واته : هیچ شتێك نیه له نێوان به‌نده‌ى موسڵمان و هاوه‌ڵ بڕیاردان جگه له نوێژ كردن ، ئه‌گه‌ر وازى لێهێنا ئه‌وا هاوه‌ڵى بۆ خوا بڕیارداوه .
ئه‌مه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه وازى لێده‌هێنن ، به‌و وازلێهێنانه ده‌چنه ڕیزى هاوه‌ڵ بڕیارده‌ران ، كه‌واته ئه‌وانه‌ى هه‌ر نه‌یانكردوه یان هه‌ر نایكه‌ن تاوانێكى گه‌وره‌تریان ئه‌نجام داوه و سزاكه‌شیان سه‌خت تر ده‌بێت . ئایه ده‌زانى هاوه‌ڵ بڕیارده‌ران بۆ تاهه‌تایه له دۆزه‌خدا ده‌مێننه‌وه و ده‌رناچن ؟ هه‌روه‌ك خواى په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێ :[ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْرِكِينَ فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا أُوْلَئِكَ هُمْ شَرُّ الْبَرِيَّةِ ] ( البينة : 6 )
[چواره‌م / والبراءة من اهله] . واته : بێبه‌رى بوون له هاوه‌ڵ بڕیارده‌ران ، یان بێبه‌رى بوون له‌و كه‌سانه‌ى كه هاوه‌ڵ بۆ په‌روه‌ردگار بڕیار ئه‌ده‌ن . ئایه نوێژ نه‌كردن بێبه‌رى بوونه له هاوه‌ڵ بڕیارده‌ران و موشریكان ؟ یان لاسایى كردنه‌وه‌یه بۆیان ؟ ئه‌گه‌ر نوێژێك هۆكارى جیاكردنه‌وه‌ى تۆبێ له هاوه‌ڵ بڕیارده‌ران ئه‌وا نه‌كردنى ده‌تباته ڕیزى هاوه‌ڵ بڕیارده‌ران ، خوا په‌نامان بدات .
بۆیه ته‌نها ئه‌ڵێم تۆ موسڵمانى یان كافر ؟ بێگومان ئه‌ڵێیت موسڵمانم ، گه‌ر وا ئه‌ڵێیت ئه‌وا پێت ئه‌ڵێم به‌ڵگه‌ت چیه ؟ به‌ڵگه‌ت ته‌نها زمانته ! منیش پێت ئه‌ڵێم پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " بين الرجل وبين الكفر ترك الصلاة " واته : (جیاكه‌ره‌وه‌ى مرۆڤ له هاوه‌ڵ بڕیاردان و كوفر نوێژكردنه))
واته : نوێژ به‌ربه‌سته له نێوان مرۆڤ و كه‌وتنه كوفره‌وه ، بۆیه ئامان نه‌كه‌ى خۆت ببه‌یته ڕیزى كه‌سانێك كه خواى په‌روه‌ردگار لێیان ڕ‌ازى نیه ، و ڕازیش نیه كه به‌نده‌كانى ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن ، هه‌روه‌كو خواى په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت : [ إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ ] ( الزمر : 7 ) ، واته : ئه‌گه‌ر ئێوه كوفرى خوا بكه‌ن ئه‌وا خواى په‌روه‌ردگار ده‌وڵه‌مه‌نده و پێویستى به ئێوه نیه ، ڕازیش نیه به‌وه‌ى كه به‌نده‌كانى كوفر به خواى په‌روه‌ردگار بكه‌ن .
كه‌وابوو موسڵمانى به‌ڕێز نوێژنه‌كردن ڕێگه‌یه‌كه بۆ مسۆگه‌ر كردنى ئازارى قیامه‌ت ئه‌مه‌ش به‌ڵێنێكه‌و خواى په‌روه‌ردگار به نوێژنه‌گه‌رانى داوه وه‌ك ئه‌فه‌رموێ [ مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ ] ( المدثر : 42 )واته (وه پێیان ئه‌ڵێن ئه‌وه چى بوو ئێوه‌ى به‌ره‌و دۆزه‌خ ڕاپێچ كرد وا ئێستا ئه‌و سزا سه‌خته ئه‌چێژن). له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێن :[قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ ] (المدثر : 43 ) . واته : ئێمه له نوێژ خوێنان نه‌بوین بۆ خواى په‌روه‌ردگار .
چۆن نوێژ نابێته ناسنامه‌ى موسڵمان له كاتێكدا پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم . فه‌رموویه‌تى(أول ما يحاسب به العبد يوم القيامة الصلاة فإن صلحت صلح سائر عمله وإن فسدت فسد سائر عمله ) واته : (یه‌كه‌م شتێك كه له‌ڕۆژى دواییدا لێپرسینه‌وه‌ى به‌نده‌ى موسڵمانى له‌سه‌ر بكرێت نوێژه جا ئه‌گه‌ر نوێژه‌كانى باش بوو ئه‌وا په‌رستشه‌كانى تر‌ى باش ده‌بێت وه ئه‌گه‌ر نوێژه‌كانى خراپ بوون ئه‌وا په‌رستشه‌كانى تریشى خراپ ده‌بن .
هه‌روه‌ها ابن مسعود رضي الله عنه فه‌رمویه‌تى :" من ترك الصلاة فلا دين له " واته : ئه‌وه‌ى واز له نوێژ بهێنێت ئاینى نیه .
هه‌روه‌ها ابو الدردا‌ء رضي الله عنه ئه‌فه‌رموێ : " لا ايمان لمن لا صلاة له " واته: ئه‌وه‌ی نوێژ نه‌كات ئیمانی نییه
وه ئیمامى عومه‌ر رضي الله عنه له سه‌ره‌مه‌رگا به بریندارى فه‌رموى : (الله الله في الصلاة ، لا حظ في الاسلام لمن ترك الصلاة ، من حفظ الصلاة حفظه الله ومن ضيع الصلاة ضيعه الله ) واته : الله الله له نوێژ هه‌ركه‌س واز له نوێژ بهێنێت بێبه‌شه له ئیسلام ، هه‌ركه‌سیش نوێژ بپارێزێ و نه‌یفه‌وتێنێ خوا ده‌یپارێزێ . هه‌ركه‌سیش بیفه‌وتێنێ خوا ئه‌یفه‌وتێنێ .
هه‌روه‌ك أبو هریرة فه‌رمویه‌تى رضي الله عنه :( كه‌سى وا هه‌یه شه‌ست ساڵ نوێژ ئه‌كات كه‌چى ته‌نها نوێژێكى لێى وه‌رناگیرێ ، پرسیان چۆن ؟ فه‌رموى : نه‌ڕكوعى به‌ته‌واوى ده‌كاو نه‌سجودى و نه وه‌ستانى و نه خشوعى )
لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌سى نوێژنه‌كه‌ر یان كه‌مته‌رخه‌م له ئه‌نجامدانى به پێى ئه‌و پێناسه‌یه‌ى سه‌ره‌وه موسڵمانێكى ته‌واو نیه با له جنسیه‌كه‌یشى نوسرابێ (مسلم) ، چونكه یه‌كێ نوێژ نه‌كات ئه‌و چوار مه‌رجه‌ى سه‌ره‌وه‌ى تیا به‌دى ناكرێت كه‌پێویست ده‌كات له‌هه‌موو موسڵمانێكى دڵپاكى ڕاسته‌قینه‌دا هه‌بێت . بۆیه ئیماندارى به‌ڕێز هه‌تا زوه ته‌وبه بكه و به ڕێك و پێكى و بێ كه‌م و كورتى نوێژه‌كانت بكه .
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ