زیكر و پاڕانەوەی لە بەر كردنی و داكەندنی جل و بەرگ
بەروار: 2011/04/08سەردارن: 2722نوسەر: م.عدنان بارام

( معاذ) ی كوڕی ( أنس الأنصاري رضي الله عنه) لە پێغەمبەری خواوە صلى الله عليه وسلم دەگێڕێتەوە كە فەرموویەتی : [ ... ، وَمَنْ لَبِسَ ثَوْبًا ، فَقَالَ : الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِى كَسَانِى هَذَا الثَّوْبَ ، وَرَزَقَنِيهِ ، مِنْ غَيْرِ حَوْلٍ مِنِّى وَلاَ قُوَّةٍ ، غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ وَمَا تَأَخَّرَ ] أخرجه أهل السنن إلا النسائي،أبو داود برقم (4023) واللفظ له، والترمذي برقم (2458)، وابن ماجة برقم (3285)، وانظر : إرواء الغليل (7/47) واتە : وە هەر كەسێك پۆشاكێك لەبەر بكات ، و بڵێت : شوكر و ستایش بۆ ئەو پەروەردگارەی كە ئەم پۆشاكەی لە بەر كردم و پێ‌ی بەخشیم ، بێ‌ ئەوەی هیچ هەوڵ و كۆشش و توانای خۆمی تێدا بێت ، ئەوا خوای پەروەردگار لە هەموو ئەو گوناهانەی كە پێشتر ئەنجامی داوون خۆش دەبێت ، ئەوانەی كە دواتر ئەنجامیان دەدات .
زیكر و پاڕانەوەی لە بەر كردنی جل و بەرگ نوێ‌
أَبِو سَعِيد الْخُدْرِىِّ رضي الله عنه دەگێڕێتەوە كە ئەگەر پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم پۆشاكێكی نوێ‌ی بكردایە ، بە ناوی خۆی ناوی دەهێنا ـ قەمیس بێت عەمامە ـ پاشان دەیفەرموو : [اللَّهُمَّ لَكَ الْحَمْدُ أَنْتَ كَسَوْتَنِيهِ ، أَسْأَلُكَ مِنْ خَيْرِهِ وَخَيْرِ مَـا صُنِعَ لَهُ ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّهِ وَشَرِّ مَا صُنِعَ لَهُ] أبو داود برقم (4020) ، والترمذي برقم (1767) ، والبغوي، وانظر : مختصر شمائل الترمذي+ للألباني (ص 47)
واتە : ئەی پەروەردگارم شوكر و ستایشی تۆ بێت ، تۆ ئەوەت پێ‌ بەخشیوم ، داوات لێ‌ دەكەم چاكە و خێری ئەم پۆشاكەم پێ‌ ببەخشی چاكەی پۆشاكیش : مانەوە و پاكێتی و جێ‌ بەجێ‌ كردنی ئەو مەبەستەی كە بۆی درووست كراوە هەروەها چاكە و خێری ئەوەش كە بۆ درووست كراوە ، كە بریتیە لە پاراستنی خاوەنەكەی لە سەرما و گەرما و داپۆشینی عەورەت ، و ڕازاندنەوە و جگە لەوانەش ، كە هەموویان یاریدەدەرن بۆ پەرستن ، و جێ‌ بەجێ‌ كردنی گوێڕایەڵی پەروەردگار .
وە پەناشت پێ‌ دەگرم لە خراپەی ئەم پۆشاكە و خراپەی ئەوەش كە بۆی دروست كراوە ، ئەم پەنا گرتنەش پێچەوانەی داواكاری پێووە ، كە بریتیە لەوەی كە حەرام ، و پیس بێت ، یان زۆر نەمێنێتەوە ، و هۆكارێك بێت بۆ تاوان ، و سەرپێچی ، وەك : فەخر پێكردن ، و لەخۆبایی بوون ، و پێ‌ ڕازی نەبوونی .
پاڕانەوە بۆ كەسێك كە جل و بەرگی نوێ‌ لەبەر بكات
(ابن عُمَرَ)بۆمان دەگێڕێتەوە كە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم پۆشاكێكی سپی لە بەر ( عُمَرَ ) بینی و پێ‌ی فەرموو [ثَوْبُكَ هَذَا غَسِيلٌ أَمْ جَدِيدٌ] واتە : ئەم پۆشاكەت شۆردراوە یان نوێیە ؟ ئەویش فەرمووی : نەخێر نوێ‌ نیە بەڵكو شۆردراوە ، ئەویش پێ‌ی فەرموو : [ الْبَسْ جَدِيدًا وَعِشْ حَمِيدًا وَمُتْ شَهِيدًا ] أخرجه أبو داود (4/41) تحت رقم (4020) ، وانظر =صحيح أبي داود+ (2/760).يراجع . ، واتە : نوێ‌ بپۆشە ، و بە خۆشبەختی خۆش گوزەرانی بژی و شوكرانە بژێری نیعمەتەكانی بیت ، و مردنیشت لە پێناوی خوای پەروەردگاردا بێت ، واتە : شەهید ببیت .
وە لە ڕیوایەتێكی تردا هاتووە ئەم زیادەیەی لە گەڵدایە : [ تُبْلي ويَخْلِفُ الله تعالي ] ابن ماجه (2/1178) برقم (3558) ، والبغوي (12/41)، وانظر صحيح ابن ماجه (2/275) .، تەمەنێكی درێژت هەبێت كۆن ببێت ، بڕزێت ، خوای پەروەردگاریش بە لەوە باشتریش جێگەی پڕ بكاتەوە .
زیكر و پاڕانەوەی داكەندنی جل و بەرگ
وە ( أنس ) ی كوڕی ( مالك ) لە پێغەمبەری خواوە صلى الله عليه وسلم دەگێڕێتەوە كە فەرموویەتی : [سِتْرُ ما بَيْنَ أعْيُن الجِنِّ وَعَوْرَاتِ بَني آدَمَ إذا وَضَعَ أحدُهُمْ ثَوْبَهُ أنْ يقول : بِسم الله] : الجامع الصغير وزيادته : ج 1 / ص 593 ، برقم : 5923 ، و صححه العلامة الألباني في صحيح الجامع (3/203) [برقم (3610)]. ، وفي الترمذي (2/505) [برقم (606)]، وغيره عن علي رضي الله عنه ، بلفظ : " إذا دخل أحدكم الخلاء "، واتە : بەربەست و ڕێگر و پەردە لە نێوان چاوی جنۆكە ، و عەورەتی نەوەكانی ئادەم ، ئەوەیە كە لە كاتی پۆشاك داكەندندا بڵێت : [ بِسم الله ] .
وە لەبەر پایەند بوون بە دەقی فەرموودەكەوە ، نابێت [الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ] ی بۆ زیاد بكرێت .