خۆشویستنی دونیا هۆكارە بۆڕێگری لە غەزاو جیا بوونەوە لە موسڵمان
بەروار: 2011/04/04سەردارن: 1915نوسەر: ئامادەكردن و وەرگێڕانى مامۆستا أبو بكر أحمد/پێداچوونەوەى مامۆستا صلاح الدین عبدالكریم

چیرۆكه‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم
چیرۆكی بیست‌و پێنجەم:
عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ(رضي الله عنه) قَالَ قَالَ: رَسُولُ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) « غَزَا نَبِىٌّ مِنَ الأَنْبِيَاءِ فَقَالَ لِقَوْمِهِ لاَ يَتْبَعْنِى رَجُلٌ قَدْ مَلَكَ بُضْعَ امْرَأَةٍ وَهُوَ يُرِيدُ أَنْ يَبْنِىَ بِهَا وَلَمَّا يَبْنِ وَلاَ آخَرُ قَدْ بَنَى بُنْيَانًا وَلَمَّا يَرْفَعْ سُقُفَهَا وَلاَ آخَرُ قَدِ اشْتَرَى غَنَمًا أَوْ خَلِفَاتٍ وَهُوَ مُنْتَظِرٌ وِلاَدَهَا، قَالَ: فَغَزَا فَأَدْنَى لِلْقَرْيَةِ حِينَ صَلاَةِ الْعَصْرِ أَوْ قَرِيبًا مِنْ ذَلِكَ فَقَالَ لِلشَّمْسِ أَنْتِ مَأْمُورَةٌ وَأَنَا مَأْمُورٌ اللَّهُمَّ احْبِسْهَا عَلَىَّ شَيْئًا. فَحُبِسَتْ عَلَيْهِ حَتَّى فَتَحَ اللَّهُ عَلَيْهِ قَالَ: فَجَمَعُوا مَا غَنِمُوا فَأَقْبَلَتِ النَّارُ لِتَأْكُلَهُ فَأَبَتْ أَنْ تَطْعَمَهُ فَقَالَ فِيكُمْ غُلُولٌ فَلْيُبَايِعْنِى مِنْ كُلِّ قَبِيلَةٍ رَجُلٌ فَبَايَعُوهُ فَلَصِقَتْ يَدُ رَجُلٍ بِيَدِهِ فَقَالَ فِيكُمُ الْغُلُولُ فَلْتُبَايِعْنِى قَبِيلَتُكَ فَبَايَعَتْهُ قَالَ فَلَصِقَتْ بِيَدِ رَجُلَيْنِ أَوْ ثَلاَثَةٍ فَقَالَ فِيكُمُ الْغُلُولُ أَنْتُمْ غَلَلْتُمْ قَالَ فَأَخْرَجُوا لَهُ مِثْلَ رَأْسِ بَقَرَةٍ مِنْ ذَهَبٍ قَالَ فَوَضَعُوهُ فِى الْمَالِ وَهُوَ بِالصَّعِيدِ فَأَقْبَلَتِ النَّارُ فَأَكَلَتْهُ فَلَمْ تَحِلَّ الْغَنَائِمُ لأَحَدٍ مِنْ قَبْلِنَا ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ تَبَارَكَ وَتَعَالَى رَأَى ضَعْفَنَا وَعَجْزَنَا فَطَيَّبَهَا لَنَا» أَخْرَجَه الْبُخَارِيُّ (3124)، ومُسْلِمٌ (4530) :
هاوەڵی خۆشەویست (أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: پێغەمبەرێك لە پێغەمبەران غەزایەكی كرد، وە بە ئوممەتەكەی فەرموو: با پیاوێك شوێنم نەكەوێت كە ئافرەتێكی مارەكردبێت ‌و ویستبێتی بیگوێزێتەوەو هێشتا نەیگواستبێتەوە، هەروەها كەسێكی تریش كە خانوویەكی دروستكردبێت‌و هێشتا سەری نەگرتبێ، وە یەكێكی تریش كە مەڕ یان ووشتری ئاوسی كڕی بێ‌و چاوەڕێی بەچكەی ببێ‌‌و بزێت، ئینجا پێغەمبەرەكە غەزاكەی كردوو پاشان نزیك گوندێك بووە، كاتی نوێژی عەسر یان دەوروبەری عەسر، پێغەمبەرەكە بە خۆری فەرموو: تۆ فەرمان بەرداری‌و منیش فەرمان بەردارم، خوایە بۆ ماوەیەك ئەم خۆرە ڕاگرە بۆم، وە خۆرەكەی بۆ ڕاگیرا تاكو خوای گەورە سەری خست، ئینجا دەست كەوتە جەنگییەكانیان كۆكردەوە، پاشان ئاگر هات بۆ ئەوەی كە دەست كەوتەكان بسوتێنێت، بەڵام نەی سوتاند، پێغەمبەرەكەش فەرمووی: دزتان تێدایە؟ با لە هەر هۆزێك پیاوێك پەیمانم بداتێ‌، ئینجا پەیمانیان دایەو دەستی پیاوێك بەدەستییەوە لكا (بەدەستییەوە نوسا)، پێغەمبەرەكەش فەرمووی: دزتان تێدایە، با هۆزەكەت هەموویان پەیمانم بدەنێ‌، وە هۆزەكەی هەموویان پەیمانیان دایەو ئەمجارەیان دەستی پێغەمبەرەكە لكا بەدەستی دوو یان سێ پیاوی هۆزەكەیەوە، پاشان پێغەمبەرەكە فەرمووی: دەزەكە لەناو ئێوەدایەو ئێوە دزیتان كردووە، ئینجا بە ئەندازەی سەرە مانگایەك ئاڵتونیان بۆ دەرهێناو خستیانەوە ناو دەستكەوتەكان كە لە دەشتەكەدا دانرابوو، ئەمجارەیان ئاگرەكە هات‌و سوتاندی، دەستكەوتەكانی شەڕ بۆكەس حەڵاڵ نەكراوە لەپێش ئێمەدا، بەڵام چونكە خوای گەورە ئێمەی بە لاوازی‌و بێدەسەڵاتی بینیوە، بۆیە دەستكەوتی شەڕی بۆ حەڵاڵ كردووین.
[چەند سوودو ئامۆژگارییەك لەم چیرۆكەدا]
(1) خۆشویستنی دونیا هۆكارە بۆڕێگری لە غەزاو جیا بوونەوە لە موسڵمان.
(2) لە ئوممەتانی پێش ئێمەدا دەستكەوتی شەڕ حەڵاڵ نەبووە، بۆیە كاتێك دەستكەوتیان هەبووایە ئەوا كۆیان دەكردەوەو ئاگرێك دەهات‌و دەیسوتاند، بەڵام بۆ ئەم ئوممەتە حەڵاڵەو ڕەوایە، پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: (وَأُحِلَّتْ لِىَ الْغَنَائِمُ وَلَمْ تُحَلَّ لأَحَدٍ قَبْلِى)(أَخْرَجَه الْبُخَارِيُّ (335)، ومُسْلِمٌ (1163) . ) واتە: وە دەستكەوتی شەڕم بۆ حەڵاڵ كراوە، وە لە پێش مندا بۆ هیچ كەس حەڵاڵ نەبووە.
(3) بەهۆی كرداری نەفامەوە سزای خوای گەورە كۆمەڵێك دەگرێتەوە.