چیرۆكه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم
چیرۆكى بیست و چواره‌م:
عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ(رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ: رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله علیه وسلم) ( إِنَّ مُوسَى كَانَ رَجُلاً حَيِيًّا سِتِّيرًا، لاَ يُرَى مِنْ جِلْدِهِ شَىْءٌ اسْتِحْيَاءً مِنْهُ، فَآذَاهُ مَنْ آذَاهُ مِنْ بَنِى إِسْرَائِيلَ، فَقَالُوا مَا يَسْتَتِرُ هَذَا التَّسَتُّرَ إِلاَّ مِنْ عَيْبٍ بِجِلْدِهِ، إِمَّا بَرَصٌ وَإِمَّا أُدْرَةٌ وَإِمَّا آفَةٌ، وَإِنَّ اللَّهَ أَرَادَ أَنْ يُبَرِّئَهُ مِمَّا قَالُوا لِمُوسَى فَخَلاَ يَوْمًا وَحْدَهُ فَوَضَعَ ثِيَابَهُ عَلَى الْحَجَرِ ثُمَّ اغْتَسَلَ، فَلَمَّا فَرَغَ أَقْبَلَ إِلَى ثِيَابِهِ لِيَأْخُذَهَا، وَإِنَّ الْحَجَرَ عَدَا بِثَوْبِهِ، فَأَخَذَ مُوسَى عَصَاهُ وَطَلَبَ الْحَجَرَ، فَجَعَلَ يَقُولُ ثَوْبِى حَجَرُ، ثَوْبِى حَجَرُ، حَتَّى انْتَهَى إِلَى مَلإٍ مِنْ بَنِى إِسْرَائِيلَ، فَرَأَوْهُ عُرْيَانًا أَحْسَنَ مَا خَلَقَ اللَّهُ، وَأَبْرَأَهُ مِمَّا يَقُولُونَ، وَقَامَ الْحَجَرُ فَأَخَذَ ثَوْبَهُ فَلَبِسَهُ، وَطَفِقَ بِالْحَجَرِ ضَرْبًا بِعَصَاهُ، فَوَاللَّهِ إِنَّ بِالْحَجَرِ لَنَدَبًا مِنْ أَثَرِ ضَرْبِهِ ثَلاَثًا أَوْ أَرْبَعًا أَوْ خَمْسًا، فَذَلِكَ قَوْلُهُ:[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَكُونُوا كَالَّذِينَ آذَوْا مُوسَى فَبَرَّأَهُ اللَّهُ مِمَّا قَالُوا وَكَانَ عِنْدَ اللَّهِ وَجِيهاً ]أَخْرَجَه الْبُخَارِيُّ (3404) .
هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (أَبِى هُرَيْرَةَ(رضي الله عنه) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: واته: به‌ڕاستى مو‌سا(عليه السلام) پیاوێكى شه‌رمن و شاراوه بوو، هیچ كات لاشه‌ى به‌ڕووتى نه‌ده‌بینرا چونكه شه‌رمى لێیان ده‌كرد، ئازار ده‌رێك ئازاری دا له به‌نى ئیسرائیلیه‌كان، ووتیان: ئه‌م شاردنه‌وه‌یه‌ى مو‌سا (عليه السلام) ئیللا عه‌یبێك له پێست و لاشه‌یدا هه‌یه، جا یان نه‌خۆشى به‌ڵه‌كى هه‌یه، وه‌یان هێلكه‌ى گونى ئاوساوه، وه یان به‌ڵاو نه‌هامه‌تییه‌كى هه‌یه، وه خواى گه‌وره‌ش ده‌یویست كه له‌و تۆمه‌ت و بوختانانه پاكى بكاته‌وه كه به مو‌سا(عليه السلام) ده‌ووترا، ڕۆژێكیان به‌ته‌نها بوو پۆشاكه‌كه‌ى له‌سه‌ر به‌ردێك دانا‌و پاشان خۆى شۆرى، وه‌كاتێك له خۆشۆردن بووه‌وه ویستى پۆشاكه‌كه‌ى ببات و له‌به‌ری بكات، به‌ڵام به‌رده‌كه به خێرایى ڕۆیشت، وه مو‌سا (عليه السلام) به داره‌كه‌یه‌وه دواى كه‌وت و له به‌رده‌كه‌ى ده‌داو ده‌یفه‌رموو: ئه‌ى به‌رد بوه‌سته پۆشاكه‌كانم پۆشاكه‌كانم، تاكو گه‌یشته لاى كۆمه‌ڵێك له به‌نى ئیسرائیلیه‌كان (ئه‌وانه‌ى كه بوختانیان بۆ كرد بوو به‌وه‌ى كه لاشه‌ى عه‌یبێكى هه‌یه)، پاشان كه بینیان لاشه‌ى به‌ڕوتى و خواى گه‌وره له جوانترین شێوه دروستى كردووه‌و به‌ری كرد له‌و تۆمه‌ت و بوختانانه‌ى كه بۆیان هه‌ڵبه‌ستبوو، ئینجا به‌رده‌كه وه‌ستاو مو‌سا (عليه السلام) پۆشاكه‌كه‌ى برد‌و له‌به‌ری كرد‌و ئینجا به داره‌كه‌ى له به‌رده‌كه‌ى ده‌دا، پاشان فه‌رمووى: سوێند به‌خوا شوێنه‌وارو شوێن لێدانى داره‌كه به به‌رده‌كه‌وه دیاره، سیان یان چوار یان پێنج، خواى په‌روه‌ردگاریش ده‌فه‌رمووێت:[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَكُونُوا كَالَّذِينَ آذَوْا مُوسَى فَبَرَّأَهُ اللَّهُ مِمَّا قَالُوا وَكَانَ عِنْدَ اللَّهِ وَجِيهاً ] په‌روه‌ردگاریش فه‌رموویه‌تى: ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه، وه‌كو ئه‌وانه مه‌بن كه ئازارى موسایان دا، په‌روه‌ردگار له‌و تۆمه‌ت و بوختانانه پاراستى و پاكى كرده‌وه، ئه‌و لاى خوا زۆر به‌ڕێزو خاوه‌ن پله‌یه.
[چه‌ند سوودو ئامۆژگارییه‌ك له‌م چیرۆكه‌دا]
(1) فه‌زڵ و گه‌وره‌یى پێغه‌مبه‌ر مو‌سا (عليه السلام).
(2) پێویسته مرۆڤى باوه‌ڕدار به‌شه‌رم بێت، به تایبه‌تى له به‌رامبه‌ر خواى گه‌وره‌دا، پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (اسْتَحْيُوا مِنَ اللَّهِ حَقَّ الْحَيَاءِ)(حَسَن: أَخْرَجَه أَحْمَد وَالتِّرْمِذِي وَحَسَّنَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (935) .) واته: شه‌رم بكه‌ن له په‌روه‌ردگار (به‌وه‌ى كه واز له تاوان و سه‌رپێچى بهێنن و كرده‌وه‌ى چاك و باش ئه‌نجام بده‌ن) شه‌رمێك كه شایه‌ن بێت به‌رامبه‌ر به په‌روه‌ردگار.
(3) شه‌رم كردن ڕێگه‌یه‌كه به‌ره‌و به‌هه‌شت، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (الْحَيَاءُ مِنَ الإِيمَانِ وَالإِيمَانُ فِى الْجَنَّةِ)(صَحيح: أَخْرَجَه التِّرْمِذِي وََصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (3199) .) واته: شه‌رم كردن له باوه‌ڕه‌وه‌یه، وه باوه‌ڕیش له به‌هه‌شتدایه (واته: شه‌رم مرۆڤى باوه‌ڕدار ده‌گه‌ێنێت به‌به‌هه‌شت) .
(4) مرۆڤى باوه‌ڕدارى شه‌رمن لاى په‌روه‌ردگار خۆشه‌ویسته، پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (إِنَّ اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ حَيِىٌّ سِتِّيرٌ يُحِبُّ الْحَيَاءَ وَالسَّتْرَ)(صَحيح: أَخْرَجَه أَبودَاوُد وَالْنَسائِي وََصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (1756).) واته: په‌روه‌ردگار به‌شه‌رمه (به‌جۆرێك كه هاوتاى نییه‌و له‌هیچ شتێك ناچێت) وه داپۆشه‌رى عه‌یب و گوناهه، وه كه‌سێكى خۆش ده‌وێت كه به‌شه‌رم بێت، وه داپۆشه‌رى عه‌یب و گوناه بێت.
(5) پێویسته هه‌ر كات مرۆڤى باوه‌ڕدار خۆى شۆرى له شوێنكى داپۆشراودا خۆى بشۆرێت، بۆ ئه‌وه‌ى هیچ كه‌س نه‌ى بینێت، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (فَإِذَا اغْتَسَلَ أَحَدُكُمْ فَلْيَسْتَتِرْ) (صَحيح: أَخْرَجَه أَبودَاوُد وَالْنَسائِي وََصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (1756).) واته هه‌ر كاتێك یه‌كێك له‌ئێوه ویستى خۆشۆردنى هه‌بوو، ئه‌وا با له شوێن و جێگه‌یه‌ك خۆى بشۆرێت كه داپۆشراو بێت و كه‌س نه‌یبینێت.
(6) پێغه‌مبه‌ران(عَلَيْهِم الْصلاةُ السَّلاَم) له هه‌موو كه‌م و كوڕییه‌ك به‌رین و په‌روه‌ردگار هه‌ڵى بژاردوون، كاتێك به‌نى ئیسرائیل لاشه‌یان به‌ڕوتى بینی، جوانترین شێوه‌ى هه‌بوو، دڵنیابوون له‌وه‌ى كه به‌هه‌ڵه‌دا چوونه.
(7) ئارامگرى و له‌سه‌رخۆى پێغه‌مبه‌ران(عَلَيْهِم الْصلاةُ السَّلاَم) له‌سه‌ر ئازاردانى قه‌ومه‌كانیان (ئازاردان به ووته، یان به كردار) .
(8) چه‌ند موعجزه‌یه‌كى پێغه‌مبه‌ر مو‌سا (عليه السلام) له‌وانه: (ڕۆیشتن و ڕاكردنى به‌رد، شوێنه‌وارو ده‌ركه‌وتنى شوێن داره‌كان له‌سه‌ر به‌رده‌كه) .