بسم الله الرحمن الرحیم
سیاسه‌ت وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بی یه، وه‌ماناكه‌ی بریتیه له: به‌ڕێوه بردنی كار‌و بار‌و، هه‌ڵسان به چاككردنی، واته (تدبير الأمور والقيام بإصلاحها ). وه لای سیاسه‌ت مه‌دارانی ئه‌مڕۆ سیاسه‌ت بریتى یه له: (به‌ڕێوه بردنی كار‌و باری ده‌وڵه‌ت) (1)
وه له ڕوانگه‌و دیدى ئیسلامیشه‌وه بریتى یه له: (رعاية شئون الأُمّة في الداخل والخارج بما لا يخالف الشريعة الإسلامية) (2)واته: چاودێری كردن و سه‌ر په‌رشتتی كردن و به‌رێوه‌بردنی كار‌و باری گه‌ل و ووڵات له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه، به‌رێوه بردنێكی وه‌ها كه پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی دانه‌ری ئه‌رزو ئاسمان نه‌بێت.
وه مه‌رج نی یه هه‌مو ئه‌و یاسایانه‌ی كه گه‌ل و وڵاتی پێ به‌ڕێوه ده‌برێ ئایه‌ت وحه‌دیسیان له‌سه‌ر هاتبێ. به‌ڵكو دروسته به‌گوێره‌ی پێداویستیه‌كانى سه‌رده‌م یاسای به‌رێوه‌بردن دابنرێت كه له خزمه‌تى گه‌ل و وڵات‌دا بێت ، به‌ڵام به‌مه‌رجێك دژی یاساكانی خوا نه‌بن.
بۆ نمونه: زۆرێك له‌یاساكانی هاتوچۆوڕێگاوبان (مرور) و شاره‌وانی و ئاو كارباو ... هتد پێوستن بۆ به‌رێوه‌چونی ژیان به باشی، وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌م یاسایانه پێشێل بكرێن ئه‌وه ئاژاوه‌و ئاشوب ده‌كه‌وێته نێوان خه‌ڵكى، وه ژیان تێك ده‌چێت له چه‌ند لایه‌كه‌وه.
وه هه‌رچه‌نده ئه‌م جۆره یاسایانه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ نه‌بون به‌ڵام پێچه‌وانه‌ش نین له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر ـ صلی الله علیه وسلم ـ ، چونكه ئیسلام بۆئه‌وه هاتوه كه : (هه‌ر شتێك سود به‌خش و باش و پاك وداد په‌روه‌ری بێت بۆ خه‌ڵك دابنرێت ، وه هه‌ر شتێكیش كه‌زیان به‌خش و خراپ و پیس و سته‌م بێت له خه‌ڵك قه‌ده‌غه بكرێت). وه‌ك خوای گه‌وره فرمویه‌تی : [إِنَّ اللّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالإِحْسَانِ وَإِيتَاء ذِي الْقُرْبَى وَيَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاء وَالْمُنكَرِ وَالْبَغْيِ] سورة النحل(90) . واته : خوای گه‌وره فه‌رمان ده‌كات به‌دادپه‌روه‌ریه‌تی و چاكه‌كردن و باش بوون، وه نه‌هی ده‌كات له به‌دره‌وشتى و خراپه‌و زوڵم و سته‌م.
كه‌واته : هه‌ر یاسایه‌كی به‌ڕێوه‌بردن ( القوانين الإدارية) كه زوڵم وسته‌م و خراپه‌و به‌دره‌وشتی و زه‌ره‌ری تێدانه‌بێت ، ئه‌وه ئیسلام پێی رازیه‌و فه‌رمانى له‌سه‌ریه‌تی باده‌قی قورئانیشى له‌سه‌ر نه‌هاتبێت. وه هه‌ر كه‌سێ وابزانێت كه‌هه‌ر یاسایه‌ك له قورئان و حه‌دیسدا نه‌هاتبێت ئه‌وه بێ شه‌رعی یه ئه‌وه ئه‌وكه‌سه خۆی ناحاڵی و تێنه‌گه‌یشتووه له ئیسلام و توند ڕه‌وه. وه ابن القیم فه‌رمویه‌تی له‌م باره‌یه‌وه: ((ومن قال: لا سياسة إلا ما نطق به الشرع فغلط)) بڕوانه : الطرق الحكمية ل21.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر یاسا دانراوه‌كه ته‌شریعی بوو نه‌ك ئیدارى، وه پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی خوابوو، ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه‌و دروست نی یه‌و زیان به‌خشه‌و له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكیدا نیه. وه بێگومان شه‌رعی خوا له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدایه له هه‌موو كات و شوێنێك، چونكه ئه‌و خوایه‌ی كه‌مرۆڤ و هه‌موو بونه‌وه‌ری دروست كردووه زۆر به‌ته‌واوی و له‌باری و جوانی و ورده‌كاری وه بێ ئه‌وه‌ی عه‌یبێك هه‌بێت له دروستكردنی بونه‌وه‌ردا، هه‌ر ئه‌ویش یاسای ژیان و به‌رێوه چونی بۆداناوه، چونكه هه‌موو كات دروست كه‌ری ئامێرێك هه‌ر خۆی كه‌ته‌لۆكی بۆداده‌نێت ؛ چونكه دروستكاری ئامێره‌كه خۆی ده‌زانێت چی دروست كردووه‌و چۆنیش به‌ڕێوه ده‌چێت . وه‌خوای په‌روه‌ردگاریش خۆی ده‌زانێ چى دروست كردووه‌و چ یاسایه‌كیش ده‌شێت له‌گه‌ڵ ئه‌م بونه‌وه‌ره‌ی خۆیدا. وه مه‌عقول نی یه -بۆ نمونه- یابان ئامێرێكمان بۆ دروست بكات زۆر به‌وردی و هه‌نده‌سی ، وه ئێمه‌ش بڵێین خۆمان كه‌ته‌لۆكى بۆ داده‌نێین، چونكه زۆر ورده‌كاری هه‌یه ئێمه نایزانین و هه‌ستی پێناكه‌ین جا كه رێنمایی له صانعه‌كه وه‌رنه‌گرین ئامێره‌كه تێك ده‌ده‌ین، وه‌هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه نه‌خۆشێك - كه دوای شیكردنه‌وه‌و پشكنینێكی زۆر ورد دكتۆره‌كه لێیان حاڵی ده‌بێت و نه‌خۆشیه‌كه‌یان ده‌دۆزرێته‌وه‌و چاره‌سه‌رى گونجاویشیان بۆداده‌نێت - جا ئایا ده‌شێت نه‌خۆشه‌كان بڵێن ئێمه گوێ ناده‌ینه دكتۆر‌و خۆمان له‌ناو خۆماندا نه‌خۆشیه‌كانمان دیاری ده‌كه‌ین و عیلاج بۆیه‌كتری داده‌نێین ؟! بێگومان ناگونجێ، وه‌هه‌ر كاتێكیش خه‌ڵكی وازبهێنن له شه‌ریعه‌تی خوا بۆ شه‌ریعتی خۆیان ئه‌وه وه‌كو نه‌خۆشه‌كانیان لێ دێت، كه‌واته شه‌ریعه‌ته‌كه‌ى خوا پێویسته‌و گونجاوه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌س و شوێن و سه‌رده‌مانه‌ى كه له‌ناو چوارچێوه‌ى زه‌وى و ئاسمانه‌كه‌ى خواى گه‌وره‌دان ، وه هه‌ر كه‌سێك كه بێ پێویست بوو له خۆر و مانگ و زه‌وى وئاسمان و باران و ئه‌و هه‌وایه‌ى كه خوا دایناوه، ئه‌وا ئه‌و كاته ئه‌و كه‌سه بێ پێویست ده‌بێت له شه‌رعه‌كه‌ى خواش، وه هه‌ركاتێ كه زه‌وى وئاسمان و خۆر كۆن بوون و نه‌گونجاو بوون له گه‌ڵ سه‌رده‌مى پێشكه‌وتن، ئه‌وه ئه‌و كاته بۆیان هه‌یه بڵێن ئیسلام كۆنه په‌رستییه‌و بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ناشێت، ئه‌وه‌ى كه تۆش و بونه‌وه‌ریشى دروست كردووه به ڕێكى هه‌ر ئه‌ویشه شه‌ریعه‌تى بۆ داناویت، جا كه له خۆت ناڕازیت ئه‌وا له شه‌ریعه‌تیش ناڕازیبه !!.
[تێبینى یه‌كى گرنگ]
به‌ڵام كاتێك كه ده‌ڵێین سیاسه‌تى ئیسلام ته‌واوه بۆ به‌ڕێوه بردنی ژیانى خه‌ڵكى مه‌به‌ستمان ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه له قورئان وسوننه‌تدا هاتووه وه پێشینه چاكه‌كان په‌یڕه‌ویان كردووه، نه‌ك ئه‌و سیاسه‌ته به‌ناو ئیسلامیه‌ى كه ئه‌مڕۆ زۆرێك له گروپه حزبییه‌كان په‌یڕه‌وى ده‌كه‌ن، كه له ڕاستیدا سیاسه‌تى ئیسلام نییه به‌ڵكو سیاسه‌تێكى ته‌سكى توندى حزبى یه، كه مه‌به‌ستى گه‌وره تیایدا ململانێ كردنه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران له‌سه‌ر كورسى حوكم و ده‌سه‌ڵات، وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌نده‌ها شێواز‌و هۆكاری توند‌و ناشه‌رعییان گرتۆته‌به‌ر، وه‌ك زێده‌ڕوى كردن له به‌كافر دانان و حه‌ڵاڵ كردنی خوێنی خه‌ڵك و شۆرش كردن و تیرۆر‌و تۆقاندن و ته‌قاندنه‌وه‌و وێرانكارى، وه به‌م كارانه‌یان گه‌وره‌ترین خزمه‌تیان به كوفر‌و دوژمنانی دین گه‌یاندووه نه‌ك به ئیسلام و موسوڵمانان، به‌رهه‌مى سیاسه‌ته‌كه‌یان وێرانكارى و كاول كارى و كوشتار‌و خوێن ڕێژى و ناشیرن كردنى ئیسلام و بوار ته‌سك كردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر بانگه‌وازى ئیسلامى ڕاسته‌قینه.
وه خواى گه‌وره به‌كورتى و پوختی له دوو ئایه‌تدا باسى سیاسه‌تى شه‌رعى بۆ به‌ڕێوه‌بردن و چاككردنى كاروبارى كاربه‌ده‌ستان و گه‌له‌كانیانی كردووه:
ئایه‌تی یه‌كه‌م بۆ كاربه‌ده‌ستان: [إِنَّ اللّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤدُّواْ الأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُم بَيْنَ النَّاسِ أَن تَحْكُمُواْ بِالْعَدْلِ إِنَّ اللّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُم بِهِ إِنَّ اللّهَ كَانَ سَمِيعًا بَصِيرًا](النساء:58) واته: ئه‌ى كاربه‌ده‌ستان خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمانتان پێ ده‌كات كه ئه‌و ئه‌مانه‌تى پێتان سپێردراوه بێگه‌یه‌نن به ئه‌هلى خۆى، وه كه‌سێك دابنێن به وه‌زیرو یارمه‌تى ده‌رو لێپرسراو به سه‌ر خه‌ڵكییه‌وه كه ئه‌هل و شیاو بێت بۆ ئه‌م ئه‌ركه‌و ئه‌میندارو به توانا بێت، وه به دادپه‌روه‌ریش حوكم بكه‌ن له نێوان خه‌ڵكیدا و جیاوازى مه‌كه‌ن له نێوان هه‌ژار و دۆڵه‌مه‌ندو بێ ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتدار و خزم و بێگانه‌دا، پێویسته ئێوه‌ى كاربه‌ده‌ستان بۆ هه‌موو گه‌له‌كه‌تان وه‌ك باوكێك وابن كه جیاوازى ناكات له نێوان منداڵه‌كانیدا.
وه دواى ئه‌وه خواى په‌روه‌ر ئامۆژگارى خه‌ڵكى ژێر ده‌سه‌ڵاتى كاربه‌ده‌ستان ده‌كات و سیاسه‌تێكى شه‌رعیش بۆ ئه‌وان داده‌نێت كه له سه‌رى برۆن به گوێره‌ى ئه‌و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سته‌كانیان بكه‌ن، ده‌فه‌رموێت:[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَطِيعُواْ اللّهَ وَأَطِيعُواْ الرَّسُولَ وَأُوْلِي الأَمْرِ مِنكُمْ ] [النساء:59] واته ئه‌ى ئیمانداران پێویسته له سه‌ر ئێوه‌ش گوێرایه‌ڵى خوا‌و گوێڕایه‌ڵى پێغه‌مبه‌رو كاربه‌ده‌سته‌كانتان بكه‌ن له هه‌موو فه‌رمانیكى چاكه‌دا ئه‌گه‌رچى له قورئانیشدا نه هاتبێت به‌ڵام به مه‌رجێك دژ به خوا‌و پێغه‌مبه‌ر نه‌بێت و له به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل و وڵات دابێت.
وه هاوكاریان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن له‌هه‌موو كارێكى خزمه‌ت گوزاریدا، وه ئه‌گه‌ر كاربه‌ده‌سته‌كانیشتان خراپ بوون یان به‌گوێره‌ى سیاسه‌تى شه‌رعى وڵاتیان به‌ڕێوه نه‌برد، ئه‌وه به خراپه‌كه‌یان ڕ‌ازى مه‌بن وئامۆژگاریان بكه‌ن نه‌ك شۆرشیان دژ بكه‌ن و فیتنه‌و ئاژاوه‌و خوێن ڕێژى بڵاو بكه‌نه‌وه، بۆ نمونه پێغه‌مبه‌ر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمویه‌تى: ((يَكُونُ بَعْدِي أَئِمَّةٌ لَا يَهْتَدُونَ بِهُدَايَ وَلَا يَسْتَنُّونَ بِسُنَّتِي وَسَيَقُومُ فِيهِمْ رِجَالٌ قُلُوبُهُمْ قُلُوبُ الشَّيَاطِينِ فِي جُثْمَانِ إِنْسٍ قَالَ قُلْتُ كَيْفَ أَصْنَعُ يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنْ أَدْرَكْتُ ذَلِكَ قَالَ تَسْمَعُ وَتُطِيعُ لِلْأَمِيرِ وَإِنْ ضُرِبَ ظَهْرُكَ وَأُخِذَ مَالُكَ فَاسْمَعْ وَأَطِعْ)) صحيح مسلم، واته: له دواییدا كاربه‌ده‌ستانێك دێن به‌گوێره‌ى سیاسه‌تى شه‌رعی من به‌ڕێوه ناچن وشوێن سوننه‌تى من ناكه‌ون، وه هى وه‌هایان تێدا ده‌بێت كه دڵه‌كانیان وه دڵى شه‌یتانه‌كانه به‌ڵام ته‌نها به لاشه‌و ڕواڵه‌ت مرۆڤن، واته درنده‌و سته‌مكارو خیانه‌تكارن، به‌ڵام له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا گوێرایه‌ڵى كاربه‌ده‌ست بكه‌و دژایه‌تى مه‌كه، ئه‌گه‌رچى لێشت بدات و ماڵیشت بخوات. چونكه دژایه‌تى كردنیان و شۆرش كردن دژیان زیانى زیاتره له قازانج.
وه هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى: ((مَنْ كَرِهَ مِنْ أَمِيرِهِ شَيْئًا فَلْيَصْبِرْ عَلَيْهِ)) واته هه‌ركه‌سێ خراپه له كاربه‌ده‌ست ببینێت با سه‌بر بگرێت، نه‌ك شۆرش بكا دژیان، وه هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى:((فَمَنْ كَرِهَ فَقَدْ بَرِئَ وَمَنْ أَنْكَرَ فَقَدْ سَلِمَ وَلَكِنْ مَنْ رَضِيَ وَتَابَعَ قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ أَلَا نُقَاتِلُهُمْ قَالَ لا مَا صَلَّوْا)) صحيح مسلم. واته ئه‌و كه‌سه‌ى له دڵدا خراپه‌ى كاربه‌ده‌ستى پێ ناخۆش بێت و ئینكاری لێبكات وڕازی نه‌بێت به خراپه‌كانیان ئه‌وه رزگارى بووه له گوناهو دوو ڕوویی، به‌ڵام تاوان له سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه ڕازی بێت به خراپه‌كانیان و شوێنیان بكه‌وێت. وه خواى گه‌وره فه‌رمویه‌تى : [ ألَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يَزْعُمُونَ أَنَّهُمْ آَمَنُوا بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنْزِلَ مِنْ قَبْلِكَ يُرِيدُونَ أَنْ يَتَحَاكَمُوا إِلَى الطَّاغُوتِ وَقَدْ أُمِرُوا أَنْ يَكْفُرُوا بِهِ وَيُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُضِلَّهُمْ ضَلَالًا بَعِيدًا (60) وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا إِلَى مَا أَنْزَلَ اللَّهُ وَإِلَى الرَّسُولِ رَأَيْتَ الْمُنَافِقِينَ يَصُدُّونَ عَنْكَ صُدُودًا (61) فَكَيْفَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ثُمَّ جَاءُوكَ يَحْلِفُونَ بِاللَّهِ إِنْ أَرَدْنَا إِلَّا إِحْسَانًا وَتَوْفِيقًا (62) أُولَئِكَ الَّذِينَ يَعْلَمُ اللَّهُ مَا فِي قُلُوبِهِمْ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَعِظْهُمْ وَقُلْ لَهُمْ فِي أَنْفُسِهِمْ قَوْلًا بَلِيغًا (63) ] {النساء/60-63} . واته: ئه‌ى محمد نا‌بینیت ئه‌وانه‌ى وا ئیددیعا ده‌كه‌ن كه ئیماندارن به‌ڵام ده‌یانه‌وێت حوكم به طاغوت (3) بكه‌ن نه‌ك به شه‌رع ! كه وا پێویسته كافر بن به طاغوت نه‌ك حوكمى پێ بكه‌ن ... وه كاتێك كه بانگیان بكه‌یت بۆ شه‌رعى خوا‌و پێغه‌مبه‌ر ئه‌وا ده‌بینیت مونافیقه‌كان دوورده‌كه‌ونه‌وه لێت، ... ئه‌وانه خواى په‌روه‌ردگار ده‌زانێت چ نیفاق و بێ ئیمانییه‌ك له دڵیاندایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تۆ وازیان لێ بهێنه‌و كێشه‌یان له‌گه‌ڵ دروست مه‌كه(4)، به‌ڵكو ئامۆژگاریان بكه به نهێنى له نێوان خۆت وخۆیاندا، نه‌ك به ئاشكرا له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵگاو سه‌ر مینبه‌ره‌كان، وه بیانترسێنه به عه‌زابى خوا ئه‌گه‌ر تۆبه نه‌كه‌ن له حوكمى طاغوت (5).
ئه‌مه سیاسه‌تى شه‌رعییه له‌گه‌ڵ ئه‌و حاكمانه‌ى كه نیفاق له‌دڵیاندایه‌و حوكمیش به طاغوت ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان خوا بێت نه‌ك كورسى، وه ئه‌گه‌ر به قورئان وسوننه‌ت ئیش بكه‌ین نه‌ك به سیاسه‌تى حزبى و بڕیارى نه‌فسى.
وه هه‌ر كه‌سێكیش له‌م سیاسه‌ته شه‌رعییه لابدات ئه‌وه زه‌ره‌ر ده‌گه‌یه‌نێت به خۆشى و موسوڵمانانیش، وه مێژووش شاهیده له سه‌ر ئه‌م ڕاستییه، بۆنموونه:
حه‌جاجى كوڕى یوسفی ثه قه فی كه حاكمێكى خوێن ڕێژى فاسقى خراپ بوو له عێراق، وه یه‌كێك له كاربه‌ده‌سته‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حه‌جاج كه ناوى عبدالرحمن كوڕى ئه‌شعه‌ث بوو كه والى خوڕاسان بوو شۆڕشێكى پێك هێنا دژ به حه‌جاج، وه زیاتر له 500 له زانایان وپیاوچاكان كه‌وتنه شوێن كوڕى ئه‌شعه‌ث، به‌ڵام زانا به‌رزه‌كانى وه‌ك ئيبن سيرين و مطرف بن عبدالله بن شخّير وحه‌سه‌نى به‌صرى ناڕه‌زا بوون به‌م شۆرش و ده‌رچونه له سه‌ر حه‌جاج وه حه‌سه‌نى به‌صرى ده‌یفه‌رموو: ((حه‌جاج سزاى خوایه، وه سزاى خوا لاناچێت له‌سه‌رتان به ده‌ست وبازوو و شه‌ڕكردن، به‌ڵكو له‌سه‌رتان پێویسته كه بگه‌ڕێنه‌وه لاى خوا‌و تۆبه بكه‌ن له تاوانه‌كانتان كه بوه‌ته سه‌به‌بى سزاى خوا ، وه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [ وَلَقَدْ أَخَذْنَاهُم بِالْعَذَابِ فَمَا اسْتَكَانُوا لِرَبِّهِمْ وَمَا يَتَضَرَّعُونَ] (المؤمنون:76) واته: سزامان بۆ ناردن بۆ ئه‌وه‌ى كه بگه‌رێنه‌وه لاى خوا‌و بێنه‌وه هۆش خۆیان به‌ڵام زه‌لیل نه‌بون بۆ خوا‌و لێى نه‌پاڕانه‌وه!.
به‌ڵام شۆڕش گێڕان به‌قسه‌و ئامۆژگارى زاناگه‌وره‌كانى وه‌ك حه‌سه‌نى به‌صریان نه‌كرد وه له ئه‌نجامیشدا هیچیان به‌هیچ نه‌كرد (فلا أقاموا دِيناً ولا أبقوا دُنيا ) وه دۆڕان و تێشكان و زۆریان كوژران و زۆریشیان به‌ند كران و هه‌ندێكیشیان ڕایان كرد، وه ڕوداوى تر‌ى له‌م جۆره‌ش زۆر دووباره بونه‌ته‌وه له مێژودا، تا سه‌رده‌مى ئه‌مڕۆمان كه له زۆربه‌ى وڵاتانی ئیسلامى ململانێ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ڕویدا وه نه‌تیجه‌ش خوێن ڕژانێكى زۆرى بێ سود، به‌ڵكو بونه هۆى ناشیرین كردنى ئیسلام و نامۆ كردنى له ناو خه‌ڵكداو قه‌ده‌غه كرانى بانگه‌وازى ئیسلام و دیارده‌ى ئیسلامى، بڕوانه ئه‌فغانستان به‌ڵكو بڕوانه كوردستان چه‌ندان ساڵ خوێن ڕێژى دوایش بون به ئه‌ندام له‌و په‌رله‌مان وحكومه‌ته‌ى كه پێشتر دانیشتن تیایدا به كوفر داده‌نرا !.
ئایا ئیسلام دین وده‌وڵه‌ته یان په‌یوه‌ندى به ده‌وڵه‌ته‌وه نییه‌و ته‌نها په‌یوه‌ندى نێوان خوا‌و به‌نده‌كانیه‌تى؟!.
1. هه‌ندێ كه‌س پێیان وایه ئیسلام په‌یوه‌ندى به ده‌وڵه‌ته‌وه نییه‌و ته‌نها په‌یوه‌ندى به به‌رماڵ و مزگه‌وته‌وه هه‌یه!.
2. وه هه‌ندێ كه‌سى تر لایان وایه كه ئیسلام ده‌وڵه‌ته‌و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت به‌ته‌واوى به‌گوێره‌ى ئیسلام نه‌بوو ئه‌وه ئیسلامه‌تى نییه، جا له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وڵى گه‌وره‌یان دامه‌زراندنى حكومه‌تێكى ئیسلامیه وه له‌م پێناوه‌دا كه‌وتونه‌ته ململانێیه‌كى توند له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستان و هه‌وڵى لادانیان ده‌ده‌ن، وه زۆربه‌ى ئه‌م وه‌سیلانه ده‌گرنه به‌ر كه كاربه‌ده‌سته‌كان گرتویانه‌ته به‌ر بۆ حوكم ڕانی ئه‌گه‌رچى بێ شه‌رعیش بێت! وه بێ ئاگان له بانگه‌وازى كردنى خه‌ڵكى بۆ ته‌نها خوا په‌رستى و شوێن كه‌وتنى سوننه‌ت، وه وه‌ك پێویست گرنگى ناده‌ن به به‌هه‌شت و جه‌هه‌ننه‌مى خه‌ڵك ، به‌ڵكو كێشه‌ى گه‌وره‌یان كاربه‌ده‌ستانه.
وه به گوێره‌ى ته‌رازوى عه‌قڵ و شه‌رعیش هه‌ردوو بۆچونه‌كه‌ى پێشوو له میانڕه‌وى و ڕاسته ڕێ لایان داوه به‌ره‌و لاڕێیى كورت ڕه‌وى و زێده ڕه‌وى. چونكه ئیسلام هه‌موو بواره‌كانى ژیان -وه‌ك كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورى و ڕامیارى و به‌ڕێوه‌بردن- ڕێك ده‌خات، ، وه ئیسلام ته‌نها بریتى نییه له:
1. په‌یوه‌ندى نێوان خوا‌و به‌نده به‌ڵكو:
2. په‌یوه‌ندى مرۆڤ به تاك و كۆمه‌ڵیش ڕێك ده‌خات. وه ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ش پێك هاتووه له‌سه‌ر بناغه‌ى ڕاست گۆیی و ده‌ست پاكى ئه‌میندارى و دادپه‌روه‌رى وچاكه‌كارى وخێرخوازى و لێ بوورده‌یى و نه‌رم و نیانى وڕه‌وشتى جوان و بێ فێڵى.
3. وه په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كان و كاربه‌ده‌ستانیش ڕێك ده‌خات به‌و شێوه‌یه‌ى كه به‌رژه‌وه‌ندى هه‌موو لایه‌كى تێدایه، دوور له فیتنه‌و ئاشوب و ئاژاوه له سه‌ر بناغه‌ى هاوكارى له‌سه‌ر چاكه.
4. وه په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كان وگیانله‌به‌رانى تر‌و بونه‌وه‌ریشى به‌گشتى تێدایه.
وه له‌وه‌ش زیاتر په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تى: [ وَمَا مِن دَآبَّةٍ فِي الأَرْضِ وَلاَ طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلاَّ أُمَمٌ أَمْثَالُكُم مَّا فَرَّطْنَا فِي الكِتَابِ مِن شَيْءٍ ثُمَّ إِلَى رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ] [الأنعام38] واته: هیچ گیان له‌به‌رێك نیه كه به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ڕوات و هیچ باڵنده‌یه‌كیش نیه كه ده‌فڕێت به باڵه‌كانى له ئاسمان ئیللا گه‌لانێكن وه‌كو ئێوه له‌سه‌ر یاساى خوا ده‌ڕۆن ، وه خواى گه‌وره له كتێبه‌كه‌یدا هیچ لایه‌ن و بوارێكى ژیانى ئیهمال نه‌كردووه، وه له‌پاش مردنیش هه‌موو مرۆڤه‌كانیش وگیان له‌به‌رانیش كۆ ده‌كرێنه‌وه لاى خوا بۆ دادگاى دادپه‌روه‌رى.
وه نمونه‌ى زۆرمان هه‌یه كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت شه‌ریعه‌ته‌كه‌ى خوا‌و سیاسه‌تى ئیسلام گونجاوه بۆ هه‌موو كات و شوێنێك، وه هۆى ڕاست به‌ڕێوه‌چونى ژیانى خه‌ڵكییه‌و له به‌رژه‌وه‌ندی تاك و كۆمه‌ڵدایه، نه‌ك یاسا دانراوه دژ به‌یه‌كه‌كانی مرۆڤه دروست كراوه‌كان. وه دواى ئه‌م ڕوون كردنه‌وه‌یه پرسیارێك دێته پێش، كه ئه‌مه‌یه:
[وه‌چه‌ند نمونه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌مه]
نمونه‌ى یه‌كه‌م: (القصاص ) واته : سزادانی تاوه‌نبار به وێنه‌ی تاوانه‌كی خۆی، به‌مه‌رجێك تاوانێكی به‌دڕه‌وشتى نه‌بێت، بۆ نمونه كه‌كه‌سێكی بێ‌تاوان بكوژێت به ناحه‌ق به ئیختیاری خۆی ، ئه‌وه له شه‌ریعه‌تى ئیسلامدا پێویسته بكوژرێته‌وه وه ئه‌م تۆله ستاندنه‌وه به‌رژه‌وه‌ندى زۆری تێدایه‌و هۆی به‌رده‌وام بونی ژیانی خه‌ڵكه له‌چه‌ند رووانگه‌یه‌كه‌وه: بۆ نمونه ئه‌گه‌ر پیاوكوژ بزانێ ده‌كوژرێته‌وه‌و ته‌نها به‌به‌ندكردن ڕزگاری نابێت ئه‌وه وازده‌هێنێت له كوشتنی مرۆڤه بێتاوانه‌كان له‌ترسی كوشتنه‌وه‌ى خۆی. كه‌واته : دوو كه‌س ژیانیان ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌هۆی یاسای تۆڵه ( شريعة القصاص) یه‌كه‌میان ئه‌و كه‌سه‌ی كه خه‌ریك بوو بكوژرێت ، وه دوومیان ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌خه‌ریك بوو بكوژێت.
وه زۆر جار ده‌بیستین له‌بری كه‌سێك چه‌ندان كه‌سی بێ‌تاوان له كه‌س وكاری بكوژ (قاتل ) ده‌كوژرێن، وه‌ئه‌وانیش جارێكی تر تۆله ده‌كه‌نه‌وه بۆكوژراوه بێتاوانه‌كانیان وه به‌مه فیتنه‌و كوشتارێكى زۆر په‌یدا ده‌بێت به‌هۆی پاپه‌ند نه‌بون به شه‌ریعه‌تی تۆڵه‌ى عادلانه‌ی بێكه‌م و زیاد (القصاص) وه ئه‌گه‌ر له شه‌ریعه‌تى خوا لامان نه‌دابا بۆ یاسای مرۆڤ له‌م باره‌یه‌وه، وه تۆڵه‌ی عادلانه‌ى لێكرابایه‌وه نه‌ك به (سجن كردن) وازی لێ هێندرابا ئه‌وه ته‌نها تاوان بار تۆڵه‌ی لێ ده‌كرایه‌وه‌و ئه‌م هه‌موو كوشتار‌و فیتنه‌و ئاژاوه‌یه‌ش دروست نه‌ده‌بوو . وه هه‌روه‌ها له‌بیریشمان نه‌چێت كه سجن كردنى پیاو كوژان گه‌وره‌ترین زیانه له كۆمه‌ڵگا؛ چونكه به‌ندیخانه بۆته قوتابخانه‌یه‌ك بۆ فێربوونى جۆره‌ها شێوازی كوشتن كه پیاو كوژه‌كان بۆ یه‌كتری باس ده‌كه‌ن و له‌یه‌كتری فێرى ده‌بن ! كه‌واته ده‌ركه‌وت كه تۆڵه (القصاص) كوشتن ناهێڵێت، وه ژیانى خه‌ڵك له تۆڵه (القصاص) دایه، وه‌ك په‌روه‌ردگار فه‌رمویه‌تى:[وَلَكُمْ فِي الْقِصَاصِ حَيَاةٌ].
نمونه‌ی دووم / (بڕینی ده‌ستى دز) له شه‌ریعه‌تى خوادا پێویسته دز ده‌ستى ببڕدرێت له‌سه‌ر دزینى شتێك كه نرخه‌كه‌ى (30000) سی هه‌زار دیناری طه بع بێت. به‌ڵام یاسای داندراوى مرۆڤ ده‌ڵێت : چۆن ده‌بێت ده‌ستێك ببڕدرێت كه‌خوێنه‌كه‌ى له ئیسلامدا (500) مسقاڵ زێڕه ، واته كه‌سێك به ناحق ده‌ستی كه‌سێك ببڕێت ده‌بێت خوێنی بدات كه بریتیه لـه 500 مسقاڵ زێڕ، جا ده‌ڵێن ده‌ستێك كه ئاوا به نرخ بێت له ئیسلامدا چۆن ده‌بێ ببڕدرێت له بری دزینی سى هه‌زار دینار؟!. وه له‌م باره‌یه‌وه شاعیرێكی نه‌فام وتویه‌تى : (يد بِخَمسِ مئينَ عَسجَدٍ وُدِيَتْ ما بالها قُطِعَتْ في رُبع دينار ؟!)واته: چۆن ده‌ستێك خوێنه‌كه‌ی (500) مسقاڵ زێڕ بێت ، ده‌بڕدرێت له سه‌ر دزینی روبعه دینارێكی زێر كه سى هه‌زار دیناری ئه‌مڕۆ ده‌كات !. له وه‌ڵامدا شاعیرێك فه‌رمویه‌تی :
صِيانةُ العُضْوِ أغلاها ، وأرخصَها حِمايةُ المالِ فافْهَمْ حِكمةَ الباري
واته : پارێزگاری كردن له ده‌سته‌كه نرخه‌كه‌ی گران كردووه، واته بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌وێرێت ده‌ست درێژی بكات بۆ بڕینى ده‌ستی كه‌س ، خوێنی ده‌ست برینی به ناحه‌ق گران كراوه .
به‌ڵام هۆی بێ نرخی ده‌ستی دز ئه‌وه‌یه كه ماڵی خه‌ڵكی بپارێزرێت . واته : مرۆڤی دز ده‌زانێت كه ئه‌گه‌ر سی هه‌زار بدزێت كه چه‌ند كه‌مه ئه‌وه ده‌ستی ده‌بڕن ، ئه‌و كاته ناوێرێ كه‌مترین ماڵی خه‌ڵك بدزێ .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه كرابایه‌وه، واته تاوه‌كو ماڵێكی زۆری نه‌دزیبا ده‌ستی نه‌برابا، بۆنمونه تاوه‌كو (500) مسقاڵ نه‌دزێت ده‌ستى نه‌بڕێ ئه‌وه ماڵی خه‌ڵك نه‌ده‌پارێزرا وه دزی زۆر ده‌بوو، چونكه دزه‌كان -بۆنمونه- (499) مسقاڵ ده‌دزن وه ده‌ستیشیان نابڕدڕێت . كه‌واته : ماڵی خه‌ڵك ده‌دزرێت ودزی زۆرده‌بێت . كه‌واته بۆئه‌وه‌ی دزی نه‌مێنێت وكه‌س كه‌مترین ماڵی كه‌س نه‌دزێت ئه‌وه له‌سه‌ر (30,000) ده‌ست ده‌بڕدرێت، وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستى پاك و ئه‌مینیش بپارێزرێت وه‌كه‌س ده‌ست درێژی نه‌كاته سه‌ر، ئه‌وه خوێنه‌كه‌ی گران كراوه .
وه‌هه‌روه‌ها وه‌ڵامێكی تری شاعیره نه‌فامه‌كه‌ش دراوه‌ته‌وه به‌م دێره شعره :
عِزُّ الأمانةِ أغلاها، وأرخصها ذُلُّ الخِيانة، فافهم حكمة الباري
واته : عیززه‌تى ده‌ست پاكى و ئه‌مینی، نرخی خوێنی ئه‌و ده‌سته‌ى گران كردووه . وه خیانه‌ت و ناپاكی ده‌سته‌كه‌ش بێ نرخی كردووه .
به‌ڵام ئه‌مرۆ چونكه شه‌رعی خوا به‌ته‌واوى حوكمی پێ ناكرێ ده‌بینین دزی زۆر بووه ، وه قوتابخانه‌ى دزیش كه به‌ندیخانه‌كانن به‌رده‌وام دزی مۆدێرن و شاره‌زا به‌هه‌مو شێوازه‌كانی دزی ته‌خه‌رروج پێ ده‌كات، وه ئه‌گه‌ر دزێك بێده‌سه‌ڵات بێت یان لێپرسراوێك ده‌ستی ببڕێت له پێش چاوی خه‌ڵكی، ئه‌وه ده‌بێته عیبڕه‌ت و په‌ند بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه نیه‌تی دزییان هه‌یه‌و لێپرسراوێتى به‌كارده‌هێنن بۆ دزینی ماڵی گه‌ل ومیلله‌ت ! .
وه ئه‌گه‌ر هه‌مو ئه‌و پیاو كوژه خوێن ڕێژانه‌ش بكوژنه‌وه كه به‌ناحه‌ق خوێنی خه‌ڵكی ده‌ڕێژن، ئه‌وه كوشتن و ئاژاوه كه‌م ده‌بێته‌وه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه وازهێنراوه له شه‌رعی خوا، وه قانونی دژ به شه‌رعی خوا نه‌یتوانی چاره‌سه‌رى ته‌واو دابین بكات، وه‌به‌رهه‌مه‌كه‌شى ئه‌وه‌یه كه سه‌دان ڕێگرو چه‌ته‌و پیاو كوژ ده‌گیرێن و دواى ماوه‌یه‌ك به‌رده‌درێن ، بارودۆخى عێراق به‌تایبه‌ت باشور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق باشترین به‌ڵگه‌ى ئه‌م ڕاستیه‌ن .
==============================================
(1) بروانه : مبادئ علم السياسية ل (15) ، وه : قاموس المصطلحات السياسية ل (267) .
(2) بروانه : السياسة الشرعية في إصلاح الراعي والرعية .
(3) طاغوت لێره به‌ماناى ئه‌و یاسا دانراوانه دێت كه پێچه‌وانه‌ى شه‌ریعه‌تن!.
(4) بڕوانه ته‌فسیرى : (جامع البیان) للطبري (ج 8 / ص 515) كه فه‌رمویه‌تى له لێكدانه‌وه‌ى ئایه‌ته‌كه‌دا: ((فدعهم فلا تعاقبهم في أبدانهم وأجسامهم، ولكن عِظهم بتخويفك إياهم بأسَ الله أن يحلّ به‌م، وعقوبته أن تنزل بدارهم، وحذِّرهم من مكروهِ ما هم عليه من الشك في أمر الله وأمر رسوله )).
(5) بڕوانه ته‌فسیرى : (تیسیر الكریم الرحمن) لابن سعدي - (ج 1 / ي 184) كه له لێكدانه‌وه‌ى ئایه‌ته‌كه‌دا: "وقل له‌م في أنفسهم قولا بليغًا" فه‌رمویه‌تى : ((أي: انصحهم سِرّا بينك وبينهم، فإنه أنجح لحصول المقصود، وبالغ في زجرهم وقمعهم عمَّا كانوا عليه، وفي هذا دليل على أن مقترف المعاصي وإن أعرض عنه فإنه ينصح سرًا، ويبالغ في وعظه بما يظن حصول المقصود به)).