براى لاوم : داواكارم ئه‌گه‌ر بتوانى به گوێى دڵ گوێبیستى ووته‌كانم بیت ، و هه‌ست و بیرى خۆتم بده‌یتێ ، له چه‌ند خوله‌كێكى ژیانت ، بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند ئامۆژگاریه‌كت به گوێدا بده‌م ، كه هه‌موویان ئامۆژگارى دڵسۆزن بۆ كه‌سێكى خۆشه‌ویستى خۆى ، له كه‌سێكى په‌رۆش له سه‌ر دوا ڕۆژ و ژیانت ، له ڕۆژگارێكدا كه ئامۆژگاریكاران تێدا كه‌م و به‌ده‌گمه‌نن ، ئامۆژگاریه‌كانیشم به شێوه‌ى پرسیار ده‌بن ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو پرسیارێكى زه‌نگێكى بیداركارى بێت ، و چیتر له خه‌وى غه‌فڵه‌ت بێدارمان بكاته‌وه ، و به ئاگامان بێنێته‌وه ، و قۆڵى بۆ هه‌ڵماڵین و په‌شیمان ببینه‌وه له‌وه‌ى كه ڕۆژێك له ڕۆژان كه‌مته‌رخه‌میه‌كمان نوواندبێت له ئه‌نجان دانى نوێژه‌كانماندا ، و دوواى بیستنى ئه‌م ووتانه بڕیارى یه‌ك لاى خۆمان بده‌ین و نوێژه‌كانمان ئه‌نجام بده‌ین ، و سه‌رده‌مى سستى و ته‌مبه‌ڵى به‌لاوه نهین ، ئامۆژگارى و پرسیاره‌كانیش ئه‌مانه‌ن :
* ئایا ده‌زانى خواى پهرهروهودگار و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم بێ به‌رین له‌و كه‌سه‌ى كه نوێژه‌كانى ئه‌نجام نادات ؟ هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له‌و باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تى : " لاَ تَتْرُكِ الصَّلاَةَ مُتَعَمِّداً ، فَإِنَّهُ مَنْ تَرَكَ الصَّلاَةَ مُتَعَمِّداً فَقَدْ بَرِئَتْ مِنْهُ ذِمَّةُ اللَّهِ وَرَسُولِهِ " ( صححه العلامة الألباني في صحيح الترغيب والترهيب ، برقم : 573 ) .واته : به ئه‌نقه‌ست واز مه‌هێنه له نوێژه‌كانت ، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ى به ئه‌نقه‌ست واز له نوێژه‌كانى بێنێت ، ئه‌وا خواى په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم لێى بێ به‌رین ، واته هیچ پهیمانێكى له لایاندا نیه ، جا بیر له‌وه بكه‌ره‌وه له ڕۆژى دواییدا هیچ پشتیوان و په‌یمانێكت نه‌بێت له لاى خواى په‌روه‌ردگا !! حاڵت چى ده‌بێت ؟
* وه ئایا ده‌زانیت كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم نوێژكردنى به به‌ربه‌ستى نێوان موسڵمان و كوفر داناوه ؟ هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رموویه‌تى: صلى الله عليه وسلم : " بين الرجل وبين الكفر ترك الصلاة " ( صححه العلامة الألباني في صحيح الترغيب والترهيب ، برقم : 563 ) .واته : نوێژ به‌ربه‌سته له نێوان مرۆڤ و كه‌وتنه كوفره‌وه ، بۆیه ئامان نه‌كه‌ى خۆت ببه‌یته ڕیزى كه‌سانێك كه خواى په‌روه‌ردگار لێیان ڕ‌ازى نیه ، و ڕازیش نیه كه به‌نده‌كانى ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن ، هه‌روه‌كو خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى :[ إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ ] ( الزمر : 7 ) ، واته : ئه‌گه‌ر ئێوه كوفرى خوا بكه‌ن ئه‌وا خواى په‌روه‌ردگار ده‌وڵه‌مه‌نده و پێویستى به ئێوه نیه ، ڕازیش نیه به‌وه‌ى كه به‌نده‌كانى كوفر به خواى په‌روه‌ردگار بكه‌ن .
* وه ئایا ده‌زانیت ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌نها نوێژى ( عصر ) ى بفه‌وتێت ، وه‌كو ئه‌وه‌یه هه‌موو كه‌س وكار و ماڵ و سامانى له ناو بچێت ؟ هه‌روه‌كو پێغه‌رمبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " الذي تفوته صلاة العصر ، فكأنما وتر أهله وماله " ( متفق عليه ) ، واته : ئه‌و كه‌سه‌ى كه ته‌نها نوێژى ( عصر ) ى بفه‌وتێت ، وه‌كو ئه‌وه‌یه هه‌موو كه‌س وكار و ماڵ و سامانى له ناو بچێت ، ئه‌مه بۆ ته‌نها نوێژێك ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى هه‌موو نوێژه‌كانى له‌ده‌ست ده‌چێت حاڵى چیه له لاى خواى په‌روه‌ردگار ؟!!
* وه ئایا ده‌زانیت ئه‌گه‌ر ته‌نها له سه‌ر نوێژى به‌یانى بخه‌ویت ، و ئه‌نجامى نه‌ده‌ى چ سزایه‌ك ده‌درێت ؟! پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " أتينا على رجل مضطجع ، وإذا آخر قائم عليه بصخرة ، وإذا هو يهوي بالصخرة لرأسه فيثلغ رأسه ـ أي يشدخه ـ فيتدهده الحجر ـ أي يتدحرج ـ فيأخذه فلا يرجع إليه حتى يصبح رأسه كما كان ، ثم يعود عليه فيفعل به مثل ما فعل المرة الأولى ، فقلت : سبحان الله ! ما هذان ؟ فقال جبريل عليه السلام : إنه الرجل ينام عن الصلاة المكتوبة " ( صححه العلامة الألباني في صحيح الترغيب والترهيب ، برقم : 578 ) . واته : دووپیاوم بینى یه‌كێكیان پاڵ كه‌وتبوون ، ئه‌ویتریشیان به‌ردێكى گه‌وره‌ى به ده‌سته‌وه بوو به سه‌ریه‌وه وه‌ستا بوو ، و به‌رده‌كه‌ى به‌سه‌ردا ده‌دا و سه‌رى ده‌پژاند و پانى ده‌كرده‌وه ، و پاشان به‌رده‌كه‌ى هه‌ڵده‌گرته‌وه ، و ده‌وه‌ستا تاكو سه‌رى ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ دۆخى جارانى ، و جارێكى تر به‌رده‌كه‌ى ده‌دایه‌وه به سه‌ریدا ، هه‌روه‌كو له جارى یه‌كه‌مدا پێی كرد ، منیش ووتم : پاكى بێگه‌ردى بۆ خواى په‌روه‌ردگار ئه‌م دوو كه‌سه چیانه ؟! جبریل ـ علیه السلام ـ پێی ووتم : ئه‌وه ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌خه‌وێت و نوێژى به‌یانیانى ناكات .
ئه‌مه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ته‌نها نوێژێكى ئه‌نجام نه‌دابێت ، ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى كه به بیانووى پڕوپوچ هه‌موو نوێژههكانى له ده‌ست ده‌دات ، خواى په‌روه‌ردگار په‌نامان بدات له سزا وتووڕهیى خۆى .
* وه ئایا ده‌زانیت كه یه‌كه‌م شتێك كه لێپرسینه‌وه‌ت له گه‌ڵدا بكرێت سه‌باره‌تى نوێژه‌كانته ؟ هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " أول ما يحاسب به العبد يوم القيامة عن الصلاة ، فإن صلحت ، صلح سائر عمله ، وإن فسدت ، فسد سائر عمله " ( صححه العلامة الألباني في صحيح الجامع الصغير ، برقم : 2573 ) . واته : یه‌كه‌م شتێك كه لێپرسینه‌وه‌ى به‌نده‌ى موسڵمانى له سه‌ر بكرێت له ڕۆژى دواییدا نوێژه ، جا ئه‌گه‌ر نوێژه‌كانى باش بوو ، ئه‌وا په‌رستشه‌كانى تر‌ى باش ده‌بێت ، وه ئه‌گه‌ر خراپ بوون ، ئه‌وا په‌رستشه‌كانى تریشى خراپ ده‌بن ، جا ئامان نه‌كه‌ى له‌و كه‌سانه بی كه له كاتى پرسینه‌وه بڵێى : نوێژ نه‌كر بووم !! پاشان به‌و شێوه مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا بكرێت ، بۆ هه‌موو كرده‌وه‌كانى ترت .
* وه ئایا ده‌زانیت ئه‌گه‌ر نوێژه‌كانت نه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ فیرعه‌ون خۆ به خوا زان و هامانى یاریده‌ده‌رى سته‌مكار و قاروونى پاره په‌رست ، و ئوبه‌یى كوڕى خه‌له‌ف سه‌رى دووڕووان دا حه‌شر ده‌كرێت له ڕۆژى دواییدا ؟ هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم پآى ڕاگه‌یاندووین : " ... من حافظ عليها ـ أي الصلاة ـ كانت له نورا وبرهانا يوم القيامة ، ومن لم يحافظ عليها لم يكن له نور ولا برهان ، ولا نجاة ، وكان يوم القيامة مع قارون وفرعون وهامان وأبي بن خلف " ( صححه العلامة الألباني في صحيح مشكاة المصابيح ، برقم : 578 ) . واته : ئه‌و كه‌سه‌ى كه پارێزگاریان له سه‌ر بكات ـ مه‌به‌ستى نوێژه‌كانه ـ ئه‌وا ڕووناكى و به‌ڵگه‌ن بۆى له ڕۆژى دواییدا ، و ئه‌وكه‌سه‌ش كه پارێزگاریان له سه‌ر نه‌كات ، نه ڕووناكین بۆى و نه‌ش به‌ڵگه‌ن ، نه‌ش ده‌بنه ڕزگار كارى ، وه له ڕۆژى دواییشدا له دۆزه‌خدا له‌گه‌ڵ قارون ، و فیرعه‌ون ، و هامان ، و ئوبه‌یى كوڕى خه‌ڵه‌فدایه ـ خواى په‌روه‌ردگار په‌نامان بدات ـ !!!
* وه ئایا ده‌زانى نوێژ نه‌كه‌ر به یه‌كێك له تاوانباران و موجریمه‌كان داده‌نرێت له ڕۆژى دواییدا ؟ هه‌روه‌كو خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى : [ كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ رَهِينَةٌ إِلَّا أَصْحَابَ الْيَمِينِ فِي جَنَّاتٍ يَتَسَاءلُونَ عَنِ الْمُجْرِمِينَ مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ ] ( المدثر : 38 ـ 43 ) . واته : هه‌موو كه‌سێك ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ره كه ئه‌نجامى داوون ، جگه له‌وه‌ى كه به‌هه‌شتیان پرسیار له تاوانباران و موجریمان ده‌كه‌ن ، ئێوه چى واى لێ‌كردن كه دۆزه‌خى بن و له دۆزه‌خدا بن ؟! ئه‌وانیش ووتیان : چونكه ئێمه له نوێژگه‌ران نه‌بووین .
* وه ئایا ده‌زانیت كه خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمانى پێكردوویت به نوێژكردن و ئه‌نجام نه‌دانى سه‌رپێچى كردنته له فه‌رمانى په‌روه‌ردگارت ، هه‌روه‌كو فه‌رموویه‌تى :[ حَافِظُواْ عَلَى الصَّلَوَاتِ والصَّلاَةِ الْوُسْطَى وَقُومُواْ لِلّهِ قَانِتِينَ ] ( البقرة : 238 ) . واته : پارێزگارى له نوێژه‌كانتان بكه‌ن ، به‌تایبه‌ت نوێژى ( عصر ) ، و كه‌سانێكى قانت و هه‌ستاو بن به فرمانه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار .
* وه ئایا ئه‌وه‌ت زانیوه كه دوا وه‌سێتى پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت صلى الله عليه وسلم پێش ده‌رچوونى له دونیا ئه‌وه بووه كه پارێزگارى له نوێژه‌كه‌ت بكه‌ى ، له كاتێكدا له دوا هه‌ناسه و دوا ساته‌كانى ژیانیدا بووه ؟! هه‌روه‌كو لێوه‌ى ده‌گێڕنه‌وه كه له سه‌ره‌مه‌رگیدا فه‌رموویه‌تى : " اتقوا الله في الصلاة ، وما ملكت أيمانكم " ( صححه العلامة الألباني في السلسلة الصحيحة ، برقم : 868 ) . واته : له خوا بترسن له نوێژه‌كانتان و ئه‌وانه‌ش كه له ژێر ده‌ستانن ، له هاوسه‌رانتان و جگه له‌وانیش .
* وه ئایا ده‌زانیت نوێژكردن كلیلى هه‌موو چاكه و خێرێكه ؟ به نه‌كردنى هه‌موو ئه‌و چاكانه‌ى نوێژت له ده‌ست ده‌چێت ؟!! هه‌روه‌كو شێخى پایه به‌رزى ئیسلام ( ابن القیم الجوزي ) ـ به ڕه‌حمه‌ت بێت ـ فه‌رمویه‌تى : (( الصلاة : مجلبة للرزق ، حافظة للصحة ، دافعة للأذى ، مطردة للأدواء ، مقوية للقلب ، مبيضة للوجه ، مفرحة للنفس ، مذهبة للكسل ، منشطة للجوارح ، ممدة للقوى ، شارحة للصدر ، مغذية للروح ، منورة للقلب ، حافظة للنعمة ، دافعة للنقمة ، جالبة للبركة ، مبعدة من الشيطان ، مقربة من الرحمن ... ، وسر ذلك : أن الصلاة صلة بالله ـ عز و جل ـ وعلى قدر صلة العبد بربه ـ عز و جل ـ تفتح عليه من الخيرات أبوابها ، وتقطع عنه من الشرور أسبابها ، وتفيض عليه مواد التوفيق من ربه ـ عز و جل ـ والعافية ، والصحة ، والغنيمة ، والغنى ، والراحة ، والنعيم ، والأفراح ، ... )) ( زاد المعاد : ج 4 ، ص 304 ) . واته : نوێژ : به‌ده‌ست هێنه‌رى ڕۆزیه ، وپارێزهرى ته‌ندرووستیه ، ودوورخهرهوهى ئازاره ، پاڵنه‌رى نه‌خۆشیه‌كانه ، پتهوكهرى دڵه‌كانه ، وڕووناك كه‌ره‌وه‌ى ڕوومه‌ته ، وئاسوودهكارى ده‌روونه ، ونههێڵهرى سستیه ، وبهگڕخهرى ئه‌ندامه‌كانه ، به‌رده‌وام كارى تواناكانه ، وفراوانكارى سینگ وخۆراكدهرى ده‌روونه ، وڕووناك كه‌ره‌وه‌ى دڵه ، وپارێزهرى نیعمه‌ته‌كانى خواى په‌روه‌ردگاره ، پاڵنه‌رى ناههمواریهكانه ، به ده‌ست هێنه‌رى به‌ره‌كه‌ته ، ودوورخهرهرهوهیه له شه‌یتان ، ونزیكهرهوهیه له خواى په‌روه‌ردگار .... نهێنى ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه نوێژ په‌یوه‌ندیه له‌گه‌ڵ خواى په‌روه‌ردگار ، وه به پێی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ى نێوان به‌نده وپهروهردگارى ، ده‌رگاكانى چاكه وخێرى بۆ ده‌كرێته‌وه ، وهۆكاره‌كانى خراپه‌ى لێ ده‌بڕدرێت ، ویارمه‌تى و سه‌ركه‌وتنى خواى په‌روه‌ردگارى به سه‌ردا دهڕێژدرێت له لایه‌ن خواى په‌روه‌ردگاره‌وه ، له‌گه‌ڵ سه‌لامه‌تى و صيحهت وده‌سكه‌وت ودهوهڵهمهندى وئارامى ونیعمه‌ت وخۆشى .. هتد . جا براى لاو ، و خوشكى به حیشمه‌تم : بیرێك له‌م ووتانه بكه‌ره‌وه ، وبڕیار بده كه ئایا دواى بیستنى ئه‌م ووتانه بڕیار ده‌ده‌ى كه نوێژه‌كانت بكه‌ى ، یان هێشتا ده‌ڵت ڕانه‌چه‌ڵه‌كیوه ؟!!
وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ