ئامادەكردن و وەرگێڕانى مامۆستا أبو بكر أحمد
پێداچوونەوەى مامۆستا صلاح ا‌لدین عبدالكریم
چیرۆكى بیست و سێ یه‌م:
عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) عَنْ النَّبِيّ(صلى الله عليه وسلم) قَالَ: (أُرْسِلَ مَلَكُ الْمَوْتِ إِلَى مُوسَى (عليه السلام) فَلَمَّا جَاءَهُ صَكَّهُ فَفَقَأَ عَيْنَهُ فَرَجَعَ إِلَى رَبِّهِ، فَقَالَ أَرْسَلْتَنِى إِلَى عَبْدٍ لاَ يُرِيدُ الْمَوْتَ، قَالَ: فَرَدَّ اللَّهُ إِلَيْهِ عَيْنَهُ وَقَالَ: ارْجِعْ إِلَيْهِ فَقُلْ لَهُ: يَضَعُ يَدَهُ عَلَى مَتْنِ ثَوْرٍ، فَلَهُ بِمَا غَطَّتْ يَدُهُ بِكُلِّ شَعْرَةٍ سَنَةٌ، قَالَ: أَىْ رَبِّ ثُمَّ مَهْ قَالَ: ثُمَّ الْمَوْتُ، قَالَ: فَالآنَ فَسَأَلَ اللَّهَ أَنْ يُدْنِيَهُ مِنَ الأَرْضِ الْمُقَدَّسَةِ رَمْيَةً بِحَجَرٍ، فَقَالَ: رَسُولُ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم) « فَلَوْ كُنْتُ ثَمَّ لأَرَيْتُكُمْ قَبْرَهُ إِلَى جَانِبِ الطَّرِيقِ تَحْتَ الْكَثِيبِ الأَحْمَرِ »أَخْرَجَه الْبُخَارِيُّ (3407)، ومُسْلِمٌ، (6101)
هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: مه‌لائیكه‌ى گیان كێشان نێردرا بۆلاى مو‌سا (عليه السلام) كاتێك مه‌لائیكه‌ته‌كه (له‌سه‌ر شێوه‌ى مرۆڤ) هات بۆلاى زله‌یه‌كى لێدا چاوى كوێر كرد، مه‌لائیكه‌ته‌كه گه‌ڕایه‌وه بۆلاى په‌روه‌ردگارو فه‌رمووى: منت ناردووه بۆلاى به‌نده‌یه‌ك مردنى ناوێت، په‌روه‌ردگار چاوى چاككردهوهو فه‌رمووى: بگه‌ڕێره‌وه بۆلاى و پێى بڵێ: ده‌ست بخه‌سه‌ر پشتى گایه‌ك، چه‌ند تاڵ موو كه‌وته ژێر ده‌ستیه‌وه ئه‌وه‌نده ساڵ ده‌ژیت، ئه‌ویش فه‌رمووى: ئه‌ى دواى ئه‌وه‌نده ساڵه؟ فه‌رمووى: دواى ئه‌وه ده‌مریت، پێغه‌مبه‌ر مو‌سا(عليه السلام) فه‌رمووى: ده‌ى ئێستا بابمرم داوابكه له‌په‌روه‌ردگار نزیكم بكاته‌وه لهخاكى پیرۆز به‌ئه‌ندازه‌ى به‌رد هاوێژێك، وه پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر له‌لاى ئه‌و بوایه‌م ئه‌وا قهبرهكهیم پێ‌نیشان ده‌دان وا له كه‌نارى ڕێگه‌كه‌دا له‌ژێر كۆمه‌ڵه لمێكى سوردایه.
[چه‌ند سوودو ئامۆژگارییه‌ك له‌م چیرۆكه‌دا]
(1) مه‌لائیكه له‌سه‌ر شێوه‌ى مرۆڤه‌كان دێن بۆ سه‌ر زه‌وى بۆلاى مرۆڤه‌كان.
(2) مردن ڕێگه‌یه‌كى حه‌تمیه، بۆ هه‌موو مرۆڤێك، وه هه‌موو نه‌فسێك ده‌بێت بمرێت.
(3) مرۆڤه‌كان حه‌ز به‌مردن ناكه‌ن و مردنیان پێ ناخۆشه، وه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:(اثْنَتَانِ يَكْرَهُهُمَا ابْنُ آدَمَ: الْمَوْتُ وَالْمَوْتُ خَيْرٌ لِلْمُؤْمِنِ مِنَ الْفِتْنَةِ ...)صَحيح: أَخْرَجَه أَحْمَد وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (139) واته: ئاده‌میزاد دوو شتى پێ ناخۆشه: مردنى پێ ناخۆشه‌و حه‌زى پێناكات به‌ڵام مردن باشتره بۆى له توش بوون به فیتنه‌و گومڕایى و تاوان و گوناه.
(4) پێغه‌مبه‌ران له كاتى مردنیاندا موخه‌یه‌ر ده‌كرێن، له نیوان مردن و ژیاندا، (مَا مِنْ نَبِىٍّ يَمْرَضُ إِلاَّ خُيِّرَ بَيْنَ الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ)صَحيح: أَخْرَجَه ابن مَاجَه وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (5791) واته: هیچ پێغه‌مبه‌رێك نییه كه كاتى مردنى بێته پێش ئیللا ئازاده بۆ هه‌ڵبژاردن له نێوان مردن و ژیانى دونیادا.
(5) فه‌زڵ و گه‌وره‌یى ناشتن له خاكى پیرۆز (الأَرْضِ الْمُقَدَّسَةِ).
[ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك]
هه‌نێك لهبیدهعهچى و گومڕاكان ده‌ڵێن: چۆن ده‌بێت پێغه‌مبه‌ر مو‌سا (عليه السلام) چاوى مه‌لائیكه‌ى ڕۆح كێشان كوێر بكات؟ بۆ وه‌ڵامى ئه‌م شوبههیهو ڕه‌ت دانه‌وه‌ى ده‌چینه لاى پێشه‌وا(النَّوَوِيّ) (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) كه ووته‌ى زانایانى ترمان پێ ڕاده‌گه‌ێنێت و ده‌فه‌رمووێت: زانایان وه‌ڵامى ئه‌م شوبههیان داوه‌ته‌وه به چه‌ند وه‌ڵامێ، له‌وانه:
یه‌كه‌م: هیچ ڕێگرییه‌ك نییه كه خواى گه‌وره ڕێگه‌ى پێدابێت به‌وه‌ى كه چاوى كوێربكات، وه ده‌گونجێت تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیش بێت بۆ مه‌لائیكه‌ى ڕۆح كێشان (مَڵكُ الْمَوْتِ)، وه خواى گه‌وره ویستى چۆن بێت ده‌بێت ئه‌وه ببێت، وه تاقیشیان ده‌كاته‌وه چۆنى بوێت.
دووه‌م: پێغه‌مبه‌ر مو‌سا (عليه السلام) نه‌یزانى كه ئه‌و مه‌لائیكه‌ى گیان كێشانه‌و له‌لاى په‌روه‌ردگاره‌وه نێردراوه، واى زانى كه پیاوێكى بێگانه‌یه‌و بۆ زیان پێگه‌یاندنى هاتووه، بۆیه ئه‌ویش به‌رگرى له خۆى كردووه، وه نه‌یشى ویستووه كه كوێرى بكات، چونكه (زله یان شهپازلهیهكى لێداوه (صَكَّهُ: أي لَطَمهُ)، ئه‌مه بۆچوونى ئیمامى (أَبِي بَكْر بْن خُزَيْمَةَ)و جگه له‌وانیشه، هه‌روه‌ها (الْمَازِرِيّ وَالْقَاضِي عِيَاض) یش ده‌فه‌رموون: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه پێغه‌مبه‌ر مو‌سا (عليه السلام) به ئه‌نقه‌ست چاوى كوێر كردبێت، وه ئه‌گه‌ر بشووترێت: ئه‌ى جارى دووه‌م پێغه‌مبه‌ر مو‌سا (عليه السلام) دانى پیانا كه ئه‌و مه‌لائیكه‌ى ڕۆح كێشانه؟ وه‌ڵامى ده‌ده‌ینه‌وه به‌وه‌ى كه جارى دووه‌م هاته‌وه بۆلاى نیشانه‌ى پێى بوو كه ده‌ناسرایه‌وه كه مه‌لائیكه‌ى ڕۆح كێشانه، بۆیه خۆى دایه ده‌ستى و ته‌سلیم بوو، خواى گه‌وره‌ش له هه‌موو كه‌س زاناتره.
وه پێشه‌وا(اِبْن حَجَرٍ) (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) زانیارییه‌كى ترمان ده‌داتێ به‌وه‌ى كه ده‌فه‌رمووێت: ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ران له كاتى مردنیاندا موخه‌یه‌ر ده‌كرێن، له نیوان مردن و ژیاندا، ئه‌میش ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه پێش مردنى، بۆیه جارى دووه‌م كه ئاگادار كرایه‌وه‌و موخه‌یه‌ر كرا‌و مه‌لائیكه‌ته‌كه خۆى ناساند ئه‌میش خۆى دایه ده‌ستى و ته‌سلیم بوو، وه‌ئه‌م ووته‌یه له هه‌موویان به‌هێزتره‌و نزیكتره له ڕاستیه‌وه، خواى گه‌وره‌ش له هه‌موو كه‌س زاناتره. شَرْح النَّوَوِيّ عَلى مُسْلِمٌ (8/103/4374)