ووشه‌ى [ لا إله إلا الله ] جیاكه‌ره‌وه‌ى نێوان بڕواداران و بێ بڕوایانه(1) ، و پایه‌ى یه‌كه‌مى ئیسلامه(2)، و هۆى سه‌ركه‌وتنه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه ده‌ستى پێوه‌بگرێ له دونیا و دواڕۆژدا ، وه ئه‌وه‌ش پشتى لێ هه‌ڵكا ژیانێكى تاڵ و كوێره‌وه‌رى به‌سه‌ر ئه‌با و له دواڕۆژیشدا به كوێرى حه‌شر ئه‌كرێ(3) ، به ووتنى خوێن و دارایی و نامووسى مرۆڤ حه‌رام ئه‌بێت له‌سه‌ر موسوڵمانان (4) ، هه‌موو پێغه‌مبه‌ران بۆ ڕوون كردنه‌وه‌ى ئه‌م ووشه‌یه هاتون (5) ، واتاكه‌شى ئه‌وه‌یه كه : هیچ په‌رستراوێك نیه له بووندا ، شایسته‌ى په‌رستن بێت به‌ڕاستى جگه له [ الله ] نه‌بێت ، بۆیه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له باسى ئه‌م وشه‌یه‌دا فه‌رموویه‌تى :[ أفْضَلُ الذِّكْرِ : لَا إِلَهَ إِلاَّ الله ] (6) .
واته : چاكترین وبڵند ترین زیكر ووتنى :[لَا إِلَهَ إِلاَّ الله ] یه .
================
(1) رواه البخاري ومسلم .
(2) رواه البخاري ومسلم .
(3) طه : 124 ـ 125 .
(4) رواه البخاري ومسلم .
(5) النحل : 36 .
(6) الترمذي (5/462) برقم (3383) ، وابن ماجه (2/1249) برقم (3800) ، والحاكم (1/503) ، وصححه ووافقه الذهبي ، وانظر صحيح الجامع (1/362) برقم (1104) .