وه‌ڵامى به‌ڕێز مامۆستا خلیل أحمد بۆ پرسیاره‌كانى سه‌نته‌رى ڕ‌ۆشنبیرى كارا
1- بۆ له پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كاندا،هه‌ڵوێستى ڕ‌ونى سه‌له‌فیه‌كان دیار نیه‌و نابێت و لاوازه؟
2- هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به یه‌كێتى مامۆستایان وه‌كو دامه‌زراندن ،دابه‌شبون به‌سه‌ر چه‌ند لیستێكى حیزبى، و هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژاردنى ئه‌م جاره‌ى (2010) چى یه؟
3- ئایا ده‌كرێت سه‌له‌فیه‌كانیش یه‌كێتى مامۆستایان تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت؟
4- مامۆستایانى بێ لایه‌ن ده‌نگ به كێ بده‌ن باشه؟بۆ؟
5- دابه‌شبوونى یه‌كێتى مامۆستایان به‌سه‌ر چه‌ند لیستێكى حیزبی‌دا، هیچ مه‌ترسییه‌كى شه‌رعى دروست ناكات له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كردنى؟
6- ئامۆژگاریتان چی یه بۆ مامۆستایانى كوردستان به گشتى و مامۆستا سه‌له‌فیه‌كان به تایبه‌تى؟
=====================
بۆ له پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كاندا،هه‌ڵوێستى ڕ‌ونى سه‌له‌فیه‌كان دیار نیه‌و نابێت و لاوازه؟
و/ پێشه‌كى پرسى هه‌نووكه‌یى چه‌مكێكى فراوانه و گشتگیره و هه‌ڵوێست بونیش به‌رامبه‌ریان ده‌بێت به دووبه‌شه‌وه:
یه‌كه‌م : جۆرى پرس و بابه‌ته‌كان له خودى خۆیدا كامامه‌ن و كامیان له كامیان له پێشتره تا سه‌له‌فیه‌كان خۆیانى پێوه سه‌رقاڵ بكه‌ن ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌رازووى هه‌ڵسه‌نگاندن و ژیان بۆ به‌سه‌ر بردن و .... هتد .
دووه‌م: له گۆڕه‌پانى واقیعیشدا سه‌له‌فیه‌كان له‌گه‌ڵ ڕێنمایى مه‌نهه‌جى دا پلانى ژیرانه‌و واقیعانه ده‌گرنه به‌ر بۆ مامه‌ڵه‌كردن و ده‌ست تێوه‌ردان له‌كاروبارى خۆیان و خه‌ڵك و ئایین و وڵات و وه له هه‌مووكاره‌كانیاندا به پێى ئه‌م بنچینه‌یه هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن كه بریتى یه له (جلب المصتلح وتكمیلها ودفع المفاسد و تقلیلها) له‌به‌ر ئه‌مانه سه‌له‌فیه‌كان ئه‌ندامێكى ته‌ندروستن له كۆمه‌ڵگاو نابنه سه‌رچاوه‌ى شه‌ڕ و خراپه و كۆسپ ، وه شتێك به‌رژه‌وه‌ندى (دین و دونیایه‌كان) له ناو ببات ئه‌مان پیاده‌ى ناكه‌ن،وه له‌هه‌مووش گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه هه‌وڵ له پێناوى خۆپه‌رستى و ده‌مارگیرى و ده‌ستخستنى به‌رژه‌وه‌ندى دونیایى دا ناده‌ن،و ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر كه‌سێكیاندا هه‌بێـت قه‌ده‌غه‌ى لێ ده‌كه‌ن و به‌سووك ته‌ماشاده‌كرێت .
وه بۆ تا ئێستا لاواز بووه؟
یان به‌رچاو و دیار نه‌بووه ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تواناى مه‌عریفى ناوچه‌كه و هه‌بوونى چه‌مكى نادروست له نێو خه‌ڵكدا. ئێمه خۆمان نه‌مانویستوه شتێكى وا دابه‌زێته واقیع خه‌ڵكانێك تێنه‌گه‌ن و كۆسپیش دروست كه‌ین له‌به‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندى تر‌ى موسڵمانان و خه‌ڵكى كوردستاندا ،وه‌به‌ته‌واوى بۆ چاره‌سه‌ركردنى واقیع باوه‌ڕمان به پله پله‌یى ته‌ندروست هه‌یه وه ئامانجیشمان ڕێنمایى و گه‌یاندنى حه‌قه نه‌ك ده‌ست كه‌وتنى ماڵى و دونیایى.
هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به یه‌كێتى مامۆستایان وه‌كو دامه‌زراندن ،دابه‌شبون به‌سه‌ر چه‌ند لیستێكى حیزبى، و هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژاردنى ئه‌م جاره‌ى (2010) چى یه؟
و/ یه‌كێتى مامۆستایان وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كى پیشه‌یى بێ لایه‌ن و دوور له‌وه‌ى بۆ مه‌رامى حزبى به‌كار بێت دروسته و ئامانجى باش پێ به‌دیده‌هێنرێ،به‌ڵام دابه‌شكردن و په‌رته‌وازه‌كردنى به‌سه‌ر لیستى حزبیدا بریتى یه له مراندنى ئامانجه‌كانى و له‌باربردنى ئه‌و پرۆژه خه‌باته‌ى مامۆستایانى كوردستان هۆكاریش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عه‌قڵیه‌تى حیزبى زۆرێك له ئۆپۆزسیۆن و دژایه‌تى هه‌موو ده‌سته‌واژه‌كانى حیزبى ده‌سه‌ڵات وه دانانى ده‌سته‌واژه‌ى به‌دیل له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین هه‌مووو حیزبێك ئالییاتى حوكمه‌تێكى وه‌همى بۆ خۆى دروست كردووه وه‌ك زانایانى فڵان و زانایانى فڵان هه‌روه‌ها قوتابیان و ژنان و مامۆستایان و لاوان و بێ نه‌وایان و ...هتد .
چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه ئۆپۆزسیۆن ئارام بگرن و چاكسازى له‌ناو دامه‌زراوه گشتى یه‌كاندا ڕابگه‌ینن بۆ ڕێكخستنى ماڵى هه‌موو دامه‌زاوه‌یه‌كیش ڕێگاى یاسایى بگیرێته به‌ر.
وه بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌م جاره‌ى ساڵى (2010) ز وه له‌مه‌ودواش پێویسته ته‌نها یه‌ك دامه‌زراوه‌ى گشتى مامۆستایان هه‌بێـت ده‌نگى پێى بدرێت كامه‌ش كۆنتره پێویسته ئه‌وه بمێنێت و ئه‌وانى تر بۆ جیاوازى نادروست وخراپ بنه‌بڕ بكرێت ودروست نه‌كرێت،هه‌روه‌ها نابێت هه‌ندێ كه‌س له‌حزبانى ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ست له‌كاروبارى ئه‌و دامه‌زراوه وه‌ربده‌ن.
وه ده‌بێ یه‌كێتى مامۆستایان هى هه‌موومامۆستایانى كوردستان بێت به‌بێ جیاوازى وه دابه‌شكردنى پۆست و ئه‌رك و مافه‌كانیش ئه‌بێ به‌پێى خاڵى خزمه‌ت ئیمتیازاتى خوازراو بێت نه‌ك خۆسه‌پاندن یان دژایه‌تى حزبی و ڕێكه‌وتنى تائیفى...
ئایا ده‌كرێت سه‌له‌فیه‌كانیش یه‌كێتى مامۆستایان تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت؟
و/ سه‌له‌فیه‌كان پێویستیان به دامه‌زاندنى یه‌كێتى مامۆستایان نیه تایبه‌ت به‌خۆیان چونكه دامه‌زراوه‌ى ناوبراو دامه‌زراوه‌یه‌كى پیشه‌ییه هیچ حه‌قى به مه‌زهه‌ب و ناوچه‌و ڕه‌چه‌ڵه‌كێكه‌وه نیه ئه‌مه‌ش له ئامانجه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت وه یه‌كێتى مامۆستایانى گشتى به‌هى خۆیان ده‌زانن تا پێیان بكرێـت چاكسازى ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر نه‌كرا خرابترى ناكه‌ن.
مامۆستایانى بێ لایه‌ن ده‌نگ به كێ بده‌ن باشه؟بۆ؟
و/ مامۆستایانى بێ لایه‌ن و لایه‌نداریش با ده‌نگ بده‌ن به یه‌كێتى مامۆستایانى گشتى پێشوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چیتر یه‌كێتى مامۆستایان لاوازتر نه‌بێت و نه‌بێته جێگه‌ى حیزبایه‌تى و مراندنى ئامانجه به‌رزه‌كانى مامۆستایان .
دابه‌شبوونى یه‌كێتى مامۆستایان به‌سه‌ر چه‌ند لیستێكى حیزبی‌دا، هیچ مه‌ترسییه‌كى شه‌رعى دروست ناكات له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كردنى؟
و/ خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعاً وَلا تَفَرَّقُوا ]
پێغه‌مبه‌رى خواى صلى الله علیه وسلم : ((المؤمن للمؤمن كالبنیان یشد بعضه بعضا)) .
ئه‌م ڕێنماییانه‌ش گشتین له هه‌موو بواره‌كاندا جێ به جێ ده‌كرێت مه‌گه‌ر جیاوازى جۆرى تنوع بێت واته تاوه‌كو جۆر زیاتر بێت سودزیاتر بێت له كاتێكدا ئه‌مه‌ش له‌جیاوازى یه‌كێتى مامۆستایان‌دا به‌دێ ناكرێت بۆ جیاوازى مامۆستایان دروست نیه ده‌بێ ووشه‌و زاراوه‌ى یه‌كێتى مامۆستایان ته‌نها ناو نه‌بێت ناوه‌ڕۆكیش ئاوها بێت ئه‌وه‌ش بزانن من له‌م قسانه‌م مه‌به‌ست مامۆستایانه نه‌ك خزمه‌تى كه‌س.
ئامۆژگاریتان چی یه بۆ مامۆستایانى كوردستان به گشتى و مامۆستا سه‌له‌فیه‌كان به تایبه‌تى؟
و/ئامۆژگاریم بۆ خۆم و هه‌موو لایه‌ك به‌تایبه‌ت مامۆستایانى سه‌له‌فى و غه‌یرى سه‌له‌فى ئه‌وه‌ى تا ده‌توانن داكۆكى له‌سه‌ر هێڵه‌گشتیه‌كان بكه‌ن موسڵمانێتى و هاونیشتیمانیبون و هاوڵاتى بوون و به‌رژه‌وه‌ندییه گشتى یه‌كان هه‌موو ئه‌مانه‌ش به پێى ڕێساكانى ئایینى پیرۆزى ئیسلام كه له خواى گه‌وره‌ى دادپه‌روه‌ره‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، نه‌ك دژایه‌تى و ڕوخاندن و به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سك و خۆ قه‌ڵه‌وكردنى به‌سه‌ر ئامانجه پیرۆزه‌كاندا.
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته