شیخ ( ابن السعدی ) له‌كتێبى ( الرياض الناضرة ) دا ، له به‌شى (27) دا ، ده‌رباره‌ى وه‌رزش فه‌رموویه‌تى : وه‌رزش بریتیه له‌ڕاهێنان وڕاهاتن له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ى كه ده‌بێته مایه‌ى سوودمه‌ندى ژیانى مرۆڤ له‌ئێستا و داهاتوودا وه بتوانێت له‌هه‌مان كاتدا ئامانجه باڵاده‌سته‌كانى تیادا فه‌راهه‌م بكات .
جۆره‌كانى وه‌رزش
جۆره‌كانى وه‌رزشیش بریتیه له‌م سێ جۆره ( وه‌رزشى جه‌سته ، وه‌رزشى ڕه‌وشت ، وه‌رزشى بیر و هۆش ) .
دیاره ڕوون و ئاشكرایه كه‌دونیاى ڕۆژئاوا به‌درێژاى مێژوو زۆر و كه‌م كاریگه‌رى به‌هێزیان هه‌بووه له‌گۆڕینى ناوه‌ڕۆكى بابه‌ته‌كان وه یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى كه‌له ژێر ئه‌م كاریگه‌ریه‌دا ڕزگارى نه‌بووه ( بابه‌تى وه‌رزش ) ه ، كه له‌مانا ڕاستیه‌كه‌ى خۆى ده‌رچووه و له‌یه‌ك جۆرى وه‌رزشدا كورت هه‌ڵهێنراوه كه‌ئه‌ویش وه‌رزشى جه‌سته‌یه ، وه بووه‌ته بازاڕى بازرگانان ، خه‌ریكه چێژى خۆى له‌ده‌ست ئه‌دات ، وه پیویسته بایه‌خ به‌هه‌ر سێ جۆره‌كه بدرێت و به‌په‌راوێز خستنى یه‌كێك له‌م جۆرانه ده‌بێته مایه‌ى لاوازبوونى كه‌سایه‌تى مرۆڤ چونكه خودى مرۆڤ له‌م سێ به‌شه‌سه‌ره‌كیه پێك هاتووه ئه‌ویش (جه‌سته ، ڕۆح ، بیر و هۆش ) .
جۆرى یه‌كه‌م : وه‌رزشى جه‌سته : بریتیه له‌به‌هێزكردنى جه‌سته له‌ڕێگه‌ى جووڵه‌ى هه‌مه‌جۆر له‌ڕاكردن وڕۆیشتن و ... هتد ، وه هه‌ر گۆمه‌ڵگایه‌گیش جۆرێكى تایبه‌ت به‌خۆیه‌وه له‌وه‌رزش به‌رپا ده‌كات كه هه‌ریه‌كه‌یان له‌ژێر ناوێكادایه كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى بریتیه له‌وه‌رزش ، ئه‌گه‌ر ووردبینه‌وه له‌جۆره‌كانى په‌رستش له‌ئاینى پیرۆزى ئیسلامدا ئه‌وا بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه هه‌رجۆرێكیان مانایه‌ك له‌ماناكانى وه‌رزش له‌خۆ ده‌گرێت وه‌كو خۆپاكرتنه‌وه ( الطهارة ) ، نۆێژكردن و ئه‌نجامدانى حه‌ج و عوممره وتێكۆشان له‌پێناوى خوادا و فێربوون و فێركردن ونوسین وخۆێندنه‌وه و ووتار و بازرگانى و كڕین وفرۆشتن و ... هتد .
وه سوودى ئه‌م جوڵانه‌وانه له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى تر ده‌گڕێت به پێى سستى و چالاكى كه‌سه‌كه ، ئه‌م چالاكیانه هۆكارن بۆ به‌هێزكردنى جه‌سته‌مان واته وه‌رزش له‌ئیسلامدا هۆكاره بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئامانجى باڵاتر له‌ژێر ئه‌م یاسا شه‌رعیه‌دا (أن الوسائل لها أحكام المقاصد ) .
به‌ڵام سه‌د مه‌خابن له‌دونیاى ئه‌مڕۆماندا وه‌رزش بووه به هه‌ره گه‌وره‌ترین ئامانجى سه‌ره‌كى كه ڕه‌نگه له‌پێناویدا قوربانى بدرێت .
جۆرى دووه‌م : وه‌رزشى ڕه‌وشت : بریتیه له‌ڕاهێنانى ده‌روون له‌سه‌ر ڕه‌وشته جوانه‌كان له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگار و خه‌ڵكدا ، ئه‌م جۆره‌یان زۆر پڕبایه‌خ و به‌نرخه وه سووده‌كانى زۆر و هه‌مه‌چه‌شنن كه‌ناتوانین باسى هه‌موویان بكه‌ین مرۆڤ ، كاتێك كه‌ساییه‌تیه‌كى ته‌واوى بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت كه‌بتوانێت ڕه‌وشتى جوان له‌خوێدا بچێنێ و بواره‌كانى هه‌ڵس و كه‌وتى خۆى له‌گه‌ڵ خوا‌و خه‌ڵكدا چاك بكاته‌وه ، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به‌په‌روه‌ردگاریه‌وه بریتیه له پاك كردنه‌وه‌ى ده‌روون له‌هه‌موو تاوانێكى هاوشێوه‌ى ڕق و كینه‌و ... هتد له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕاهێنانێتى له‌سه‌ر كرده‌وه جوانه‌كانى هاوشێوه‌ى خۆشه‌ویستى و دڵسۆزى و به‌رپرسیارێتى و قایل بوون و ... هتد .
ڕاهێنان و ڕاهاتنى ده‌روون له‌سه‌ر ئه‌م كرده‌وانه گه‌وره‌ترین وه‌رزشى ده‌روونه كه‌ده‌رئه‌نجام مرۆڤ ده‌كاته به‌نده‌یه‌ك كه هه‌ست به‌چاودێرى په‌روه‌ردگارى بكات و هه‌رگیز جیا نه‌بێته‌وه وببێت به ڕه‌مزى دادپه‌روه‌رى و هه‌ست به‌چێژى په‌رستن بكات وكه‌سێكى هێمن وئارام بێت ، له‌هه‌مان كاتدا پێویسته مرۆڤ ڕاهێنان وڕاهاتن بكات له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌وشتانه‌ى كه په‌یوه‌ستن به‌هه‌ڵس وكه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا
له‌هاوشێوه‌ى نه‌رم ونیانى ولێبوردن و چاوپۆشى و ڕاست كردنه‌وه‌ى هه‌ڵه به چاكه وه‌كو په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى :[ ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ فَإِذَا الَّذِي بَيْنَكَ وَبَيْنَهُ عَدَاوَةٌ كَأَنَّهُ وَلِيٌّ حَمِيمٌ وَمَا يُلَقَّاهَا إِلَّا الَّذِينَ صَبَرُوا وَمَا يُلَقَّاهَا إِلَّا ذُو حَظٍّ عَظِيمٍ ] ( فصلت : 33 ـ 34 ) .
جۆرى سێیه‌م : وه‌رزشى بیر‌و هۆش ( زرنگى ) : بریتیه له سه‌رقاڵبوونى بیر‌و هۆش به‌زانستى به‌سووده‌وه .
وه ڕاهێنانى بیر‌و هۆشه به‌زانسته شه‌رعیه‌كانه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له‌كارى بێ نرخ كه ده‌بێته مایه‌ى زیان چونكه ڕاهێنانى بیر و هۆش له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ى ڕاست ودروست دواجار هه‌ڵس و كه‌وتى جوان وباش دێنێته به‌رهه‌م .
وه هه‌روه‌ها ڕاهێنانێتى له‌سه‌ر بیركردنه‌وه له دروست كراوه‌كانى په‌روه‌ردگار له دروست بوونى زه‌وى و ئاسمان وگه‌ردوون ، له‌ڕێگه‌ى به‌ده‌ست هێنانى زانیارى تازه‌وه له‌م بواره‌دا .
وه به سوودترین وه‌رزشیش له‌م بواره‌دا ڕاهێنانى بیر‌و هۆشه له‌تێرامان وتێگه‌شتن له‌بوارى قورئان وفه‌رمووده‌دا .
وه بیركردنه‌وه و تێگه‌شتن له‌م دوو بواره‌دا ( قورئان و فرمووده ) ده‌رئه‌نجام بیر‌و هۆش فراوان ده‌كات و عه‌قڵ به‌هێز ده‌كات و زانیارى بره‌و پێ ده‌دات .
وه یه‌كێكى تر له جۆره‌كانى بیركرنه‌وه له‌م وه‌رزشه‌دا بیركردنه‌وه‌یه له نیعمه‌ته‌كانى په‌روه‌ردگار بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر گه‌وره‌یى ئه‌ومان بۆ ده‌ربكه‌وێت و سوپاس گوزاربین .
له‌كۆتایی دا سه‌رئه‌نجام ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون بووه‌وه كه وه‌رزش مانا وناوه‌ڕۆكى زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه ئه‌مڕۆ خه‌ڵك بۆى ئه‌ڕوانن ، وه گه‌شه به مرۆڤ ده‌به‌خشێت به‌مه‌رجێك له‌و سێ جۆره‌دا جێ به‌جێ بكه‌ین و له‌مانا ڕاست ودروسته‌كه‌ى خۆى ده‌رى نه‌په‌ڕێنین .