الحمد لله وحدة ، و الصلاة والسلام على من لا نبي بعدة ....و بعد :
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه له‌دواى یه‌كتا په‌رستى ( نوێژ ) ده‌بێته یه‌كه‌مین هۆكار بۆ خۆشبهخى یان به‌دبه‌ختى مرۆڤ ، ده‌بینین ئه‌م عیباده‌ته لاى زۆرێك بوه به عاده‌ت ، به‌ڵكو له‌وه‌ش خراپتر زۆرێكمان ته‌نانه‌ت كه‌مته‌رخه‌مى له‌و عادهتهیش ئه‌كات ، بۆیه خواى په‌روه‌ردگار به‌ڵێنى به‌و جۆره كه‌سانه داوه بیانخاته (ویل)ه‌وه كه دۆڵێكى پڕ له ئاگره هه‌روه‌ك ئه‌فه‌رموێ :[ فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ * الَّذِينَ هُمْ عَن صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ ] ( الماعون : 4 ـ 5 )
واته : ئینجا سزاى سه‌خت بۆ نوێژ خوێنه‌كان ، ئه‌وانه‌ى له نوێژه‌كانیاندا غافڵ و بێ ئاگان : واته به‌دڵ نوێژه‌كانیان ناكه‌ن و له‌مانا و مهبهستهكهى بیرناكه‌نه‌وه ، له‌پێش چاوى خه‌ڵك به‌جوانى ده‌یكه‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رخۆیان به‌ته‌نها بن به جوانى و له‌كاتى خۆى ئه‌نجامى ناده‌ن .
ئه‌مه‌ش ئاگهداركردنهوهیهكه بۆ موسڵمانان بۆ ئه‌وه‌ى نه‌چنه ڕیزى ئه‌وانه‌ى خواى په‌روه‌ردگار له باره‌یانه‌وه ئه‌فه‌رموێ :[ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ يُخَادِعُونَ اللّهَ وَهُوَ خَادِعُهُمْ وَإِذَا قَامُواْ إِلَى الصَّلاَةِ قَامُواْ كُسَالَى يُرَآؤُونَ النَّاسَ وَلاَ يَذْكُرُونَ اللّهَ إِلاَّ قَلِيلاً ] ( النساء : 142 )
واته : بێگومان دووڕوه دهغهڵهكان به‌خه‌یاڵى خاویان ئه‌یانه‌وێ فێڵ له‌خوا بكه‌ن و بیخه‌ڵه‌تێنن ! به‌ڵام خوا خه‌ڵه‌تێنه‌ر و تهرفهنهدهرى ئه‌وانه ، فڕو فێڵه‌كانیان زۆر به‌ئاسانى پوچه‌ڵ ئه‌كاته‌وه و سه‌رناگرن ، كه ده‌چن بۆ نوێژكردنیش ده‌بینى به ته‌مه‌ڵى ڕاست ئه‌بنه‌وه و هه‌ڵده‌سن چونكه به‌ته‌ماى پاداشت و خۆشنودى خوا نین .
له‌ولاشه‌وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم به یه‌كێك له خراپترین سیفه‌ته‌كان باسی ئه‌و جۆره كه‌سانه ئه‌كات ئه‌ویش سیفه‌تى (دزى) كردنه ، هه‌روه‌ك ئه‌فه‌رموێ :" أسرق الناس الذي يسرق صلاته قيل يا رسول الله كيف يسرق صلاته قال لا يتم ركوعها ولا سجودها " واته : دز ترین خه‌ڵكى ئه‌وانه‌ن كه دزى له نوێژه‌كانیان ئه‌كه‌ن . فه‌رمویان چۆن ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ؟ فه‌رموى : نه ڕكوعى به ته‌واوى دهكاو نه سجودى .
هه‌ربۆیه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ئاگه‌دارى كردوینه‌ته‌وه له كۆمه‌ڵێك شت كه له نوێژه‌كانمان خۆمانى لێ بپارێزین بۆ ئه‌وه‌ى له ڕیزى ئه‌و كه‌سانه نه‌بین به ( دز ) ناویان ده‌بات له‌وانه‌ش :
1 ـ چاو گێڕان به ئاسماندا : پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى : (( لينتهين أقوام يرفعون أبصارهم إلى السما‌ء فـي الصلاة أو لا ترجع إليهم [ وفـي رواية : أو لتخطفن أبصارهم ]))، واته : كۆمه‌ڵه كه‌سانێك هه‌ن له‌كاتى نوێژدا چاو به ئاسماندا ده‌گێڕن ، واز ده‌هێنن له‌و كاره یان خواى په‌روه‌ردگار بیناییان لێ بسێنێته‌وه .
2 ـ چاو گێڕان به‌ملاولادا :أبو هريرة رضي الله عنه فه‌رموویه‌تى : خۆشه‌ویسته‌كه‌م نه‌هى لێ كردووم .... له لاكردنه‌وه له نوێژهكهمداا هه‌روه‌كو چۆن ڕێوى لا ده‌كاته‌وه .
كه‌چى كۆمه‌ڵێك هه‌ن له‌ناو نوێژدا به‌ملا و ئه‌ولادا چاو ئه‌گێڕن ، چاوه‌كانیان لاى خه‌ڵكه بێ ئه‌وه‌ى به‌خۆیان بزانن خواى په‌روه‌ردگار ته‌ماشایان ئه‌كات . ئه‌مه‌ش زۆر كارێكى ترسناكه چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى :((لا يزال اللهُ مقبلاً على العبد فـي صلاته ما لـم يلتفت فإذا صرف وجهه انصرف عنه )).واته : خواى په‌روه‌ردگار ڕووى له بهندهكهیهتى له نوێژه‌كه‌یدا ، تاكو به‌نده ڕووى لێ وه‌رنه‌گێڕێت ، ئه‌گه‌ر به‌نده ڕووى وه‌رگێڕا ، ئه‌وا خواى په‌روه‌ردگاریش ڕووى لێ وه‌رده‌گێڕێ .
سوێندت ئه‌ده‌م به‌خواى په‌روه‌ردگار له‌دواى چه‌ن چركه خواى په‌روه‌ردگار ڕ‌وى لێت وهڕدهگێرێ؟؟؟
ئایه شه‌رم ناكه‌ى خواى په‌روه‌ردگار سه‌یرى تۆ بكات كه‌چى تۆ سه‌یرى شوێنێكى تر ئه‌كه‌یت ؟؟؟
توخوا تۆ قسه بۆ كه‌سێك بكه‌ى ڕ‌وى له‌تۆ وه‌رچه‌رخێنێ و بیرى لهجێگایهكى تربێ چى پێ ئه‌ڵێیت ؟ بێ شه‌رم .. خۆ به‌گه‌وره زان .. بێ هه‌ست .. هتد . ڕه‌نگه لێیشى عاجز بى و له‌ناو خه‌ڵكى بیشكێنیته‌وه . ئه‌مه له‌كاتێكدا هیچت بۆ ئه‌و كه‌سه نه‌كردوه . باشه ئه‌مه حاڵى تۆ بێ . ئایه چۆن له‌ڕوت هه‌ڵدێ له‌كاتى نوێژ ڕوت وه‌رگێڕى له‌كاتێكدا ده‌زانى خواى په‌روه‌ردگار ڕو له‌ڕوى تۆ ده‌كات ؟ ئه‌شته‌وێ لێت ڕ‌ازى بێت ؟! موسڵمانان ناوى ( دز ) ناشیرین ترین ناوه ، ده‌سا بۆچى ئه‌م ناوه له‌خۆمان بنێین
3 ـ په‌له كردن له‌كاتى سوژده بردن و هه‌ستانه‌وه : أبو هریره رضي الله عنه فه‌رموویه‌تى : خۆشه‌ویسته‌كه‌م نه‌هى لێ كردووم كه ده‌نووك له زه‌وى بده‌م هه‌روه‌كو چۆن كه‌ڵه‌باب ( كه‌ڵه‌شێر ) ده‌نووك له زه‌وى ده‌دات . هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم پیاوێكى بینى له نوێژه‌كه‌یدا كڕنووش و سوژدهكانى به ته‌واوى نه‌ده‌برد ، وه‌كو ئه‌وه‌ى له كاتى سوژده بردنیدا دنووك له زه‌وى بدات ، فه‌رمووى:(( لو مات هذا على حاله هذه ؛ مات على غير ملة محمد ؛ [ ينقر صلاته كما ينقر الغراب الدم ])). واته : ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه له سه‌ر ئه‌م شێوه‌یه‌ى بمرێت ، ئه‌وا مردنه‌كه‌ى له سه‌ر ئاینى محمد ناژمێردرێت ، ده‌نووك ده‌دات له زه‌وى هه‌روه‌كو چۆن قه‌ڵه‌ڕه‌ش ده‌نووك له خوێن ده‌دات
4 ـ كه‌م ته‌رخه‌مى كردن له سوژده و كڕنوش : چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى :((لا ينظر الله عز وجل إلى صلاة عبد لا يقيم صلبه بين ركوعها وسجودها )). واته : خواى په‌روه‌ردگار ناڕوانێت بۆ نوێژى ئه‌و به‌نده‌یه‌ى له‌كاتى ركوع و سجودهكان پشتى ڕێك ناكاته‌وه .
بهندهیهكیش خواى په‌روه‌ردگار له‌كاتى نوێژكردنى ته‌ماشاى نه‌كات به دڵنیاییه‌وه له‌به‌ر خراپ ئه‌نجامدانى نوێژهكهیهتى كه به كه‌م و كوڕیهكى زۆره‌وه ئه‌نجامى ئه‌دات . .
واته : خواى په‌روه‌ردگار سه‌یرى نوێژى به‌نده‌یه‌ك ناكات ، ئه‌گه‌ر پشتى ته‌واو ڕاست نه‌كاته‌وه له نێوان كڕنووش و سوژدهكانیدا
5 ـ هه‌ندێكى تر به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ڵه ئه‌چنه سوژده ، ئه‌ژنۆیان پێش ده‌سته‌كانیان ئه‌خه‌ن له كاتێكدا پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : (( إذا سجد أحدكم ؛ فلا يبرك كما يبرك البعير ، وليضع يديه قبل ركبتيه )). واته : ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له ئێوه سوژده‌ى برد ، با وه‌كو ووشتر نه‌كات ، به‌ڵكو ده‌سته‌كانى پێش ئه‌ژنۆكانى بخاته سه‌ر زه‌وى
6 ـ خه‌ڵكانێكى تر هه‌ن به‌جۆرێك سوجده ئه‌به‌ن كه نه‌هى له‌سه‌ر هاتوه هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى :(( اعتدلوا في السجود ، ولا يبسط أحدكم ذراعيه انبساط ( وفي لفظ : كما يبسط ) الكلب )) البخاري ومسلم . وفي لفظ آخر وحديث آخر : (( ولا يفترش أحدكم ذراعيه افتراش الكلب )) واته : له سوجده دا ڕێك و ڕاست بن با كه‌ستان قۆڵهكانى ڕانه‌خات وه‌كو چۆن سه‌گ ڕایده‌خات .
به‌هۆى ئه‌و كه‌م و كوڕیانهى باسمان كرد پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم به‌و كه‌سانه ئه‌ڵێ خراپترین ( دز ) .
پرسیارى گرنگ لێره ئه‌وه‌یه ئایه خواى په‌روه‌ردگار نوێژه‌كانمان به كه‌م و كوڕى لێ وه‌رده‌گرێ ؟ چونكه خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: [ وَالَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ , أُوْلَئِكَ فِي جَنَّاتٍ مُكْرَمُونَ] ( المعارج : 34 ـ 35 ) واته : ئه‌وانه‌ى پارێزگارى له نوێژه‌كانیان ده‌كه‌ن ، ئه‌وانه له‌ناو بهههشتهكانن ڕێزیان لێ ده‌گیرێ . واته بێ كه‌م و كوڕى و له‌كاتى خۆى ئه‌نجامى ئه‌ده‌ن
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم سه‌باره‌ت به نوێژى وه‌رگیراو فه‌رمویه‌تى :((خمس صلوات أفترضهن الله ـ عز وجل ـ من أحسن وضوئهن وصلاهن لوقتهن وأتم ركوعهن وسجودهن وخشوعهن كان له على الله عهدا ان يغفر له ومن لم يفعل فليس له على الله عهد)) واته : پێنج نوێژ خواى په‌روه‌ردگار فه‌رزى كردوون ، جا هه‌ركه‌سێك دهستنوێژهكانى به‌ته‌واوى و تێروته‌سه‌لى ئه‌نجام بدات و له‌كاتى خۆیشیدا ئه‌نجامى دان و كڕنوش و سوژدهكانى به‌باشى ئه‌نجامدا و به خشوعه‌وه نوێژه‌كه‌ى كرد ، خواى په‌روه‌ردگار په‌یمانى پێ داوه كه لێى خۆش بێت ، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌مته‌رخه‌مى كرد له ئه‌نجامدانى ئه‌و شتانه ، ئه‌وا خواى په‌روه‌ردگار هیچ پهیمانێكى پێ نه‌داوه لێى خۆش بێت .
كه‌واته ئه‌وه‌ى نوێژ نه‌كات یان كه‌مته‌رخه‌مى بكات له‌ئه‌نجامدانى نوێژه‌كانى دڵنیابه خواى په‌روه‌ردگار هیچ پهیمانێكى ناداتێ كه لێى خۆش بێت ، ئه‌ى چۆن لێى خۆش بێت له‌كاتێكدا پایه‌یه‌كى گرنگى ئیسلامى به لاوه‌كى گرتوه و كه‌مته‌رخه‌مى ئه‌كات له جێبه‌جێ كردنى ئه‌وه‌شتان به‌یاد ئه‌هێنمه‌وه كه جارێك پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم پیاوێكی بینی ركوع و سجودهكهی ته‌واو نه‌بوو پێى فه‌رموو : (( إرجِع فَصَلِّ فَإنَّكَ لَم تُصَلِّ )). واته : بگه‌ڕێره‌وه نوێژه‌كه‌ت بكه‌ره‌وه ئه‌وه نوێژ نه‌بوو تۆ كردت
هه‌روه‌ها أبو هریره رضي الله عنه فه‌رمویه‌تى : كه‌سى وا هه‌یه شه‌ست ساڵ نوێژ ئه‌كات كه‌چى ته‌نها نوێژێكى لێى وه‌رناگیرێ ، پرسیان چۆن ؟ فه‌رموى : نهڕكوعى به‌ته‌واوى دهكاو نهسجودى و نه وه‌ستانى و نه خشوعى .
بۆیه به دوو ڕكات نوێژ له‌خۆت بایى مه‌به به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ى خۆشبه‌ختى قیامه‌ت به‌ده‌ست بهێنى ئه‌وا هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى : ((صلي صلاة مودع)) واته : كه‌نوێژ ده‌كه‌یت باوهكونوێژى ماڵئاوایى كارێك بێت كه دواى ئه‌و نوێژه بمرێت) دور نیه ڕه‌نگه دواى نوێژێك بمریت .
وه بۆ ئه‌وه‌ى نوێژه‌كه‌ت وه‌رگیراو بێ ، وه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم نوێژه‌كانت بكه هه‌روه‌ك خۆى فه‌رمویه‌تى : ((صلوا كما رايتموني اصلي)) واته : به‌م شێوه‌یه نوێژ بكه‌ن وه‌ك چۆن من ده‌بینن نوێژ ده‌كه‌م
وه بۆ ئه‌وه‌ى نوێژه‌كانت وه‌ك نوێژى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم بێ ئه‌وا باشترین هه‌نگاو ئه‌وه‌یه كتێبه‌كه‌ى (صفة صلاة النبي)) (شیخ البانی) بخوێنیته‌وه كه كراوه‌ته كوردى . وه به‌م قسه‌یه‌ى زاناى پایه به‌رز ( ابن القیم ) كۆتایى به باسه‌كه‌مان دێنم چونكه زه‌نگێكى ئاگه‌دار كه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ى خه‌وتون ، وه‌ك ئه‌فه‌رموێ : (للعبد بين يدى الله عز وجل موقفان موقف بين يديه سبحانه وتعالى في الصلاة وموقف بين يديه يوم القيامة يوم لقائه فمن قام بحق الموقف الأول هون عليه الموقف الأخر ومن استهان بهذا الموقف ولم يوفه حقه شدد عليه ذلك الموقف)
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ