لاى زۆربه‌ى خه‌ڵكى، كۆكه ته‌نها سه‌رما و هه‌ڵامه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت، كه تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌مه ڕاسته، به‌ڵام كۆكه (به‌تایبه‌ت كۆكه‌ى درێژخایه‌ن)، له‌وانه‌یه به‌هۆى نه‌خۆشیه‌كى درێژخایه‌ن و هه‌ندێك جار ترسناكه‌وه ده‌بێت.
هۆیه‌كانى كۆكه
- نه‌خۆشیه‌كانى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه: وه‌ك هه‌وكردنى كورت خایه‌نى به‌شى سه‌ره‌وه‌ى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه Acute respiratory tract infection ، به‌رهه‌نگ، هه‌وكردنى درێژخایه‌نى بۆریه‌كانى هه‌ناسه Chronic bronchitis ، جگه‌ره‌كێشانى درێژخایه‌ن، سیل، شێرپه‌نجه‌ى سی.... تاد.
- نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و سووڕى خوێن: سست بوونى دڵ Heart failure.
وه‌ك سوورێژه، كۆكه‌ڕه‌شه، دڕكه و مێكوته، هه‌ڵامه‌ت... تاد.
1- دوومه‌ڵى سى یه‌كان Lung abscess
ئه‌گه‌ر هه‌وكردنى سى یه‌كان زۆرى خایاند یان نه‌خۆش تووشى هه‌وكردنێكى قورس هات ئه‌وا مه‌ترسى دروست بوونى دوومه‌ڵ هه‌یه. نه‌خۆشه‌كه به‌رده‌وام كۆكه‌ى ده‌بێت و وورده وورده به‌ره‌و لاوازى ده‌چێت، له‌وانه‌یه گۆشه‌ى نێوان شوێنى به‌یه‌كه‌وه‌لكانى نێنۆك و په‌نجه‌ى ده‌ستى نه‌مێنێ Finger clubbing، پێویسته بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشه‌كه فیلمى تیشكىى سنگى بۆ بگیرێت.
2- داخورانى بۆریه‌كانى هه‌ناسه Bronchectasis
هه‌ركاتێك نه‌خۆش به‌ڵغه‌مى هه‌بێت، ده‌بێت بزانیت بڕى به‌ڵغه‌مه‌كه‌ى چه‌نده، ئه‌گه‌ر زۆر بوو یان به خه‌مڵاندن له په‌رداخێك زیاتر بوو له ڕۆژێكدا ئه‌وا مه‌ترسى ئه‌م نه‌خۆشیه هه‌یه. له‌م باره‌دا فیلمى تیشكىى سنگ X-Ray نه‌خۆشیه‌كه ده‌رده‌خات. ده‌بێت نه‌خۆشه‌كه ئامۆژگارى بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌ڵغه‌مه‌كه‌ى فڕێ بداته ده‌ره‌وه به یارمه‌تى یه‌كێكى دیكه، به‌پێى شوێنى فراوانبوونه‌كه ده‌بێت نه‌خۆشه‌كه پاڵ بكه‌وێت و یه‌كێكى دیكه له پشتى بدات خۆشى له هه‌مان كاتدا بكۆكێت. باشتر وایه نه‌خۆشه‌كه شله‌مه‌نى زۆر بخواته‌وه و ئه‌گه‌ر ڕه‌نگى به‌ڵغه‌مه‌كه‌ى گۆڕا بۆ زه‌رد یان سه‌وز پێویسته ڕه‌وانه‌بكرێت.
========================================
سه‌رچاوه‌كان:
- Principles of Patient Management for Paramedics, First Edition, 2000.
- بنه‌ماكانى چاره‌سه‌ركردن بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى. وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى، 2000.