بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدلله نحمده ونستعينه، ونستغفره ، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا ومن سيئات أعمالنا، من يهدي الله فلامضل له، ومن يضلل فلا هادي له، وأشهد أن لا إله إلاالله وحده لاشريك له، وأشهد أن محمداً عبده ورسوله، (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالْأَرْحَامَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا)،( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلًا سَدِيدًا)يصلح لكم أعمالكم ويغفرلكم ذنوبكم ومن يطع الله ورسوله فقد فاز فوضا عظيما، أما بعد فإن خيرالحديث كتاب الله وخيرالهدي هدي محمد (صلى الله عليه وعلى أله وسلم) وشرالأمور محدثاتها ، وكل محدثةٍ بدعة ، وكل بدعةٍ ضلالة، وكل ضلالةٍ في النار، وبعد،
·موسڵمانان خواى په‌روه‌ردگار له‌قورئانه پیرۆزه‌كه‌یدا بنچینه‌یه‌كی داناوه و ڕاستیه‌كی خستۆته ڕووى هه‌موو لایه‌ك ئه‌ویش كه‌بریتیه له‌ئایه‌تی [لا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ ] ئایه‌تی((لَاإِكْرَاهَ فِي الدِّينِِ) واته/له‌دیندا زۆرى كردن نیه به‌ومانایه‌ى خه‌ڵك به‌زۆرنابێ بكرێ به‌موسڵمان،هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت به‌جوله‌كه‌یی بمێنێته‌وه،ئه‌وه‌ش ده‌یه‌وێ به گاورى وبه‌نصرانی بمێنێته‌وه،ئه‌وه‌ش كه‌ده‌یه‌وێت موسڵمان بێت،دین بۆئه‌وه نه‌هاتوه به‌زۆرى بچه‌سپێندرێ به‌سه‌رخه‌ڵك وزۆره ملێ له خه‌ڵك بكرێ به‌موسڵمان،ئینسان له‌ئیسلام هه‌ڵبژاردندا ئیختیاری هه‌یه به‌ڵام كام ئیختیار؟خواى په‌روه‌دگار له‌قورئانه پیرۆزه‌كه‌یدا بۆمان باس ده‌كات له‌سوڕه‌تی ئینسان ده‌فه‌رمووێ:[إِنَّاخَلَقْنَاالْإِنْسَانَ مِنْ نُطْفَةٍ أَمْشَاجٍ] پێش ئه‌وه ده‌فه‌رمووێ:[هَلْ أَتَى عَلَى الْإِنْسَانِ حِينٌ مِنَ الدَّهْرِ لَمْ يَكُنْ شَيْئًا مَذْكُورًا] ئه‌ى سه‌رده‌مێك نه‌هات به‌سه‌رئینساندا كه‌ئه‌وئینسانه [لَمْ يَكُنْ شَيْئًا مَذْكُورًا] ئه‌وئینسانه هه‌رنه‌بوو له وجودیشدا نه‌بوون هه‌ریه‌كێك له‌ئێمه ئه‌گه‌ر سه‌دساڵ پێش ئێستای خۆى لێك بداته‌وه پێم وایه كه‌س نیه كه‌وجودی هه‌بووبێت،كه‌باسیشی هه‌بووبێت سه‌دساڵ پێش ئێستا هیچمان له‌وه‌یه نه‌بووبین، خواى په‌روه‌ردگار له‌نه‌بووه دروستی كردیت، [إِنَّاخَلَقْنَاالْإِنْسَانَ مِنْ نُطْفَةٍ أَمْشَاجٍ] ئێمه ئینسانمان دروستكرد له نه‌بووه‌وه له‌چی دروستمان كرد؟ له‌نوطفه‌یه‌ك له‌دڵۆپه ئاوێك، [أَمْشَاجٍ] كه‌ئه‌خڵاته‌و تێكه‌ڵ ده‌بێت ، ئاوى پیاو وئافره‌ت كه‌تێكه‌ڵ ده‌بێت،ئینسانێكی گه‌وره‌ی، [فَجَعَلْنَاهُ سَمِیعًا بَصِیراً] ئینسانێكی بیسه‌رو بینای لێ دروستكرد خواى په‌روه‌ردگار،بۆئه‌وه‌ى بۆت ده‌ركه‌وێ گه‌وره‌یی خوا بۆت ده‌ربكه‌وێ كه‌خالقی تۆ خواى گه‌وره‌یه كه تۆى دروستكردووه له‌شتێكی زۆربچووك ئه‌وئینسانه عاقڵه بینه‌ره بینایه بیسه‌ره‌ى لێ دروستكردووه به‌توانایه خواى گه‌وره تۆى دروستكرد، كه دروستی كردیت ئه‌وجا چی؟ به‌ڕه‌ڵای كردیت وه‌كو ئاژه‌ڵ، نه‌خێر، [إِنَّ اهَدَيْنَاهُ السَّبِيلَ] دواى دروستكردنیش ڕزق وڕۆزیشی ده‌ده‌ین ئه‌وجا ڕێنمایشی ده‌كه‌ین بۆسه‌رڕێگای ڕاست، [فَجَعَلْنَاهُ سَمِیعًا بَصِیراً ] له‌سه‌ره‌تا خواى گه‌وره بیستن وبینینی داوتێ ،بۆئه‌وه‌ى بۆخۆت بزانی چ باشه وچ خه‌راپه،ببیستی چ شتێك قازانجه‌و چ شتێك زه‌ره‌ره،ئه‌وجا خواى گه‌وره به‌وه‌ش لێنه‌گه‌ڕاوه، [إِنَّاهَدَيْنَاهُ السَّبِيلَ] ئێمه خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ هیدایه‌تمان داوه ڕێنمایی ئینسانمان كردووه بۆسه‌بیلی به‌هه‌شت بۆسه‌بیل وڕێبازى به‌خته‌وه‌رى بۆڕێبازى خۆشبه‌خت وبه‌خته‌وه‌رى دونیا وقیامه‌ت،ئه‌وجا ئینسان بۆخۆى موخه‌یه‌ره كام ڕێگایه‌ی هه‌ڵده‌بژێرێت، [إِمَّا شَاكِرًا] یان ڕێگای سوپاس گوزارى خواى گه‌وره هه‌ڵده‌بژێرێ وشوكرى خواده‌كا وله‌سه‌رئه‌وڕێگایه به‌رده‌وام ده‌ڕوات، [وَإِمَّا كَفُورًا] یان كه‌سێك ده‌بێت ئه‌وئینسانه كه‌خواى خۆى ناناسێت واز له‌خواى خۆى دێنێت له‌ڕێگای خواپه‌رستی لاده‌داو كوفرانه‌ى خواده‌كا سپڵه ده‌بێ به‌رامبه‌رنیعمه‌ته‌كانی خواى په‌روه‌ردگار،ئینسان هه‌ردووكیانی هه‌یه،ئه‌وجا په‌روه‌ردگارمان كه‌ئیختیارى داووتێ له‌دونیا ماناى ئه‌وه‌نیه عاقیبه‌ت ونه‌تیجه‌ى هه‌ردووڕێگاكه‌ش وه‌كو یه‌ك بێ،ئه‌وه‌ى كه‌شوكرانه بژێر بێت وموسڵمان بێت وخواپه‌رست بێ له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌كافربێ به‌خواى دروستكه‌رى خۆى وبێ وه‌فا بێ به‌رامبه‌رخواى په‌روه‌ردگارنه‌خێر،ده‌فه‌رمووێ: [إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِینَ سَلاسِل وَأَغْلالًا وَسَعِیرًا] ئێمه ئاماده‌مان كردووه به‌ڵام بۆئه‌وكه‌سانه‌ى كه‌كوفر هه‌ڵده‌بژێرن چیمان بۆئاماده‌كردوون؟ [سَلاسِل] زنجیرمان بۆئاماده‌كردوون كه‌له‌ده‌ست وپێیان ده‌به‌سترێوزنجیر پێچ ده‌كرێن، [وَأَغْلالًا ] وه‌كۆت و زنجیركیشمان بۆگه‌ردنیان داناوه كه‌ده‌ست وپێیان له‌ملیان ده‌به‌سترێته‌وه، [وَسَعِیرًا] وه‌ئاگرى دۆزه‌خیشمان بۆداناوه كه‌ده‌یان به‌ستینه‌وه و فرێیان ده‌ده‌ینه ناوئاگرى دۆزه‌خه‌وه په‌نا به‌خوا،كه‌واته ئه‌ى موسڵمان تێ بگه كاتێك له‌دونیادا كه‌خوا موخه‌یه‌رى كردوویت ڕاسته بۆت هه‌یه نوێژنه‌كه‌یت ده‌توانی نه‌یكه‌یت،ده‌توانیت موسڵمان نه‌بیت، ده‌توانی خواپه‌رست نه‌بیت،ده‌توانی كوفربكه‌ی وبه‌دڕه‌وشتی بكه‌یت،به‌ڵام سه‌ره‌نجامی ئه‌وه‌ت كۆت وزنجیری ناوئاگرى دۆزه‌خه خوابمان پارێزێ،ئه‌م دووئایه‌ته‌ی كه‌باسم كردئایه‌تییه‌كه‌م كه [ لَاإِكْرَاهَ فِي الدِّينِِ] له‌دیندا زۆرى نیه به‌ڵێ به‌زۆرخه‌ڵك ناكرێ به‌موسڵمان،له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌رى خوادا صلى الله علیه‌وسلم خه‌ڵكانێك به‌جوله‌كه‌یه‌تی مانه‌وه،خه‌ڵكانێك به‌نصرانی وبه‌گاوریه‌تی مانه‌وه نه‌شبوون به‌موسڵمان،پێغه‌مبه‌ریش به‌زۆرداواى لێنه‌كردن ببن به‌موسڵمان،باشه،ئه‌وه ده‌مان گه‌یه‌نێ به‌چی؟چ له‌وشته فه‌هم بكه‌ین وچۆننی تێبگه‌ین له‌وحه‌قیقه‌ت و له‌وڕاستیه،له‌وڕاستیه ئه‌وه بگه‌ین كه‌به‌خه‌ڵكی نه‌وترێت موسڵمان به،به‌خه‌ڵكی نه‌ڵێین بائه‌خلاقمان جوان بێ،به‌خه‌ڵكی نه‌ڵێین باڕه‌وشتت هه‌بێت، به‌خه‌ڵكی نه‌ڵێین ده‌ست پاك به،به‌خه‌ڵكی نه‌ڵێین خۆت له‌ئاگرى دۆزه‌خ بپارێزه،هه‌ندێ كه‌س ئه‌وئایه‌ته یان به‌غه‌ڵه‌ت لێی حاڵی بووه یان ده‌یه‌وێ به‌غه‌ڵه‌ت بۆخه‌ڵكی ته‌فسیری بكا‌و بۆمه‌رامی خۆى به‌كاری بێنێت،ئه‌وه‌تا ده‌بینین كه‌سانێكی به‌ناو نوسه‌رنه‌ك ته‌نها ڕ‌ازى نین به‌وه‌ى كه‌زۆرى له‌دیندا نه‌بێ ڕازیش نین به‌وه‌ى كه‌ئینسان موسڵمانیش بێ له‌غه‌یری مزگه‌وت وماڵی، له‌ماڵی خوا موسڵمان به به‌ڵام كه‌چویته زانكۆ ئیسلام نیه له‌زانكۆ كه‌چویته دائیره ئیسلام له‌دائیره نیه،ئه‌وه‌تا یه‌كێك له‌جه‌ریده‌كان له‌ڕۆژنامه‌كان كه‌تازه نوسراوه نوسه‌ره‌كه‌ى به‌لامه‌وه گرنگ نیه تاوه‌كو ناوى بێنین وه‌نه‌ڕۆژنامه‌كه‌ش قیمه‌تی هه‌یه كه باس بكرێ ،به‌ڵام سه‌یری ئه‌و قسانه بكه‌ن كه نوسه‌رى ئه‌و ڕۆژنامه‌یه نوسیوه‌یه‌تی به‌ناو ڕۆژنامه نوسێكی ڕۆشنبیركه هه‌وڵ وتێكۆشانی بۆ ئه‌وه‌یه گه‌لی كورد به‌ره‌وڕۆشنبیری به‌رێت، ده‌ڵێ :له‌خۆرئاوا له‌مێژه خه‌ڵك ده‌ستبه‌ردارى به‌هه‌شتی ئه‌ودونیا بوون له‌ڕۆژئاوا وازیان له‌به‌هه‌شتی قیامه‌ت هێناوه به‌هه‌شتی چی؟وازیان لێ هێناوه ئیشی بۆناكه‌ن بۆقیامه‌ت،وه‌بیرله‌و به‌خته‌وه‌رییه ده‌كه‌نه‌وه كه‌ده‌شێت له‌م دونیا به‌ده‌ست بهێنن، ته‌نها بیریان له‌وه‌یه له‌م دونیا كه‌ئێمه تێداین لێره به‌هه‌شت به‌ده‌ست بێنن،لێره قه‌سریان هه‌بێ ودونیایان خۆش بێ،كه‌واته بۆئێمه‌ش وانه‌كه‌ین،له‌شوێنێكی تردا هه‌رده‌ڵێ بۆچی ئه‌وان پێش ده‌كه‌ون وئێمه نا!!! بۆچی ڕۆژئاوا‌و كافره‌كان پێش كه‌وتوون به‌ڵام ئێمه پێش ناكه‌وین، چونكه ئه‌وان ئاینیان له‌ده‌وڵه‌ت جیاكردۆته‌وه،ئێمه نا،ئه‌وان عاقڵ بوون ئه‌وان ئاینیان له‌ده‌وڵه‌ت جیاكرده‌وه به‌ڵام ئێمه‌نا بۆیه ئه‌وان پێشكه‌توو ئێمه دواكه‌وتین،ئاخیرجیاكردنه‌وه‌ى له‌ده‌وڵه‌ت هه‌نگاوى یه‌كه‌مه بۆبنیادنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی دژه مه‌رجی ژیان دۆست كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌گۆڕان دا‌و ده‌ربازبوو له‌زیندانی ته‌نگی ڕابووردووى تاریك،یه‌كه‌م هه‌نگاو وازهێنان له‌دین وجیاكردنه‌وه‌ى دین له‌ژیانی ڕۆژانه‌ى خه‌ڵكی،ئه‌وه ڕۆشنبیره‌كانمانن،كه‌داوا ده‌كه‌ن وده‌نووسن بۆئه‌وه‌ى ئه‌وخه‌ڵكه واز له‌دینی خواى په‌روه‌ردگاربێنێ ،له‌جێیه‌كی تردا ده‌ڵێ به‌ومانایه‌ی كاروبارى دونیا له‌هی دین جیابكه‌ینه‌وه، كاروبارى دونیا باله‌دین جیابكه‌ینه‌وه،نه‌زانكۆ ده‌ست بخاته ئیش وكارى مزگه‌وته‌وه، نه‌مزگه‌وتیش پڕۆگرامی ده‌سنیشان بكات،هه‌ریه‌كه سه‌ربه‌خۆبێت،كه‌هاتیته مزگه‌وت نوێژبكه‌و موسڵمان به كه‌چویته زانكۆ ئیسلام نامێنێ وبێ دین به، وه‌هه‌روه‌ها كه‌خه‌ریكی كڕین وفرۆشتن بویت وه‌خه‌ریكی كه‌سابه‌ت بویت حه‌رام ده‌خۆیت ڕیبا به‌كاردێنیت ڕیباوسوو خۆرده‌بیت غه‌ش وخیانه‌ت له‌خه‌ڵك ده‌كه‌یت كه‌چویته‌ده‌ره‌وه وسه‌رجاده سه‌یری ناموسی خه‌ڵك ده‌كه‌یت ئه‌وانه هیچی موشكیله نیه دین به‌س له‌مزگه‌وت بێت،كه‌منداڵه‌كانمان چوونه زانكۆ دین نابێ بمێنێت،خراپه بۆیه پێشكه‌وتووه كه‌دینیان له‌ژیانی ئاده‌میزادو له‌ژیانی خۆیان جیاكرده‌وه،موسڵمانان كامتان به‌وه ڕازین،ئه‌گه‌ر وابزانیت ئیسلامه‌تی تۆئه‌وه‌یه ته‌نها تۆ له مزگه‌وت خوا بناسی ئه‌وه والله موژده‌ى دۆزه‌خ به‌خۆت بده ئه‌لێره‌وه له‌ناو مزگه‌وته‌وه كه‌وابزانیت ئیسلام به‌س له‌مزگه‌وتدا ده‌ته‌وێت له‌بازاڕ ئیسلامت ناوێ پێت بڵێ ئه‌وه حه‌ڵاڵه بیكه‌و ئه‌وكه‌سابه‌ته حه‌رامه مه‌یكه،له‌زانكۆ ناته‌وێ پێت بڵێت تێكه‌ڵی كچ وكوڕ خراپه و خه‌ته‌ره وریابه هه‌ندێك به‌رنامه‌و هه‌ندێك مادده و ده‌رس و هه‌یه له‌وانه‌یه زیان له‌دینه‌كه‌ت بدا وریای به والله برای من واز له‌ئیسلام بێنه مزگه‌وته‌كه‌ش به‌جێ بێله بۆخواى په‌روه‌ردگار خواى گه‌وره موحتاجی ته‌نها ئه‌ونوێژه‌ى تۆنیه كه‌ته‌نها له‌مزگه‌وت وله‌ماڵی خوادا خوا بناسیت،موسڵمانان ئه‌وجۆره به‌ناو ڕۆشنبیرانه ئه‌وجۆره نووسین وئه‌وجۆره دروس و قه‌ڵه‌مانه والله سه‌ره‌تا بریتیه له‌خیانه‌ت كردن له‌وگه‌له،بریتیه له‌به‌هیلاك بردنی ئه‌وگه‌ل وئه‌و وڵاته،چونكه چاك بزانن به‌ره‌وپێش چوون پێشكه‌وتنی ئێمه به‌وه نابێت له‌ئیسلام خۆمان داڕنین چۆن جلێك له‌به‌رخۆمان ده‌كه‌ینه‌وه،نه‌كوفر هۆكارى پێشكه‌وتنه نه‌ئیسلامیش هۆكارى دواكه‌وتنی موسڵمانانه،خۆزۆر وڵاتی كافرهه‌یه وله‌برسان پشتیان شكاوه كافریشن بێاوه‌ڕیشن خواش ناپه‌رستن موسڵمانیش نین،برسیشن وه‌هه‌روه‌ها نه‌بوون و وه‌هه‌روه‌ها زۆرله‌ژیانی ناڕه‌حه‌تیشدان، وڵاتانی ئه‌فریقیا خۆهه‌موویان بێباوه‌ڕ وهیچیان تێیاندا نیه مه‌گه‌رچۆن كه‌سێكیان تێدا بێ موسڵمان بێت،هه‌مووى بێباوه‌ڕه‌وبێ ئیمانه،خۆ ڕوسیای ئیتیحادی سۆڤیه‌تی باوه‌ڕیان به‌خوا نیه ئه‌دی بۆژیانیان خۆش نیه،كه‌واته وامه‌زانه ئه‌گه‌ر كافر بووى ژیانی دونیات خۆش ده‌بێت،ئه‌گه‌رموسڵمانیش بووى وه‌كو نوسه‌ر نوسیویه‌تی ئه‌وه له‌زیندانی ته‌نگی ڕابردووى تاریكدا ده‌ژێیت،ئه‌گه‌رموسڵمان بی وكه‌سێكی خواپه‌رست بی وله‌مزگه‌وتیش وله‌بازاڕیش وله‌دائیره‌ش وله‌هه‌موو شوێنێك،سبحان الله موسڵمانان له‌كوردستان گه‌یشتنه ئه‌وحاڵه‌ته كه‌شتی ئاوایان له‌ناودا بنوسرێت،برابه‌ڕێزه‌كانم ئیسلام داوا له‌وه ناكات كه‌مودیری دائیره‌یه‌ك ده‌بێ مه‌لا بێت،یه‌كێكی وه‌كو من ئیشم به‌وه نیه بچم له‌شوێنی مودیری كاره‌با دا ومودیری ئاودا دابنیشم،ئه‌وه شوێنی منه ئامۆژگارى خه‌ڵك بكه‌م،به‌ڵام پێویسته له‌سه‌رئه‌ویش موسڵمان بێت،پێویسته له‌سه‌رئه‌ویش كه‌گه‌نده‌ڵی نه‌بێت وبه‌پاكی وبه‌ئه‌مینی وبه‌دڵسۆزى وبه‌ڕاستگۆیی ئیشی دائیره‌كه‌ى به‌ڕێوه به‌رێت، كه‌ئیسلام پێی ده‌ڵێ ڕاستگۆبه، ئیسلام پێی ده‌ڵێ ئه‌مینداربه، ئیسلام پێی ده‌ڵێ خیانه‌ت مه‌كه، ئیسلام پێی ده‌ڵێ دادپه‌روه‌ربه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خه‌ڵكی هه‌موو به‌یه‌ك چاوو سه‌یركه، ئه‌گه‌ر واز له ئیسلام بێنین له‌دائیره‌كان كه‌واتا واته گه‌نده‌ڵی یه‌عنی دزى یه‌عنی خیانه‌ت كردن یه‌عنی خزم خزمێنه یه‌عنی حزب حزبێنه یه‌عنی ئه‌وخه‌ڵكه به‌هیلاك بچێت وته‌نها چه‌ند كه‌سێك گیرفانی پڕبێ
خه‌ڵكی فه‌قیر و هه‌ژاریش ماڵی كاول بێت، چۆن بڵێین ئیسلاممان ناوێ له‌ماڵه‌كانمان ته‌نها له‌مزگه‌وت ده‌مانه‌وێ، چۆن بڵێین ئیسلام چ په‌یوه‌ندیه‌كی هه‌یه به‌بوارى كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكدا، ئیسلام چ په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌یه به‌جلوبه‌رگی ئافره‌ت ئیسلام چ په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌یه به‌بوارى ئیقتیصادی و ئابورى خه‌ڵكه‌وه، خه‌ڵك چۆن مه‌عامه‌له‌ى خۆى ده‌كات له‌كڕین فرۆشتن فێڵ له‌یه‌كترده‌كه‌ن درۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن خیانه‌ت له‌یه‌كترده‌كه‌ن، مه‌عامه‌لاتی ڕیبایی به‌كاردێنن موشكیله نیه ئیسلام نابێ ته‌داخولی ژیانی خه‌ڵك كات، وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن ئیسلام له‌په‌یوه‌ندی نێوان خۆت وخوادایه به‌س، عیلاقه‌ى به‌ینی خۆت وخوا بابه‌و شێوه‌یه بێ كه‌خوا ده‌یه‌وێ، به‌ڵام عیلاقه‌ی به‌ینی خۆت وخه‌ڵكیبا به‌و شێوه‌یه نه‌بێ كه‌خوا ده‌یه‌وێ، به‌وشێوه‌یه بێ كه‌خه‌ڵكی پێی خۆشه‌و چۆنی ده‌وێ ئاوابێ، حه‌زى له‌گه‌ڵ كچی فڵانه كه‌س و ژنی فڵانه كه‌س و خیانه‌تی زه‌وجی بكا بابیكات كه‌ى موشكیله‌یه ، به‌قسه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى خوا مه‌كه‌ن صلى الله علیه‌وسلم، ئیسلام ته‌نها له‌مزگه‌وته، برا به‌ڕێزه‌كانم ئه‌وجۆره ده‌عوه‌و پڕوپاگه‌نده‌و بانگه‌وازییانه ئه‌وشه‌عبه به‌ره‌و پێشه‌وه نابات، ئه‌وگه‌لی كورده ئازاد ناكات ئه‌وگه‌له به‌ره‌وكوفر وكوفرستان ونه‌ك كوردستان ده‌بات، به‌ره‌وئه‌وه ده‌یان بات كه‌خه‌ڵكی به‌دره‌وشت بێت خه‌ڵكی دزده‌رچێ خه‌ڵكی خیانه‌ت كارده‌رچێ، خه‌ڵكی له‌خوا نه‌ترسێت وئیحترامی گه‌وره بچووكه‌ى خۆى نه‌گرێت وبه‌زه‌یی به‌كه‌سیشدا نه‌یه‌ته‌وه كه‌واته بابه‌ناوى ئازادییه‌وه به‌وشتانه نه‌خه‌ڵه‌تێین، ئازادى له‌وه‌دایه كه‌تۆ خواى په‌روه‌ردگار بۆهه‌موو كه‌سێك حه‌قی خۆى داناوه‌وحه‌قی هه‌موو كه‌سێك بده‌ى كه‌خواى گه‌وره ده‌یه‌وێ، ئه‌ما له‌وه زیاتر ئینسان وابزانێ ئازادى له‌وه‌دایه كه‌خۆت له‌ئیسلام دابڕنیت، ئه‌وه ئاژه‌ڵێتیه، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ:[ذَرْهُمْ يَأْكُلُوا وَيَتَمَتَّعُوا] لێیان گه‌ڕٍێ باڕابوێرن وبخۆن وبخۆنه‌وه تاوه‌كو ئاگر شوێنیان ده‌بێ، [يَتَمَتَّعُونَ وَێأْكُلُونَ كَمَا تَأْكُلُ الْأَنْعَامُ] خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ:ده‌خۆن وده‌خۆنه‌وه ڕاده‌بوێرن وه‌كو ئاژه‌ڵێك، به‌حیساب خۆیان ئازاد كردووه له‌كۆت وزنجیری ئیسلامه‌تی، برای به‌ڕێزم ئیسلامه‌تی كۆت و زنجیر نیه، ئیسلامه‌تی سنوورى بۆئه‌خلاق داناوه، ئیسلامه‌تی ده‌ڵێ قه‌درى ژنه‌كه‌ى خۆت بزانه ژنی خۆت پشت گوێ مه‌خه‌و سه‌یری ناموسی خه‌ڵك مه‌كه خه‌راپه، ئیسلامه‌تی ده‌ڵێ ڕاستگۆبه له‌موعامه‌له‌كردندا درۆمه‌كه، خه‌راپه، ئیسلامه‌تی ده‌ڵێ خیانه‌ت له‌خه‌ڵك مه‌كه‌و بێ وه‌عد مه‌به، خه‌راپه، ئیسلامه‌تی ده‌ڵێ خه‌ڵك به‌ناحه‌ق مه‌كوژه، خه‌راپه، ئیسلامه‌تیمان ناوێ ته‌نها له‌مزگه‌وت نه‌بێ، وه‌غه‌رب بۆیه پێشكه‌وتووه وازیان له‌ئیسلام هێنا، ده‌یفه‌رموو بگه‌ڕێنه‌وه ئاوڕێكیش له‌ڕوسیا وئیتیحادی سۆڤیه‌تی بده‌نه‌وه ئه‌ى بۆئه‌وان پێش نه‌كه‌وتن،ئه‌ى بۆژیانیان تائێستا له‌مه‌رگی وبرسێتیدایه، بۆئه‌فریقیاش ژیانیان خۆش نه‌بوو، كه‌واته سیڕو نهێنی پێشكه‌وتنی دونیایی بریتی نیه‌له‌وه‌ى ئینسان كافربێت، بریتی نیه له‌وه‌ى ئینسان بێ دین ولادین بێت، وه‌نهێنی وسڕی دواكه‌وتنیش ئه‌وه نیه كه‌تۆ موسڵمان بیت، هه‌ركه‌سێك موسڵمان بێت خواى په‌روه‌ردگار ژیانی خۆش ده‌كات، خواى گه‌وره به‌خته‌وه‌رى ده‌كا له‌دونیاو له‌قیامه‌تدا، خواى په‌روه‌ردگاره فه‌رموویه‌تی: [مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنْثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةًً] هه‌ركه‌سێك كرده‌وه‌ى چاكه بكات له‌ژن له‌پیاو ئیمانداربێت ئه‌وه ئێمه هه‌رله‌دونیادا ده‌یژێنین ژیانێكی وپاك وخۆش، والله ژیانی ئیماندارى چاك زۆرخۆشتره له‌ژیانی ئه‌و بێ ئیمانه ڕۆشنبیرانه‌ى كه‌ئه‌خلاقیش وئیمانی خۆشیان دۆڕاندووه، زۆر مورتاح ترین نه‌شه‌وانه به‌سه‌رخۆشی ده‌گه‌ڕێینه‌وه ناوماڵ ومنداڵمان، نه‌ژنی خۆمان ئیهمال كردووه‌و چاوومان له‌ناموسی خه‌ڵكه په‌نا به‌خواى گه‌وره، نه‌هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین كه‌حه‌یای خه‌ڵك به‌رین، نه‌هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین كه‌ته‌نها ورگمان تێركه‌ین نه‌وه‌كو ئاژه‌ڵیش بژێین، كه‌سێكین موسڵمانی خواناسین ده‌مانه‌وێ حه‌قی خێزان ومنداڵ ووڵات ونیشتیمان وهه‌موو كه‌سی خۆمان بزانین ڕێز له هه‌موو كه‌سێك بگرین به‌ئه‌ندازه‌ى خۆى. بێ ئه‌وه‌ى فیتنه‌و ئاژاوه‌ش دروست بێت له‌وڵاتدا،نه‌ك به‌وجۆره نوسینانه‌ى كه‌فیتنه‌وئاژاوه له‌وڵاتدا دروست ده‌كه‌ن،خواى گه‌وره هۆشیارمان بكاته‌وه،وه‌ئاخیرمان خێركات،والحمدلله.
الحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله
له‌یه‌كێك له‌قسه‌كانی ئه‌ونوسه‌ره‌دا ئه‌وه‌یه كه‌خۆى خۆى به‌درۆ دێنێته‌وه پێشتر باسم كرد كه لێ ده‌گه‌ڕێ له‌مزگه‌وت خوا بناسی مزگه‌وت ئینسانی خواناسی تێدا بێ، به‌ڵام لێره له‌قسه‌یه‌كی تردا ده‌یڵێت هه‌ر بۆئه‌وه‌ى خۆى خۆى هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه باسی ده‌كه‌م نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌هه‌مووتان من ده‌ناسن هیچ حزبێك نیم ده‌ڵێ بۆچی یه‌كێتی وپارتی له‌ڕێكه‌وتنامه ستراتیژیه‌كه‌ی نێوانیاندا پێ له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ى ئاین له‌ده‌وڵه‌ت داده‌گرن، كه‌چى پۆستی وه‌زیری ئه‌وقاف به‌كه‌سێك سپێردراوه كه‌دژی جیاكردنه‌وه‌ى ئاینه له‌ده‌وڵه‌ت، ڕه‌خنه له‌یه‌كێتی وپارتی ده‌گرێ بۆ پۆستی وه‌زاره‌ت ته‌سیلمی كه‌سێك ده‌كه‌ن كه‌خواناس بێ، بزانن له‌مزگه‌وته‌كانیش ڕ‌ازى نین مزگه‌وت به‌ده‌ست كه‌سێكه‌وه بێ كه‌خوابناسێ، تاپێشتر ده‌تان گووت به‌س مزگه‌وت بۆخۆتان غه‌یری مزگه‌وت باسی ئیسلامه‌تیمان له‌گه‌ڵ مه‌كه‌ن، ئێستا له‌وه‌ش ڕه‌خنه ده‌گرێ بۆده‌بێ وه‌زیری ئه‌وقاف كه‌سێك بێت كه‌ئیمانی به‌ئیسلام هه‌بێ به‌شمولی بۆ ده‌بێ یه‌كێتی وپارتی ئه‌وقاف ته‌سلیمی وه‌زیرێكی ئه‌وقافی ئاوا بكه‌ن، كه‌ئه‌وه باوه‌ڕی بێ بڵێ من ئیمانم به‌ئیسلام وه‌كوخۆى هه‌مووى هه‌یه، كه‌من والله نه‌بزووتنه‌وه‌م نه‌هیچ حزبێك وه‌نه‌ك دیفاعیش بێ له‌وه‌زیری ئه‌وقاف به‌ڵام ڕاستیه‌كه‌و ده‌بێ بگوترێت بزانن كاتێك ده‌وترێت ئازادی به‌س بۆبه‌ڕه‌ڵایی وبێ دینیه، ده‌نا بۆئینسانی دیندار ئازادی نیه، كاتێك ده‌وترێ جیاكردنه‌وه‌ى دین له‌ده‌وڵه‌ت دینه‌كه‌ش به‌س با له‌مزگه‌وت بێ ئێستا ڕازی نیه مزگه‌وته‌كه‌ش به‌ده‌ست كه‌سێكی دینداره‌وه بێت، كه‌واته چی‌یان ده‌وێت؟ ئه‌وبه‌ناو ڕۆشنبیرانه كه‌له‌یه‌كێتی وپارتیش ڕازی نین ده‌یانه‌وێ مه‌سئوله‌كان به‌ره‌وئه‌وه به‌رن دژی دین بن وابن دین له‌وخه‌ڵكه داڕنن، ئه‌وخه‌ڵكه موسڵمانه به‌موسڵمانی نه‌هێڵن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئیسلامه‌تی له‌ناوكورده‌واریدا نه‌مێنێ، به‌شكو به‌هه‌شتی دونیامان ده‌ست كه‌وێ والله ئێوه له‌دۆزه‌خ دونیادان پێش دۆزه‌خی قیامه‌تتان، له‌دۆزه‌خی دونیادان كه‌سێك كه‌ئیمانی به‌خوا نه‌بێ كه‌سێك كه‌ئه‌خلاق وڕه‌وشتی وه‌كو پێویست نه‌بێ كه‌سێك كه‌ئه‌مین وعه‌دل ودادپه‌روه‌رنه‌بێت، كه‌سێك كه‌بێ ویژدان بێت وئینصافی نه‌بێت ئه‌وه له‌دۆزه‌خدا ده‌ژێێ بۆخۆى له‌دۆزه‌خدایه، كه‌واته موسڵمانان وریابن ئیسلامه‌تی له‌گه‌ڵ توندڕه‌وێتی نیه له‌گه‌ڵ تیرۆرستی نیه له‌گه‌ڵ فیتنه‌و ئاژاوه‌یه‌تی نیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین له‌وڵاتی ئێمه‌دا موشكیله‌و ئاژاوه به‌ناوى دینداریه‌تیه‌وه دروست بكرێت به‌ڵێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نین ئه‌ودینه له‌ومیلله‌ته دابڕندرێ به‌بیانووى ئه‌وه‌ى كاكه (لَا إِكْرَاهَ فِی الدِّینِ) به‌ڵێ (لَا إِكْرَاهَ فِی الدِّینِ) به‌ڵام هه‌موو كافرێك سه‌ره‌نجامی دۆزه‌خه خوا بمانپارێزێ له‌وان، هه‌موو كه‌سێك كه‌دینی ئیسلام هه‌ڵنابژێرێ خوا به‌كه‌سێكی خراپی حیساب كردووه‌و سه‌ره‌نجامه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ده‌چێته ناو ئاگرى دۆزه‌خه‌و له‌قه‌بریشدا خواى گه‌وره سزای ده‌دا، ئه‌ى له‌دونیادا له‌دونیادا هیچ كاتێك ئینسانی بێ دین ناتوانێ خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ى خۆى بكا وه‌كو پێویست له‌هه‌موو ڕوانگه‌یه‌كه‌وه، چ خزمه‌تێكه باهه‌ر پاره‌وپول بۆئه‌و وڵاته دابین بكرێ، كه‌ئیمانی خه‌ڵك نه‌هێڵرا، كه‌ئه‌خلاق وڕه‌وشتی خه‌ڵك نه‌هێڵرا، به‌گوێره‌ى داواكارى ئه‌و جۆره ڕۆشنبیرانه ئایا خزمه‌تی وڵات كرا، ئایا ئه‌وه خزمه‌تی گه‌ل ونیشتیمانه، با پاره‌یان هه‌بێ ومه‌عاشی هه‌بێ خه‌ڵكه‌كه‌مان باقه‌صریان هه‌بێت، به‌ڵام بادینیان نه‌مێنێ، بائه‌خلاقیان نه‌مێنێ، باڕاستگۆیی نه‌مێنێ، كه‌واته چ خزمه‌تێكه بۆئه‌وگه‌ل ونیشتیمانه ده‌كرێت، باس له‌وه ده‌ركرێت نووسه‌ر نوسیویه‌تی على أساس ئیسلام ته‌نها باسی قه‌بر بۆ خه‌ڵك ده‌كاو ئیمانی به‌ژیانی جوای دونیایه، ئێمه‌ش ئیمانمان به‌ژیانی دونیایه، ڕاستت نه‌ووت، بگره درۆت كرد چونكه خواى گه‌وره له‌قورئانه‌كه‌یدا ده‌فه‌رمووێ: [وَلا تَنْسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا] ده‌فه‌رمووێ به‌شی خۆت له‌دونیادا ژیانی خۆت له‌دونیادا ئیهمال مه‌كه له‌دونیادا بژێی خواى گه‌وره پێی خۆشه هه‌ریه‌كه‌مان جلی جوانی له‌به‌ربێ، سه‌یاره‌ی جوانی هه‌بێ، ماڵی خۆشی هه‌بێ، خێزانی باشی هه‌بێ، ((نِعْمَ المالُ الصالِحُ لِلعبد الصالِحِ)) پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه‌وسلم ده‌فه‌رمووێ:باشترین ماڵی چاك بۆئینسان وپیاوى چاكه، ئیسلام دژی دونیا نیه، ئیسلام نایه‌وێ ئێمه له‌دونیادا قه‌بر بۆ خۆمان هه‌ڵكه‌نین، ئیسلام به‌وشێوه‌یه نیه كه ئه‌و جاهیله به‌ئیسلام وه‌سفی كردووه ئیسلام نایه‌وێ ئینسان له‌دونیادا بژێیت، بائێمه ئه‌و گه‌له كورده ڕزگار كه‌ین بۆئه‌وه‌ى له‌دونیادا بژیه‌ن، غه‌ڵه‌تت فه‌رموو غه‌ڵه‌تت گووت وه‌غه‌ڵه‌ت له‌ئیسلام حاڵی بووى، یان ده‌ته‌وێ ئیسلام له‌پیش چاووى خه‌ڵك ناشرین كه‌یت، پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه‌وسلم نه‌فه‌رێك هاته‌لای فه‌رمووى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه‌وسلم تۆباسی ئه‌وه ده‌كه‌ى كه‌سیفه‌تی كیبر خه‌راپه ئه‌ى كه كه‌سێك له‌ئێمه حه‌زكا جله‌كه‌ى جوان بێت حه‌زكات نه‌عله‌كه‌و پێڵاوه‌كه‌ى جوان بێت ئه‌وه چۆنه؟ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه‌وسلم فه‌رمووى: ((إن الله جمیل یحب الجمال)) خواى گه‌وره جوانه‌و جوانیشی پێ خۆشه، خواى گه‌وره ڕقی له‌وه‌نیه كه‌تۆ جوان بیت جلت جوان بێ ژیانت خۆش بێ،[قُلْ مَنْ حَرَّمَ زِينَةَ اللَّهِ الَّتِي أَخْرَجَ لِعِبَادِهِ وَالطَّيِّبَاتِ مِنَ الرِّزْقِ] خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ ته‌حه‌دایان بكه به‌درۆیان بێنه‌وه پێیان بڵێ كێ زینه‌ت وجوانی دونیای له‌موسڵمانان حه‌رام كردووه؟ كێ طه‌یبات وشتی پاك وخاوێنی له موسڵمان حه‌رام كردووه؟ خوا لێی حه‌رام نه‌كردووین، باپاك بژیه‌ین با ده‌وڵه‌مه‌ند بیت باژیانت خۆش بێ باقه‌صرت هه‌بێ باسه‌یاره‌ت هه‌بێ ئیسلام مه‌منوعی نه‌كردووه به‌ڵام بابه‌حه‌ق بێ، مه‌چۆ خیانه‌ت له‌خه‌ڵك بكه‌یت ومه‌چۆ دزی له‌خه‌ڵك بكه‌یت ونه‌چی به‌شێوه‌یه‌كی ڕیشوه‌و به‌رتیل ماڵی خه‌ڵك بۆخۆت بێنیت وبه‌سوو خواردن خۆت ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌یت، ئیسلام ئه‌وه‌ى ناوێت، ده‌نا ئیسلام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه تۆژیانی دونیات هه‌بێ ئیسلام هیچ كاتێك دژی ئه‌وه‌نیه براكانم، كه‌واته برایانی موسڵمان خواى گه‌وره له‌قورئاندا فه‌رموویه‌تی:[وَقُلِ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكُمْ] به‌وخه‌ڵكه بڵێ ئه‌ى محمد صلى الله علیه‌وسلم حه‌ق له‌لایه‌ن خواوه هاتووه،[فَمَنْ شَاءَ فَلْیُؤْمِنْ] هه‌ركه‌سێ حه‌زده‌كا با ئیمان بێنێ به‌وحه‌قه،[وَمَنْ شَاءَ فَلْێكْفُرْ] ئه‌وه‌ش كه حه‌ز ده‌كات باكافر بێت، كه‌تۆ كوفر بۆخۆت هه‌ڵبژێری من به‌زۆر ناتكه‌مه موسڵمان، به‌ڵام دواى ئه‌وه چی؟ [إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا] خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ:ئێمه بۆئه‌و زاڵمه كافرانه ئاگرێكمان ته‌رخان كردوون بۆمان ئاماده كردوون ، [أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا] بڵێسه‌وكڵپه‌ی ئه‌وئاگره له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌ورى داون، [وَإِنْ يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ] ئه‌ى كه له‌تینوان داواى ئاوبكه‌ن خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: ئاوێكیان بۆدێ هه‌رله دووره‌وه له‌گه‌رمی ئاوه‌كه ده‌م و چاویان پێستی ده‌م و چاویان هه‌ڵده‌قرچێت وه‌ده‌سوتێت، [بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا] خراپترین خواردنه‌وه ئه‌و ئاوه‌یه، وه‌خراپترین شوێنیش ئه‌و دۆزه‌خه‌یه كه‌تێیدا ده‌مێننه‌وه، كه‌واته برای موسڵمان وامه‌زانه كه‌ده‌ڵێین زۆرى له‌دیندا نیه به‌ڵێ كه‌یفی خۆته ببه كافر، به‌ڵام وامه‌زانه سه‌ره‌نجامی ئینسانی كافر خۆشحاڵی بێت، وامه‌وانه له‌دونیاشدا خۆى به‌خته‌وه‌ربێ وكۆمه‌ڵگاكه‌شی به‌خته‌وه‌ربكا، براكانم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئیسلام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیه كه‌توندوتیژی وزۆری له‌خه‌ڵك بكرێ بۆئه‌وه‌ى بكرێ به‌موسڵمان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین كه‌به‌زۆر له‌چكه له‌سه‌ری كچێك بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین كه‌به‌زۆركه‌سێك بێنی بۆمزگه‌وت ونوێژی پێ بكه‌ى ئامۆژگارى بكه [وَمَا على رسُولِ إِلَّا الْبَڵاغُ] ده‌عوه‌ى خێری بكه ئامۆژگارى بكه بۆ مه‌صڵه‌حه‌تی خۆیه‌تی كه‌خۆى چاك بێت ئافره‌تێك خۆی پۆشته بێ خۆى به‌خته‌وه‌رده‌بێ، خۆى قازانج ده‌كا، نابێته وه‌ره‌قه‌یه‌كی ده‌ستی شه‌هوه‌ت بازان كه‌پێی ڕابوێرن تا شه‌هوه‌تی خۆیانی پێ تێرده‌كه‌ن ودوای ئه‌وه وازی لێ دێنن وئیهمالی ده‌كه‌ن سه‌ره‌نجامیش ده‌بێ خۆى ئینتیحاركات وخۆى بكوژێت، ئیسلام ده‌یه‌وێ كه‌موسڵمان بی بۆئه‌وه‌ى خۆت به‌خته‌وه‌ربی له‌دونیا وله‌قیامه‌تدا، وه ئیسلام له‌خزمه‌تی ئه‌وخه‌ڵكه‌دایه‌و بۆئه‌وه هاتووه كه‌خه‌ڵكی خۆشحاڵی دونیا وقیامه‌ت بن،[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَجِيبُوا لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ] ئه‌ى خه‌ڵكینه وه‌ڵامی خوا‌و پێغه‌مبه‌رى خوا بده‌نه‌وه صلى الله علیه‌وسلم ئه‌گه‌ربانگیان كردن بۆشتێك كه [یُحْیِیكُمْ] كه‌ژیانی ڕاسته‌قینه‌ى ئێوه‌ی پێوه به‌نده، والله به‌خته‌وه‌رى تۆ ژیانی ڕاسته‌قینه‌ى تۆ خۆشحاڵی ئه‌و گه‌له كورده موسڵمانه له‌وه‌دایه كه‌به‌ته‌واوى ده‌ست به‌دینی ئیسلامه‌وه بگرێت، دینی ئیسلام كه وه‌سه‌تیه‌ته نه‌ك توندڕه‌وێتی وزێده‌ڕه‌وى، به‌ناوى توندڕه‌وێتی وتیرۆریشه‌وه كه‌كه‌سانێك ده‌یكا نه‌چین دژایه‌تی ئیسلامه‌كه بكه‌ین كه‌دینی خوایه‌وئه‌وخوایه ناردوویه‌تی كه‌ئێمه‌ى دروست كردووه،له‌كۆتایدا پێیان ده‌ڵێم:هه‌ر ڕۆژێك توانیتان زه‌وییه‌ك بۆ خه‌ڵكی دروست بكه‌ن جگه له‌زه‌ویه‌كه‌ى خوا، وه‌ئاسمانێك بۆ خه‌ڵك دابنێن وبارانێك بۆ خه‌ڵك ببارێنن جگه له‌ئاسمان وبارانی خوا وه‌هه‌وایه‌ك بۆخه‌ڵك بێنن جگه له‌هه‌واكه‌ى خوا، ڕزق وڕۆزییه‌ك بۆخه‌ڵك بێنن جگه له‌هی خوا، بۆتان هه‌یه به‌رنامه‌یه‌كیش بۆخه‌ڵك دانێن جگه‌له شه‌ریعه‌تی خوا، ئه‌گه‌ر له‌وه‌تان نه‌توانی وبێ ده‌سه‌ڵات بوون كه‌واته قه‌درى خۆتان بزانن وقه‌درى خالقی زه‌وى وئاسمانیش بزانن، بێ ئه‌ده‌بی مه‌كه‌ن وامه‌زانن ته‌نها عه‌قیده بۆ خوایه و شه‌ریعه‌تیش بۆ ئێوه‌ی كه‌م عه‌قڵی بی عیلمی دونیا په‌رسته، داواده‌كه‌م له‌خواى په‌روه‌ردگارهیدایه‌تمان دا بۆ خاترى ناوه جوانه‌كانی، خواى په‌روه‌ردگار بۆخاترى ناوه‌جوانه‌كانت سیفاته به‌رزه‌كانت ئه‌وكه‌سانه‌ى كه گومڕاو لاڕێ بوون خوایه هیدایه‌تیان ده‌ى، خوایه بیان گه‌ڕێنیه‌وه سه‌ر ڕێگای ڕاسته‌قینه‌ى ئیسلام، خواى گه‌وره هه‌موومان به‌خته‌وه‌ركه‌ى به‌و دینه پیرۆزه‌ى ئیسلام، خواى گه‌وره به‌ئیسلامی بمان ژێنی، وه‌به‌موسڵمانی بمان مرێنی، وه‌به‌موسڵمانیش زیندوومان كه‌یه‌وه ئه‌ی خواى په‌روه‌ردگار، خوایه به‌هه‌شتمان به‌نسیب بكه‌ى، خوایه له‌دۆزه‌خ بمانپارێزی، خواى گه‌وره قه‌رزى قه‌رزداره‌كانمان بده‌یته‌وه، خواى گه‌وره شیفای نه‌خۆشه‌كانمان بده‌ی، خواى گه‌وره برایه‌تی وته‌بایی ویه‌كسانی وئاسایش وئه‌من بخه‌یته نێوان ئه‌و وڵاته‌وه ئه‌وخه‌ڵكه‌وه، خواى گه‌وره ئه‌وخێره‌ی تێیدان بۆمان زیاتركه‌ى، خواى گه‌وره به‌ڵا و موسیبه‌تمان به‌سه‌رنه‌هێنی، وه‌ئاخیرمان خێركه‌ى.
والحمدلله ، واقم الصلاة وصلى الله وسلم على نبینا محمد وعلى اله وصحبه اجمعین