الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين، وبعد:
به‌ڕاستى لێپرسراوێتى ئه‌ركێكى گران و گه‌وره‌یه، وه پێویسته له‌سه‌ر كاربه‌ده‌ستان وا بڕواننه پله‌و پایه‌یان كه لێپرسراوێتى یه نه‌ك زه‌عامه‌ت و به‌گه‌وره دانان و له خۆبایى بوون.
پێویسته بزانن كه‌ئه‌وان لێپرسینه‌وه‌یان له‌سه‌ره له لایه‌ن خواى گه‌وره، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ژێرده‌سته‌كانیشیانه‌وه.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت: (إنها أمانة، وإنها يوم القيامة خزيي وندامة، إلا من أخذها بحقها، وأدى الذي عليه فيها) (صحيح الجامع الصغير: 7823)، واته: لێپرسراوێتى ئه‌مانه‌ته وه له‌ڕۆژى دوایى سه‌رشۆڕى و په‌شیمانى یه، ته‌نها كه‌سانێك نه‌بێت كه به‌حه‌ق وه‌رى ده‌گرێت، كه ئه‌وه‌ى له‌سه‌ریه‌تى جێبه‌جێى بكات.
هه‌ر كاربه‌ده‌ستێك به ئه‌میندارێتى و دڵسۆزى وده‌ست پاكى و دڵپاكى و داوێن پاكى و به په‌رۆشى و چالاكىیهوه ئه‌ركه‌كه‌ى به‌جێ بێنێت ئه‌وه سه‌ربه‌رزه و پاشه‌ڕۆژێكى به‌خته‌وه‌رى هه‌یه لاى خه‌ڵكى له دونیادا، وه هه‌روه‌ها لاى خواى په‌روه‌ردگاریش ئه‌جرو پاداشتى زۆر گه‌وره‌یه، وه‌یه‌كێك له و حه‌وت كه‌سانه‌ى كه توشى نارهحهتىیهكانى ڕۆژى دوایى نایه‌ت ئیمام و پێشه‌واو سه‌ركرده‌ى دادپه‌روه‌ره.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر لێپرسراوێك كه‌مته‌رخه‌م یا خیانه‌ت كار بێت ئه‌وه به‌ر له‌عنه‌ت و نه‌فرینى خوا‌و دواجار گه‌لیش ده‌كه‌وێت، وه ڕۆژێك دێت فڕێ بدرێته زبڵدانى مێژووه‌وه به سوكى و ڕوو ڕه‌شى، وه خیانه‌ت كردنیش چه‌نده‌ها شێوازى هه‌یه:
*هه‌یه خیانه‌ت له ماڵ و سامانى ژێر ده‌سته‌كانى ده‌كات.
*وه هه‌یه خیانه‌ت له ڕه‌وشت و ناموسیان ده‌كات و پارێزگارى له ڕه‌وشتى ڕه‌سه‌ن و باشى گه‌ل و قه‌ومه‌كه‌ى ناكات، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه هانیان ده‌دات بۆ داماڵینى پۆشاكى حه‌یا و ڕه‌وشت، به‌ناوى مۆده‌و پێش كه‌وتن و ئازادى!!
*وه هه‌یه خیانه‌ت له بیروباوه‌ڕى گه‌له‌كه‌ى ده‌كات و پارێزگارى ناكات له بیروباوه‌ڕیان، به‌ڵكو هاوكارى بڵاو بونه‌وه‌ى بیروباوه‌ڕى پوچ و بێ باوه‌ڕى و دوور له‌دینه.
كه‌واته پێویسته كاربه‌ده‌ستان له خوا بترسن و هه‌ست به‌و ئه‌ركه گرنگه ترسناكه بكه‌ن كه له‌سه‌ر شانیانه، بابزانن كه ئه‌ركى سه‌رشانیان ته‌نها پاراستنى خاك و نیشتیمان نى یه، به‌ڵكو ئه‌ركى پاراستنى شه‌ڕه‌ف و ناموس و بیروباوه‌ڕیشى له‌ئه‌ستۆیه.
وه ئه‌و بوارانه‌ى كه كه‌م و كورتى تێدا ده‌بینرێن له‌لایه‌ن زۆر كاربه‌ده‌ستان زۆرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه‌زۆر زۆر ترسناكه بریتىیه له ڕێگرتنى قوتابیان و خوێندكاران له ئه‌نجامدانى نوێژه فه‌ڕزه‌كانیان، نوێژى نیوه‌ڕۆو عصر له قوتابخانه و خوێندنگا‌و په‌یمانگاو دانیشگا له‌لایه‌ن هه‌ندێك له مامۆستا‌و به‌ڕێوه‌به‌ران !!
له‌سه‌رده‌مى حزبى به‌عسى كافر شیعارى بهعسىیهكان ئه‌وه بوو كه قوتابى یان سه‌رباز یان كارمه‌ند كاتێك كه ده‌هاتنه ناو دائیره‌كه‌یان پێویست بوو پۆشاكى دین و ئیمان داڕنن و وه‌ك جانتایه‌ك ئیسلامه‌تیه‌كه‌یان له‌ده‌رگاى ده‌ره‌وه دابنێن.
وه ئه‌وانه‌ى كه خه‌ست بوون له حزبایه‌تى نه‌یان ده‌هێشت له قوتابخانه‌و معسكر نوێژ بكرێت.
به‌ڵام ئه‌مڕۆش به‌هه‌مان شێوه، به‌داخه‌وه نوێژ قه‌ده‌غه ده‌كرێت له قوتابیانى كوڕ‌و كچ له‌لایه‌ن هه‌ندێ له به‌ڕێوه‌به‌ران، له‌كاتێدا كه ڕێگه‌یان پێ ده‌ده‌ن هۆڵى تایبه‌تیان هه‌بێت بۆ شانۆ‌و ڕه‌قس و سه‌ما، به‌ڵام ناهێڵن ژوورێك هه‌بێت بۆ نوێژ، كه‌نوێژ حه‌قى خوایه وهیچ زیانێكى نى یه و په‌یوه‌ندیشى به حزبایه‌تى و تیرۆره‌وه نى یه!!
وه نوێژ ڕوكنێكى گه‌وره‌ى ئیسلامه و پێویست تره له هه‌موو ئه‌و ده‌رسانه‌ى كه له قوتابخانه و خوێندنگا‌و په‌یمانگاو دانیشگا ده‌خوێندرێن، پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى:(بين الرجل وبين الشرك والكفر ترك الصلاة) (صحيح الجامع الصغير: 2848) (فمن تركها فقد كفر) (صحيح الجامع الصغير: 4143)، واته: له نێوان مرۆڤ و هاوبه‌ش بڕیاردان وكوفردا وازهێنانه له‌نوێژ، وه‌ئه‌وه‌ى واز له نوێژ بهێنێ كافر ده‌بێت.
وه كوفریش به‌ره‌و دۆزه‌خه كه‌واته چ پێشكه‌وتن و خێرێك له خوێندن و بڕوانامه‌یه‌كدا هه‌یه كه پاشه ڕۆژه‌كه‌ى چوونه ناو ئاگرى دۆزه‌خ بێت.
وه به‌رده‌وام قوتابى نوێژخوێن به‌وه‌فایه بۆ مامۆستاكانى و بۆ گه‌ل و نیشتیمانى، وه ئه‌و ڕێز له گه‌وره‌ى خۆى ده‌گرێت و پارێزگارى له ڕه‌وشت و بیروباوه‌ڕى گه‌له‌كه‌ى ده‌كات، وه هیچ كاتێك نوێژ نه‌بۆته هۆى توندڕه‌وه‌ى و تیرۆر، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ڕێگرتن له نوێژ‌و خواپه‌رستى تیرۆرى لێ ده‌كه‌وێته‌وه و توندڕه‌وى لێ په‌یدا ده‌بێت.
له كۆتایدا پێویسته به‌ڕێوه‌به‌ران له خوا بترسن و ڕێگا نه‌گرن له قوتابیان له ئه‌نجامدانى نوێژه فه‌ڕزه‌كانیان كه كاتى دیارى كراوى خۆیان هه‌یه:
[إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَوْقُوتًا] (النساء: 103) .
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له‌كاتى ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌شیاندا له‌گه‌ڵ دوژمن له غه‌زادا نوێژیان به جه‌ماعه‌ت ده‌كرد، كه‌واته له خوا بترسن با حاڵتان وه‌كو حاڵى ئه‌بوجه‌هلى كافرى لێ نه‌یه‌ت كه پێغه‌مبه‌رى (صلى الله عليه وسلم) قه‌ده‌غه ده‌كرد له نوێژ: [أَرَأَيْتَ الَّذِي يَنْهَى عَبْدًا إِذَا صَلَّى أَرَأَيْتَ إِنْ كَانَ عَلَى الْهُدَى أَوْ أَمَرَ بِالتَّقْوَى] (العلق: 9)
وه‌نابینى ئه‌و دیكتاتۆره‌ى كه قه‌ده‌غه‌ى نوێژ كردنى له پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌كرد هه‌رچه‌نده كه ئه‌و نوێژ خوێنه له‌سه‌ر ڕێگاى ڕاسته و هیدایه‌ت دراوه و فه‌رمانیش به خۆپارێزى ده‌كات له توڕه‌یى خوا‌و كارى خراپه و زیان به‌خش، واته كارێك ناكات كه زه‌ره‌رى بێت و فه‌رمانیش به‌چاكه ده‌كات.
كه‌وا بوو چۆن ده‌بێت ڕێى نوێژ كردن بگریت له‌و كه‌سه باشه له‌كاتێكیشدا كه ڕێى ئیسلامه‌تی و فه‌رمانى خوا‌و پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به درۆ داده‌نێیت و پشتیش هه‌ڵ ده‌كه‌یت له نوێژ‌و به‌ندایه‌تى بۆ خوا!!
دواى ئه‌وه خواى گه‌وره فه‌رمووى: [أَلَمْ يَعْلَمْ بِأَنَّ اللَّهَ يَرَى] (العلق: 14)، واته: ئایا ئه‌و ڕێگره نه‌یزانیوه كه خواى په‌روه‌ردگار ده‌یبینێت و ئاگاى له حاڵیه‌تى و لێى توڕه ده‌بێت: [كَلَّا لَئِنْ لَمْ يَنْتَهِ] (العلق: 15) واته: نه‌خێر سوێند به‌خودا ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنیت له‌م ڕێگرى و دژایهتىیه ئه‌وا: [لَنَسْفَعَنْ بِالنَّاصِيَةِ] (العلق: 15) نێوچاوانى ده‌گرین و ڕایده‌كێشین و فڕێی ده‌ده‌ینه ناو ئاگرى دۆزه‌خ، [نَاصِيَةٍ كَاذِبَةٍ خَاطِئَةٍ] (العلق: 16) نێوچاوان و پێشه سه‌ره درۆینه به‌هه‌ڵه‌دا چووه‌كه‌ى [فَلْيَدْعُ نَادِيَهُ] (العلق: 17)
وه كه عه‌زابى خوا هات ئه‌و كاته با ڕێگره‌كه بانگى هۆز و عه‌شیره‌ته‌كه‌ى خۆى بكات و داواى ڕزگار كردن و فریاكه‌وتنیان لێ بكات: [سَنَدْعُ الزَّبَانِيَةَ] (العلق: 18) ئێمه‌ش بانگى فریشته‌كانى عه‌زاب ده‌كه‌ین ئه‌و كاته بۆى ده‌رده‌كه‌وێت كه كێ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟!
ئه‌مه له دونیا هه‌روه‌كو له فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووه كه ئیمامى بوخارى ده‌یگێڕێته‌وه له عبدالله ى كوڕى عباس كه فه‌رمووى: ئه‌بو جه‌هل ووتى ئه‌گه‌ر جارێكى تر محمد صلى الله عليه وسلم ببینم نوێژ بكات لاى كه‌عبه ئه‌وا پێ ده‌خه‌مه سه‌ر ملى، پێغه‌مبه‌ریشصلى الله عليه وسلم فه‌رمووى: ناتوانى ئه‌وه بكه‌یت، ئه‌بوجه‌هل ووتى : چ كه‌سێك ده‌تپارێزێت له‌من له كاتێكدا كه بانگ بكه‌م پڕى ئه‌و دۆڵه پیاوانى هۆزه‌كه‌م به‌ده‌نگمه‌وه دێن و له‌گه‌ڵ منن!!
پێغه‌مبه‌ریش صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى: ( لئن فَعَل لأخذته الملائكة) واته: ئه‌گه‌ر واى بكردایه ئه‌وا فریشته‌ى سزا ناوچاوانیان ده‌گرت و یه‌ك سه‌ر ده‌یان برد.
وه هه‌روه‌ها له دواڕۆژیشدا ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ڕێگرى نوێژ كردن و خواپه‌رستى و ده‌رس خوێندنى شه‌رعین حاڵیان زۆر خراپه‌و دۆزه‌خ شوێنیانه، چونكه هه‌ندێك كه‌س خراپه‌كه‌یان ته‌نها ئه‌وه‌یه كه خۆیان دوورن له نوێژ‌و خواپه‌رستى، به‌ڵام كه‌سانێك هه‌ن له‌وان خراپترن كه ته‌نها به‌وه ناوه‌ستن خۆیان نوێژ ناكه‌ن به‌ڵكو دژایه‌تى نوێژ خوێنانیش ده‌كه‌ن و ڕێگاش ده‌گرن له بڵاو بوونه‌وه‌ى دینى خوا وه ڕێگا ناده‌ن خه‌ڵك به ئازادى خواپه‌رستى خۆى بكات!!
به‌ڕاستى سه‌یره ناو وناوه‌ڕۆك و قسه‌و كرده‌وه دژ به‌یه‌ك بن! له كاتێكدا ده‌بیستین شیعارى ئازادى و سه‌ربه‌ستى و دیموكراسى به‌رز ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام به كرده‌وه ئازادى ته‌نها بۆ خراپه‌كارى و به‌د ڕه‌وشتى هه‌یه و ته‌نها كه‌سانى دوور له خوا وه‌ك مرۆڤــ مافیان هه‌یه كه جنێو به‌خوا بده‌ن؟! بێ ئابڕوویى به‌رامبه‌ر قورئان و پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بكه‌ن له ڕێى شیعارى ئازادى و مافى مرۆڤــ!!
به‌ڵام ئازادى نىیه بۆ كه‌سێك بڵێ من قوتابی یان خوێندكارم و نوێژیش ده‌كه‌م له‌كاتى خۆیدا، ئازادى نىیه بڵێى من جل و به‌رگم به شێوه‌یه‌كه خوا پێى ڕازییه! ئازادى نىیه بۆ دینه‌كه‌ى خوا له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه‌ى خوا له‌ناو به‌نده‌كانى خوا! چه‌نده سه‌یره ڕێبگرێ له فه‌رمانى خوا، له‌دینى خوا، له قورئانه‌كه‌ى خوا!!
كاكى كاربه‌ده‌ست بیر بكه‌وه تۆ دروستكراوێكى خوایت و له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه‌ى ئه‌و ده‌ژیت به هه‌واو نان و ئاوى ئه‌و، وه بۆلاى ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێیته‌وه، كه‌واته خۆت بناسه كه چه‌نده لاوازیت، خواش بناسه كه خاوه‌ن هه‌موو زه‌وى و ئاسمانه‌كانه، كه‌وابوو چۆن ڕێ به خۆت ده‌ده‌یت كه دژایه‌تى ئه‌و بكه‌یت و كۆسپ بیت له ڕێگاى خواپه‌رستیدا.
كه‌وابوو هه‌وڵ بده‌ن و شوێنێكى تایبه‌ت بكه‌نه‌وه بۆ نوێژ له قوتابخانه و په‌یمانگاكان و دانیشگاكان و دائیره‌كان بۆ ئه‌وه‌ى خوا لێتان ڕ‌ازى بێت و گوناهى ئه‌م هه‌موو قوتابىیه نه‌یه‌ته سه‌رشانتان بۆ قیامه‌ت.
ئامۆژگاریش بۆ قوتابیان و خوێندكاران ئه‌وه‌یه كه هه‌مووتان هاوده‌نگ بن و داوا بكه‌ن به‌ڕێزه‌وه له به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایانتان ڕێگاى نوێژتان پێ بده‌ن و بۆیان ڕوون بكه‌نه‌وه كه‌مه‌به‌ستتان ته‌نها نوێژه نه‌ك خۆدزینه‌وه له وانه‌كانتان، وه پێویسته هیچ كاتێك وه له هیچ شوێنێك ڕ‌ازى نه‌بن به نوێژ نه‌كردن یان دوا خستنى چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى: (من فاتته صلاة العصر فكأنما وتر أهله وماله) (صحيح سنن النسائي: 478) واته: هه‌ر كه‌سێ نوێژى عه‌سرى بچێت ئه‌وه وه‌كو ئه‌وه وایه هه‌موو ئه‌هل و ماڵى له‌ده‌ست دابێت.
وه فه‌رموویه‌تى: (من ترك صلاة العصر فقد حبط عمله) (صحيح سنن النسائي: 474)، واته: هه‌ركه‌سێ واز بهێنێ له نوێژى عه‌سر ئه‌وا كرده‌وه‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، وه‌یه‌كه‌م شت كه مرۆڤــ لێپرسینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێت له‌ڕۆژى دوایى نوێژه. كه‌وابوو با هه‌موولایه‌ك له خوا بترسین و پارێزگارى له نوێژه‌كانمان بكه‌ین.
وآ‌خر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين
وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آلة وصحبة أجمعين.