ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی كردوه كه ((سێ پیاو چونه ماڵی خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم و، له چۆنیه‌تی خواپه‌رستی پێغه‌مبه‌ریان پرسی كه چۆن خواپه‌رستی ده‌كات، كاتێك چۆنیه‌تی خواپه‌رستى یه‌كه‌یان پێ گوترا: ئه‌وانیش گوتیان: ئێمه له كوێین له‌چاو خواپه‌رستی پێغه‌مبه‌ر، خوای گه‌وره له گوناهه‌كانی پێش و دوایی ئه‌و خۆش بوه!
یه‌كێك له‌و پیاوانه گوتی: كه‌واته من هه‌مو شه‌و شه‌ونوێژ ده‌كه‌م.
یه‌كێكی تر گوتی: ساڵ هه‌مو ڕۆژ به‌ڕۆژو ده‌بم.
یه‌كێكی تریش گوتی: هه‌رگیز ژن ناهێنم.
كاتێك پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌م قسانه‌ی پێ گه‌یشته‌وه چوه لایان وفه‌رموی: ئه‌وه ئێوه ئه‌م جۆره قسه‌یه‌تان گوتوه؟! به‌خوا پێتان بڵێم!! من له هه‌موانتان زیاتر له‌خوا ئه‌ترسم و خۆم پارێز ڕاده‌گرم له تاوان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڕۆژو ده‌بم و ڕۆژوش ئه‌شكێنم، نوێژیش ده‌كه‌م و ئه‌خه‌وم، ژنیش ده‌هێنم، هه‌ر كه‌سێكیش واز له سوننه‌ت و ڕێبازی من بهێنێ، ئه‌وا له‌من نى یه)).
هه‌روه‌ها ئیمامی بوخارى و ترمذي ریوایه‌تیان كردوه كه پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم سه‌لمانی فارسى و ئه‌بو ده‌ردائی كرد به برا. كاتێك سه‌لمان چوه لای له ماڵه‌وه‌و ئوم ده‌ردائی بینی جلێكی ئیش و كاری له‌به‌ردا بو، وازی له جل و به‌رگی جوان هێنابو. سه‌لمان به ئوم ده‌ردائی گوت: بۆچی ئه‌م جۆره جل و به‌رگه‌ت له‌به‌ره‌و خۆت بۆ مێرده‌كه‌ت جوان ناكه‌یت؟ ئوم ده‌ردائیش گوتی: ئه‌بو ده‌ردائی برات، به شه‌و شه‌ونوێژ ده‌كات وبه ڕۆژ به‌ڕۆژو ده‌بێ و پێویستی به‌دنیا نى یه‌و وازی له دنیا هێناوه!.. كاتێكیش ئه‌بو ده‌رداء هاته‌وه ماڵ پێشوازی كرد‌و سه‌لامی لێ كرد. سه‌لمان خواردنی بۆ ئه‌بو ده‌رداء هێنا، پێی گوت: خواردن بخۆ! ئه‌بوده‌رداء گوتی: به‌ڕۆژوم. سه‌لمانیش گوتی: سوێندم له‌سه‌رت خواردوه كه ده‌بێ ڕۆژو بشكێنی، منیش نان ناخۆم تا تۆ نان نه‌خۆی. ئه‌بو ده‌رداء به‌قسه‌ی كرد‌و نانی له‌گه‌ڵ خوارد پاشان سه‌لمان له شه‌ودا لای ئه‌بو ده‌رداء مایه‌وه. كاتێكیش شه‌و داهات ئه‌بو ده‌رداء ویستی هه‌ڵسێ بۆ شه‌ونوێژ، به‌ڵام سه‌لمان نه‌یهێشت و به ئه‌بو ده‌ردائی گوت: جه‌سته‌و له‌شت مافی به‌سه‌رته‌وه هه‌یه‌و خێزانیشت مافى به‌سه‌رته‌وه هه‌یه، به‌ڕۆژو به‌و ڕۆژوش بشكێنه، نوێژیش بكه‌و سه‌رجێییش له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت دا بكه!! بۆ هه‌مو شتێك مافی خۆی بده‌رێ. كاتێك كه به‌یانی داهات سه‌لمان گوتی: ئێستاكه هه‌ڵسه نوێژ بكه، به مه‌به‌ستی نوێژی پێش به‌یانى. ئه‌بو ده‌ردائیش هه‌ڵساو ده‌ست نوێژی گرت دو ركات نوێژی سوننه‌تی پێش نوێژی به‌یانی كرد‌و پاشان به‌یه‌كه‌وه چون بۆ مزگه‌وت بۆ كردنی نوێژی به‌یانی، ئه‌بو ده‌رداء له پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم نزیك بۆوه‌و ئه‌وه‌ی سه‌لمان پێ گوتبو به پێغه‌مبه‌ری ڕاگه‌یاند تا بزانێ حوكمی ئه‌وه چۆنه. پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم پێی فه‌رمو: ئه‌بو ده‌رداء: جه‌سته‌و لاشه‌ت حه‌ق و مافیان به‌سه‌رته‌وه هه‌یه وه‌ك سه‌لمان گوتی.. (له ریوایه‌تێكی تردا پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم فه‌رموی: سه‌لمان ڕاست ده‌كات).
لێكدانه‌وه‌ی ((وأعط كل ذي حق حقه)) هه‌مو شتێك حه‌قى خۆى بده‌یێ، ئه‌وه‌ش كه سه‌لمان به ئه‌بو ده‌ردائی گوت. ئه‌وه‌یه: ئیسلام كه به‌رنامه‌ی ژیانه نابێته به‌ربه‌ست و ڕێگر له به‌رده‌م ئاره‌زو و غه‌ریزه‌ی جنسی حه‌ڵاڵ. به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه هان ده‌دات و ڕێگه‌ی بۆ خۆش ده‌كات. دیاره ئه‌وه‌ش شتێكی سه‌ر سوڕهێنه‌ر نىیه، چونكه ته‌نها ئاره‌زوی جنسی حه‌ڵاڵه كه ده‌بێته هۆی مانه‌وه‌ی ئاده‌میزاد له‌سه‌ر زه‌وی. دژایه‌تی كردن و به‌ربه‌ست كردنی جنس به حه‌ڵاڵی ئه‌وپه‌ڕی ناله‌بارى و گه‌وجیه‌تى یه. به‌ختیاری ژیان و به‌رده‌وامیه‌تی له‌وه دایه كه جنس به ته‌وجیهێكی ڕاست و دروست و شه‌رعیانه ئاراسته بكرێ و مه‌نهه‌جیشی بۆ دابنرێ.
با خوێنه‌ریش له لای نامۆ‌و غه‌ریب نه‌بێ گه‌ر وتمان ئیسلام هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌ده‌ست هێنان و به‌رده‌وامی خۆشى و ڕابواردنی دروست و ژیانی به‌خته‌وه‌ر. كاتێكیش داوێن پیسى و زیناو مه‌ی خواردنه‌وه حه‌رام و یاساغ ده‌كات، هه‌ده‌ف و ئامانج ئه‌وه‌یه كه جه‌سته‌و لاشه‌ی مرۆڤ به دروستى و ساغی بمێنێته‌وه تا تام و چێژ له جنسی حه‌ڵاڵ به به‌رده‌وامی وه‌رگرێ. بینیشمان چۆن پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم له‌و كۆمه‌ڵه كه‌سانه توڕه بو كه ڕێگایه‌كی چه‌وت و لاریان بۆ خۆیان دانابو بێ ئه‌وه‌ی ئاره‌زوی جنسى یان تێر بكه‌ن كه ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌و دژی سروشتی ئاده‌میزاده، ئه‌م كۆمه‌ڵه كه‌سه وایان گومان ده‌برد كه به‌هۆی ئه‌م كاره‌وه له‌خوای گه‌وره نزیك ده‌بنه‌وه. به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری مه‌زن صلى الله عليه وسلم پێی راگه‌یاندن، كه به ئه‌نجام دانی ئه‌م كاره‌یان ئێوه له ئیسلام و بنه‌ماو بنه‌ڕه‌ته‌كانی فیتره‌ت و سروشتی ساغ دور ده‌كه‌ونه‌وه!! هه‌روا به ئازاره‌كانى وه‌سوه‌سه‌ى شه‌یتان ده‌ناڵێنن و خۆیان سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن به به‌رگرى كردنى ئاره‌زوى جنسى، هه‌مو ئه‌مانه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ڕه‌به‌نى هه‌موى خراپه‌و شه‌ڕه، ده‌گمه‌نێك نه‌بێت، ئه‌گینا كه‌سانى تر له گوناهه‌كانى ده‌ربازیان نابێ، گه‌ر سه‌ریش كه‌وتن ئه‌وا زۆر جار له‌و فه‌رزه‌یان ده‌كات كه خواى گه‌وره فه‌رزى كردوه.
وه ئیبن عه‌باس گوتویه‌تى: ژن بێنن چونكه ڕۆژێك له‌گه‌ڵ هاوسه‌رگرتندا باشتره له خواپه‌رستى ئه‌وه‌نده ساڵه!
وه ئیبن مه‌سعود له كاتێكدا كه پێكراوه‌و بریندار كراوه گوتویه‌تى: ژنم لێ ماره بكه‌ن، چونكه حه‌زناكه‌م به ڕه‌به‌نى به خزمه‌ت خوا بگه‌م!
گوتراوه ئه‌حمه‌دى كوڕى حه‌نبه‌ل له رۆژى دوه‌مى مردنى ژنه‌كه‌ى كه دایكى عبدالله بو ژنى هێنایه‌وه‌و گوتى: حه‌زناكه‌م به ڕه‌به‌نى بمێنمه‌وه!