1- خواردنه‌وه‌ى كوڵاوى گه‌ڵاى زه‌یتون ڕۆژى (4) كوپ باشه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌رسكردن.
2- خواردنه‌وه‌ى تێكه‌ڵاوى یه‌ك كه‌وچكى چێشت له‌گه‌ڵ گیراوه‌ى نیو پارچه لیمۆ پێش نانى به‌یانیان بۆ ماوه‌ى (3) ڕۆژ باشه بۆ ده‌ركردنى كرمه‌كانى ناو ڕیخۆڵه‌ى منداڵ.
3- خواردنى یه‌ك كه‌وچكى چێشت له زه‌یتى زه‌یتون پێش نانى به‌یانیان بۆ ووردكردنه‌وه‌ى به‌رده‌كانى گورچیله و زراو و لووله‌ى میزڵدان له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خواردنى به‌رهه‌مى زه‌یتون له‌گه‌ڵ نانى ئێواران به شێوه‌ى ڕۆژانه.
4- خواردنى (3) كه‌وچكى چێشت به شێوه‌ى ڕۆژانه له كوڵاوى گه‌ڵاى زه‌یتون و به‌كارهێنانى زه‌یتى زه‌یتون له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كان و خواردنى به‌رهه‌مى زه‌یتون له كاتى نان خواردنى به‌یانیان و ئێواران بۆ چاره‌سه‌ركردنى په‌ستانى خوێنى به‌رز و كێشه‌ى میزنه‌كردن.
5- زه‌یتى زه‌یتون زۆر باشه بۆ ده‌ركردنى ژه‌هراویه‌كانى ناو له‌ش.
6- به‌كارهێنانى تێكه‌ڵاوى سپێنه‌ى یه‌ك هێلكه له‌گه‌ڵ (2) كه‌وچكى چێشت له زه‌یتى زه‌یتون به‌شێوه‌ى مه‌ڵهه‌م بۆ چه‌وركردنى شوێنى سووتاوى پێست جۆرى ئاسان.
7- به‌كارهێنانى ووردكراوى به‌رهه‌مى زه‌یتون (له دواى ده‌ركردنى ناوكه‌كه‌ى) به شێوه‌ى ده‌رمانێك له‌سه‌ر دوومه‌ڵى ووشك.
8- به‌كارهێنانى زه‌یتى زه‌یتونى شله‌تێن وه‌كو مه‌ڵهه‌م بۆ چه‌وركردنى شوێنى تووشبوو به گه‌ڕى و ێه‌ده‌ف و ئه‌گزیما به چه‌وركردنى شوێنه‌كه به‌شێوه‌ى بازنه‌یی به به‌كارهێنانى پارچه په‌ڕۆكێكى زبر.
9- گه‌ڵاى زه‌یتونى نه‌رم له‌گه‌ڵ زه‌یتى زه‌یتون بۆ چه‌وركردنى شوێنى تووشبوو به هه‌وكردن و بڕین له‌سه‌ر پێست به‌كاردێت.
10- بۆ چاره‌سه‌ركردنى پێستى ده‌موچاوى ووشك و درزبوون له پێستى ده‌ست وپىَ ده‌بێت زه‌یتى زه‌یتون تێكه‌ڵاو بكرێن له‌گه‌ڵ گلیسیرین و چه‌ند قه‌تره‌یه‌ك له گیراوه‌ى لیمۆ.
11- چه‌وركردنى برۆى چاو به زه‌یتى زه‌یتون بۆ پاراستنى له هه‌ڵوه‌رین، هه‌روه‌ها به چه‌وركردنى پێستى سه‌ر به زه‌یته‌كه له دواى شوشتنى سه‌ر به ئاوى شله‌تێن و ێابون بۆ چاره‌سه‌ركردنى كڕێشكى سه‌ر.
12- چه‌وركردنى پێستى له‌ش به زه‌یتى زه‌یتون بۆ پاراستنى له تیشكى خۆر.
13- گه‌ڵاى زه‌یتون پێكهاتووه له گیراوه‌یه‌ك تایبه‌ته به چاره‌سه‌ركردنى هه‌وكردنى ناو ده‌م و پووك به جوییندنى گه‌ڵاكه وه‌كو بنێشت. هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ركردنى بڕین و دومه‌ڵ به ووردكردنى گه‌ڵاكان و دانانى له‌سه‌ر بڕینه‌كه. هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ركردنى برینداربوون (قرحه)ى ڕیخۆڵه به به‌كارهێنانى گیراوه‌ى گه‌ڵاى زه‌یتون له ناو كۆمه‌وه.
14- بۆ چاره‌سه‌ركردنى ڕۆماتیزم و هه‌وكردنى ده‌ماره‌كان (ئه‌عساب) و پێچبوونى جومگه‌كان ، پێویسته مه‌ڵهه‌مێك دروست بكرێت به ووردكردنه‌وه‌ى یه‌ك دانه سیر له‌گه‌ڵ (200) گرام زه‌یتى زه‌یتون و جێهێشتنى بۆ ماوه‌ى (3) ڕۆژ ئینجا چه‌وركردنى شوێنى ئازاره‌كه بۆ چه‌ند جارێك تا چاكبوونه‌وه.
15- زه‌یتى زه‌یتون باشه بۆ گه‌نج كردنى ئه‌ندامه‌كانى ناو له‌ش.
16- زه‌یتى زه‌یتون جیاوازى هه‌یه له‌گه‌ڵ جۆره‌كانى دیكه‌ى زه‌یته‌كان كه نابێته هۆى به‌رزكردنى ڕێژه‌ى كۆلیستیرۆل له خوێنه.