خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:{وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجاً لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً }الروم 21 له واتای (مودة)دا له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا مانای به‌رزی ئه‌مه‌ی به ده‌رخستوه‌و به‌ده‌ری ده‌خات كه په‌یوه‌ندی نێوان ژن و مێرد ته‌نها په‌یوه‌ندی سه‌رجێ یی نى یه، به‌ڵكو په‌یوندى یه‌كی چاوه‌دێرى و سه‌رپه‌رشتى و خۆشه‌ویستى و دڵنه‌رمى و ڕێز‌و سۆز‌و عاتیفه‌یى یه. ئه‌وه‌ش ڕیزی كه‌سایه‌تی ئافره‌ت وبه‌رزی پله‌ی ئافره‌ت ده‌رده‌خات.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌رباره‌ی خۆشویستنی ئافره‌ت ده‌فه‌رموێ: ((حُبِّبَ اليّ من دنياكم: النساء والطيب! وجعلت قرة عيني في الصلاة)) رواه النسائي، والإمام أحمد في المسند، والحاكم وسنه صحيح واته: له دنیادا دو شتم له لا خۆشه‌ویست كراوه: ئافره‌ت و بۆن خۆشی! نوێژیش ڕون و ڕۆشنایی چاومه.
پێغه‌مبه‌ر كه ده‌فه‌رموێ: له لام خۆشه‌ویست كراوه، واته خوای گه‌وره ئه‌م دو شته‌ی له هه‌مو شته‌كانی دنیا هه‌ڵبژاردوه‌و خۆشه‌ویستی كردوه كه هه‌ر یه‌كه‌یان نیعمه‌تێكه‌و تایبه‌تمه‌ندى و تام و چێژی خۆی هه‌یه. ئافره‌ت خۆشه‌ویسته چونكه چراو ڕۆشنایى و دڵنه‌واكه‌رو سوكنایی ماڵه‌وه‌یه‌و په‌روه‌رده‌كه‌رو هۆی بونی منداڵه. بۆن خۆشیش بۆیه خۆشه‌ویست كراوه چونكه دڵ و ده‌رون فێنك ده‌كات و گوشادی ده‌كات، هه‌روه‌ها دڵخۆشكه‌ری فریشته‌كانه. نوێژیش ڕونی چاو و دڵخۆشى و پاڕانه‌وه‌و نزا‌و داواكردنی سه‌رفرازى و رزگارى یه له‌نێوان به‌نده‌و په‌روه‌ردگاریدا. له‌م نزا‌و پاڕانه‌وه‌دا خۆشى و شادی ده‌دات به دڵی به‌نده، ئه‌وه‌ش به‌ختیارترین و سه‌ربه‌رز ترین حاڵه‌تی مرۆڤه)). التاج الجامع للأصول.
ئیمام (ابن الجوزي) له كتێبى (نوادر الأذكياء) باس ده‌كات كه شاعیرێك به‌لاى چه‌ند ئافره‌تێكدا تێپه‌ڕ بوه‌و جوانیه‌كه‌یان سه‌رنجى راكێشاوه و ئه‌م هه‌ڵبه‌سته‌ى گوتوه:
هه‌ندێك باس ده‌كه‌ن كه شاعیرێك له ژنه‌كه‌ى توڕه ده‌بێ و ده‌ڵێ:
إن النساء شياطين خلقن لنا نعوذ بالله من شرّ الشياطين
واته: ئافره‌تان شه‌یتانن بۆ ئێمه دروست بون، په‌نا به‌خوا له خراپه‌ى شه‌یتانان.
یه‌كێك له ئافره‌ته‌كان وه‌ڵامى دایه‌وه‌و گوتى:
إن النساء رياحين خلقن لكم وكلكم يشتهي شم الرياحين!!
واته: ئافره‌تان ره‌یحانن بۆ ئێوه به‌دیهێنراون، هه‌موشتان حه‌ز ده‌كه‌ن بۆنى ره‌یحان بكه‌ن.
له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ى كه ده‌ڵێ: ئافره‌تان ره‌یحانه‌ن، خاوه‌نى كتێبى (واجب الآداب) ده‌گێڕێته‌وه كه‌وا ڕۆژێك خالیدى كوڕى یه‌زیدى كوڕى معاویه باسى عبدالله ى كوڕى زوبه‌یر ده‌كات كه‌وا ره‌زیله، خێزانه‌كه‌شى ره‌مله‌ى كچى زوبه‌یر كه خوشكى عبدالله یه دانیشتبو، بێ ده‌نگ بوو قسه‌ى نه‌كرد، خالد پێی گوت: ئه‌وه بۆ قسه ناكه‌یت! به قسه‌كه‌م رازى یان هه‌ر حه‌ز ناكه‌یت وه‌ڵامم بده‌یته‌وه؟! ئه‌ویش گوتى: نه ئه‌میان و نه ئه‌ویان! ژن بۆ ئه‌وه دروست نه‌بون ده‌ست بخه‌نه كارى پیاوان، له راستیدا ئێمه ره‌یحانه‌ین بۆ بۆن كردن و له‌ئامێزگرتنین! چیمان داوه ده‌ست بخه‌ینه كارتانه‌وه؟! ده‌ڵێ: به‌قسه‌كه‌ى سه‌رسام بو و نێوچاوانى ماچ كرد!