مه‌به‌ست له به‌رزكردنه‌وه‌ى غه‌ریزه‌ی جنسی ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی زانایانی ده‌رون ناس ناویان لێ ناوه‌و ده‌سته‌واژه‌یان بۆ داناوه، ئه‌وه‌ش به پێویست بونی به‌رزو بڵندی غه‌ریزه‌ی جنسی و به‌رز كردنه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی زانستى و ئه‌ده‌بى و هونه‌ری به‌كه‌ڵك، له حاڵێكدا كه یه‌كێك نه‌توانێ ژن بهێنێ و خۆی به‌داوێن پاكی ڕاگرێ. پێغه‌مبه‌ریش صلى الله عليه وسلم فه‌رمانی به‌بێ ژن داوه كه به‌ڕۆژو ببێ بۆ پاراستنی ئه‌سڵی غه‌ریزه‌كه، ئه‌وه‌ش جۆرێكی به‌رزه له جۆره‌كانی بڵند بونه‌وه‌ى غه‌ریزه‌ی جنسی كه ئیسلام ده‌ست پێشخه‌ری كردوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه مرۆڤ به هه‌میشه‌یى و هه‌رده‌م به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه وه‌ك كه هه‌ندێ له پیاوانی ئایینی مه‌سیحی په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، به واتای ژن ناهێنن! بڵندو به‌رزی ئه‌م غه‌ریزه‌یه‌ش چه‌ند سودێكی گرنگ ده‌به‌خشێ له جیهانی تۆژینه‌وه‌دا.
ئه‌وه‌ی باس كرا كه ئاڕاسته‌یه‌كی جنسی پاكه له‌كوێو بانگه‌وازیه‌كه‌ی فرۆیدی جوله‌كه ده‌یكات له‌كوێ كه مرۆڤ هه‌ڵده‌نێ به په‌له ئاره‌زوه جنسى یه‌كانی تێر بكات، كه چه‌واشه‌ی خه‌ڵك ده‌كات به‌وه‌ى گه‌ر جنس تێر نه‌كرێت جا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌وا توشی كپ بونی جنسىو خه‌مۆكى و نه‌خۆشی نه‌فسی ده‌بێ.
دكتۆر ئه‌لكسیس كاریل له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی (الإنسان ذلك المجهول)دا ده‌ڵێ: له راستى دا (زێده‌ڕۆیى كردن له كرداری جنسی ده‌بێته هۆی ڕێگه‌گرتن له چالاكى یه‌كانی عه‌قڵی، دیاریشه كه ژیری (عقل) پێویستی به ڕژێنه جینسىیه‌كی باش هه‌یه تا بتوانێ بگاته ئه‌وپه‌ڕی پله‌ی به‌هێزی).
كورته‌ی تیۆر(نظريه)ی فرۆید بریتى یه له بانگه‌وازیه‌كی جوله‌كه‌یى بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه نه‌گیرێ له‌تێركردنی جنسی به‌حه‌رامى و، نقوم بون له زه‌لكاوی ئاره‌زوبازیدا به مه‌به‌ستی بێهێزى و لاواز كردنی جنسی مرۆڤ. ئه‌وه‌ش به پێی نه‌خشه‌ی جوله‌كه‌ی جیهانی كه له (پرۆتۆكۆلات)ی سه‌رانی جوله‌كه‌یه‌و كه ده‌ڵێ: (پێویسته هه‌وڵ بده‌ین كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وشت له گشت شوێنێك بڕوخێ، ئه‌و كاته‌ش ده‌سه‌ڵاتمان به سه‌ریاندا ئاسان ده‌بێ، فرۆیدیش له ئێمه‌ی جوله‌كه‌یه كه به‌به‌رده‌وامی باسی په‌یوه‌ندى یه سێكسى یه‌كان ده‌كات بێ په‌رواو به ئاشكرا تا هیچ شتێكی پیرۆز به پیرۆزی نه‌مێنێ!! ئه‌و كاته‌ش ئه‌و كه‌سانه هه‌مو مه‌به‌ستێكیان ته‌نها گرنگی دان به چۆنیه‌تی تێر كردنی جنسی ده‌بێت جا به هه‌ر وه‌سیله‌یه‌ك بێت، ئه‌و كاته ڕه‌وشت و ئاكاری به‌رز هیچی نامێنێ!!).
گه‌رچی تیۆری فرۆید له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا فڕێدراو به‌لاوه نرا، هه‌روه‌ها له یه‌كێتی سۆڤیه‌تیش. چونكه ئاسه‌وارو ئاكامه پیس و خراپه‌كه‌ی ڕون بویه‌وه‌و به‌دیار كه‌وت، به‌ڵام له زۆربه‌ی په‌یمانگاكانمان وه‌ك ڕاستى یه‌كی سه‌لمێنراو ده‌خوێندرێ.
ئه‌وه كورته‌یه‌ك و پێشه‌كىیه‌كی باسه‌كه‌مان بو، جا با بێینه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڕاگرتنی جنس به پاكی له‌ژێر تیشكی فه‌رموده‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم. له‌م باره‌یه‌وه خوا ده‌فه‌رموێ: {وَلْيَسْتَعْفِفِ الَّذِينَ لَا يَجِدُونَ نِكَاحاً حَتَّى يُغْنِيَهُمْ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ] النور:33. واته: با ئه‌وانه‌ى تواناى زه‌ماوه‌ندیان نیه، خۆ ڕا بگرن هه‌تا خودا له‌چاكه‌ى خۆى ده‌روێكیان لێ ده‌كاته‌وه‌و كاره‌كه‌یان مه‌یسه‌ر ده‌كات.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((يا معشر الشباب! من استطاع منكم الباءة فليتزوج (1) فإنه أغض للبصر، وأحصن للفرج. ومن لم يستطع فعليه بالصوم فإنّه له وجاء)) رواه البخاري ومسلم. واته: ئه‌ی كۆمه‌ڵی گه‌نج و لاوان هه‌ر كه‌سێك له ئێوه گه‌ر پاره‌و سامان و پێداویستى یه‌كانی ژن هێنان و توانای جنسی هه‌یه با ژن بهێنێ، چونكه به‌هۆی ژن هێنانه‌وه چاو له ئاست حه‌رام دا ده‌پارێزرێ، هه‌روه‌ها ژن هێنان ده‌بێته قه‌ڵای پاراستنی داوێن له داوێن پیسی. هه‌ر كه‌سێكیش توانای ژن هێنانێ نه‌بو با به‌ڕۆژو بێ، چونكه به‌ڕۆژوبون بۆوى قه‌ڵغانه‌و پارێزه‌ریه‌تى له خراپه‌كردن.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كه ده‌فه‌رموێ: ((ومن لم يستطع)) لێره‌دا شتێك ده‌خه‌ینه ڕو ئه‌ویش ئه‌وه‌یه گه‌ر گه‌نج بیه‌وێ ژن بهێنێ، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بونی پاره نه‌توانێ بیهێنێ، ئه‌و نه‌توانینه له كاتێكدا بوه كه ئیسلام تازه بناغه‌ی داكوتابو، به‌ڵام كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داده‌مه‌زرێو سه‌رمایه‌ى ده‌بێ و (بیت المال)ی ده‌بێ، ئه‌وا ئه‌و كاته هه‌مو گه‌نجێكی مسوڵمان بۆی هه‌یه‌و ده‌بێ ژنی بۆ بهێنرێو ده‌بێ ده‌وڵه‌ت له دارایى پاره‌ی ژن هێنانی بۆ بدات، گه‌ر ئه‌و گه‌نجه مسوڵمانه قه‌رزیشی كرد بو ئه‌وا ده‌وڵه‌ت ده‌بێته كه‌فیلی قه‌رزه‌كه‌ی له‌به‌شی قه‌رزاران له پاره‌ی زه‌كات دا، چونكه زه‌كات ده‌درێ به قه‌رزاران. نمونه‌یه‌كی واقیعیش ده‌خه‌ینه ڕو كه له كتێبی ئیبن الحكم دا له ژیاننامه‌ی عومه‌ری كوڕی عبدالعزیزدا هاتۆته دی، كه ده‌ڵێ: ((كوڕێكی عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز داوای له باوكی كرد كه ژنی بۆ بهێنێ و له (بیت المال)دا پاره‌ی ماره‌یی بۆ بدات. عومه‌ر له كوڕه‌كه‌ی توڕه بو، چونكه كوڕه‌كه‌ی ژنی هه‌بو و ده‌یویست ژنێكی تر بهێنێ. جا نامه‌یه‌كی بۆ نوسى و گوتی: نامه‌كه‌تم به‌ده‌ست گه‌یشت كه داوای پاره‌ت كردوه له (بیت المال)ی مسوڵمانان دا بۆت كۆ بكه‌مه‌وه، له كاتێكدا كوڕه موهاجیره‌كان یه‌كێكیان ژنیان نى یه، له‌به‌ر ئه‌وه پاره‌ت له مالیه‌ی مسوڵمانان بۆ ناده‌م، پاشان نامه‌یه‌كی تری بۆ نوسی كه تیایدا نوسیبوی كه ئه‌و مس(نحاس) و كه‌ل و په‌له‌ی پێشتر بومانه بیفرۆشه بۆ خۆت)).
خه‌لیفه سه‌ری نه‌سوڕماو به لایه‌وه شتێكی نامۆ نه‌بو كوڕه‌كه‌ی داوای پاره‌ی له (بیت المال) لێ بكات بۆ ژنهێنان، به‌ڵام ژنهێنانی كوڕی موهاجیره‌كانی به‌لاوه واجب تر‌و پێویست تر بو.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز نوسراوێكی بۆ كارمه‌ندانی سه‌رپه‌رشتی كارانی (بیت المال) نوسی و پێی گوتن: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قه‌رزارن پاره‌كه‌یان بۆ بده‌ن و قه‌رزیان بۆ بده‌نه‌وه. ئه‌وانیش له وه‌ڵام دا بۆیان نوسی: ئێمه كه‌سی وا ده‌بینین هه‌یه خانوی هه‌یه... خزمه‌تكاری هه‌یه... ماینی هه‌یه... كه‌ل و په‌لی ماڵه‌وه‌ی هه‌یه، چۆن قه‌رزی بۆ بده‌ین. عومه‌ریش بۆی نوسین: پیاوی مسوڵمان ده‌بێ خانوی هه‌بێ كه تێیدا جێگیر ببێ.. خزمه‌تكاری هه‌بێ كه ئیش و كاری بۆ بكات.. ماینیشی هه‌بێ تا جیهادی پێ بكات دژی دوژمنان،(2) ده‌بێ مسوڵمان خاوه‌نی شتومه‌كی ماڵه‌وه بێ بۆ خێزان و مناڵه‌كانی. له‌به‌ر ئه‌وه گه‌ر خاوه‌نی ئه‌م شتانه‌ش بێ ئه‌وا هه‌ر به قه‌رزار ده‌ژمێردرێو هه‌رچی قه‌رزێكی هه‌یه ده‌بێ پاره‌كه‌ی بۆ بده‌نه‌وه.(سيرة عمر عبدالعزيز لإبن الحكم ص164.)
ده‌رباره‌ى ئه‌مه‌ش فه‌رموده‌یه‌كى (صحيح) هاتوه، كه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت پێویسته ژن و خان‌و و خزمه‌تكار بۆ فه‌رمانبه‌رانى خۆى دابین بكات.
پێغه‌مبه‌رe كه ده‌فه‌رموێ: ((فعلیه بالصوم)) له‌م باره‌یه‌وه شتێك ده‌خه‌ینه ڕو: له ئیسلام دا كه ده‌ڵێ مرۆڤ ده‌بێ خۆی داوێن پاك ڕابگرێ تا كاتی ئاسان بونی ژن هێنانی، نوسه‌ر ده‌ڵێ: به پێویستم زانی وه‌ڵامی لایه‌نگرانی تیۆری (فرۆید)ی تاوانباری جوله‌كه بده‌مه‌وه كه خه‌ڵك هان ده‌ده‌ن به ئه‌نجام دان و به‌تاڵ كردنی وزه‌ی جینسى و داوێن پیسی به بیانوی ئه‌وه‌ی داوێن پاكی وبه‌تاڵ نه‌كردنی جینس ده‌بێته مایه‌ی مه‌ترسى و كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستی مرۆڤ.
(هنری میله‌ر)ی زانا ده‌ڵێ: باشترین هۆو وه‌سیله بۆ پاراستنی له‌ش له نه‌خۆشی، به‌تاڵ نه‌كردنی جنسه پێش ژن هێنان به‌هه‌ر وه‌سیله‌یه‌ك بێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: مل كه‌چى و ته‌سلیم بون بۆ هه‌ر هه‌لێك(فرصه) بۆ كردارى سێكسی(زینا كردن)، ئه‌وا ئه‌و ته‌سلیم بونه ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی ئیراده‌و شه‌خسیه‌تی ئه‌و كه‌سه. شه‌خسیه‌تیش له‌سه‌ر ئیراده به‌هێزی وه‌ستاوه! له هۆیه‌كانی به‌هێز كردنی كه‌سایه‌تی، سنور دانانی غه‌ریزه‌ی جنسى یه. مل كه‌چى و ته‌سلیم نه‌بون بۆ ئاره‌زوه جنسى یه‌كان (به حه‌رامی) له ئه‌وه‌ڵه‌وه له‌وانه‌یه زه‌حمه‌ت و گران بێ، به‌ڵام به ڕاهێنانی نه‌فس ورده ورده ئاسان و مه‌یسه‌ر ده‌بێ. ئه‌و كه‌سه‌ش كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئافره‌تان ده‌به‌ستێو پاشانیش ژن ده‌هێنێ، ئه‌و جۆره كه‌سه حاڵه‌ت و نه‌فسیه‌تی جێگیر(مستقر) نابێ‌و هه‌رگیز له سۆز‌و عاتیفه‌ی دڵی خێزانه‌كه‌ی ناگات، به‌ڵام كه‌سانێك كه داوێنیان.. جنسیان به‌پاكی ڕاده‌گرن تا كاتی ژن هێنانیان، به‌ڕاستی ئه‌وانه ڕیزی ئافره‌ت و ژنه‌كانیان ده‌گرن كه به هاوسه‌ری ژیانیان.. دایكی منداڵه‌كانان داده‌نێن، له خۆشه‌ویستی ده‌ربڕین دا خه‌ڵاتێكی هه‌میشه‌یى به‌دى ده‌كه‌ن.
له كۆتایى دا با ئه‌وه بڵێین كه ڕاده دانان و سنور دانان بۆ جوتبون له‌گه‌ڵ خێزان دا شتێكی پێویسته. چونكه زۆر حاڵه‌ت هه‌یه پیاو ناچار ده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی جوت نه‌بێ وه‌ك: سك پڕى و حه‌زكردن به درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى منداڵ نه‌بون، هه‌ندێ نه‌خۆشی تایبه‌تی ئافره‌ت و... هتد. له‌به‌ر ئه‌وه كاتێك مرۆڤ پێش ژن هێنانی گه‌ر خۆی ڕاهێنابو له‌سه‌ر سنور دانان و قه‌ده‌غه كردنی كرداری جنسی، ئه‌و كاته ده‌توانێ له‌م حاڵه‌تانه‌دا خۆی بگرێ و سور بێ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خێزانه‌كه‌ى.
ڕه‌نگه پێم بڵێى: ئه‌مه شتێكى جوانه، به‌ڵام ئایا ئه‌مه ده‌كرێ؟.. به‌ڵێ! مرۆڤى ئاسایى ده‌توانێ خۆى له زه‌لات و ره‌تڵ بردن بپارێزێ، ته‌نانه‌ت له‌كاتى هاوسه‌ریشدا، نمونه‌ى ئه‌مه‌ش زۆره!.. ڕه‌نگه پێم بڵێى: به‌ڵام ئایه خۆ گرتنه‌وه له جوتبون زیان به ته‌ندروستى ناگه‌یه‌نێ، ئا لێره‌وه به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامى ئه‌م قسه‌یه‌ت ده‌ده‌مه‌وه:
1/ هه‌ندێ كه‌س وا گومان ده‌به‌ن كه خۆگرتنه‌وه له‌جوتبون ده‌بێته هۆى كزى و لاوازى ئه‌ندامى زاوزێ (الأعضاء الجنسية)، به‌ڵام له راستیدا پێچه‌وانه‌كه‌ى راسته! گه‌ر سه‌ردانى پزیشكان بكه‌یت و، ده‌بینى پێت ده‌ڵێن: ئه‌و باوكانه‌ى كردارى جنسى به باشترین شێوه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ن كه به‌ر له ژن هێنان توانیویانه داوێن پاكى خۆیان رابگرن.
2/ هه‌ندێ كه‌س ده‌ڵێن: خۆگرتنه‌وه له جوتبون ئه‌ندامى زاوزێ ده‌وروژێنێ؟ راستیه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه ئه‌نجام دانى كردارى جنسى یه كه ده‌یروژێنێ، چونكه موماره‌سه‌كردنى كردارى جنسى وا له ئه‌ندامى زاوزێ ده‌كات كه هه‌رده‌م له‌بارى وریایىدا بێت، پاشانیش ڕۆژێك دادێ كه ویست و به‌رگرى (مقاومه) ناتوانێ خۆى له‌به‌ر راگرێ. به‌ڵام خۆگرتنه‌وه‌ى فیعلى، زۆر ئاره‌زوكردن هێدى ده‌كاته‌وه به مه‌رجێك بیركردنه‌وه‌و تێڕوانینه‌كان هێدى و هێمن بن.
3/ كه‌سانى تر پێت ده‌ڵێن: خۆگرتنه‌وه له جوتبون و كردارى جنسى، خه‌ڵك ڕادێنێ له‌سه‌ر ده‌ستپه‌ڕكردن (الإستمناء)، به دڵنیایى یه‌وه ده‌ڵێم هاوڕێیه‌تى كردنى خراپه‌كاران و، ته‌ماشاكردنى وێنه وروژێنه‌ره‌كان، گه‌نجان كێش ده‌كا بۆ ئه‌م كرداره. هه‌ر كه‌سێكیش یه‌كجار مل كه‌چى ده‌ستپه‌ڕ بو، ئه‌وا زۆر جارى تریش مل كه‌چى ده‌بێ و ئه‌نجامى ده‌دات، چونكه له‌ده‌ست دانى ویست (إراده) یارمه‌تى ئه‌مه ده‌دات، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى له به‌ندیخانه‌كان به‌ندكراون زۆرینه‌یان ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام شتێك هه‌یه كه له سه‌ره‌تاوه داوامان كردوه، ئه‌ویش به‌هێزى ویستی و پاك داوێنى دو شتن كه ناهێڵن ئه‌م كاره ئه‌نجام بدرێ، ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێ ئه‌وانه‌ى به‌دواى ژنان ده‌كه‌ون ئه‌وانه له كه‌سانىتر زۆرتر به‌ره‌و ڕ‌وى ئه‌م كاره‌وه ده‌چن، به‌تایبه‌تى گه‌ر ئافره‌تێكیان ده‌ست نه‌كه‌وێ كه ئاره‌زوى خۆیان لێ تێر بكه‌ن، ئا ئه‌وانه ده‌ستپه‌ڕكردن به هۆ و وه‌سیله‌یه‌كى ئاسانتر ده‌بینن بۆ تێركردنى پێویستى جه‌سته. كه‌واته زه‌رورى و پێویسته به‌ر له هه‌مو شتێك قه‌ناعه‌ت هه‌بێ به‌وه‌ى كه خۆگرتنه‌وه له كردارى جنسى به‌سود و پێویسته، ئه‌گینا دادى هیچ شتێك نادات.
4/ ده‌ڵێن خۆگرتنه‌وه له كردارى جنسى سه‌رده‌كێشێ بۆ دو مه‌ترسى: یه‌كه‌م: له ده‌ست دانى ماده‌ى مه‌نى درێژه‌ده‌دات به خۆگرتنه‌وه، به‌ڵام راستیه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه نه‌خۆشیه‌كه له ئه‌نجامى به‌رده‌وام موماره‌سه‌كردنى كردارى جنسیه‌وه دێته كایه‌وه، كه‌واته ئه‌و نه‌خۆشیه له ئاكامى خۆگرتنه‌وه نیه، به‌ڵكه له ئه‌نجامى موماره‌سه‌كردنه. دوه‌م: شه‌یتان پێكه‌نین، واته ئه‌و ده‌رهاوێژ(إفراز)انه‌ى كه هاوده‌مى نوستنه. جا ئه‌م شه‌یتان پێكه‌نینه گه‌ر یه‌كه‌مجار خه‌وبینینى له‌گه‌ڵ بو، ئه‌وا وه‌سیله‌یه‌كى سروشتى یه، كه‌وا ئامێرى زاوزێ ئه‌وه‌ى لێى زیاده‌یه ده‌رى ده‌چوێنێ. وه هیچ خراپه‌یه‌كى تێدا نیه، به‌ڵام مه‌ترسیداره گه‌ر وا له گه‌نج بگه‌یه‌نرێ كه ئه‌م وه‌سیله‌یه زیانبه‌خشه، چونكه به ترسان لێى مل كه‌چى چه‌ند بیركردنه‌وه‌یه‌كى ره‌ش ده‌بێ، ئه‌م بیركردنه‌وه ره‌شانه‌ش ته‌نها له هه‌ڵه‌ى ئه‌م تێگه‌یشتنه‌وه دێته كایه‌وه.. با وریاى شتێك بین، زۆر بیركردنه‌وه له‌لایه‌نى جنسى، ئه‌وا ده‌بێته هۆى زۆر شه‌یتان پێكه‌نین(ئیحتیلام)، ئه‌و كاته‌ش ده‌رچونى ئه‌م ده‌رهاوێژه ده‌بێته كرده‌یه‌كى ویستى(إرادی) ناڕاسته‌وخۆ، كه‌واته كه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌م ئه‌نجامه له خۆگرتنه‌وه له كردارى جنسى نیه، به‌ڵكه له ئه‌نجامى دابه‌زینى گیان(روح)ه‌وه‌یه كه ئه‌ویش به‌رپرسیاره.. ئه‌و كزى جنسیه‌ش كه له هه‌ندێ كه‌سانه‌وه رویداوه سه‌رچاوه‌كه‌ى خۆگرتنه‌وه له كردارى جنسى نیه، به‌ڵكه له ئه‌نجامى زێده‌ڕۆیى كردنه له ده‌ستپه‌ڕكردن(الإستمناء) یان له ئه‌نجامى زێده‌ڕۆیى كردنه له كردارى جنسى..
لێكۆڵینه‌وه‌و باس كردن له‌م بابه‌ته درێژه ده‌كێشێ، له‌به‌ر ئه‌وه خوێنه‌ر ره‌وانه‌ى به‌ناوبانگترین پزیشك و دانراوه‌كانیان ده‌كه‌ین، ئه‌و كاته‌ش ده‌بینین كه ئێمه له خۆمانه‌وه قسه‌مان نه‌كردوه، به‌ڵكه ئه‌مه ئه‌زمون و تۆژینه‌وه‌ى واقیعى ته‌ندروستیه.
-------------------------------------------
(1) ده‌قه‌كانى قورئان و سوننه‌ت ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌توانێ هاوسه‌ر بگرێ ئه‌وا پێویسته له‌سه‌رى، نازانم چۆن هه‌ندێك پێشه‌وا ده‌ڵێن ئه‌م فه‌رمانه بۆ (استحباب) یان رێ پێدانه؟
(2) كه ئێستا (ئۆتۆمبیل) ده‌گرێته‌وه.