خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [فَانكِحُواْ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ النِّسَاء مَثْنَى وَثُلاَثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تَعْدِلُواْ فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ] النساء:3. واته: ژن ماره ببڕن له‌وانه‌ی كه بۆتان حه‌ڵاڵه دوان یان سیان یان چواریش بن هه‌روایه. ئه‌گه‌ر ترسان نه‌توانن ژنه‌كانتان وه‌كو یه‌ك ته‌ماشا بكه‌ن، ئه‌وا ده‌بێ یه‌ك ژن بهێنن.
بۆیه‌ش خوای گه‌وره وای باس ده‌كات چونكه به یه‌كسان ته‌ماشا نه‌كردن و به‌خێو نه‌كردنیان به یه‌كسانى و ماف نه‌دانیان وه‌ك یه‌ك، ئه‌وا سته‌م لێ كردنیانه‌و، وه به‌ر حه‌رامی ده‌كه‌وێ.
ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه ئاماژه‌ی واجب بونی ژن هێنان و شوكردن ده‌كات، ئه‌و كه‌سانه‌ش نایانه‌وێ ژن بهێنن و داوێنیان له خراپه‌كاری ناپارێزن، ده‌ست ده‌كه‌ن به پڕوپاگنده بۆ په‌شیمان بونه‌وه له ژن هێنان و گاڵته‌كردن به هاوسه‌رگرتن، ئه‌وانه‌ى ئه‌م كاره ده‌كه‌ن له‌ڕێى خوا‌و له‌و كاره پیرۆزه دور ده‌كه‌ونه‌وه كه خواى گه‌وره له قورئان دایناوه‌و هانى له‌سه‌ر داوه.
خوای میهره‌بان له باره‌ی فه‌زڵی ژن هێنان و شوكردن و دانانی ژن و پیاو به‌یه‌ك لاشه له‌ژێر یه‌ك پۆشاكدا ده‌فه‌رموێ: [هُنَّ لِبَاسٌ لَّكُمْ وَأَنتُمْ لِبَاسٌ لَّهُنَّ] البقرة:187.واته : خێزانه‌كانتان پۆشاكن بۆ ئێوه‌و ئێوه‌ش پۆشاكن بۆ ئه‌وان.
ئیمامی طبري له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته زۆر به‌جوانی بۆی چوه‌و ده‌ڵێ:
[هُنَّ لِبَاسٌ لَّكُمْ] واته: ژن و پیاو پۆشاك و به‌رگی یه‌كترین، چونكه له‌كاتی نوستن و به ڕوتی له‌یه‌ك پۆشاك كۆ ده‌بنه‌وه‌و قه‌رار ده‌گرن، له یه‌كتر نزیك بونه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێكیشیان بۆ لای یه‌كتری وه‌ك ئه‌وه وایه یه‌ك پۆشاك، جل و به‌رگ به‌یه‌ك له‌شدا دوراوه. ته‌فسیری دیش هه‌یه كه گوتویانه ئه‌م ئایه‌ته به واتای: (ژن و مێرد پۆشاكی یه‌كترین).
یه‌كێك له نوسه‌ره گه‌وره‌كان له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا باس ده‌كات كه ده‌فه‌رموێ: [هُنَّ لِبَاسٌ لَّكُمْ وَأَنتُمْ لِبَاسٌ لَّهُنَّ]: ئه‌م چه‌ند وشه كه‌مه وێنه هێنانه‌وه‌یه‌كی زۆرجوانه بۆ به‌دیار خستنی په‌یوه‌ستیه‌تی له‌ش (الجسد) و گیان (الروح) له‌یه‌ك كاتدا. چونكه پۆشاك گرنگترین پێویستی مرۆڤه‌و بۆ ئاده‌میزادیش دانراوه.
له ڕاستى دا پێوه‌لكێنترین شت بۆ یه‌كتری ژن و مێرده كاتێك كه جوت ده‌بن و پێك ده‌گه‌ن به‌یه‌ك جه‌سته‌و یه‌ك گیان پێك ده‌گه‌ن و له له‌حزه‌یه‌كیشدا له‌ناو له‌زه‌تێكی بێ سنوردا بۆ یه‌كتری ده‌توێنه‌وه.
ژن و مێرد داپۆشه‌ری یه‌كترین، له‌باره‌ی جه‌سته‌یی(جسدی)دا كه ده‌بنه پارێزه‌ری داوێن و ئه‌ندامی له‌شیان له گوناهو تاوان. داپۆشه‌ری گیانی ونه‌فسین بۆ یه‌كترىو هیچ كه‌سێكیش وه‌ك ژن و مێرد داپۆشه‌ری یه‌كتر نین، چونكه هه‌ردوكیان ده‌بنه پاسه‌وانی پاراستنی سومعه‌و ماڵ و سامان و نه‌فس و نهێنی یه‌كتری. جا وه‌ك ئه‌و جل و به‌رگ و پۆشاكه پارێزه‌ره وایه كه ئه‌و كه‌سه‌ی جله‌كه له‌به‌ر ده‌كات ده‌یپارێزێ له گه‌رمای هاوین و سه‌رمای زستان.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((اذا تزوج العبد فقد استكمل نصف دينه، فليتق الله في النصف الباقي)).(رواه البيهقي-حديث حسن لطرقه.) واته: گه‌ر به‌نده‌ی خوا ژن بهێنێ یان شو بكات ئه‌وا نیوه‌ی ئیمان و دینه‌كه‌ی ته‌واو كردوه، با بۆ نیوه‌كه‌ی تر كه ماویه‌تی له خوا بترسێ و خۆی پارێز كات له گوناهو تاوان.
چونكه ژن هێنان ده‌بێته بڕیاردانی نیوه‌ی چاره‌نوسی مسوڵمان و ده‌بێته مایه‌ى ئه‌وه‌ى كه بانگى بكات بۆ بایه‌خ دان به باش هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد و ئیستیخاره‌ى شه‌رعى، ئیستخاره‌كه‌ش بریتى یه له دو ركعات نوێژ پاشان ئه‌و دوعایه ده‌خوێنرێ كه له پێغه‌مبه‌ره‌وه هاتوه، جا ئه‌وه‌ى دواى ئه‌مه روده‌دات ئه‌وه خه‌یر و چاكه‌یه، دوعاى ئیستیخاره‌ش به‌م شێوه‌یه كه بوخارى له (صحيح)ه‌كه‌یدا گێڕاویه‌تیه‌وه:
((اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْتَخِيرُكَ بِعِلْمِكَ وَأَسْتَقْدِرُكَ بِقُدْرَتِكَ وَأَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ الْعَظِيمِ فَإِنَّكَ تَقْدِرُ وَلا أَقْدِرُ وَتَعْلَمُ وَلا أَعْلَمُ وَأَنْتَ عَلاَّمُ الْغُيُوبِ، اللَّهُمَّ إِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هَذَا الأَمْرَ خَيْرٌ لِي فِي دِينِي وَمَعَاشِي وَعَاقِبَةِ أَمْرِي، أَوْ قَالَ عَاجِلِ أَمْرِي وَآجِلِهِ فَاقْدُرْهُ لِي وَيَسِّرْهُ لِي ثُمَّ بَارِكْ لِي فِيهِ، وَإِنْ كُنْتَ تَعْلَمُ أَنَّ هَذَا الأَمْرَ شَرٌّ لِي فِي دِينِي وَمَعَاشِي وَعَاقِبَةِ أَمْرِي، أَوْ قَالَ فِي عَاجِلِ أَمْرِي وَآجِلِهِ، فَاصْرِفْهُ عَنِّي وَاصْرِفْنِي عَنْهُ وَاقْدُرْ لِيَ الْخَيْرَ حَيْثُ كَانَ ثُمَّ أَرْضِنِي)).
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((الدنيا متاع، وخير متاعها المرأة الصالحة)).(رواه مسلم) واته: ژیانی دنیا ڕابواردن و خۆشىیه، چاكترین خۆشی دنیاش ژنێكی (صالحه)یه.. ژنێكی خاوه‌ن ئیمان و ته‌قوایه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: ((ثلاثة حق على الله عونهم: المكاتب الذي يريد الأداء، والناكح الذي يريد العفاف، والمجاهد في سبيل الله)).(رواه الترمذي والنسائي.) واته: سێ كه‌س حه‌قن كه خوای گه‌وره یارمه‌تیان بدات: ئه‌و كۆیله‌یه‌ی كه ده‌یه‌وێ به پاره خۆی ئازاد بكات، جا ئیش و كار‌و هه‌وڵی بۆ ده‌دا تا پاره‌كه‌ی ده‌ست كه‌وێ، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یه‌وێ ژن بهێنێ تا خۆی داوێن پاك ڕاگرێ و ئه‌و كه‌سه‌ی له‌پێناو خوادا جیهاد ده‌كات.(2)
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش ژن ناهێنن و توانای ژن هێنانیشیان هه‌یه، دیاره ئه‌وانه بیر له دواێن پیسی ده‌كه‌نه‌وه: داوێن پیسیش مرۆڤ له‌سه‌ر ڕێ ی ئیمان دور ده‌خاته‌وه، ئه‌و مسوڵمانه‌ش كه ژن ناهێنى و شو ناكات ئه‌وا له دینه‌كه‌ی تێ نه‌گه‌یشتوه‌و ناشاره‌زایه. با باش بزانێ ئه‌و جۆره كه‌سانه نقومی گوناهو تاوانن. بۆ ئاگادار كردنه‌وه‌شیان ئه‌م گوته‌یه‌ی ئیبن مه‌سعود خۆی بخه‌ینه ڕو كه ده‌ڵێ: ((گه‌ر له ته‌مه‌نم ده ڕۆژ بمێنێ، حه‌ز ده‌كه‌م ژن بهێنم بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك كه مردم به‌بێ ژنی نه‌چمه لای خوای باڵا)).
جا مسوڵمانانى پێشین گه‌ر منداڵه‌كه‌ى باڵغ بوبا و تواناى هاوسه‌رگرتنى هه‌با، قسه‌ى ده‌رباره‌ى هاوسه‌رایه‌تى له‌گه‌ڵ ده‌كرد و یارمه‌تى ده‌دا و هانى ده‌دان و ئافره‌تێكى دیندار له ماڵه پاك و پارێزگاره‌كانى بۆ ده‌ست نیشان ده‌كرد. ئا ئه‌مه شێوازێكه بۆ پاك راگرتنى ژیان و پاڵنانی بۆ ڕێ یه‌كى به‌ڕێز (الحياة الزوجية).
-----------------------------------------------
(1) خێزانه‌كانتان پۆشاكن بۆ ئێوه‌و ئێوه‌ش پۆشاكن بۆ ئه‌وان.
(2) ئه‌م فه‌رموده‌یه چه‌ند به‌رز و گه‌وره‌یه كه‌وا هاوسه‌رگرتن و جیهادكردن له ڕێ ى خوا و ئازادكردنى به‌نده‌ى یه‌كسان كردوه.