زیكرەكانی لە خەو هەستان
بەروار: 2010/07/19سەردارن: 4777نوسەر: مامۆستا عدنان بارام

1 ـ ( حذيفة ) ەی كوڕی ( الیمان ) رضي الله عنه بۆمان دەگێڕێتەوە ، و دەفەرمووێت : پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم كە لە خەو هەڵدەسا دەیفەرموو : ((الحَمْدُ لله الذِي أحْيَانا بَعْدَمَا أمَاتَنَا وإلَيْهِ النَشُور)) واتە : شوكر و ستایش بۆ ئەو پەروەردگارەی دوای ئەوەی كە مراندینی ـ مەبەست بە مردن لێرە خەوە ـ زیندووی كردینەوە ، زیندوو بوونەوەی ڕۆژی دواییش هەر بۆ لای ئەوە .رواه البخاري مع الفتح (11/113) [برقم (6312)]، ومسلم (4/2083) [برقم (2711)].
ئەم فەرموودەیە ئاماژەی بەوە دەكات كە موسڵمان دەبێت ، لە هەموو خەوتن و هەستانێكیدا یادی ئەوەی بكاتەوە ، كە ڕۆژێك دێت مردن و زیندوو بوونەوەی ڕاستی دێتە دی .
2 ـ یان ئەم زیكرە دەكات كە ( أبو هریرە ) رضي الله عنه بۆمانی دەگێڕێتەوە كە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : ئەگەر لە خەو هەستای بڵێ‌ : ((الحَمْدُ لله الذِي عَافَانِي في جَسَدِي ورَدَّ عَلَيَّ رُوحِي ، وأَذِنَ لي بِذِكْرهِ )) واتە : شوكر و ستایش بۆ ئەو پەروەردگارەی جەستەی پاراستم لەوەی كە زیانی پێبگات لەو گیان لەبەرە زیان بەخشانەی كە شەوان بڵاو دەبنەوە ، و ڕووحیشی جارێكی تر بۆ گەڕاندمەوە ، بەوەش دەرفەتی ئەوەی دامەوە كە جارێكی تر یاد و زیكری بكەمەوە .
الترمذي (5/473) [برقم (3401)]، وانظر صحيح الترمذي (3/144).

بابەتەکانی تر