نهێنى یه‌كانى جه‌ژن
بەروار: 2014/07/29سەردارن: 3908نوسەر: پشتیوان محمد
ئه‌ى موسڵمانى خۆشه‌ویست : تێگه‌شتن له نهێنى په‌رستش و دورشمه ئاینییه‌كان مانایه‌ك و ووزه‌یه‌كى تر ده‌به‌خشێته رِوحه‌كان به شێوه‌یه‌ك كه رِوحه‌كان زیاتر ئاشنا ده‌بن به چێژى سوود و واتاى ئه‌م دروشمانه وه یه‌كێك له‌و دورشمه ئاینیانه كه ئێمه ساڵانه به هۆیه‌وه دڵه‌كانمان پرِ ده‌بن له‌شادى و چاوه‌كانمان گه‌شاوه تر ده‌بن ((جه‌ژنى رِه‌مه‌زان و جه‌ژنى قوربان))ه كه دوو مناره‌ى رِووناك كه‌ره‌وه‌ى رِێگاى موسڵمانانه وه موسڵمانان پێویسته شانازى به‌م دوو جه‌ژنه‌وه بكه‌ن ، وه هه‌ریه‌كێك له‌م جه‌ژنانه ئاینى پیرۆزى ئیسلامدا چه‌نده‌ها یاسا و ئاداب و نهێنى تێدا داناوه كه من له‌م نوسینه‌دا به‌كورتى ته‌نها ئاماژه‌م به (نهێنیه‌كان) كردووه تاوه‌كو له شنه‌باى سۆز‌و به‌زه‌یى ئه‌م جه‌ژنه بێ به‌ش نه‌بین وه هێدى هێدى له نهێنیه‌كان بگه‌ین وه جه‌ژن بكه‌ینه ماڵى رِازاوه‌ى گه‌ردن ئازایى و لێبوردن و سه‌ردان و ئاشت بوونه‌وه ....
1- به‌رِاستى جه‌ژن رِواڵه‌ت و دیمه‌نێكه له دیمه‌نه‌كانى ئایینى پیرۆزى ئیسلام وه به هه‌ره به‌رزترین رِێورِه‌سمى ئایینى دێته ئه‌ژمار كه چه‌نده‌ها یاسا‌و په‌ند و مانا و نهێنى گرنگى تێدا به‌رجه‌سته ده‌بێت كه سه‌د مه‌خابن زۆربه‌ى موسڵمانان لێى بێ ئاگان و ناگه‌نه په‌نهانییه‌كانى .
2- جه‌ژن له رِوو مورۆڤایه‌تیه‌كه‌یه‌وه رِۆژێكه كه هێزى ده‌وڵه‌مه‌ند و لاوازى هه‌ژاران كۆده‌بنه‌وه به‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر خوانى خۆشه‌ویستى و دادپه‌روه‌رى خواى په‌روه‌ردگار كه ناونیشانه‌كه‌شى (زه‌كات و لێبوردن و ئاشت بوونه‌وه‌یه) .
3- جه‌ژن له‌رِووى مانا ئاینیه‌كه‌یه‌وه واته سوپاسگوزارى بۆ خوا له دواى ته‌واوكارى په‌رستشه‌كان ، كه ئه‌مه ته‌نها به‌زمان ناوترێ به‌ڵكو له نێو دڵدا هه‌ڵده‌قوڵێ و به‌رهه‌مه‌كه‌شى دڵنه‌وایى و رِازى بوونه به‌م بۆنه‌یه ، وه له رِووكه‌شیشدا خۆشى و گه‌شانه‌وه‌یه وه تێكه‌ڵ بوونى موسڵمانانه ، وه به‌شداریكردنه له‌م په‌رستشه وه سرِینه‌وه‌ى سنورى دابرِانى نێوان هه‌ژاران و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه .
4- جه‌ژن رِه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌یه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به شێوه‌یه‌ك كه ده‌وڵه‌مه‌ند له‌و په‌رِى خۆشى و رِابواردن و شادى یه سامانى دونیاى له‌یاد نامێنێ و داده‌به‌زێت بۆ ئاستى هه‌ژاران وه ئه‌وانه‌ى كه له‌ده‌وروبه‌رى ئه‌من هه‌مووى به براو پاڵپشتى خۆى ئه‌زانێ وه هه‌رچى هه‌ڵه‌ى ساڵى رِابردووى خۆى هه‌یه هه‌مووى به چاكه‌ى ئه‌م رِۆژه پیرۆز و پرشنگداره ده‌سرِێته‌وه .
5- جه‌ژن رِه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ژار و ده‌ست كورته‌كان هه‌ژاران له‌م رِۆژه‌دا هه‌رچى په‌ژاره‌ى دڵیان هه‌یه هه‌مووى فرِێ ئه‌ده‌ن وه دڵه‌كانیان پرِ ده‌بێت له شادى ، وه جه‌ژن به ده‌سته‌كانى نێو چاوى هه‌ژاران ده‌سرِێته‌وه له تۆزى بێزارى و نارِه‌حه‌تیه‌كانى ساڵى رِابردوو ، وه ناخى هه‌ژاران رِاده‌ماڵێ له هۆكاره‌كانى بێ هیوابوون و لاوازى .
6- جه‌ژن له رِووى مانا ده‌روونیه‌كه‌یه‌وه سنوره له نێوان كۆتكردنى ده‌روون كه ئه‌ندامه‌كانیش بۆى ملكه‌چن وه له نێوان ده‌رپه‌رِین و كرانه‌وه‌یه‌ك كه ئاره‌زووحه‌زه‌كان بۆى ده‌خوازن .
7- جه‌ژن له‌رِووى مانا كاتیه‌كه‌یه‌وه (زه‌مه‌نیه‌كه‌ى) رِۆژێكه ته‌رخان كراوه بۆ له بیرچوونى نارِه‌حه‌تى و چێژى تاڵیه‌كان وه په‌روه‌رده‌كردنى ده‌روون بۆ به‌رخودان و تێكۆشان .
8- جه‌ژن له رِووى مانا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یه‌وه رِۆژانێكه منداڵان باران و رِه‌حمه‌تى سۆز‌و به‌زه‌یى خۆشى ده‌پۆشێ وه هه‌ژاران ده‌ست له ملى به‌خشنده‌یى و كرانه‌وه‌ى ده‌كه‌ن وه خزمان هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه ده‌گه‌ن وه موسڵمانان كۆده‌بنه‌وه له‌سه‌ر خوانى لێبوردن وه سه‌ردانى یه‌كترى ، رِۆژێكه ده‌روونه‌كان رِق و كینه له یادى خۆیان ده‌به‌نه‌وه وه دڵه‌كان پاك ده‌بێته‌وه به‌رِاستى ئه‌وانى ئاماژه‌م پێ كرد هه‌مووتازه‌كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى یه كه خۆى له چڵه پۆپه‌ى خۆشه‌ویستى و وه‌فاو برایه‌تى دا ده‌بینێته‌وه .
9- جه‌ژن شادیه‌كى كشتگیره له ده‌رگاى هه‌موو ماڵێك ده‌دات وه له نێو خێزانه‌كاندا رِایه‌خه‌ى خۆشى رِاده‌خات .
10- بۆ جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر لایه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تى له جه‌ژندا ئایینى پیرۆزى ئیسلام زه‌كاتى سه‌رفتره‌ى داناوه له جه‌ژنى رِه‌مه‌زاندا وه قوربانى كردن له جه‌ژنى قورباندا . به‌رِاستى حیكمه‌ت و په‌ندیش له‌م دوویاسا به پێزه له جه‌ژندا به‌خشنده‌یى و خێر و چاكه و هاوكارى یه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر له‌گه‌ڵ گزنگى خۆرى به‌ره‌به‌یاندا رِووه‌كان بگه‌شێنه‌وه و بزێوى شادى لێوه‌كان بنه‌خشێنێ وه دڵه‌كان پرِبن له شادى .
11- له جه‌ژندا چه‌نده‌ها یاساى تێدایه بۆ شكاندنه‌وه‌ى ده‌روون له په‌تاى زوڵم و خۆبه‌زل زانین و له خۆبایى بوون ، و چه‌نده‌ها نهێنى تێدایه بۆ پاككردنه‌وه‌ى دڵ ... جه‌ژن واته : دادپه‌روه‌رى له نێوان هه‌موو توێژه جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵ ، جه‌ژن واته : یه‌كبوون ، چاكخوازى ، قوربانیدان ، خۆشه‌ویستى ، گه‌ردن ئازایى ...
12- جه‌ژن واته : مه‌یدانى پێشبرِكێى چاكخوازان ، وه بوارى كێبرِكێ یه بۆ به‌ده‌ست هێنانى چاكه.
13- گه‌وره‌یى جه‌ژن زیاتر له‌وه‌وه ئاشكرا ده‌بێت كه هه‌ریه‌ك له‌م دوو جه‌ژنه خاوه‌نى رِێورِه‌سمى ئاینیین كه هۆى گه‌شه‌ن بۆ رِۆحه‌كان وه هه‌وێنى توندوتۆڵ كردنن بۆ لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ، وه شنه‌باى تاك و كۆمه‌ڵگاكان كه ئه‌ویش ((رِۆژووى مانگى رِه‌مه‌زان و قوربانى كردنه))
14- ئه‌م دوو جه‌ژنه جه‌ژنى ئاینین به هه‌موو ئه‌و په‌رستشانه‌ى كه تێداهه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌و سوننه‌تانه‌ى كه ئێمه لێی بێ ئاگاین وه‌كو خۆرِازاندنه‌وه ، بۆن خۆش كردن ، پاره‌به‌خشین ، پێشوازى میوان ، شادى كردن ، ئاشت بوونه‌وه ، لێبوردن .
ئه‌م كرده‌وانه هه‌مووى به چاكه بۆمان ده‌نوسرێت ئه‌گه‌ر نیازمان پاك بێت و مه‌به‌ستمان خوا بێت چونكه به رِاستى یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ئه‌م ئاینه پیرۆزه ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر نیه‌تمان بۆ خوا بێت ئه‌وه كرده‌وه‌كانى دونیاشمان به چاكه بۆ ده‌ژمێردرێت ، وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : ((حتى اللقمة تضعها فيّ امرأتك)) واته : ته‌نانه‌ت ئه‌و پاروه‌ى كه ده‌یكه‌یته ده‌مى هاوسه‌ره‌كه‌ته‌وه به چاكه ده‌نوسرێ .
15- هه‌ردوو دیوى جه‌ژنه‌كان له فه‌رهه‌نگى ئیسلامدا واته : (جوانى ، شكۆى ، مه‌زنى ، كامڵ بوون ، په‌یوه‌ست بوون ، تێكه‌ڵاوى موسڵمانان ، لێبوردن ، به‌خشین ، خه‌نده‌یى سه‌رلێوه‌كان ، شادى دڵه‌كان ، ماڵئاوایى له‌خه‌مه‌كان ، به‌هارى رِوحه‌كان...)
16- نهێنى په‌ند وه‌رگرتن له‌م جه‌ژنانه‌دا له خودى رِۆژه‌كه نیه كه له به‌ره‌به‌یانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و له‌گه‌ڵ خۆرئاوابوون ماڵئاوایى ده‌كات ... به‌ڵكو نهێنى په‌ند وه‌رگرتن له‌م رِۆژه‌دا به كرده‌وه چاكه‌كانێتى له (چاكه‌كردن و لێبوردن و ئاشت بوونه‌وه و سه‌ردانى هاورِێ و خزمان....)
سه‌رنج و تێرِامان
ئه‌وانه‌ى كه ئاماژه‌مان پێ كرد چه‌ند مانا و نهێنى یه‌كه كه ئیسلام بایه‌خیان پێ ئه‌دات له‌م دوو جه‌ژنه .. . به‌ڵام سه‌د مه‌خابن موسڵمانان له زۆربه‌ى ئه‌م نهێنیانه بێ ئاگان وه نه‌چوونه‌ته ناخى ئه‌و په‌رستشانه‌ى كه له‌م رِۆژه‌دا بایه‌خێكى ئێجگار زۆرى هه‌یه وه كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر خودى موسڵمانان .
1- زۆربه‌ى موسڵمانان ئه‌م دوو جه‌ژنه‌یان رِاماڵیوه له‌به‌رگ و پۆشاكه ئاینیه‌كه‌ى وه لایه‌نه رِوحیه‌كه‌یان په‌راوێز خستووه وه له‌سه‌ر ئه‌نجامى ئه‌م په‌راوێزخستن و پشتگوێ خستنه ده‌بینین موسڵمانان زۆر به‌ساردى وه بێ بایه‌خیانه پێشوازى له‌م دوو جه‌ژنه ده‌كه‌ن به‌ڵكو وه‌كو كاڵایه‌ك هه‌ڵس و كه‌وتى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن وه به‌هه‌لى ئه‌زانن بۆ ئه‌وه‌ى بازرگانى به‌سه‌ره‌وه بكه‌ن وه هه‌ر كه رِۆژانى جه‌ژن نزیك بوویه‌وه نرخ له‌بازارِدا ده‌گاته ئه‌و په‌رِى گرانى.... كه ئه‌مانه هه‌مووى نه‌زانى ودووریه له‌و لایه‌نه رِوحیانه‌ى كه باسمان كرد وه كاریگه‌ر نه‌بوونه به جه‌ژن و ماناكانى .
2- وه‌كو وتمان : جه‌ژن بوارى شادى و سه‌ردان و خۆشى كردن و فه‌رامۆش كردنى خه‌م و په‌ژاره‌كانه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا نابێت موسڵمانانى جیهان له یاد بكه‌ین و ئه‌وانه‌ى كه له جیهاندا ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست زوڵم و زۆردارى و هه‌ژارى و ده‌ربه‌ده‌رى و شه‌رِو كێشه‌وه به‌ڵكو پێویسته هاوخه‌مى ئه‌وان بین رِه‌نگه بپرسى و بڵێى : كه‌واته نابێت پۆشاكى نوێ له‌به‌ر بكه‌ین وه نابێت شادى بكه‌ین.....؟!!!
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێم : نه‌خێر هاوخه‌مى به پارِانه‌وه و نزا ده‌بێت له په‌روه‌ردگار بۆ رِزگار بوون و سه‌رفرازى موسڵمانانى جیهان ئه‌وانه‌ى كه‌وا به‌ده‌ست زوڵم و سته‌م و هه‌ژارى یه‌وه ده‌ناڵێنن .
3- بێگومان تۆى باوك یان دایك یان برا یان خوشك خۆت ئاماده‌كردووه بۆ جه‌ژن به‌جل وبه‌رگى نوێ یان به ئاماده‌كردنى خوانى رِازاوه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خۆت ئاماده بكه بۆ رِه‌زامه‌ندى خواى په‌روه‌ردگار
* دڵسۆزانه سه‌ردانى دراوسێ و خزم و هاورِێكانت بكه
* دڵسۆزانه ئه‌و كه‌سانه‌ى لێت زویر بوون ئاشتیان بكه‌ره‌وه باشنه‌باى سۆزى جه‌ژن دڵه‌كانتان رِاماڵێت له ژه‌نگى رِق و كینه و زویر بوون بالێوه‌كانتان خه‌نده‌ى لێ ببارێ به‌سه‌ر هه‌ژاران و هه‌تیوان دا مه‌رج نى یه چاكه ته‌نها پاره به‌خشین بێت به‌ڵكو ووته‌یه‌كى شرین چاكه (صدقة) یه .
له یادت نه‌چێت
له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنى گزنگى خۆرى یه‌كه‌م به‌ره به‌یانى جه‌ژندا كاتێك كه ده‌ستى دایك و باوكت ماچ ده‌كه‌یت وه چاوه‌كانت گه‌شه به‌رِووى هاوسه‌ره‌كه‌ت وه ده‌ست له ملى برا و خوشك و كه‌س و خزمه‌كانت ئه‌كه‌یت وه پاشان كۆده‌بنه‌وه له‌سه‌ر خوانى رِازاوه‌ى جه‌ژن
هه‌تیوان له‌بیر نه‌كه‌یت ... ئه‌و كه‌سانه‌ى كه بێ به‌شن له سۆز و به‌زه‌یى باوكیان .
ئه‌و بێوه‌ژنانه‌ى كه بێ به‌شن له خه‌نده‌ى هاوسه‌ره‌كانیان .
ئه‌و منداڵانه‌ى كه بێ به‌شن له باوه‌شى گه‌رمى دایكیان .
وه ئه‌و دایك و باوكانه‌ى كه بێ به‌شن له چاوى گه‌شى منداڵه‌كانیان .
له یادت نه‌چێت ... چونكه ئه‌مانه له پێشوازى جه‌ژندا فرمێسك ده‌بێته میوانیان وه دڵه‌كانیان ده‌بێته كانیاوێك له ئاگر .
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ