خراپه‌كاریه‌كانى جه‌ژن
بەروار: 2014/07/27سەردارن: 3567نوسەر: إدریس محمود
بزانه براى مسوڵمانم خواى گه‌وره من و تۆش شاره‌زا بكات ، ئه‌و خۆشییه‌ى كه له جه‌ژنه‌كاندا رِوودهدات واى كردووه له زۆربه‌ى خه‌ڵك كه‌وا فه‌رمان و حوكمه‌كانى دینه‌كه‌یان له بیربچێته‌وه یان له بیرى خۆیانى به‌رنه‌وه ، بۆیه ده‌یانبینین جۆره‌ها تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و چه‌نده‌ها خراپه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وا ده‌زانن باشیان كردووه ، بۆیه بۆ وریاكردنه‌وه‌ى مسوڵمانان هه‌وڵمان داوه له‌م نامیلكه‌یه‌دا هه‌ندێك له‌و خراپه كاریانه باس بكه‌ین ( خواى گه‌وره ئێمه و ئێوه‌شى لێ به دوور بگرێت ) .
خراپه كاریه‌كان
یه‌كه‌م: خۆ رِازاندنهوه به تاشینى رِیش ، ئه‌م خراپه‌یه زۆرێك له خه‌ڵكى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن ، هه‌رچه‌نده رِیش تاشین له ئایینى پیرۆزى ئیسلامدا حه‌رامه ، وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له زۆر فه‌رمووده‌دا فه‌رمانى كردووه به هێشتنه‌وه‌ى رِیش ، وه به‌ڵگه‌ى حه‌رامێتى له پهرِتووكى هه‌ر چوار مهزههبهكهدا هاتووه .( برِوانه : فتح الباري : 10 / 351 )
دووه‌م : ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تى نامه‌حره‌م ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت: " ئه‌گه‌ر ده‌رزى ئاسن له سه‌ر پیاوێك دابكوترێت باشتره بۆى له‌وه‌ى ده‌ستى به‌ر ده‌ستى ئافره‌تێك بكه‌وێت بۆى حه‌ڵاڵ نه‌بێت ". ( حديث صحيح )
سێیه‌م : لێكچوون به كافران و رِۆژئاواییان له جل و به‌رگ و گوێگرتن له مۆسیقا و چه‌ند شتێكى تردا ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت :" من تشبه بقوم فهو منهم " ( أحمد : 2 / 50 ، 92 وإسناده حسن ) . . واته : هه‌ركه‌سێك خۆى بشوبهێنێت به هه‌ر كۆمه‌ڵێك ئه‌وا له‌وانه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت صلى الله عليه وسلم : " له ناو ئوممه‌تى من چه‌ند كۆمه‌ڵێك په‌یدا ده‌بن كه‌وا زینا و ئاوریشم و عه‌ره‌ق و مۆسیقا حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن " ( رواه البخاري : 5590 معلقا و وصله أبو داود : 4039 ) .
چواره‌م : چوونه ژووره‌وه بۆ لاى ئافره‌ت به ته‌نها له یه‌ك ژووردا ، پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت : " ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه نه‌چنه لاى ئافره‌ت به ته‌نها ، پیاوێك له ئه‌نێار فه‌رمووى : ئه‌گه‌ر خزمى مێرده‌كه‌ى بێت ، پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى : ئه‌مه مردنه " ( البخاري : 5232 ) .
پێنجه‌م : خۆ دانهپۆشین و ده‌رچوونى ئافره‌تان بۆ بازارِ و پارك و شوێنه گشتیه‌كانى تر كه تێكه‌ڵى پیاو و ئافره‌تى تێدایه .
شه‌شه‌م : تایبه‌تكردنى رِۆژى جه‌ژن به سه‌ردانكردنى ( گۆرِستان ) ، وه دانیشتن له سه‌ر گۆرِهكان و دابه‌ش كردنى خواردن و شیرینى تیایدا ، وه تێكه‌ڵ بوونى پیاو و ژن ، وه گریان و هاواركردن له سه‌ر مردووه‌كان ، وه دانانى لق و چڵى دارخورما و دارى تر له سه‌ر گۆرِهكان كه ئه‌ێڵى نیه له دیندا و بیدعه‌یه.( أحكام الجنائز : 254 ) .
حه‌وته‌م : زیاده مه‌سره‌ف كردن و ده‌ست بڵاویهكى زۆر كه هیچ سوود و قازانجێكى تێدا نیه . خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت :[ و لا تبذر تبذيرا ، إن المبذرين كانوا إخوان الشياطين ].( الإسرا‌ء : 26، 27 ).
واته : زیاده مه‌سره‌فى مه‌كه‌ن ، چونكه زیاده مه‌سره‌فى له شه‌یتانه‌وه‌یه ، هه‌ركه‌سێك بیكات گوێرِایهڵى شه‌یتانى كردووه .
هه‌شته‌م : وازهێنانى زۆربه‌ى خه‌ڵكى له نوێژكردن له مزگه‌وتدا به بێ هیچ هۆیه‌كى شه‌رعى ، وه هه‌ندێكیشیان ته‌نها نوێژى جه‌ژن له مزگه‌وتدا ده‌كه‌ن ، سوێند به خوا ئه‌مه یه‌كێكه له ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه گه‌وره‌كان.
نۆیه‌م : به‌زه‌یى و سۆز نه‌هاتنه‌وه به هه‌ژاراندا و خواردن و جلى جوان له به‌ركردنى منداڵى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له به‌ر چاوى منداڵى هه‌ژاراندا به بێ هه‌ست كردن به سۆز و هاوكارى و لێپرسینه‌وه , پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " باوهرِى ته‌واو نیه هیچ كه‌س له ئێوه تاوه‌كو ئه‌وه‌ى بۆ خۆى پێیخۆشه بۆ براكهیشى پێی‌خۆش نه‌بێت " ( البخاری : 13 ) .
ده‌یه‌م : زیندووكردنه‌وه‌ى هه‌ردوو شه‌وى جه‌ژن به عیبادهت له لایه‌ن هه‌ندێك له خه‌ڵكه‌وه ، وه برِوایان وایه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى " هه‌ركه‌سێك شه‌وى جه‌ژنى رِهمهزان و شه‌وى جه‌ژنى قوربان زیندوو بكاته‌وه ئه‌وا دڵى نامرێت له رِۆژێكدا كه هه‌موو دڵه‌كان ده‌مرن " به‌ڵام ئه‌م فه‌رمووده‌یه هه‌ڵبه‌ستراوه ( موضوع ) و پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم شتى واى نه فه‌رمووه .سلسلة الأحاديث الموضوعة : 520 ، 521 )