زیاتر تووشى منداڵانى ته‌مه‌ن 5 تا 15 ساڵ ده‌بێت.
1- له‌وانه‌یه نه‌خۆشیه‌كه به هه‌وكردن و ئازارى جومگه‌كان ده‌ست پێبكات. جومگه گه‌وره‌كانى یه‌ك له‌دواى یه‌ك ده‌ئاوسێن و سوورده‌بنه‌وه و ئازاریان هه‌یه Migratory polyarthritis.
2- هه‌وكردنى دڵ به شێوه‌ى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى و دڵه‌كوتێ ده‌رده‌كه‌وێت.
3- سووربوونه‌وه‌ى له‌ش به‌تایبه‌ت ناو قه‌د Erythema marginatum .
4- گرمۆڵهى ژێر پێست Subcutaneous nodules . كه زیاتر له‌سه‌ر مه‌چه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت و به ده‌ست لێدان هه‌ستى پێ ده‌كرێت.
5- جوڵه‌ى نائاسایی و سه‌ما ئاسایی له‌ش كه منداڵه‌كه بهسهرىدا زاڵ نىیه Chorea.
6- نه‌خۆشه‌كه پێش ماوه‌یه‌ك له تووشبوون له‌وانه‌یه تووشى هه‌وكردنى قورِگ و ئاڵووه‌كان بووبێت.
ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى تووشى هه‌وكردنى به‌كتریایی قورِگ و ئاڵووه‌كان ده‌بن، پێویسته به زووترین كات ده‌ست به چاره‌سه‌ركردنیان بكرێت به په‌نسیلین یان هه‌ر به‌دیلێك (ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه زێده ههستیارىى هه‌بوو)، وه بۆ ماوه‌ى 10 رِۆژ، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى تووشبوونیان به تاى ڕۆماتیزمى كه‌م ببێته‌وه. هه‌ر نه‌خۆشێك له‌م نیشانانه‌ى سه‌ره‌وه‌ى هه‌بوو، رِهوانهى پزیشكى پسپۆڕى بكه.