نه‌خۆشى مه‌لاریا له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى كوردستاندا هه‌یه، به‌ڵام له هه‌ندێ ناوچه‌دا رِێژه‌كه‌ى به‌رزه وه‌ك ناوچه‌ى شاره‌زوور، بیتوێن، كه‌لار، مێرگه‌سوور...تاد. ئه‌م نه‌خۆشیه به هۆى مێ یه‌ى مێشووله‌ى ئه‌نۆفیلسه‌وه ده‌گوازرێته‌وه. چه‌ند جۆرێك مشه‌خۆرى مه‌لاریا هه‌یه كه هه‌ندێكیان ده‌بنه هۆى نه‌خۆشى ترسناك، وه‌كو مه‌لاریاى فالسیپاره‌م له ئه‌فریقیا. به‌ڵام ئه‌م جۆره له كوردستاندا نىیه و ته‌نها جۆرى P. Vivax و P. Ovale هه‌یه.
نیشانه‌كانى مه‌لاریا:
1- نه‌خۆشیه‌كه به نۆره‌یه‌كى له‌رز ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌ندێك جار نه‌خۆشه‌كه چۆقه‌ى ددانى دێت و له‌سه‌رما خۆى داده‌پۆشێت.
2- پاشان له‌رزه‌كه تێده‌په‌رِێت و نه‌خۆشه‌كه هه‌ست به گه‌رمایه‌كى زۆر ده‌كات و ئاره‌قه‌یه‌كى زۆر ده‌كاته‌وه. له هه‌ردوو باره‌كه‌دا پله‌ى گه‌رمى نه‌خۆشه‌كه به‌رزه.
3- ئه‌و كه‌سانه‌ى زوو زوو تووشى مه‌لاریا ده‌بن، یان ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، ئه‌وا سپڵیان گه‌وره ده‌بێت و كه‌مخوێن ده‌بن.
4- له منداڵى ساوادا و له تووشبوونى چه‌ند باره‌دا، نیشانه نمونه‌ییه‌كانى مه‌لاریا به ته‌واوى ده‌رناكه‌ون.
5- باشتر وایه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى گومانى مه‌لاریایان لێ ده‌كرێت، تاقیكردنه‌وه‌ى خوێنیان بۆ بكرێت واته BFFM .
چاره‌سه‌ر:
- پشوودان و ده‌رمانى دژى تا و ئازار.
- خه‌پله‌ى كلۆرۆكوین Chloroquine tab. 150 mg base ، بۆ گه‌وره 10خه‌پله به‌م شێوه‌یه: یه‌كسه‌ر دواى ده‌ست نیشانكردنى نه‌خۆشیه‌كه 4 خه‌پله به‌سه‌ر یه‌كه‌وه ده‌خوات. دواى 6 كاژێر 2 خه‌پله‌ى دیكه. رِۆژى دواتر 2 خه‌پله و رِۆژى سێ یه‌م 2 خه‌پله دواى خواردن.
- مه‌لاریا سوورِى جگه‌رى هه‌یه، بۆ له‌ناو بردنى مشه‌خۆره‌كه‌ى ناو جگه‌ر پێویسته خه‌پله‌ى پریماكوین Primaquine tab. 15 mg بۆ ماوه‌ى 2 هه‌فته بخورێت. باشتر وایه پێش به‌خشینى ده‌رمانى دژى مه‌لاریا دڵنیا بیت له‌وه‌ى نه‌خۆشه‌كه نه‌خۆشى فاڤیزمى G6PD نىیه.