چه‌ند پلانێك بۆ بهرِێكردنى مانگى رِهمهزان به‌جوانترین شێوه
بەروار: 2010/08/21سەردارن: 4642نوسەر: هاوار عبدالله /پێداچوونه‌وه‌ى : مامۆستا عدنان بارام
بسم الله الرحمن الرحيم
موسوڵمانانى بهرِێز وا ئه‌مساڵیش رِهمهزانى پیرۆز بوو به میوانمان ، هه‌موشمان ئه‌زانین ده‌رگاى خراپه هه‌رده‌م واڵایه هه‌روه‌ك چۆن ده‌رگاى چاكه به‌رده‌وام واڵایه ، ئه‌مه‌ى ئه‌یخه‌مه به‌رده‌ستى ئێوه‌ى بهرِێز بریتیه له پلانێك بۆ به‌باشى بهرِێ كردنى مانگى رِهمهزانى پیرۆز بۆ ئه‌وه‌ى به كاتێكى كه‌م و به‌كارهێنانى وزه‌یه‌كى كه‌م پاداشتێكى زۆرت ده‌ست بكه‌وێت ـ به ویستى خواى په‌روه‌ردگار ـ جا هه‌ركه‌سێك به‌گوێره‌ى توانا ئه‌م پلانه جێیبه‌جێ بكا ت ، بۆ ئه‌وه‌ى به ویستى خواى په‌روه‌ردگار به‌هه‌شتى به‌رین به‌ده‌ست بهێنێت :
1 ـ رِۆژووگرتن : ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ كارێك بكه‌ى پاداشته‌كه‌ى جیاواز بێ له هه‌موو كرده‌وه‌كانى تر و پاداشته‌كه‌ى حه‌وت سه‌د پله به‌سه‌ر كرده‌وه‌كانى تره‌وه بێت و خواى په‌روه‌ردگار به‌تایبه‌تى پاداشتت بداته‌وه ؟ رِۆژوو بگره چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى :" كل عمل ابن آدم يضاعف ، الحسنة بعشر أمثالها إلى سبعمائة ضعف ، قال الله تعالى : إلا الصوم ، فإنه لي وأنا أجزي به " ( متفق عليه ) ، واته : هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كى رِۆڵهكانى ئاده‌م پاداشته‌كه‌ى چه‌نده جارى خۆى زیاد ئه‌كرێت ، چاكه‌یه‌ك به ده‌جار ئه‌وه‌نده‌ى خۆى تاكو ( 700 ) حه‌وت سه‌د ئه‌وه‌نده‌ى خۆى ، خواى په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت : جگه له رِۆژوو ، رِۆژوو گرتن بۆ منه و ته‌نها منیش پاداشتی ئه‌ده‌مه‌وه .
2 ـ پارشێوكردن : ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ خواى په‌روه‌ردگار و فریشته‌كان صلاوات بده‌ن له‌سه‌رت پارشێو بكه ، پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " فإن الله ، وملائكته يصلون على المتسحرين " ( السلسلة الصحيحة : 3409 ) ، واته : په‌روه‌ردگار و فریشته‌كانى صه‌لاوات ئدهن له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى پارشێو ئه‌كه‌ن ، بۆیه ئه‌گه‌ر ته‌نها په‌رداخێكى ئاویشت خواردوه هه‌ڵسه بۆ پارشێو كردن با له‌و سڵاواته به‌نرخانه بێبه‌ش نه‌بیت .
3 ـ قورئان خوێندن : ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ له قیامه‌ت دا شه‌فاعه‌ت كارێكت هه‌بێ شه‌فاعه‌تت بۆ بكات ؟ قورئان بخوێنه و هیچ نه‌بێت مانگى جارێك خه‌تمى بكه ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى : " اقرءوا القرآ‌ن فإنه يأتي يوم القيامة شفيعا لأصحابه " ( صحيح الجامع الصغير : 1165 ) .
واته : قورئان بخوێنن ، چونكه لهرِۆژى دوایى دا شه‌فاعه‌ت بۆ خاوه‌نه‌كانیان ـ واته : ئه‌وانه‌ى له‌دونیادا خوێندویانه ـ ئه‌كه‌ن .
4 ـ نوێژى جه‌ماعه‌ت : ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ هه‌ر نوێژێكت له نوێژه فه‌رزه‌كان به( 27 ) نوێژ بۆ بنوسرێ ؟ نوێژه‌كانت له مزگه‌وت و به جه‌ماعه‌ت بكه ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى : " صلاة الجماعة تفضل صلاة الفذ بسبع وعشرين درجة " ( متفق عليه ) ، واته : نوێژى جه‌ماعه‌ت خێرى زیاتره له نوێژى به‌ته‌نها به( 27 ) پله ... واته نوێژێكى جه‌ماعه‌ت خێرى ( 27 ) نوێژى بهتهنهاى هه‌یه .
5 ـ پارِانهوه له كاتى بهرِۆژوو بوونت : ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ دڵنیابى له‌وه‌ى خواى په‌روه‌ردگار وه‌ڵامى پارِانهوهكانت ئه‌داته‌وه ؟ له‌وكاتانه‌دا بپارِێرهوه كه بهرِۆژووى ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى : " ثلاث دعوات مستجابات دعوة الصائم ودعوة المظلوم ودعوة المسافر " ( صحيح الجامع الصغير : 3030 ) .
واته : سێ پارِانهوه هه‌ن وه‌ڵام ئه‌درێنه‌وه : پارِانهوهى رِۆژووان و پارِانهوهى سته‌م لێكراو و پارِانهوهى رِێبوار .
6 ـ بهربانگدان به رِۆژووان : ئه‌ته‌وێ به یه‌ك مانگى رِهمهزان پاداشتى دوو مانگى رِهمهزان به‌ده‌ست بهێنى ؟ به‌ربانگ بده به رِۆژوهوان ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى :" من فطر صائما كان له مثل أجره غير أنه لا ينقص من أجر الصائم شي‌ء " ( صحيح الترغيب و الترهيب : 1078 ) .
واته: هه‌ركه‌سێك به‌ربانگ به رِۆژوهوانێك بكاته‌وه ئه‌وه پاداشتى رِۆژووانهكهى ده‌ست ئه‌كه‌وێت به‌بێ ئه‌وه‌ى له پاداشتى ئه‌و كه‌سه كه‌م بكات ، واته ئه‌گه‌ر به‌ربانگ به كه‌سێكى رِۆژوهوان بده‌یت پاداشتى دوو رِۆژ رِۆژووت بۆ ئه‌نوسرێ و له‌پاداشتى به‌رامبه‌ریش هیچ كه‌م ناكات .
7 ـ نوێژى ته‌راویح : ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ به‌ماوه‌یه‌كى كه‌م خواى په‌روه‌ردگار له هه‌موو تاوانه‌كانى رِابوردوت خۆش ببێ ؟ نوێژى ته‌روایح به جه‌ماعه‌ت و له مزگه‌وتدا ئه‌نجام بده ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى : " ومن قام رمضان إيمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه " ( متفق عليه ) ، واته : هه‌ركه‌سێك شه‌وانى رِهمهزان به ته‌راویح زیندو بكاته‌وه و باوهرِى پێى هه‌بێ و چاوهرِوانى پاداشتى خوا بێت ، ئه‌وا خوا له‌تاوانه‌كانى پێشووى خۆش ئه‌بێت .
9 ـ سیواك كردن : ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ له‌و كه‌سانه بیت كه سونه‌ت له‌نێو خه‌ڵكى زیندو بكه‌نه‌وه ؟ سیواك به‌كار بهێنه و بیبه‌خشه به خه‌ڵكیش چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى :" لولا أن اشق على أمتي لأمرتهم بالسواك عند كل صلاة " ( متفق عليه ) ، واته : ئه‌گه‌ر بهاتبایه و له‌سه‌ر ئومهتهكهم نارِهحهت و قورس نه‌بوایه ، ئه‌وا فه‌رمانم پێ ده‌كردن له كاتى هه‌موو نوێژێكدا سیواك بكه‌ن .
11 ـ خوێندنه‌وه‌ى كتێبى ئاینى به‌سود و گوێگرتن له موحازه‌رات : ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ له‌و كه‌سانه بیت كه خواى په‌روه‌ردگار مه‌دحیان ئه‌كات ؟ كاتێك دیارى بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ى كتێبى ئاینى به‌سود و گوێگرتن له موحازه‌رات و زانیارى ئاینى خۆت زیاد بكه ، چونكه خواى په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت : [قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لا يَعْلَمُونَ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُوْلُوا الأَلْبَابِ ] ( الزمر : 9 ) ، واته : بڵێ : ئایه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه شاره‌زا و زانان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا یه‌كسانن كه ناشاره‌زا و نه‌زانن ؟ بۆ سهلملندنى ئه‌و رِاستیه ته‌نها مرۆڤه ژیره‌كان بیر ئه‌كه‌نه‌وه و ئامۆژگارى وه‌رئه‌گرن
12 ـ صه‌ده‌قه كرد : ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ وه‌ك چۆن ئاو ئاگر ئهكوژێێتهوه ئاگرى تاوانه‌كانت بكوژێته‌وه ؟ صه‌ده‌قه بكه و ماڵ و سامان ببه‌خشه ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى : " الصدقة تطفيء الخطيئة كمـا يطفىء المـاء النار " ( صححه الألباني في مشكلة الفقر / 117 ) ، واته : صه‌ده‌قه ئاگرى تاوان ئه‌كوژێنێته‌وه هه‌روه‌ك چۆن ئاو ئاگر ئه‌كوژێنێته‌وه .
13 ـ صه‌ده‌قه كردن به نهێنى : ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ یه‌كێك بیت له‌وانه‌ى له قیامه‌تدا له ژێر سێبه‌رى عه‌رشى خوادا بیت ؟ له‌و رِۆژهى كه سێبه‌ر نیه جگه له سێبه‌رى عه‌رشى خوا نه‌بێت ، ئه‌و ماڵ و سامان ببخشه به هه‌ژاران به نهێنى ، واته ته‌نها له‌نێوان خۆت و خوادا بێت و كه‌سى تر پێى نه‌زانێت ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم سه‌باره‌ت به‌وانه‌ى له‌سێبه‌رى عه‌رشى خوا ئه‌بن له قیامه‌تدا فه‌رمویه‌تى :" ورجل تصدق بصدقة فأخفاها حتى لا تعلم شماله ما تنفق يمينه " ( متفق عليه ) ، واته : وه كه‌سێك ێهدهقهیهك بكات و بیشارێته‌وه به شێوه‌یه‌ك ده‌ستى چه‌پى نه‌زانێت رِاستى چى به‌خشیوه .
14 ـ مانه‌وه له مزگه‌وت تا هه‌ڵهاتنى خۆرى به‌یانى : ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ به‌بێ ئه‌وه‌ى سه‌فه‌ر بكه‌یت بۆ حه‌ج له‌ماوه‌ى كه‌متر له پێنج سه‌عات و له‌یه‌ك مانگ دا (30) حه‌ج بكه‌یت ؟ هه‌موو رِۆژێكى رِهمهزان له‌پاش نوێژى به‌یانى له‌مزگه‌وت بمێنه‌وه و دانیشه زیكرى خوا بكه و قورئان بخوێنه تا خۆر هه‌ڵدێت پاشان دوو رِكات نوێژ بكه ئه‌وجا له‌مزگه‌وت وه‌ره ده‌ره‌وه ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خواصلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى : " من صلى الفجر في جماعة ثم قعد يذكر الله حتى تطلع الشمس ثم صلى ركعتين كانت له كأجر حجة وعمرة " . قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : " تامة ، تامة ، تامة " ( حسن ، مشكاة المصابيح : 971 ) ،،
واته ئه‌وه‌ى نوێژى به‌یانى به جه‌ماعه‌ت ئه‌نجام دا و پاشان له‌مزگه‌وت مایه‌وه و زیكرى په‌روه‌ردگارى كرد تاكو خۆر هه‌ڵدێت پاشان دوو رِكات نوێژى كرد ئه‌وه پاداشتى حه‌ج و عهمرهیهكى بۆ ئه‌نوسرێ ، رِاوى ده‌ڵێت : پاشان پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمووى : پاداشتى حه‌ج و عهمرهیهكى ته‌واو ، ته‌واو ، ته‌واو .
15 ـ زه‌كاتى سه‌رفتره : ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ خۆت پاك بكه‌یته‌وه له قسه‌ى پرِوپوچ و خراپه كارى ؟ زه‌كاتى سه‌رفتره بده چونكه : ( ابن عباس ) فه‌رموویه‌تى : " فرض رسول الله صلى الله عليه وسلم زكـاة الفطر طهرة للصائم مـن اللغو والـرفث وطعمة للمساكين " ( صححه الألباني في مشكلة الفقر / 56 ) ، واته : پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم زه‌كاتى سه‌رفتره‌ى فه‌رز كردوه بۆ پاككردنهوى رِۆژووان له قسه‌ى پرِوپوچ و خراپه‌كارى ، وه خواردنێكیش بێت بۆ هه‌ژاران ... به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى پاداشتى ته‌واوت بگات و لێتوهربگیردرێت و له‌و كه‌سانه بیت له‌و فه‌رمووده‌یه باس كراوه پێویسته به خۆراك زه‌كاتى سه‌رفتره بده‌یت نه‌ك به پاره .
16 ـ دانیشتن له مهجلسێكى خێر : ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ به كرده‌وه‌یه‌ك خواى په‌روه‌ردگار له‌تاوانه‌كانت خۆش بێ و خراپه‌كانت بگۆرِێت بۆ چاكه ؟ له مه‌جلسێك دابنیشه قسه‌ى پرِوپوچى تیا نه‌كرێ و دانیشتوانى ته‌نها یادى خوا بكه‌ن و قسه‌ى خێر بكه‌ن
تاوه‌كو بڵاوه‌ى لێ ئه‌كه‌ن ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " مـا من قوم اجتمعوا يذكرون الله عز وجل لا يريدون بذلك إلا وجهه إلا ناداهم منــاد من السما‌ء أن قوموا مغفورا لكم قد بدلت سيئاتكم حسنات " ( صحيح الترغيب و الترهيب : 1504 ) واته : هیچ كۆمه‌ڵه كه‌سێك نیه كۆ ببنه‌وه و زیكرى خوا بكه‌ن و مه‌به‌ستیشیان به‌وه هیچ نه‌بێت ئیللا پاداشتى خوا نه‌بێت ئیللا بانگ كه‌رێك له ئاسمانه‌وه بانگیان ئه‌كات و ئه‌ڵێت هه‌ستن خوا لێتان خۆش بووه و تاوانهكانتانى بۆ گۆرِیونهتهوه به چاكه .
17 ـ شه‌وى قه‌در : ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ له‌یه‌ك شه‌ودا خێرى هه‌زار مانگ خواپهرهستیت ده‌ست بكه‌وێت و له‌گه‌ڵیا تاوانه‌كانى رِابوردوت بسرِێتهوه ؟ (10) شه‌وى كۆتایى رِهمهزان به گرتنى شه‌وى قه‌در زیندویان بكه‌ره‌وه ، چونكه خواى په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت : [لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ ] ( القدر : 3 ) ، واته : شه‌وى قه‌در له هه‌زار مانگ چاكتره كه شه‌وى قه‌دریان تیا نه‌بێ ، وه پێغه‌مبه‌رى خوایش صلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رموێ : " ومن قام ليلة القدر إيمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه " ( متفق عليه ) ، واته : هه‌ركه‌سێك شه‌وى قه‌در زیندوبكاته‌وه و باوهرِى پێى هه‌بێ و چاوهرِوانى پاداشتى خوا بێت ، ئه‌وا خوا له‌تاوانه‌كانى پێشووى خۆش ئه‌بێت .
18 ـ یارمه‌تى دانى هه‌تیو و بێوه‌ژن : ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ به‌بێ ئه‌وه‌ى بچیت بۆ جه‌نگ و جیهاد وتێكۆشان بكه‌ى له‌پێناو خوا پاداشتى موجاهید و تێكۆشهرانت ده‌ستكه‌وێت ؟ یارمه‌تى هه‌ژاران و هه‌تیو و بێوه‌ژنان بده ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى :" الساعي على الأرملة والمسكين كالمجاهد في سبيل الله عز وجل " ( صحيح سنن النسائي : 2577 ) ، واته : چاو‌دێر و به‌خێوكارى بێوه‌ژن و هه‌تیو له پاداشتدا وه‌كو تێكۆشه‌ره له پێناوى خواى په‌روه‌ردگار .
19 ـ پارِانهوه : ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ خواى په‌روه‌ردگار وه‌ڵامى پارِانهوهكانت بداته‌وه؟ هه‌رگیز بێ ئومێد مه‌به و به‌رده‌وام بپارِێرهوه ، چونكه خواى په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت : [وَقَالَ رَبُّكُمْ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ] ( غافر : 60 ) ، واته : په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تى : لێم بپارِێنهوه وه‌ڵامى پارِانهوهكانتان ئه‌ده‌مه‌وه بهرِاستى ئه‌وانه‌ى خۆیان به گه‌وره ئه‌زانن له په‌ره‌ستنى من به‌ته‌نها ، بێگومان بهسهرشۆرِى ئه‌چنه دۆزه‌خه‌وه .
20 ـ نوێژى عیشا : ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ له‌گه‌ڵ نوێژى ته‌راویح و به‌ماوه‌یه‌كى كه‌م پاداشتى شهونوێژێكیشت بۆ بنوسرێ ؟ نوێژى عیشا به جه‌ماعه‌ت بكه ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى : " إن الرجل إذا صلى مع الإمام حتى ينصرف كتب له قيام ليلة "
( صحيح الجامع الصغير : 1615 )
، واته : ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌گه‌ڵ ئیمام به جه‌ماعه‌ت كرد تا ته‌واو ئه‌بێ ، ئه‌وه ئه‌و شه‌وه‌ى به شهونوێژێكى ته‌واوى بۆ ئه‌نوسرێ .
21 ـ عومره‌كردن له مانگى رِهمهزان : ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ به پاره‌یه‌كى كه‌م و له‌ماوه‌یه‌كى كه‌متر له ماوه‌ى حه‌جێك پاداشتى حهجێكت ده‌ست بكه‌وێت له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوادا ئه‌نجامت دابێ ؟ له‌مانگى رِهمهزاندا عومره‌یه‌ك بكه ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى : " عمرة في رمضان تعدل حجة " وفي رواية " تعدل حجة معي " ( صحيح البخاري : 1782 و1863 ) ، واته : عومره‌یه‌ك لهرِهمهزاندا پاداشته‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به حه‌جێك وایه ، له رِیوایهتێكدا هاتووه : وه‌ك حه‌جێك وایه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا .
22 ـ فێركردنى قورئان : ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ له باشترینى ئه‌و كه‌سانه بیت كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم مه‌دحیان ئه‌كات ؟ خه‌ڵكى فێرى قورئان خوێندن بكه ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى : " خيركم من تعلم القرآ‌ن وعلمه " ( رواه البخاري )
واته : باشترین كه‌ستان ئه‌وانه‌ن فێرى قورئان ئه‌بێ ، پاشان خه‌ڵكیش فێرى قورئان خوێندن ئه‌كات .
23 ـ دوعا كردنى له دواى پارشێو : ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ له دونیادا سیفه‌تى خه‌ڵكى به‌هه‌شت به‌ده‌ست بهێنیت ؟ له پارشێوان مه‌خه‌وه و له‌خوا بپارِِێرهوه و دوعا بكه ودوو رِكات نوێژ بكه ، چونكه خواى په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێت :[وَبِالأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ ] ( الذاريات : 18 ) ، واته : له كاتى به‌ره‌به‌یاندا دهپارِانهوه
24 ـ ده‌رگاكانى به‌هه‌شت : ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ له قیامه‌تدا له‌چه‌ند ده‌رگایه‌كى به‌هه‌شته‌وه بانگ بكرێیت بۆ چونه به‌هه‌شت ؟ جیهاد بكه‌و رِۆژوو بگره و نوێژ بكه‌و صه‌ده‌قه ببه‌خشه چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى : " ... واللجنة أبواب فمن كان من أهل الصلاة دعي من باب الصلاة ومن كان من أهل الجهاد دعي من باب الجهاد ومن كان من أهل الصدقة دعي من باب الصدقة ومن كان من أهل الصيام دعي من باب الريان... " ( متفق عليه ) .
واته : به‌هه‌شتیش ده‌رگاى هه‌یه ، نوێژگه له ده‌رگاى نوێژه‌وه ، و تێكۆشه‌ریش له ده‌رگار تێكۆشانه‌وه ، و به‌خشه‌ریش له ده‌رگاى به‌خشینه‌وه ، رِۆژووانیش له ده‌رگاى رِهییانهوه له رِۆژى دواییدا بانگ ده‌كرێن .